له کۆتایی ئه‌م هاوینه‌دا دوایی گه‌لێك سه‌رقاڵی بێ بنه‌ما و تێوه‌چوون له بڕێك سه‌رئێشه له بواری هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و شاره‌داری له شاری ساحێو ، به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ك ڕێچكه‌ی كاری خۆم گرته‌وه ده‌ست و سه‌رم كرده‌وه بواری فێركاری و خوێندنه‌وه و سه‌ره‌تا له بواری مێژووی زمانی ئینگلیسی و دوایی ئه‌وه سه‌ر گورشته‌ی مامۆستا ی وه‌رگێڕان به زمانی فارسی موحه‌مه‌دی قازیم ده‌ست پێ كرد و چێژم له ژیانی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری ئه‌و كابرایه وه‌رگرت و هاندرام له‌م بواره‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرم و بخزێمه نێو دونیای كتێب و په‌ره‌دان به زمانی كوردی و ئینگلیسی له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه خۆماڵیه ی مامۆستا قازی به‌رێك سه‌رنج وتێبینی له مێشكمدا هێلانه‌ی كرد. یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی بڕێكی كه‌م زانیاری سه‌بارت به كتێبی توحفه‌یی موزه‌فه‌ریه ی ئوسكارمان كه له لایه‌ن مامۆستای خامه ڕه‌نگین هێمن مووكووریانی وه‌رگێردراوه‌تۆ. ساڵانی زوو ئه‌گه‌ر ناوی مامۆستا هێمنی له سه‌ر ئه‌و كتێبه نه‌بواییه من بۆ خۆم به هۆیی ناوه‌كه‌یۆ به‌لایدا نه‌ده‌چووم . به‌ڵام مامۆستا هێمن بوو به هۆیی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كتێبه بخوێنمه‌وه هه‌رچه‌ند چاپی سه‌ییدیانه‌كه‌ی مه‌هاباد لام ناحه‌زبوو و مامۆستا هه‌ژاری خۆشه‌ویستی ژیانم به باشی باسی ئه‌وچاپخانه‌یه ناكات، له م كتێبه‌دا وا هاتوه كه مامه‌ی موحه‌ممه‌دی قازی به ناو میرزا جه‌واد هه ر به‌بۆنه‌ی ئه‌و كتێبه به هه‌مووشتێك گه‌یشتوه و بوه به ڕاوێژكاری ئوسكارمان له نووسینی ئه‌و كتێبه و به هۆوه ڕووی له ئاڵمان كردوه دواییش بوه‌ته په‌ناگای قازی و گه‌وره‌بوونی هه‌رچه‌ند قازی لاینه‌كانی ژیانی باش ناخاته به‌رچاو. منیش هاندارام جارێكی تر روو له توحفه‌یی موزه‌فه‌رییه بكه‌مۆ. به‌یتی لاس وخه‌زاڵ و ناسر وماڵماڵ و قه‌ڵای دمدم وشای لپ زێڕین دووباره بكه‌مه‌وه. دووهه‌م ژیانی قازیش له نێو دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگای ئێمه وا ده‌رده‌خات ته‌نیا بلیمه‌تبوون و مێشك بڵاوی بوته هۆیی ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی وه‌ك ئه‌و بتوانن چاو هه‌ڵێنن و ده‌لاقه‌ی ده‌ربازبوون له جه‌غزی مه‌رگه‌سات بكه‌نه‌وه و هه‌ڵوه‌دا بن به شێوێن بیروڕای خۆیاندا. هه‌رچه‌ند قازی ئه‌و چێژه‌ی كه‌من له خوێندنه‌وه‌ی چێشتی مجێو‌ر وه‌ری ده‌گرم نامداتێ به‌ڵام بۆ كه‌سانێك دڵیان به‌لای وێژه‌دا ده‌خورپێ.سه‌رنجڕاكێشه. باسی فێركاری و وانه گوتن بۆ منی مامۆستایش له‌م كتێبه‌دا سه‌رنجڕاكێشه قازی به هۆیی كه‌سایه‌تی كه‌سێك وه‌ك ٭ گیو موکریانی٭ یه‌كه‌م پیتی زمانی فه‌رانسه له مهاباد فێر بوو. بوه هۆیی بناغه بۆ هه‌موو ژیانی . ده‌ردی فێركاری ئێمه له سه‌دان ساڵ له‌وه پێش هه‌رواییه و كه‌س قوتابخانه‌كانی ئێمه به سه‌ره‌تایه‌ك باش بۆ ژیانی نازانێت و ئێسته‌ش واییه و خراپتر نه‌بێت چاكتر نه‌بوه.