🔸جه‌وهه‌ری مه‌كته‌بداری به‌ره‌ی پیاوه‌تی و
ئولكه‌ی عیشق و هه‌وێنی مه‌ردانه له دێڕی نه‌سته‌علیقدا،
پێمان ئه‌ڵێت: "جلوه‌یی جوانی له هه‌رچیدا هه‌بێ خۆشم ده‌وێ."
✍عابید حسه‌ینی
🔹جه‌وهه‌ری ڕه‌شمۆنی ژیان و مه‌ڕكه‌بی فه‌رس شێواز له پێده‌شتی مت و مه‌نگی بێ گه‌ردی سپی سپی‌دا تنۆك تنۆك به جۆگه وشه‌ی به‌ریقه‌داری ته‌مه‌نێك ئه‌زموون لۆزه‌و ده‌به‌ستێ و به‌كاوه‌خۆ په‌ڕه‌سیلكه‌ی سه‌ردێڕێك ئاژینی چلووره ده‌بێت.
🔸 به‌سته‌ی كیڕه كیڕی هه‌ناسه‌یه‌ك له نالی قامیشێك ڕه‌گاژۆیی ده‌ستی ماندوونه‌ناسی پیاوێكی ڕه‌نگ په‌میی ده‌بێت و شاده‌ماری گه‌شی مامۆستایه‌ك ده‌خولقێت و ته‌منێك پێناسه‌ی ڕه‌نگاڵه بزوێن به پاڵه‌په‌ستۆ خۆ له ئامێزی ته‌نگه‌به‌ری ته‌سكئاوێژ ده‌كوتێت و دێڕدێڕ شلگیرانه له ژیله‌مۆی كڵی قامیشه‌ڵانێك،
ڕسكانێكه و ڕسكانێكه
تا مامۆستاێكی ده‌روونڕێژ به ناخی قوتابیانیدا ڕۆده‌چێت و
كه‌ڕامه‌تێك و پیاوێك و جه‌وهه‌ردانێك و
به‌ری لپی ده‌ستی مڕۆڤێكی چالاك و كارامه ،ناخی تۆكمه‌دارێژراوی، ئاژینی مێشكی قوتابیانی بۆ هه‌تاهه‌تایی بێچمڕێژانه و بناغه‌كوت بكات.
🔸جه‌وهه‌ری ناخداڕێژاوی مه‌مكته‌بدارێكی به‌ره‌ی پیاوه‌تی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌ب و جه‌وهه‌ردان و كۆنه قامیشکه‌ی داوه‌ته ده‌ست قوتابیانی وه‌ك: فه‌خه‌ره‌دین عه‌لی نژاد ، سه‌ی عه‌لی حسه‌ینی ،ئه‌سعه‌ه‌د قه‌دیمی ، فه‌رزاد حامیدی و مه‌سعوود حه‌میدی.
🌱به هیوای به‌رده‌وامی پیاوانه مه‌كته‌بداربوون و شلگیرانه ته‌مه‌نێك له به‌ره‌ی نوێ پووری پووریان ژیان بن و له به‌ره‌ی ڕووناكی‌دا بژیین و به‌دڵ بڵێین مامۆستا مه‌كته‌بداره‌كه ماڵئاوا بۆ گه‌وره‌ییت.
🔹بیره‌وه‌ری ڕۆژانێكی مامۆستاێك.
@asoyzhyanisaheb
*️⃣له‌نگه‌ره گه‌وره‌كانی پشت دیواری مه‌كته‌بی ڕووخاو.
🔶پێغه‌مبه‌ری پێكه‌نین و شاماچی دارێژراو.
🔶ڕۆحه شاراوه ڕه‌شتاڵه مۆنه‌كه‌ی پشت ئاوێنه‌ی په‌روه‌رده‌ی زێویه.
🔹لاوێكی تازه داڕێژڕاوی چاوشین دوای دووساڵ سه‌ر لێشێواوی هاته ببێته مامۆستا له ناوه‌ندی په‌رورده‌ی تازه چێكراوی زێویه. لاپه‌ڕه نووسراوه‌ێكیان پێ داوه و ئێسته جگه له وانه‌ی شاره‌زایی خۆت هه‌ر له هیچه بویته‌ته مامۆستای وانه‌ی عه‌ره‌بی،جواغرافیا، مێژوو و هونه‌ر .
ڕوو له گوندێگی نه‌ناسرا په‌ل هاوێژه. پرسان پرسان له گاراژی میره‌دێ بۆ تویتا ده‌نده لاملی جووت كابینه‌ی مه‌لا مسه‌فا ده‌گه‌ڕییت. ته‌ویتا شه‌ماڵ له لاپالێك ڕای گرتوه و پشت تویتا دوو قات كراوه ، قاتی ژێرۆ دو مه‌ڕوو و نێرێكی شاخ لوولی قیت و قه‌نجی لێیه و به چاوه زه‌قه‌كانی ئه‌ڵێ جێ نییه كاكه! قاتی سه‌رۆ چه‌ند لاپه‌ڕه ته‌خته تا نیوه‌ی پشته‌وه‌ی ماشینه سووری داگرته‌و و چه‌ند تا ئارد له سه‌ری دانراوه و ناچار به‌ره‌و قاتی سه‌رۆ هه‌ڵده‌كشیت و له باربه‌ره‌كه‌دا كیفه شۆڕه جوان نه‌پێچراوه‌كه‌ت داده‌نیی وله حه‌یوه‌ت شاخی نێرییه قیت و تۆزی ئارد ڕێی دانیشتنت نییه. دوایی هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌كێكی زۆر ده‌گه‌یته سه‌ر به‌رزاییك و گوندێك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ڵێیی په‌توێكی سافت لە لێژێک ڕاخسته و كه‌سێك به چنگ له گۆشه‌ێكی خواره‌وه‌ی ئه‌نه‌وێت تا لۆچ و شیوه‌ڵ شیوه‌ڵ ئه‌بێت و ناویان ناوه ده‌وره قه‌ڵا . له گۆشه‌ی گوند مالێكی حه‌وشه گه‌وره‌ی زه‌رد دیاره و هاوار ئه‌كات قوتابخانه‌یه. به‌ره‌و ده‌ركی مه‌كته‌ب هه‌نگاو ده‌نیت و ئه‌گەیته زڵه زڵ و پێكه‌نینێكی ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت و نه‌ناسراو، هه‌موو گوێت ئه‌بێته بیستن و به ساكه داشۆڕاو وفۆكله تۆزاویه‌كه‌ت ، ماق به دوایی كانگای پێكه‌نیه‌كه‌دا ده‌گه‌رێیت . له پڕ كابراێكی ڕۆح سووكی سه‌ر بێ تووك له پشت چاویلكه‌كانیدا خۆیی حه‌شارداوه و كه‌وا پاتۆڵێكی ڕه‌نگ شینی له به‌ردایه و به هه‌ڵمه‌تێك قنجه‌پا چاویلكه داده‌نێ و وه‌ك هه‌ڵۆ به مامه‌گیان مامه‌گیان و هه دوو ده‌سی توند كڕاكه‌ی سه‌رت ده‌گرێ و به دوایی ترووسكایی ڕوومه‌ته‌ت ده‌گه‌ڕێ تا دوو ماچی مزر له ترۆپكی گوپت ئاوقه بكات. ئیته‌ر به‌سته به ماچی تۆكمه‌یی هه‌تاهه‌تایی وپێكه‌نینی پێغه‌مبه‌ری دڵه‌كان بووی به پیاوی قوتابخانه و تا كۆتایی ژیانت بیمه كراییت.ئه‌م مودیره ڕۆح سووكه سه‌ر بێ تووكه به‌ڕاستی مه‌كته‌بێكی فێربوونه له خۆبورده‌یی و ناخ داڕێژاوه‌ی له بن نه‌هاتووه. خۆزگه ده‌خوازیت هه‌ر مامۆستایه‌ك كه داده‌مه‌زرێت بۆ یه‌كه‌م جار له به‌رده‌ستی ئه‌م گه‌وره پیاوه‌دا ده‌رسی دابدرایه‌ت. گه‌وره مودیری بێ كتێب و بێ شیله وپیله و پێغه‌مه‌ری پێكه‌نینی ئارامی ڕۆحی مامۆستاكان و ماچی بیمه‌كراوی زێویه كه‌سێك نییه جگه له مامۆستای هه‌ره به‌نرخی قوتابخانه‌ی ژیان كاك موحه‌مه‌مدی ئارمه‌ند.
✍ئه‌ی مودیره شاراوه ڕه‌شتاڵه‌كه‌ی پشت ئاوێنه‌ی قوتابخانه كییه و له چ مه‌كته‌بێكدا پڕۆفه‌ی له خۆبورده‌ی خوێنده؟
كابراێكی كپ و مۆن ،جوان و بێ گڕێ ماقت ئه‌بێ و ده‌نگی لێوه نایه‌ت و هه‌ركات نۆبه‌ی بێت بۆ داسه‌پاندی قسه‌كانی یه‌ك دوو ڕسته ئه‌لێ و ئه‌م جار بۆ مسۆگربوونی قسه‌كانی به توند ئه‌ڵێ_ باشه! - تا قسه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت. سه‌یرتر له هه‌موو كه‌س له ته‌وقی سه‌ره‌وه مووی سپی كرده و جیاواز له هه‌موان مووی بنا گوێیی ڕه‌شی ڕه‌شن! ئه‌م مودیره مۆنه به مامۆستاییش نای ناسییت . ئه‌بێ وه‌ك خۆیی به ئیسپایی نزیك بیته‌وه. وه‌ك مامۆستا په‌شێو ئه‌فه‌رمێ : له دووره‌وه ناوت بیستووم ناشاره‌زا خۆشت ویستووم. له ته‌نكه‌ی گیرفانیدا كەڕامه‌تێكی ده‌گمه‌ن هه‌یه نه مامۆستاكان پێی ئه‌زانن نه قوتابیه‌كان ، ته‌نیا كه‌سانی ده‌وروبه‌ر ئه‌ویش به ئیسپایی و بێ ده‌نگ ئه‌بێ خۆت په‌یی پێبه‌رییت. ئه‌م جۆره ناخ دارێژراوییه تایبه‌ت و ده‌گمه‌نە، مودیری عه‌جیب سه‌ر سپیكراوه‌كه‌ی ناخی تیله‌كۆ كاك عه‌باسی عه‌لی پووره كه كڕامه‌تی مه‌كته‌بی به‌ڕاستی ڕووخاوی له ته‌نكه‌ی گیرفانی مرۆڤایه‌تی و پیاوه‌تی كورده‌واری ناوه. به‌داخه‌وه ڕۆیشتنی دڕه‌نگ یا زووی ئه‌م گه‌وره مودیره مه‌كته‌ب دارانه له بوارێكی ئاقاراوی ئێسته‌دا كه‌ڵێنكی گه‌وره‌ی په‌روه‌ره‌دییه بۆ ناوچه‌ی زێویه و دیسانه‌وه بوونه‌وه‌ی پێكه‌نینی دڵه‌كان و له‌خۆبورده‌یی شاراوه‌یی پشت ئاوێنه‌ی په‌روه‌رده ،ناڵێم ئه‌سته‌مه به‌ڵام سه‌خته.
🔹خۆزگه قه‌ڵه‌م له ناخه‌وه ده‌نه‌ت بدات تا بتوانی پێناسه‌ی كه‌ڕامه‌ته‌كان به جوانی بۆ هه‌موو كه‌س دابڕێژییت.
✍🏾عابید حسه‌ینی :قوتابی مه‌كته‌بی پێكه‌نین و ماچی داڕێژراوی مامۆستایان و ڕۆحی شاراوه و كپی پشت ئاوێنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌ی زێوه .
