گوند و کو‌لتوور
✍عابید حسەینی
🔶گوندی سماقوڵوو ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز.
٭سماقوڵوو : وه‌ك سووكترین مانا : شوێنی سماقه، به‌ڵام داری گوێژ سه‌ر وپرچی ئه‌م گونده‌ی به هه‌موو قوشبنه‌كانیوه داپۆشیوه.
🔷ئه‌م گونده له داوێنی نه‌كه‌رۆزدا سه‌مای داری گۆێژ ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندی ره‌نگاڵه‌ی پاییزانه‌ی ره‌نگی سوور و زه‌ردی گۆیژه . داری گوێژ به‌شێكی سه‌ره‌كی له سه‌رقاڵی پاییزانه و بابه‌تی رۆژانه‌ی ئابووری ئه‌م گونده‌ییه . باسی ته‌كاندن و وه‌راندنی به ده‌ستی كچان و ژنانی ئه‌م گونده و فرۆشتنی له نێو ئاوایی‌دا بابه‌تێكی هه‌ره زه‌قی ڕۆژانه‌یه.
*ده‌ردی كوشه‌ندی له مێژینه‌ی گۆیژه‌كانی ئه‌م گونده و دێهاته‌كانی ده‌وربه‌ری نه‌خۆشینێكه به ناو دانۆكه كه له سه‌ر شاخه‌كانی دارگۆیژه‌كان ده‌ڕوێت و هۆی بڵاوبوونه‌وی په‌له‌وه‌ره و به پێی وته‌ی خه‌ڵك شتێگی دایمه‌ییه و كه‌س ئاوڕی له‌و ئازاره نه‌داوه‌تۆ.
*كاتی ئێواره له زاری خه‌ڵكه‌وه باسی فاتێحای مه‌زگه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌م فاتیحا خوێندنه‌ی مامۆستا دوای بانگی شێوان هێماێكه بۆ ڕاگه‌یاندنی رۆژی هه‌ینی و دوعا خوێندن.
🔶له‌گه‌ڵ تاقمێك له خه‌ڵكی ئاوایی له ده‌وری مام عوسمان كه‌ریمی پیاوی به‌ته‌مه‌نی گوند له سه‌ر به‌رده‌خوێ و كۆته‌داری داتاشیاو بۆ دانیشتن كۆزیلكه‌مان به‌ست و چووینه قوڵایی ناخی ئاوایی و ته‌مه‌نێك بیره‌وه‌ری .
🔹مامه عوسمان ده‌لێ ئاوایی سماقوڵوو چوار دانگی هینی موحه‌ممه‌دی ئه‌سعدی و مامه‌لی بوه و دوو دانگیشی هینی خورده‌مالیك بوه. خه‌ڵك لێره زه‌كاتی ده دوویان ئه‌دا و پێوانه‌كه‌شی به كیله بوو- كیله پێوانه‌یه‌ك بوو له دار درووس كرابوو – به پێوانه‌ی ئیسته بیست كیلوو ئه‌بوو. مامه عوسمان باسی به‌ركوت ئه‌كات : ده‌ڵێن گه‌نم كه‌م بوو خه‌ڵك له خۆره‌تاودا جۆیان ئه‌وه‌شان ،جۆیی هه‌رماڵێك زووتر پێ بگه‌یشتاێت به هه‌موو خه‌ڵكی ئاوایی دروێنه‌مان ده‌كره و ده‌مانكرده كولێره‌جۆ و تا ئێواره به كولێره جوو دروێنه‌مان ده‌كرد.ده‌ستمان به جه‌مام ده‌كه‌وت ، بۆ ده‌رمانی جه‌مامی ده‌ست له گیایه‌ك به‌ناو به‌له‌ك كه‌ڵكمان وه‌ر ده‌گرت.
🔶له‌و كاته‌ندا خه‌ڵك به گشتی له شوێنێك به ناو نێوماڵ ده‌ژیان.
نێوماڵ واته هه‌موو شتێك : شتێك به‌ناوی په‌نجێره‌ی نه‌بوو له سه‌ربان كولانجه‌ێكی تێدا بوو . له‌نێوه‌ڕاستی نێوماڵه‌كه ته‌نوورێك ساز كرابوو . ئه‌و ته‌نووره هه‌موو ئه‌ركێكی ده‌گێڕا و جه‌غزی ژیان له گوڵبه‌ی ته‌نووره‌وه هه‌ناسه‌ی مانی گڵپه‌ی ده‌كرد و داخ و كه‌سه‌ری ژیانی به دووكه‌ڵ له كولانجه‌وه بۆ ته‌شقی ئاسمان ده‌برد. له بنمیچی ماڵه‌كه دێوژن له ته‌ونی جاڵجاڵووكه ده‌ئالا و له چرپی و داری نێوماڵكه‌وه بۆ خوار شۆڕ ده‌بوه‌وه. له نێو ماڵدا خوارده‌مه‌نی به وشكی هه‌ڵده‌گیرا. له‌تكه هه‌رمێ و قه‌یسه‌وشكه و هه‌رمێ كۆڵه له زستاندا وه‌ك خۆشاو له سه‌ر خوان داده‌نراو و به میوانیش ئه‌درا. به‌یانیان ته‌نوور به گه‌ون و بنچك به شه‌غره له لاپاڵ و شیوو دا ئه‌پاچرا وئه‌مجار به گوریس و چاكڵه له پشتی كه‌ر توند ده‌كرا بۆ ماڵ ئه‌هێنراوه و شتێك به ناوی نه‌وت و گازاییل نه‌بوو.
به گشتی ئێواران ته‌نوور داده‌خرا و شه‌وان و به‌یانیان شتێك به ناو په‌نیر نه‌بوو ،چێشت لێده‌نرا وه‌ك بروێش و دۆینه و شه‌له‌م له كاسه گڵێنه‌دا به‌ده‌س ده‌مانخوارد و جارجاره‌ش به كه‌وچكی دار. هه‌موو كه‌ل وپه‌لی ماڵ ،یان له تووڵ بوو وه‌ك سه‌وه‌ته ، قرتاڵه ونانه‌شان یان له‌گه‌ڵ بوو ،ژنانی هه‌ورگه‌ڕ به كچانی ئاوایی قوڕیان ئه‌شێلاو و به‌هه‌ره‌وز له دووسێ ماڵدا پوختیان ده‌كرد و دوایی ژنێكی ده‌س ڕه‌نگین به ته‌ته‌ڵه ته‌نوور و گۆزه و گۆشته‌نووری و گڵێنه و سوێنه و خیه‌گه‌یان(دان ) لێ ساز ئه‌كرد و جارجار شیاكه‌ی حه‌ویانیان له ده‌وری ئه‌و كه‌ل وپه‌له ئه‌ماڵێ و له شوێنك له كڵیان ئه‌خست تا وه‌ك ده‌نووكی كه‌و سوور ئه‌بوه و ئه‌زرنگایه‌وه.
له سه‌ر ته‌نووره‌كه بۆ شه‌وان قورسی دائه‌نرا سه‌ر قورسیه‌كه به پڵاس دائه‌پۆشرا و له ژێریشماندا نمه‌وو یان ڕه‌شكه‌ی له به‌ن چنراو داده‌خرا ،شتێك به ناو لێفه و په‌توو هه‌رمانای نه‌بوو. له دواییدا جوڵایی هات و به به‌وش شت و مه‌ك درووس ئه‌كرا.
🔶له‌و كاته‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵك پێ خاوس بوون و بوونمان نه‌بوو، پێستی ژێرپێمان قه‌تماخه‌ی ئه‌به‌ست و قوتوور ئه‌بوو له دواییدا كه‌وڵاشمان بوو یان لاسیق ،سه‌ره‌كه‌ی چرم بوو ،بنه‌كه‌یشی دار و بزماررێژ كرابوو كه ئه‌درا له‌یه‌ك هه‌موو قولاپه‌مان ئه‌بوو به خڵتانی خوێن وتا ئێواره هه‌نگڵه‌شلێمان بوو. ژنان له كه‌وشی عرووسی پاژنه قه‌وی و ژێره‌كه‌ی چه‌رم بوو كه‌ڵكیان وه‌رئه‌گرت.
🔶خواردن و شێوازی جووتیار له ده‌شت.
به یانی زوو به هه‌سێره‌ی رۆژ هه‌ڵده‌ستاین بۆ كار ،تووره‌كه‌دۆكه له جا‌و ده‌كرا و به دا رێكی درێژ له به‌رده‌م خۆماندا له سه‌ر وڵاخ ڕایه‌ڵمان ده‌كرد تا ده‌گه‌یشتینه ده‌شت. نیوه‌رۆ دوای كار گشتامان ده‌ورمان له دۆوانه‌كه ئه‌دا و له گیایی هه‌لاوه كه ناوه‌كه‌ی قولۆر بوو بۆ هه‌ڵمژینی دۆكه له نێو دووانه‌كه كه‌ڵكمان وه‌رئه‌گرت و به نۆبه مژمان ئه‌دا له دۆكه. مامه ئه‌و‌لێكمان بوو كه‌وچكی داری درووس ئه‌كرد وبه گڵێنه‌ش دۆمان ئه‌خواردۆ. به هه‌سێره‌ی حه‌وته‌وانان یان كۆ وته‌رازوو كه تاقن، سێیان له‌به‌رۆن و چواریشان دووبه‌دوو له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و سیانه‌ن به‌وه ئه‌مان زانی كاتی هاوینه.
🔸بۆ مارگه‌زته چییتان ئه‌كرد؟
شوێن مارگه‌سته‌كیان ئه‌تره‌كانۆ و برینداریان ئه‌كرد.له‌سه‌رۆ ئه‌یانبه‌ست . یان ئه‌مان برد بۆ لای پیاوچاكێك به‌ناو حاجی ساڵه له وزمه‌ڵێ به عومری خوا زلله‌ی لێ ئه‌دا ژانه‌كه‌ی ئه‌شكا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بواێت له بانێكدا له ژێر هه‌رزاڵدا ڕایان ئه‌كیشا و زه‌نگۆڵه‌ێكیان به دارێكۆ ئه‌به‌ست. بۆ ئه‌وه‌ی مار بۆ مارانگه‌سته‌كه دووباره نه‌ێتۆ.
🔶شوێنه‌ناو یان ( Toponymy ).
له هه‌ر گوندێك هه‌ر شیوو و لاپاڵێك ناوێكی تایبه‌تی هه‌یه و زۆربه‌یان له بواری زمانناسیه‌وه ده‌كرێ راڤه بكرێت.
٭ناوی كێوه‌كان:
به‌رده‌كه‌شكان – قه‌یسه - زۆڵفه‌قار- حه‌وته‌وانان – به‌ردی به‌ڕه‌زا –
٭ده‌شته‌كان: كونی وه‌رگۆڵێ – حانه‌بناوه‌چ – خه‌یاران- ده‌مان – سۆڵه - گرده‌وه‌ن – پره‌نیشكا ( نووسنه‌ك – په‌نێرشك – گیاێكی دركاوییه)
قۆڵه‌سووره - نێرگه - هه‌نۆڵه - كه‌شه‌ڕێ – دۆڵان – كاكه‌یه‌م- پیرساڵ – دڵخۆش – كاملی جان – زه‌وی مه‌وی – هه‌م ڕه‌ز-
ناوی كانییه‌كان : كانی هۆمیا – داسه‌ڵێن .
٭سپاس بۆ بنه‌ماڵه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی مه‌عرووفی كه یارمه‌تییان دام.٭