اسلایدر

من به ره و ئاسۆ به ره و رووناكی باڵم گرتوه
welcome - به خێر بێن

عنوان

📚ساحێب لە سلێمانی.

سلێمانی، چاپێ نوێ و دووبارە.

📚زاخاوی مێشک.
📚شنەی چیای بەرزە هەوێن.
📚شنەی کانی گۆمەیان و وتەی پێدەشتی حاجیە تاوە.
📚سیلەنیگای لاپەڕە تۆزاویەکان.
📚شکاری خانەزا
📚زووزەنەقەی نەتاشراو.

🔸سلێمانی چاپی نوێی بەرهەمەکان.

بنکەی ڕۆشنبیری " تیڕۆژ، چوارچرا.

📕کتێبی " شنەی کانی گۆمەیان و وتەی پێدەشتی حاجیەتاوە، بە چاپی دووبارە.
ئاوڕدانەوە لە مێژووی هاوچەرخی شارۆچکەی ساحێب و چالاکی باژێرشێوازانە.

نووسینی:عابید حسەینی.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 14:23 | لینک  | 

🔸ماناییه‌كان له‌ پانتای زاگروسدا🔸

سووكه‌ڵه‌ ئاوڕێك.

✍️عابید حسه‌ینی

مانا یه‌كێكه‌ له‌ ژیاره بنه‌چه‌یه‌كانی سه‌ره‌تایی میژوو و هێمڕێژی ده‌وڵه‌ته‌كان بوه‌ له‌ پانتای زاگروسدا. 
ئه‌م شارستانییه‌ته‌ له‌ ناوچه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردوستان و بڕێك له‌ ئازەربایجان له‌ مابه‌ین گۆمی ورمێ و گۆلی زرێبار سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و كۆكراوه‌ی تیره‌ و تاقمه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بوە.

🔸ئه‌م شوێنانه‌ قه‌بارەیەكی چوارچێوه‌دار له‌ نه‌ریتی كه‌ونارایی ماناكان وه‌دیار ده‌خه‌ن، وه‌ك زیندانی سڵێمان له‌ تیكاب، زێویه و گۆڕستانی چه‌نگبار، كۆڵه‌تاریكه‌ی گوندی بایزائاوی نزیك كه‌ره‌فتوو، قه‌پڵانتوو و گۆڕستانی مه‌لامچه، كانی زێڕینی گوندی عه‌لیاوای لای ساحێب – قه‌ڵایچی و قه‌ڵا به‌ردینه‌ له‌ بۆكان – به‌رده‌ كنته له‌ مهاباد – حه‌سه‌نلو له‌ نه‌غه‌ده‌ - ره‌به‌ت له‌ سه‌رده‌شت.

🔸له‌ جوغرافیای زاگروسدا تا سه‌ره‌تای هه‌خامه‌نشیه‌كان، فه‌رمانڕه‌وایانی گه‌وره‌ و بچووك سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ یه‌كێك له‌م فه‌رمانڕه‌وایانه‌ ماناكان بوەن. 
🔸زۆربه‌ی زانیاریه‌كان له‌ سه‌ر مانییه‌كان له‌ ساڵنامه‌ و گێڕانه‌وه‌ی له‌شكه‌ركێشیه‌كانی ئووراتوریەکان و ئاشووریه‌كاندا باسكراوه‌. به‌ هۆیی هورۆژمی كوشه‌ندی زۆری ئاشووریه‌كان بۆ سه‌ر زاگروس زۆربه‌ی ورده‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌كان و تیره‌ و تاقمه‌كانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ پاڵیاندا به‌ یه‌كه‌وه‌. ماناكانیش ته‌نانه‌ت له‌ كۆتایی فه‌رمانڕوایی ئاشووریه‌كاندا پاڵیان دا به‌ ئاشووره‌وه‌ به‌ڵام له‌ كۆتاییدا به‌ تێكچوونی ئاشووریه‌كان بوونه‌ ماد. 
🔸ناوی ماناییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ به‌ره‌دنووسراوه‌ی شه‌لمه‌نسه‌ری سێهه‌م له‌ ساڵی ٨٤٣ێ پێش زاییندا دیتراوه. ئه‌م پاشای ئاشووریه‌ دێته‌ ناو وڵاتی ماناوه‌ و دوایی داگیركردنی دڵێ: "پاشاكه‌یان كه‌ ناوی ئه‌وئه‌لكی بوه‌ ،شانشینی خۆیی واته" زیرته‌"ی جێهێشته‌ و چوه‌ته‌ كێوان. ئه‌م وشه‌ی زیرته به‌ شێوازی "زیرتوو،زیرتا و ئیزیرتوو له‌ به‌رده‌نووسراوه‌كانی ئاشووردا هاتوه‌.
🔸لە باره‌ی زمانی ماناییه‌وه‌ شتێكی وا به‌رچاو به‌جێ نه‌ماوه‌ به‌ڵام  له‌ ڕووی ساخكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ئوراتووریه‌كان و ئاشووریه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت. هووری زمان بووگن. ئه‌م زمانه‌یش زمانێكی تایبه‌تی ئه‌م ناوچه‌ بوه‌  و له‌ به‌ین چوه‌.

🔸بەگشتی ئاسەواری مانایی لە کەونارا هەڵگرەکانی دونیادا جێگیر بوە، ڕۆژانە سەدان بنەبەرد و لاپاڵی ئەم مەڵبەندە شەوانە و نایاسایی هەڵدەدرێتەوە و بەرەولەناوچوونی بەڵگە و ئاسەواری زیاتر دەچێ.

📚سه‌رچاوه‌كان: 
مێژووی ماد دیاكنۆڤ.
چاوخشاندنێك له‌ سه‌ر نه‌ریت و هونه‌ری مانا: یوسف حه‌سه‌نزاده‌.
ویكی پیدیا.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 0:18 | لینک  | 

‍ (https://attach.fahares.com/nqv0u168piW6T/8v3oNuqQ==) ‍ 🔸دانشتینی بەردەخوێی و مکانیکی شتێکی لێ شین نابێت.

✍️عابید حسەینی

پێشینان گوتوویانە:"ماڵ لە مەریوان دڵ لە دەروێشان" 
ئەم بابەتە، دەردی ئەمڕۆی قوتابیانی پۆلی دوانزەی دەرس خوێنی ناوچەی زێوییە.

🔸کڕۆنا هاوڵەی ئاوقەی فێرکاری مردەلۆخانە کردوە. سەر لێ شێواو و بێ پەنا لە نێو ئاپۆرەی کتێبدا مێشکیان وەک کڵافە بەن ئاڵۆزاوە، سەر و بنی کاریان لێشێواوە، دەڵێی داری بەڕوون نەخۆشی دامۆکەیان گرتووە، هەر مۆرە هەڵداوێن و بە هیوای جووت شەشن. 
🔸قوتابی بێ دەرەتان چووەتە قلیپۆپەی دوا قۆناخی فێرگە. لە نێو چەند ڕێیانێکی لیتاوی بە جێ هێڵراوە. نەخۆی شارەزایە، نە شارەزا لە کورت مەودادا، مانگی بۆ دوو کوت دەکرێ.

🔸گێژاو و کێشە چییە؟

منداڵ سێ قۆناخی دەوێ تا هەستێتەوە.

🔸 بەڕێوەبەرایەتی هەست و نەست.

ئەوەی پێوەندی بە هەست و دڵ و چێژەوە هەیە بۆی ناخرێتە چوارچێوەی ڕاست و وەک شێرپەنجە لە ئەوکیدا مۆڵی خواردە و ڕاسە و پاسە کردنی سەرناگرێت، هەر قوتابیەک لەم بوارەدا سەر نەکەوێ ، سەرکەوتنی کاری فیلە و ئەستەم. لە چێژ بووردن و چوونە قۆناخی هزر و بیرەوە، بۆ ئەو تەمەنە ئەستەمە و خۆبەڕێوەبەری دەوێ.

🔸کات و درفەت.
شتێک بە ناوی هەل و خۆبەڕێوبەرایەتی کات نازانێ چییە و لە دووی هەڵکەوت و لێشاوی چوون و هاتن، وێڵە. گازەندەی دونیا دەکات ولە ئاسمان و زەوی توڕەیە، بەڵام خۆی لە بیر چوەتەوە.
🔸پشووسواری و دان بە خۆدا گرتن و ناخ پەروەری، زۆر ئەستەمە لە مێشکی دەورانی لەش بە باری جووڵە و وزە دەوامی بێت. قوتابی ئێمە خۆبەڕێوەبەر نییە، دەبێ کەسێک وەک گۆپاڵ بە سەریوە دەندووکی حازر و بازر بێت، ئەمەش زۆر بە سەختی شتێکی لێ بەرهەم دێت.

🔸مێشکیان لە شوێنێکی دیکەیە. کە نەکاتیەتی نە دەکرێ.
کاتێ کەسێک لە جەنگەی کارێکدا مێشکی لە وێ نەبوو، دەرگیری شتێکی دیکە بوو، سەر و بەری کاری لێ تێک دەچێ، و سەرەندەری شتەکان ناکات. زۆر یەک لە قوتابییەکانی ئێمە، لە شوێنێک دانیشتون بۆ خوێندن، بەڵام دانیشتنی بەردەخوێی و مکانیکی بە کوردی و پەتی پێی دەڵێن:"ماڵ لە مەریوان دڵ لە دەروێشان."

🤷‍♂@asoyzhyanisaheb

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 0:0 | لینک  | 

‍  ‍ 📚ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونی کڕامەتی وشە و ڕستەی زمانی کوردیە.

  🔸ئەمڕۆ هەست و نەست دەچێتە حەزی لە دایک بوون. ئەمڕۆ دڵە خورپە بەزمانێک دەکەوەێ . 
 🔸ئەمڕۆ پێنووس مەراق دەیگرێ و جوانوێک دەحیلکێنێ و ڕەوەزبەردێک بە ناخی کوردوستاندا، شۆڕ دەبێتەوە.
🔸ئەمڕۆ زنەی کانی، گابردی وشە دەتلێنێ و لە هێڵی کڕامەتی خاوەندارێکدا، دەچێتە جامانەوە، ڕەشتی دەڵێتەوە، پێچ و مێزەرە لە سەر لانکەی نمامی توولەساوا متۆربە دەکرێ و هەناو دەچڕژێت و لێشاوی وشە هەڵدەتۆقێ و کاروانێک لە بوون دەێتە ڕمبازێنی لێنووسە لە مێژینە بێ داڵدەکە.
🔸ئەمڕۆ شێرکۆ بێکەس چاوەخۆر دەکاتە پڕشنگی ئاڵای زمانێکی بن دەست و ڕەگەزکۆژراو. 

🔹هۆ لالۆ چازانەکەم، دەستە دەستە پەڕەسیلەکەی ماچ بۆ پێدەشتی وشەت باڵدەکاتەوە، مێشک لە بەر چرای نئۆن شەوارەت ڕامووسانی ورە و وتە دەکات.
 🔹هۆ ئەسپە کەحێلە شینباوەکە خۆت باوێژە کانگای هەنبانەبۆرینە و هەژاران نوقمی نوقڵەکوردی بکە و لە ئاسمانی تەم گرتووی خەنجر کوژدا، مەشخەڵانێک لە عەشق بێنە گۆڕێ و هەناوێک، ناخێک بە پیاسەوە بگەڕێنە لە جووڵە و بە شادەماری نالیدا پەیتا پەیتا خلۆر ببەوە، لە ختۆرەی حاجی قادردا مەڵاشو بکەوە، لە دەمێنی پێرەمێردا خەنجەر لە مستۆ بگرە و لە حوجری مەحویدا، یاحەقبێژان، گڕوگاڵی دەنگی عەلی مەردان بکە. 
🔹چەندە خۆشە، هەناست بە نێو وشەکانی زمانی کوردیدا شنە دەکەن!
 چەند بە پێزە زمانێک ڕۆحی ئاوەڵای لە تەرزیلە نگات گشە دەکات.
 ئەی خاوەنی وشەی زمانی کوردی، سەدان کەڕەت بوونت لە ئامێز دەگرین و کڕنۆش بۆ پیت بە پیتی وجوودت دەبەین. 

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 23:31 | لینک  | 

🔸 لە پیرۆزبای ڕۆژی مامۆستا دەترسم.

✍️عابید حسەینی

  🔸کاتێک بازۆڵە و ماسوولکە و جەستەی قەبەت هەبێ و خۆت ڕابدەیت و نەخیر هەموو کسێکش شەل و پەت بکەیت و چووزانم سەنعەتکارێکی بە دەست و برد بێت و هەمە چەشنە بەهەرەمەند. لە کاتی کێشە و گرفتە کۆمەڵیەتییەکان و بنەماڵیەکانیش ناچاریت دوای کەف و کۆڵ ڕژاندن، هەر بچیتە بەر هەلی قسە. ماسوولکە و کەللەی قەوی بە کڕنۆشەوە دەبەیتە بەردەم وشەبێژان.

🔸وشەبێژانی کۆمەڵگا کێن؟

  🔸هەر لە کۆنەوە، گەورەی کۆمەڵگا، ڕیشێکی سپی و دەمپاراوێکی ڕاوێژجوان ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ بوە، کە بەکردەوە لای خەڵک جێی سەرنج بوە.
👌پەل بهاوێژیتە ئاسمان ناچاریت لە بەردەم قسە و ڕاڤەدا ملکەچ بیت و ئەهوەنی وشە داتدەمرکێنێ.

🔸کاتێ بابەتێکی وەها ناسک و سەرەکی کۆمەڵگا بە ئەنقەست بدرێتە دەس کەسانێک نە بۆ ئەو کارە لواون و نە گونجاو، شیرازەی هەموو کارێک دەشێوێت، بەرد لە جێ خۆیدا بەن نابێت، هەر گەجەر و گوجەرێک شیاوی وشەبێژ نییە، دەبێ سیستمێکی بە دانستە، ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت تا هەرکەسێک نەچێتە ئەم شوێنە هەستیارە و سەرچاوەکانی ڕاڤەوانی و قسەبێژی لێخن نەبێت، بەڵکوو کەسانی هەناو تۆکمە و داڕژتە ببنە بەرپرسی هێمنی و سەقامگیری کۆمەڵگا.
  🔸بەڵام کۆمەڵگای ئێمە بە سیستمی بۆ تێکشکانی مەرجەعە هێمنئاساکانی کۆمەڵگا هەنگاوی هاوێشتە، داڕمانی مامۆستا و میرزاکان،دادیار و پارێزەر و دادوەر. یانی تێکشکانی مەرجعەکانی کۆمەڵگا و خستنە ناو بازنەی ڕەشۆکی بوون، دەرەنجامەکەی هەر ئەمڕۆی لێدەکەوێتەوە،ئەمڕۆ دەمبەتاڵان بە تاڵانیان بردوە، لە مامۆستا بوون، لە ڕاوێژکار بوون بێزت هەڵدەستێ و قیزت دەشێوێتەوە هەر ڕەشۆکێکێ دەم بە ئازار لە دووت دەگەڕێ وردت بکات، چونکوو خۆی بەدەس ڕواڵەتبازانەوە وردکراوە، ئێسته تۆڵە دەسێنێتەوە، هەڕەشەی دەم دەکا،چوەتە جێگەی دەم ڕاوێژان، سیستم وای کردوە ئلیتی کۆمەگا نەچنە شوێنەکانی خۆیان و بە پاساوی خۆی بوون و ئیدئۆڵۆژی بەرتەسەک ، تاقمێک دوور دەخرێنەوە، و تاقمێکی کەم مێشک دەبنە جێگرەوە، ئەمە بە تایبەت بۆ سیستمی قسەبێژانی کومەگا داڕمانە و خەساری لێکەوتەتەوە و ئەمڕۆی بەدی هاوردە.
🔸لای من مامۆستاییش دەچێتەوە هەمان خانەی دەمبێژانی کۆمەڵگا و بە قسە کار دەکات و ڕاوێژی کۆمەڵگاییە، لای من مامۆستا بوون جگە لە ئەرکێکی ڕۆژانە، وەک هەموو کار و پیشەکان. ئەرکێکی جیاوەزە و هەوێنی کۆمەڵگایە. بەڵام،
 ئەم ڕاڤەیە تێکشکاوە و بە دەم خەڵکەو بوەتە گاڵتەی ڕۆژانە و ئێستە ئەم سیستمە کەسانێکی تێخزاوە لە ناخەوە و لە دەرەوە هەر جەستەن و ماسوولکەن و نەیاتوانیە بە ناخی وشەدا ڕۆبچن، بەڵام ئەم کەم وکۆڕییەیان بردەتە نێو کۆمەڵگا و کەسانی ئاسایی کاتێ سەیر دەکەن وەک خۆیان چوەتە ئەو شوێنە ، ناحەقیان نییە، لە پڕ بێ ماییە کەسانێک بوونەتە کوڕێ. ئەویش خۆ شەل و کوێر نییە خۆی شیاوی ئەو شوێنە دەزانێ.

🔸چ کەردەن  ئەی مامۆستای چییە؟
مامۆستابوون یانی: ڕێگەی سەرلێشێواوی بدۆزێتەوە، بچێتە ناخێکی دۆڕاوەوە، بی بووژێنێتەوە، دەروازەی گەشەی  ئاسۆی ژیانی کۆڵەوارەکان بکەیتەوە، لە یەک ڕستەدا، مامۆستابوون یانی:بتوانی کڵاڕۆژنەی ڕووناکی بۆ ئازارەکان ئەوەڵا بکەیت"
ئایا کەسێک نابەجێ هاتە، نابەجێ هەڵ دەسووڕێ، پڕە لە ئازار و خۆی سەر لێ شێواوە، ناخی تاریکە،  دەتوانێ ڕووناکی بدات؟ ئەستەمە و سیستمی فەشەلی پەروەردە بەدەس کەسانی پلەنەزمەوە لە دایرەی خۆی و ناخۆییدا پەلەقاژەی مەرگیەتی و نابەجێیان، سەر لێ شێواو بەدەور خۆیاندا وەک دووپشکی ئاگر تێبەردریاو ناچارن بەن بە خۆیانەوە، چوونکوو بێ ئەنوا  مێشکیان هەڵگری ئەو شوێنە نییە و ئەو کارە کاری ئەوان نییە و تەنیا گوێ لەمستن.

👌کۆمەڵگای باوخۆش بە ئازار و دەرد چێشتوو، مێشکی ناتوانێ هەڵگری هەوڵی تۆ بێت بۆ ڕەوینەوەی ئازارەکان تا کاتێ خۆیشی نەبێت.

👌تەنیا (hierarchy)  دەتوانێ دەردی ئەم کۆمەڵگا چارەسەر بکات. هەرکە لە جێی خۆی قەدر و قیمەتی هەبێت، بەڵام کێ و بەدەس کێ جێ بەجێ بێت. مەرجی سەرەکییە.

asoyzhyanisaheb@

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 23:28 | لینک  | 

جەستەی ئازارشکێن چۆنە؟

لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ کێشە وململانێکاندا.

🔸هۆشم بە خۆمەوە هەیە؟ هۆشتان بە خۆتانەوە بێت.

 🔹بەڵگەی یەکجار زۆری زانستی هەن . پیشاندەرەی ئەم ڕاستیەن کە دڵەڕاوکێ و دڵەخورپە، لەش و لار و قەڵافەتی مرۆڤ تێکدەتەپێنن. زۆر بەڵگەش هەن کە دیسان دەڵێن، تێکڕمانی جەستە، مێشک ئاڵۆز دەکا و دایدەمرکێنێ. 
کاتێ تووشی چەرمەسەریەک دەبین، ناچار بە ئەنجامی ئەم کارانەین، خەومان دەشێوێ، خۆراکمان پێ ناخورێ و هەڵس وکەوتی جەستەیی کەم دەبێتەوە. قۆرتمە پشت شکێنەکان لە پامان دەخەن، مەهێڵن ئازار ڕخنە بکاتە نێو جەستەتانەوە، قوربانیکردنی جەستە و تێکڕماوی هەناو نابێتە هۆی دەربازبوون لە کێشەکان و کێشەکانیش لە بەرخاتری تۆ سەرخۆیان داناخەن بڕۆن،ڕێک و ڕاست خۆتت تێکشکاندوە، کارەکەشت نەبوەتە هۆی خەلاسبوون. باشتر وایە، نووستن لە یاد نەکەن، خۆراک ماکی ژیان و بووژانەوەیە، جەستە بە ئاوەوە بەندە، مێشک و جەستە پێوێستی بە وزە هەیە بۆ کاتی تێکڕمان و بەربەرکانێ، با ئازارەکان لەوە زیاتر زەفەرمان پێ نەبن، ناچار بە بوونین، دەبێ درێژه بە ژیان بدەین.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 23:7 | لینک  | 

 

ده‌ستێكی هاورده‌ برۆ هه‌ڵۆیه‌ سپی و پڕ له‌ مووه‌كانی كه‌ وه‌ك پاساره‌ باڵیكێشابوه‌ سه‌ر چاوه سه‌وزه‌ گه‌شه‌كانی .جامانه‌كه‌ی توند له‌ سه‌ری قایم كردبوو. ده‌ستێكی له‌ سه‌ر كتێبه‌ تازه‌ ده‌ستێداوه‌كه‌ی دانا و ئه‌نگوسته‌ كه‌ڵه‌ی كرده‌ پشتیوان جڵده‌ قه‌به‌ لاچڕیاوه‌كه‌ی و قامكه‌ی شاده‌ی له‌ مابه‌ین به‌رگه‌ زه‌رده‌ نیوه‌ هه‌ڵخووشیاوه‌كه‌ی ڕاداشت تاكوو شیرازه‌ی كاره‌كه‌ی لێ نه‌شێوێت.هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و چاوێكی حه‌سانه‌وه‌ی به‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌كاندا چه‌رخاند. ڕووی كرده‌وه‌ ده‌ر‌كه‌ی دووكانه‌ ته‌نگ وترشكه‌. له نزیك ده‌ركه‌ كه‌سێك به‌ كڵاو په‌هله‌ویانه سێبه‌ری دا،كۆت و شه‌ڵواری لووله‌ تفه‌نگی و چاویلكه‌ له‌ سه‌ر لووت به‌ دزه‌ نواڕینێكه‌وه‌ له‌ ده‌ور و پشتی و به‌ئیساپی و به‌ پسكه‌وه‌ تماشایه‌كی رۆژنامه‌ تازه‌ هاتوه‌كانی كرد. ئینجا قه‌نجه‌یه‌كی كرد و به‌ شان هه‌ڵته‌كانێك ملی كێشایه‌ نێو دووكانه‌كه‌وه‌ و به‌ سرته‌ كوتی:" خاڵۆ ده‌بێ شتێكت پێ بڵێم.ده‌فته‌ر وده‌سته‌كێكی به‌رگ ڕه‌شی درێژ دانرابوو. میداد و پاكوونێكی نیوه‌كریاو وچه‌ڵكاوه‌سوو له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ و لیسته‌ نووسراوه‌كان دانرابوو.كابرای درێژ داهۆڵه‌. ده‌ستێكی نا له‌ میداد و پاكوونه‌كه‌و  و ورد چاوێكی به‌ لیست ناوه‌كاندا خشاند.دیسان ئاوڕێكی دایه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕوانی. نیگای له‌ ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌كه‌ زنج بوو. ڕوو له‌ خانه‌خوێ وه‌ك داته‌پین و هه‌ڵه‌شه‌ له‌ سه‌ر چوارپایه‌كی گونیه‌شێل و شه‌وق و ڕه‌ق دانیشت. جێڕه‌یه‌ك چاوی ڕۆژنامه‌ فرۆشی زیتته‌ڵ كرده‌وه‌ و له‌ حه‌پاساوی پرسیار ده‌ری هاورد. به‌ لاشانێكه‌وه‌ ده‌ستێكی هاورده‌ لاپه‌ڕه‌ی چنراوی ڕۆژنامه‌كان و كوتی: "چی بووه؟ بۆ بێقه‌راری‌ ده‌كه‌ی. ئه‌و ده‌فته‌ره‌ ته‌نیا ناو ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ مانگانه رۆژنامه‌كانیان بۆ ده‌به‌م. كابرا كڵاوه‌ لاره‌ ڕه‌شه‌كه‌ی به‌ لاشانی ده‌س هه‌ڵته‌كانده‌ سه‌ره‌وه‌و كوتی" ته‌ق و ڕه‌و ده‌ستی پێكردوه‌ و له‌ دوومان ده‌گه‌ڕێن. ئه‌تۆیش به‌ هۆی ئه‌م ڕۆژنامانه‌وه‌ . شوێنی هه‌موان ده‌زانی. ده‌بێ ئه‌م لیستانه‌ بسووتێنیت و شه‌رت وگومیان به‌كه‌یت و خۆیشت به‌ گشتمانه‌وه‌ یارمه‌تیت ئه‌ده‌ین ده‌ربازی ئه‌ودیو ببی. خاڵۆ چه‌ڵێك ڕاما و وتی: "جا من سه‌ری پیوازم قونچكی پیوازم بۆ؟ ئه‌مه‌ن ته‌نیا فرۆشیارێكم. خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی دیكه‌یه‌ و من كاسبكارم وچم داوه‌ له‌ گونگه‌ڵ و به‌زم وڕه‌زم. كڵاو په‌هله‌وه‌ی به‌ سرته‌وه‌ كوتی:"ئارام به‌، ناچارین ده‌بێ بزانی كێشه‌كه‌. ڕۆژنامه‌فرۆشی ئه‌تۆ نییه‌. ئه‌وانه‌ی له‌ دووی ئێمه‌ن، ده‌زانن تۆ ڕۆژنامه‌كان ده‌به‌یت بۆ ماڵه‌كان و شوێن و ڕێیی ئه‌وانه‌ی ئه‌وان به‌ دوایه‌وه‌ون تۆ هه‌مووی به‌ڵه‌دی. هه‌م خۆت ئازار ده‌ده‌ن تا له‌ زمانت بكێشنه‌وه‌. هه‌م ده‌كه‌ونه‌ ڕاو دووی گشتمان" چاوه‌شینه‌كانی تێكه‌ڵی لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه‌كان‌بوون. ڕه‌شای دێڕه‌ ڕه‌شه‌ قه‌ڵه‌وه‌كان و كڵاوی ڕه‌شی كابرا. ده‌ڵێ تێكه‌ڵاو ده‌كرد. سه‌ری له‌ گێژه‌وه‌ ده‌چوو. له‌ ئانێكدا ڕما و شینی چاوی ساوی هێڵی سووری تێزا و نێوچاوانی گنج و لۆچ دایگرت. بیری دوو منداڵی ورد و خێزانه‌كه‌ی كه‌وته‌وه‌. به‌ چاو دزینه‌وه‌یه‌ك له‌ چاوی كاورای هه‌واڵ ناخۆش وتی: ئه‌ی خاوخێزانم چ لێبكه‌م.؟" وتی: له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌ خه‌مت نه‌بێت. نابێ ئه‌وانیش تێبگه‌ن كه‌ بۆ كوێ چوییت"

له‌ كۆڵانی ته‌نگ وترشی ناوقه‌ڵا منداڵ كه‌وتبوونه‌ به‌رده‌فڕكێ. منداڵی جووله‌كه‌ و منداڵی موسه‌ڵمان شه‌ڕه‌ قسه‌یان ئاڵاندبوه‌ قۆچه‌قانیكانیان، هاكا چاوچڕی یه‌كتریان ده‌بهاوردایه‌ت. ژنه‌ جووله‌كه‌كان كۆشیان دادابوو. توویان ده‌ترووكان .ڕۆژی شه‌مه‌‌بوو. ده‌ستیان بۆ كار و ئاگر نه‌ده‌به‌رد. خێزانی كاری بۆ ماڵه‌ جووله‌كان‌ ده‌كرد و ڕۆژانی شه‌مه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بوو، كاتێك ده‌چوو بۆ كار، كچه‌ گچكه‌كه‌یشی له‌ گه‌ڵ خۆی ده‌برد‌. کوڕه‌گه‌وره‌ خڕۆڵه‌كه‌یشی به‌ دوو جووت چاوی شینه‌وه‌. كۆڵانه‌كانی  نێو قه‌ڵای ده‌ته‌قاند و فڕكه‌ی به‌رده‌ فه‌ڕكه‌ی ده‌هات. له‌ پڕ بچكه جوو ده‌یانكوت:" هۆی جووجكه سه‌گ سوونی"  و دوان سیانێك به‌ بن باڵ وپیڵی خاڵۆدا به‌ هه‌ڵه‌داوان وبه‌دفه‌ڕی ده‌ربازی ده‌بون و سیله‌چاویان ده‌گرت. خاڵۆ  ئاڵۆز و په‌شۆكیاو وبێ ده‌ره‌تان له‌ ماڵ نزیك بوه‌وه‌. حه‌ڵقه‌ی دریاكه‌ به‌ به‌نێكی ڕیشاڵ به‌ لاشێپان دریاكه‌وه گرێ درابوو. شه‌كه‌ی بای پاییز ته‌نگی به‌ ده‌ركه‌ دار هه‌ڵچنی بوو. كرێ كوێره‌ی خستبوه‌ په‌ته‌كه‌وه‌. به‌ نێنووك وبه‌ زه‌حمه‌ت وبه‌تاو كردیوه‌. به‌ كوڕبوونه‌وه‌یه‌ك ‌چوه‌ نێو حوجره‌ی مزگه‌وتی دوو مناره. كۆته‌ كشمیره‌كه‌ی به‌ باڵای چوارخشته‌ی شانیدا شه‌كه‌ی ده‌هات.ده‌ستێكی بۆ  قورعانه به‌رگ سه‌وزه‌كه‌ی سه‌ر تاقچكه‌برد‌.به‌رزی كرده‌وه‌ وماچێكی كرد.نای به‌سه‌ریه‌وه‌.‌ بڕێك پووڵه‌ سپیه‌ی شك ده‌برد. له‌پرسیكه‌یه‌كی دانابوو. له‌ناو كوله‌كه‌سه‌رایی گۆشه‌كه‌دا داینا. ده‌ستی گرته بنی كوله‌كه‌ه‌وه‌ وله مله‌‌باریكه‌كه‌یه‌وه‌ چاوێكی له‌ بنه‌كه‌ی  كرد. خڕه‌ی لێوه‌هات. ژماردی ده‌سماڵه‌ گوڵچنراوه‌كه‌ی گیرفانی پاڵتۆكه‌ی ده‌رهاوردو بڕێكی تێ ڕۆكرد. پێچایه‌وه‌ له‌ژێر پشتێنه‌كه‌یه‌وه له‌ گیرفانی چاكی كه‌واكه‌ی توند كرد. چاوێكی له‌ جێوبان و كه‌ره‌سته‌ی نێو ماڵه‌كه‌ بڕی. ،هۆده‌ و هه‌وێشخانێك و پڵاسێك و بڕێك كاسه‌ و كه‌وچكی دارێنه‌ له‌ سه‌وته‌ی سه‌ر سه‌كۆكه‌ به‌ سیخه‌ دارینێكه‌وه‌ هه‌ڵواسرابوو. نێو ماڵ جوان هه‌ڵپڕژابوو. له‌به‌ر هه‌یوانی مزگه‌وت ئالوه‌داری پاچراوه‌ به‌ رێك وپێكی دانرابوو. درنگانێكی پاییز بیره‌ی له‌ كوره‌دار ده‌كرده‌وه‌.خێزان ودوو مند‌اڵه‌كه‌ی له‌ به‌رچاوێدا رێچكه‌یان ده‌هات.ته‌نگه‌تاوبوو.ژه‌نگی خه‌مێكی قوڵ ئه‌وكی گرتبوو. به‌ ده‌ستی حسره‌ته‌وه‌ سمێڵه‌ قه‌فدارشاهانه‌كه‌ی بڕێك به‌م لاولای لێوه‌ شۆڕه‌كانیدا پاڵ پێوه‌نا. له‌ گۆزه‌ڵه‌سووره‌ گڵێنه‌كه‌.چۆڕێك ئاوی به‌ گه‌رووی وشكیداكرد.چه‌ڵێك حه‌په‌ساو قه‌ڵافه‌تی تێكسمراوی داچۆڕابوو. خه‌ریك بوو چاوی به‌جێ ماوی منداڵه‌كانی ده‌زانه‌ ڕۆحی، هه‌ره‌سیان كرده‌ سیه‌كانی. بینی ده‌خوارده‌وه‌. قومه‌ئاوه‌كه‌ به‌ چه‌ند قۆرت چوه‌ خواره‌وه‌. دواقومه‌ ئاوی نێو خاو خێزان. ماڵ هه‌ناسه‌یه‌كی شێداری لێده‌هات. ده‌نگی زه‌ڵه‌ی منداڵۆكه‌ كۆڵانی هه‌ڵگرتبوو.مێشكی ته‌قڵه‌وجلیتانی بوو ده‌ستی تاقمه‌نه‌ جووتی ده‌كرد. ده‌ستێكی به‌ چناكه‌یدا هاورد.  مێشكی وه‌خۆ كه‌وت ،بێژی ئه‌حمه‌د نه‌م بینی! ئێسته‌ له‌ كۆڵان ڕمبازێنه‌تی. ئامین و ڕابێ. له‌ كام ماڵه‌ جووله‌كه‌ن. به‌ كاوه‌خۆ ڕاچه‌نی . په‌شۆكاو ده‌ستی له‌ ته‌زبێحی بن گیرفانی جاكه‌ته‌كی كه‌وت. كرژ ئاخێزێكی كرد.چاره‌كه‌ چه‌رمه‌ڵه‌كه‌ی رابێی له‌به‌ په‌سوێكه‌ هه‌ڵگرت و به‌ په‌له‌ له‌ شت ومه‌كی پێویست پڕیكرد و چواری گرێی توندی لێدا.ده‌سماڵ گوڵداره‌كه‌ی له‌ به‌ر پشتێنی توند كرد. كێردێكی ده‌سكه‌چنراوی له‌ پشته‌وه‌ توند كرده‌ لاكه‌له‌كه‌ی. له‌ پشتدرگا وچانێكی تاساوی و گورگه‌ئاوڕێكی له‌ نێو ماڵه‌كه‌داوه‌. له‌ كاتی توندكردنه‌وه‌یی گرێیی په‌ته‌كه‌ له‌ حه‌ڵقه‌ی دریاكه‌ سیله‌چاوێكی به‌ كۆڵانه‌ باریكه‌ كزۆڵكه‌كانی نێو ده‌ركه‌وبان دا گێڕا. مناره‌كانی مزگه‌وتی دوومناره‌ به‌ره‌و چه‌قی ئاسمان لوولدرابوون تاپۆیان ده‌كرد. به‌ره‌و قاوه‌خانه‌ی دۆستی دێرینی ئاژوا. ئێواره‌ به‌ره‌و دره‌نگان ده‌ڕۆیشت. ترس دایگرتبوو. نه‌كا له‌ناكاوو بده‌نه‌ سه‌ریا ده‌سگیری بكه‌ن و ڕاپێچی شوێنێكی نادیاری بكه‌ن. هه‌ر ترسی له‌ لایه‌ك نه‌بوو له‌وانه‌ش ده‌ترسا كه‌ تا ئێسته رۆژنامه‌ی بۆ بردببونه به‌ر درگا. ده‌ترسا له‌مه‌ڕ حه‌شاردانی گیانی خۆیان له‌ فكری سه‌ر له‌ ژێرئاوكردنی بن. به‌ ته‌نگه‌تاو هه‌ڵماڵیا و به‌ ده‌م شه‌كه‌ی كۆته‌ كه‌شمیریه‌كه‌یوه‌. بوخچه‌ به‌ ده‌س خۆی كرده‌ قاوه‌خانه‌كه‌دا. یه‌ك بین بۆ ده‌روێش كه‌ریمی كۆنه‌ هه‌واڵێ ڕوانی و  چووه‌ بنتای قاوه‌خانه‌كه‌ و له‌ پشت هه‌وێشخانه‌كه‌وه. له‌ سه‌ر كورسیله‌یك به‌ پشووسواری دانیشت لۆیی جامانكه‌ی بۆ پشت ملی حه‌وادا و له‌ نێو كۆته‌ كشمیره‌كه‌یدا جینگڵێكی خوارد وگرده‌وه‌ بوو. ده‌روێش به‌ لاچاوێكه‌وه‌. ته‌قیله‌ی لاتیلاگی سه‌ری ڕاسته‌وه‌ كرد وكوتی خاڵۆ ئه‌وه‌ چییه . خێره‌ چ بووه‌؟ خاڵۆ: وتی: برا ئه‌م بڕه‌ پاره‌م لێوه‌ربگره‌ و ئه‌مانتی تۆ و بنه‌ماڵه‌كه‌م. ده‌بێ زوو باریكی بكه‌مه‌وه‌ و خۆم ئاودیو بكه‌م. چارم ناچاره‌. درفه‌ته‌م نییه. ده‌روێش به‌شكانێك داته‌كیه‌ خواره‌وه‌وه‌ وده‌سماڵه‌كه‌ی نێۆ لپی ده‌سی گرمۆڵه‌ كرد و وتی: ناڵێی چ بوه؟ كوتی: نا با ئاوقان ده‌رده‌سه‌ر نه‌بێ ساڵانێك پێكه‌وه‌ هاوكاسه‌ بووین. به‌ هه‌ر شێوازێك بێت. ده‌بێ ده‌رباز بم تا هه‌له‌كه‌ له‌باره و ته‌نگه‌تاویان نه‌كردوم. لێم زویر مه‌به. ڕاپرسی و شتیشم به‌ ماڵه‌وه‌ نه‌كرده‌. نه‌كا هه‌ڵیان پێچنو ئازاریان بده‌ن. گرفته‌كه من نیم به‌داخه‌وه‌ كه‌وتمه‌ته‌ نێو ته‌بكه‌كه‌. به‌ڵا و گوزی ناخافڵ هاشاوڵیان بۆ هێناوم. ریش بوه به‌ ڕیشه‌وه‌. ئه‌م بڕه‌ پاره‌ به‌ دانسته‌ بۆ خه‌رجی بده‌ به‌ ڕابێ. ده‌روێش گێج و وێج و ده‌م داچه‌قیاو بڕه‌ پاره‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خاڵۆ ده‌ستی ته‌مه‌نای خسته‌ر سه‌ر شان ده‌روێش و به‌ سه‌ر له‌قانێك، چاوه‌ شینه‌ هه‌ڵۆكانی له‌ ژێر سێبه‌ره‌ی برۆی ده‌یڕوانییه‌ دوودووی چاوی پرووشی ده‌روێش، ئاوتێزوا، پڕ له‌ پرسیار، ده‌روێش هاته‌ سه‌ر خۆیی ده‌سماڵكه‌ی پان كرده‌وه‌ . مێزه‌كه‌ی ڕاماڵێ و كوتیگ مه‌شڵه‌ژێ. كاره‌كه‌ باش هه‌ڵكه‌وته‌. ئه‌م شه‌و كاروانێ ده‌روێش ده‌چن بۆ بیاره‌. زۆربه‌شیان ده‌ناسی له‌ گه‌ڵیاندا بێ قڕه‌ ده‌رباز ببه‌‌. ئه‌وان ده‌توانن حه‌شارت بده‌ن و به‌ ناو ده‌روێشه‌وه‌ ئاودیوت بكه‌ن‌.

ڕابێ به‌ كۆشێك پێخۆره‌ی چه‌وره‌و  له‌ نێو كاسه‌ مسینه‌یه‌ك و چه‌ند پریسكه‌ی پڕ له‌ چه‌ره‌سات كه‌ له‌ به‌ لۆیه‌ك له‌ كراسه‌كه‌ی حه‌شاری لۆ كردبوو. به‌ كۆڵانه‌ باریك و چه‌وته‌كانی نێوگه‌ڕه‌كی قه‌ڵادا به‌ره‌و چاوه‌خانووی پاڵ مزگه‌وتی دوومناره‌ كه‌وته‌ ڕێ و كچۆڵه‌ قژ ئاڵۆزیاوه‌كه‌یشی به‌ دوایدا به‌ چه‌كه‌ چه‌كی سه‌رپایه‌ لاچڕیاوه‌كانی غاره‌ی ده‌هات. له‌ پڕ كورێژگه خڕۆله‌ چاو شینه‌ڵۆكه‌كیشی به‌ چڵمه‌ لووشه‌ و شه‌ڕه‌قنگی  گه‌یشته‌ به‌ر‌ ده‌می دایكی. ئه‌یه‌ڕۆ ئه‌م به‌رد وداره‌ چیه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ ئه‌و بۆ لاچڕیا و خۆڵاوی خۆت گه‌وزانه‌ . شرت بێ چارت كه‌م چاوسه‌ره‌مه‌گه‌زی بۆرمز. كوڕه‌ی چڵمن به‌رده‌كانی نێو لپی به‌رداوه‌ و خۆی خسته پاڵ خۆشكه‌كه‌ی و به‌ده‌س بڕێك پاتۆڵه‌كاڵه‌وه‌بووكه‌ی ته‌كاند و خۆشكه‌كه‌شی بڕێك یارمه‌تی دا و هه‌ڵخووشاو پسكه‌ پسك خۆیان خنیه‌ ماڵه‌وه‌. ماڵ نووته‌ك. سڕ و سه‌رما خزیوه‌ ماڵه‌وه‌. هێواش لامپاكه‌ی داگرساند. له‌ پڕ وتی: "ئه‌وه‌ كوره‌ بزانه بۆ باوكت دیار نییه. ئاده‌ی ڕاكه‌ن سه‌رێك بده‌ن له‌ دووكان یان قاوه‌خانه‌ی ده‌روێش. كچۆڵه‌ و چاوشیننۆكه‌ به‌ هه‌ڵه‌داوان له‌ خۆشی ئه‌وه‌ی لێدان و نقورچك له‌ بیر كرا به‌ حه‌لواشه‌قێ و ڕمبازێن كوڵانه‌ لاره‌كانیان گرته‌ به‌ر چوونه‌ به‌ر ده‌ركی ڕۆزنامه‌فرۆشیه‌كی باوكیان . داخرابوو. به‌ره‌و قاوه‌خانه‌ی ده‌روێش به‌ ڕاكه‌ ڕاكه‌  هه‌ڵهاتن و ده‌روێش چای تێده‌كرد. هه‌ردووكیان به‌ پاڵه‌ په‌ستۆ خۆیان كوتا به‌ ناو قاوه‌خانه‌كدا. مامه‌ ده‌روێش باوكمان لێره‌ نییه‌. ده‌روێش به‌ ده‌نگی منداڵه‌كان ته‌زێك به‌ له‌شیدا هات. ده‌سماڵه‌كه‌ی گرمۆڵه‌كرده‌و نێو لپی ده‌ستی و ته‌قیله‌كی له‌ سه‌ری توند كرده‌وه‌ له‌ كڕاكه‌ی سه‌ری و بڕێك ڕوانییه‌ دوو چاوی زه‌قی گه‌ش و ئاوڕێكی له‌ نێو چایخانه‌كه‌ داییه‌وه‌. تاریكیش دزه‌ی كردبوه‌ نێو كونجی دووكانه‌كه‌. شته‌كان ڕه‌شكه‌یان ده‌كرد. سووسووی سه‌ماوه‌ری زووخاڵ دڕی به‌ نووزه‌ی تاریكی ئێواره‌ ده‌دا. هاشاوڵی بۆ كورسیه‌دارینه‌كان ده‌برد. له‌پڕ دیسان پرساری زارۆكان ڕایپسكان. ده‌روێش ها ڕۆڵه‌گیان چ بوه؟‌. مامه‌ ده‌روێش باوكمان نه‌هاتوه‌ته‌وه‌. دایكم ناردمانی به‌ دوایدا. له‌ دووكان نییه وتمان هاتوو لێره‌بێ. ده‌روێش بێ ئۆقزه‌. كوتی" نا ڕۆڵه‌ نه‌م بینێوه‌" له‌وه‌ده‌چێ‌ بۆ نوێژی ئێواره‌ چووبێته‌ مزگه‌وت. منداڵ به‌ ده‌م زایه‌ڵه‌ی ناته‌واوی ده‌نگی ده‌روێشه‌وه‌  به‌ كرژ ئامبازی كووچه‌ بوون. كه‌وشی كچۆڵه‌ چكه‌ی ده‌هات له‌ ڕكێفی براكه‌ی نه‌ده‌هات. ڕاكه‌ ڕاكه‌ خۆیان كوتایه‌ نێو مزگه‌وت. له‌ كه‌وشكه‌نه‌دا كه‌وشه‌كانی باوكیان به‌ده‌ی نكرد. پڕكێشی نێو مزگه‌وتیان نه‌كرد. به‌ په‌له‌ هه‌ڵخووشاو به‌ ده‌م سه‌رم وقولانجه‌وه‌ لاتراسكه‌ به‌تاو و هه‌سكه‌ هه‌سك و چڵمه‌ چڵم چوونه‌وه‌ ماڵه‌وه‌. به‌ ده‌نگی به‌رز و پڕ له‌ پرسیار هاواریان كرد. دایكه‌ دایكه‌ . باوكم له‌ هیچ كوێ نییه.  ئه‌یه‌ڕۆ ئه‌ی له‌ كوێیه‌. سه‌یره‌ ئه‌و كابرایه‌ بۆ كوێ چوه‌. ڕابێ خوتووره‌ی پرسیار مێشكی داگرت. منداڵ مرۆكانه توه‌ ڕه‌شه‌ و له‌ ده‌وری كزه‌ و سۆڵه‌ی چراكه‌ ده‌میان ژه‌نه‌ده‌ خوارده‌مه‌نی. له‌ پڕ ڕابێ بێ ئۆقره‌ له‌ به‌ر ده‌ركه‌ له‌ باڵای مزگه‌وته‌كه‌ی ڕوانی دوومناره‌ به‌زركه‌ تارمایی ڕه‌شیان ده‌نواند. و كۆڵان ته‌نگ وترش و تاریك و نووته‌ك و ته‌نیا ترووسكایی ده‌لاقه‌كان چاویان له‌ تاریكی كوجی داده‌گرت. به‌ توند كردنه‌وه‌ی له‌چكه‌كه‌ی له‌ سه‌ری و لۆێكی كراسه‌كه‌ی له‌ پشتێنه‌كه‌ی توند كرده‌و. ده‌سته‌وسان گه‌ڕایه‌وه‌. به‌ كاوه‌خۆ  شه‌وژه‌نی درگای به‌ خێرایی توند كرد و له‌ پشت درگا ده‌س له‌ سه‌ر ده‌سكه‌ مێشك ئاڵۆز هه‌ڵوێسا.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 18:15 | لینک  | 

🔸دوانەی سوورەوان
بەشی چوار
✍️عابید حسەینی

 🔸لە سەربانی کۆزی بەرخەکان وێڕای دەستەیەک منداڵی قول هەڵکریاو هەڵماتێنمان دەکرد، چاوم لە دەرگای خۆمان ڕاما،کابرایەکی بە هەیبەت و سێ چوار کەس تەقولبابی دەرکە داریان کوتا و دایەگەورەم دی بە سەروپێچی ئاڵۆزەوە،بە هەڵکێشی شۆڕەوە، بەرهەڵبێنەی لێ توندکرد، شۆڕەی دەهات، بە دەستێکی سەتڵە شیر و دەستێکیشی بە ژێرچناکە موورەوە شینەکانیەوە، لارەلار و گردەگرد و هەڵخووشاو بەرەو دەرکە چوو، فەرموو فەرموو، دەنگی خاڕابێعا خاڕابێعا، منداڵی هێنایە سەر گوێسەوانە و بە دەم قووچاوی پاڵیان بەمنەوە دەنا، تەکەتەکەیان پێ دەکردم و بزەی چرچانەیان لە ڕووم دەئاڵاند،کابرای کەتە و تەنگە زل و چوار دار کۆڵۆژی تەژە بە دوایدا بە خۆ چەماندنەوە،لە نێو داڵانی بە تایە پووش و تووڵ داگیریاو، وە ژوور کەوتن، هێشتا حەوشە و حەسار لە ژێر پشکڵی مەڕ و شەڵتاوی فێرکەی گیاشینی بەهاری مەڕ و مەڵات ڕانەماڵڕابوو و خاوێن نکرابوەوە، بزنە قیت بە  هەرای دایەگەورە و گسکە کۆتەرەکەی دەسیەوە لە سەر پلیکانە ترش و تەنگە بەرد دەرپۆقیاوەکان بەبازێک و باقانێک و چاو لە مێوانی ناوەخت بۆی دەرباز بوو و کەلکێکی نازەزایانەی هەڵتەکاند، منیش بە هەڵەداوان و بە  چەکەچەکی چکمەی قایشی شینەوە،دەسماڵ چڵم بە دەرزی توندکراو لە سەرشان کەوتمە ناو دەست و پا و وەک هەرجن لە مابین دار چنار و کۆتەرە گوێزدا،خۆم خنیە نێو کەوشکەنەکە. دەستم لە مەنجەرەکە توند کرد. سەر و فیساڵی تازە هاتووی دەم بەیانی.دەسەکوتێی دایگەوره  بۆ پشتی دانان .بە هەڵمەتێ گسکە کۆتەرەی دەسی بۆ من، هانی دام،ئادەی! زوو بکە ئەو پێڵاوانە جووت بکە،بەخۆمدا چوومەوە،هەڵپە هەڵپ کەوتمە کەوش جووتکردن و هەر لە پاڵ کەوشەکاندا بە سەردەسی شۆڕ و ڕق هەڵگەڕیاوی چڵمەسوو، شۆڕە بوومەوە گۆشەیەک و چاو لە مێوان بڵقەم دەهات. دایەگەورە وەک هەڵۆ داهاتەوە، گورج هەڵکێش و مەڵکێشی لێ داماڵی و بە کراسی ڕازاوە و سەر و پێچی دووبارە سازکراوەوە، و بە مەجوحمەیەکی پڕ لە لێوانە شیر و کولێرە و تووشیرین خۆی کردەوە نێو هەوێشخانەکەدا و هەرایکرد کورە وەرە یارمەتیم بدە،گورجێک سفرەی ڕاخووشاوی بە پەلکوتانێک و بە قەوکریاوی دا دەستم و کوتی:"ڕاکە ڕۆڵەگیان ڕای بخە" بە پاتۆڵ هەڵکێشانێک و بڵق هەڵقوڕانێک خۆم گەیاندە بەردەم مێزەر زلی سمێڵ چەرمووی چاو قوت وقایم، ملی چرچم دانەواند و بڕێک لەوچاوە تیژانە بێ جووڵە مام،لپە دەستێکی توندی دایگەورە ڕایماڵیم.دایە گەورە بە سەر و زمانێکی پڕ لە وشەی جوان و بە پێز  ڕژایە سەر سفرە و لای خوارەوە چوارمیلکە دانیشت و بە قسەی دانەدانە وڵامی میوانە نەناسراوەکانی داوە، وەک پشیلەی کزۆڵەکە خۆم کوتاییە بن دەسی دایەگەورەم و خۆم لە ژێر باڵیوه بە جووتێ چاوی شین گوڕپزکرد.دایەگەورە بۆنی مێخەکی لێ دەهات و دیتم لووتم لە حاست دەستە مێخەکە بەردراوەکەی لای کوڵۆنجکەیەتی، کە شۆڕۆ ببوونەوە، دنەکە دنکە مووروە شینە کەوتبووە مابەین مێخەکەکان،دایەگەورە کەوتە دواندنی مێوانەکان و باس و خواسی ئاوایی،منیش بە سانایی و سرتە و سیلەچاوێکەوە پرسیم دایە :"ئەوانە کێن؟"وتی:"ڕۆڵە گیان ئەوە کاریان بە کوێخایە".یەکەم جار بوو لە دایەگەورەم  ناوی کوێخام دەبیست،جارجار لە دەم ژنێکی ئاوایی دەمبیست بانگ دەکرام، هۆی کۆڕکەی ماڵی قوێخا!نەم دەزانی دەڵێ چی!بەڵام هەر وڵامم دەداوە.
دایە گەورە بە فەرموو فەرموو بەرەو سفرە ڕۆیشت و منیش بە دوایدا،کابرای تەزبێح زل بە دەنگێکی گڕ کوتی:خوا نەی شارێتەوە،بەزیاد بێت، خاڵۆ حەمەمین کەی دێتەوە،ئەی کوڕەکان لە کوێن، ئەمە کوڕی ئەحمەوە."چوار کەسەکی دیکە دەتوت قاوت لە دەمیاندایە سڕ وەک ئیمامی  تەزبێح هەڵچوو سمێڵیان دەکرۆشت و جارجار لە سەر میچ و منیان دەڕوانی، تا سفرە و خوانم گەیاندە هەوێشخان و داڵان،مێوانی نەناسراو کەوتنە ماڵئاو و ماڵئاوایی،دایەگەورە تا دەرکەی دەرەوە ڕەوانەی کردن و ساتێک بە ڕامان چاوی لە پشت سەریان کرد و هاتەوە حەوشە و بڕێک ڕاوەستا و دیسان چوەوە نێو هەڵکێش و بەروانکە.دایەگەورەی کار و دایگەورەی دیوەخان جیاواز بوون،لە کاردا بەزەیی نەبوو، هەڵکریاو کرژ و بەدەست و بەرد، دایگەورەی دیوەخان خان و مان و قسە ورد.لە سەر کار نەتدەوێرا لێ نزیک بیتەوە،کاری بە دانستە دەبارانە سەرتا و لە دیوەخان دەکرا بچیتە سەرکۆشی بۆنی مێخەکی بکەیت.
مامە کوێخا بە پاڵتاوێکی کشمیری و چۆخە و پاتۆڵی شینەوە،کراس کەژێکی دەسچنراو لە ژێر پشتوێنی جڕەبابەدراوەوە، جامانە و برۆی هەڵۆیی،تەزبێحی دنک ورد، دوو میتر هەیکەل،جووتێک چاوی شین لە پاڵ لووتێکی بچکۆلەی کووڕدا،دەهاتە ژوورەوە. دەچوە سەر دۆشکە نەرمەکەی و پاڵی دەدا بە سەرینە بەرگ گوڵگوڵیەکان و لە نووری پەنجەرە داری شینکە ڕەنگەکەوە، چاویلکەی لە قوتوە ڕەشەکەی دەردەهاورد.دەستی دەدایە کتێبەکەی شێخ ڕەئووفی زیایی و لە پڕ دەیگوت: ئادەی بەشە باوە،چۆڕێک ئاوی ئەو جەڕە ساردەم بۆ بێرە" 
درێژەی هەیە..

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 12:30 | لینک  | 

🖌 Life is no brief candle to me. It is a sort of splendid torch which I have got a hold of for the moment, and I want to make it burn as brightly as possible before handing it on to future generations. 
👤George Bernard Shaw


👤جۆرج بێرنارد شاو
به‌ پێی بۆچوونی من، ژیان شه‌مێكی بچكۆلانه‌ نییه به‌ڵكوو ‌ مه‌شخه‌ڵێكی گڕهاوێژه‌ كه‌ هه‌ر ئێسته‌ له‌ نێو لپی ده‌ستی منداییه‌. پێم باشه‌ به‌ر له‌وه‌ی بیسپێرمه‌ ده‌س نه‌وه‌ی داهاتوو، وه‌ها دایگرسێنم كه‌ مه‌شخه‌ڵانه‌كه‌ی له‌ بن نه‌هاتوو بێت.    

 

                         

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 15:9 | لینک  | 

🔸ڕووکەش

✍️ئارتوور شوپێنهاوێر

لە سۆنگەی هۆزانی ژیانەوە.

ئەوجۆرەی خەڵک ڕووی خۆیان پیشان ئەدەن، وانییە، چما کردەوەی ڕووکەشانە و ویترینییە.

لە پشت ئەم شێوە ڕووکەشاویە، چەشنێک لە  هەلپەرەست مەبەستی دەردەکەوێت.

تاقمێ ڕووکەشی زاکۆنیان لە خۆناوە،
کەسانێک نیشتماندۆستی و گشتخوازی بۆ هەموان.
بڕێکی دیکە چوونەتە پێستی ئایین و دین خوازییەوە.
🔸پیاوان بۆ مەبەستگەلی تایبەت، ڕووکەشی مرۆڤدۆستی و فەلسەفەزانی و زۆر شتی دیکە لێدەدەن، بەڵام ژنان هەڵبژاردنیان کەمە، تەنیا ڕووکەشی حەیا بەخۆیی و ساچان و هێمۆیی هەڵدەبژێرن.
بەم شێوازە، ڕووکەشە گشتیەکان بوونیان هەیە و تایبەتمەندیەکی شایانی نییە.
 🔸ئەم ڕووکەشانە لە هەموو کەلێنی ژیانی ئاسایی خەڵکدا هەیە، بێ ڕوودەربایسبوون، دڵسۆزی لەڕادەبەدەر، و بزەی دۆستانە لە ڕووی دیگەران هەمووی سەر بەم بابەتەن.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 14:59 | لینک  | 

🔸ماناییه‌كان له‌ پانتای زاگروسدا🔸

سووكه‌ڵه‌ ئاوڕێك.

✍️عابید حسه‌ینی

مانا یه‌كێكه‌ له‌ ژیاره بنه‌چه‌یه‌كانی سه‌ره‌تایی میژوو و هێمڕێژی ده‌وڵه‌ته‌كان بوه‌ له‌ پانتای زاگروسدا. 
ئه‌م شارستانییه‌ته‌ له‌ ناوچه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردوستان و بڕێك له‌ ئازەربایجان له‌ مابه‌ین گۆمی ورمێ و گۆلی زرێبار سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و كۆكراوه‌ی تیره‌ و تاقمه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بوە.

🔸ئه‌م شوێنانه‌ قه‌بارەیەكی چوارچێوه‌دار له‌ نه‌ریتی كه‌ونارایی ماناكان وه‌دیار ده‌خه‌ن، وه‌ك زیندانی سڵێمان له‌ تیكاب، زێویه و گۆڕستانی چه‌نگبار، كۆڵه‌تاریكه‌ی گوندی بایزائاوی نزیك كه‌ره‌فتوو، قه‌پڵانتوو و گۆڕستانی مه‌لامچه، كانی زێڕینی گوندی عه‌لیاوای لای ساحێب – قه‌ڵایچی و قه‌ڵا به‌ردینه‌ له‌ بۆكان – به‌رده‌ كنته له‌ مهاباد – حه‌سه‌نلو له‌ نه‌غه‌ده‌ - ره‌به‌ت له‌ سه‌رده‌شت.

🔸له‌ جوغرافیای زاگروسدا تا سه‌ره‌تای هه‌خامه‌نشیه‌كان، فه‌رمانڕه‌وایانی گه‌وره‌ و بچووك سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ یه‌كێك له‌م فه‌رمانڕه‌وایانه‌ ماناكان بوەن. 
🔸زۆربه‌ی زانیاریه‌كان له‌ سه‌ر مانییه‌كان له‌ ساڵنامه‌ و گێڕانه‌وه‌ی له‌شكه‌ركێشیه‌كانی ئووراتوریەکان و ئاشووریه‌كاندا باسكراوه‌. به‌ هۆیی هورۆژمی كوشه‌ندی زۆری ئاشووریه‌كان بۆ سه‌ر زاگروس زۆربه‌ی ورده‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌كان و تیره‌ و تاقمه‌كانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ پاڵیاندا به‌ یه‌كه‌وه‌. ماناكانیش ته‌نانه‌ت له‌ كۆتایی فه‌رمانڕوایی ئاشووریه‌كاندا پاڵیان دا به‌ ئاشووره‌وه‌ به‌ڵام له‌ كۆتاییدا به‌ تێكچوونی ئاشووریه‌كان بوونه‌ ماد. 
🔸ناوی ماناییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ به‌ره‌دنووسراوه‌ی شه‌لمه‌نسه‌ری سێهه‌م له‌ ساڵی ٨٤٣ێ پێش زاییندا دیتراوه. ئه‌م پاشای ئاشووریه‌ دێته‌ ناو وڵاتی ماناوه‌ و دوایی داگیركردنی دڵێ: "پاشاكه‌یان كه‌ ناوی ئه‌وئه‌لكی بوه‌ ،شانشینی خۆیی واته" زیرته‌"ی جێهێشته‌ و چوه‌ته‌ كێوان. ئه‌م وشه‌ی زیرته به‌ شێوازی "زیرتوو،زیرتا و ئیزیرتوو له‌ به‌رده‌نووسراوه‌كانی ئاشووردا هاتوه‌.
🔸لە باره‌ی زمانی ماناییه‌وه‌ شتێكی وا به‌رچاو به‌جێ نه‌ماوه‌ به‌ڵام  له‌ ڕووی ساخكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ئوراتووریه‌كان و ئاشووریه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت. هووری زمان بووگن. ئه‌م زمانه‌یش زمانێكی تایبه‌تی ئه‌م ناوچه‌ بوه‌  و له‌ به‌ین چوه‌.

🔸بەگشتی ئاسەواری مانایی لە کەونارا هەڵگرەکانی دونیادا جێگیر بوە، ڕۆژانە سەدان بنەبەرد و لاپاڵی ئەم مەڵبەندە شەوانە و نایاسایی هەڵدەدرێتەوە و بەرەولەناوچوونی بەڵگە و ئاسەواری زیاتر دەچێ.

📚سه‌رچاوه‌كان: 
مێژووی ماد دیاكنۆڤ.
چاوخشاندنێك له‌ سه‌ر نه‌ریت و هونه‌ری مانا: یوسف حه‌سه‌نزاده‌.
ویكی پیدیا.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 14:54 | لینک  | 

په‌نجه‌ی شه‌كه‌ت:

بۆ ڕۆحی نه‌سره‌وتی بیركه‌نی شارێك.

نم، زنه‌ و تنۆكێكی دیكه‌ به‌ ئیسپایی چووه‌ هه‌ناوی قوڵنگه‌كه‌ی و شاگه‌شكه‌ی چێژێك به‌ ناخی گه‌رمی ڕۆحه‌ نه‌سره‌وته‌ ماندوه‌كه‌یدا وه‌ك فێنكی حه‌زێك ڕه‌گاژۆ بوو. به‌ سانایی ده‌ست و په‌نجه‌ی شه‌كه‌تی له‌ قژه‌ ڕه‌شه‌ تۆخه‌كه‌ی وه‌ر‌دا و برێك گرمتكه‌ خۆڵی سه‌ر مژۆڵه‌ داگرتوه‌كانی ته‌كاند. پوتكی داكوتان و هێزی هه‌دادان، بریسكایه‌ چاوه‌نه‌حه‌ساوه‌كانی. قه‌ڵه‌مه‌ پۆڵاكورته‌كانی له‌ نێو لپی ده‌سته‌ زبره‌ دڕوو هه‌ڵدراوه‌كه‌ی توندكرد و به‌خێرایی و دانسته له‌ قه‌برغه‌ی گاشه‌ به‌رده‌ شینماڵكه‌ی‌ ڕۆكرد. به‌ هێزی باسكی قۆڵپێچكراوی، كه‌لله‌ی كوڵه‌ قوڵنگه‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌ قه‌ڵه‌مه‌ پۆڵاكه ‌داكوتا و پرز و كوتی دیانه‌ به‌رده‌كه‌ به‌ په‌ڕتاو له‌ ئه‌ژنۆ چه‌ماوه‌كانی درا، ئازارێكی به‌له‌ز له‌شی كوتراوی داگرت. بۆ ساتێك پاڵی داییه ته‌نووره‌ی بیری بیره‌ قووڵه ‌كه‌ندڕكراوه‌كه‌. وچانێك و پشووێك و به‌ یاڵا كردنێك، دۆڵچه‌ی داكشاوی پڕ كرد له‌ وردكه‌ به‌ردی خووساوی بیره‌ ده‌م داچڕاوه‌كه‌ی نێو ده‌شتی سڕی ساحێب. ‌قڵپه‌ و خورته‌ی ئاوێكی بێ پسانه‌وه‌، ژیانی خسته‌ نێو چرچ و لۆچی نێوچاوانی قوڕگرته‌ی بیركه‌نی هێزگرته‌. له‌ نێو جه‌غزی ته‌نووره‌ ده‌سكرده‌كه‌یدا.له‌ په‌ستا یه‌ك بین زیخ و چه‌وی لیتاوی به‌ لپی ده‌ست ده‌ماڵییه‌وه‌ .ده‌روێشانه‌ سه‌مای سووڕانی ده‌كرد و له‌ گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ئاو ده‌بووژایه‌وه .له‌ سه‌ر هه‌ر جێپێیه‌كی لاپاڵی بیره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنێك و ده‌ركه‌وتنێك و به‌ سانایی ده‌س له‌ سه‌ر لێوار، شه‌كه‌تی چاوی تیشك ئه‌نگو‌ته‌ی بڕییه‌ لیپاولیپی دۆڵچه‌ سه‌رڕێژكراوه‌كه‌ .له‌ سه‌ره‌خۆ شه‌نگه‌بزه‌ی له‌ره‌ی ئاوی شه‌وق لێدراو، سه‌رخۆشانه‌ به‌ هه‌ناوی بیركه‌نی شاره‌كه‌دا چوه‌ نێو ڕه‌گه‌ ئه‌ستووره‌كانی و بوو به‌ جمگه‌ی بێ جووڵه‌ی ڕۆحێكی لانه‌واز و دڵۆپ دڵۆپ ڕۆچوه‌ ناخی ته‌مباره‌ خۆڵكه‌دا و توویاوه‌.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 22:59 | لینک  | 

🔹پێشكه‌ش به‌ هاوڕێ و هاوسه‌فه‌ری ژیانم:

مامۆستای بیركاری و تێكۆشان # ناسر ڕه‌حمانی.

🔸مامۆستای وێژه‌ی فارسیه‌كه‌مان له‌ شه‌ق و ته‌قه‌ی لاپه‌ڕه‌كان ده‌ڵی ده‌هات به‌ یه‌كدا. قه‌ت تماشای ناوچاوی منداڵه‌كانی نه‌ده‌كرد. بنمیچ به‌ بنمیچی وانگه‌ی لێ ببوه‌ هێلانی له‌ كا‌لان ده‌رهاتووی چاوی. قوتابیانی به‌ سرت و جرت له‌ دووی چاوی مامۆستاكه‌یان ئامبازی كه‌ل و كونی ڕه‌ش هه‌ڵگڕاو و جاڵجاڵووكه‌ ته‌نیاو ده‌بوون. پۆل پۆل منداڵی چاوزیت نێو پۆلیان ته‌نی بوو. لۆق و درێژ ، قوڵه‌ و باریك و سیسه‌ڵه‌ وه‌ك باخه‌ هه‌ڵخوشاوی گێشه گه‌نم،سیان سیان پاڵمان پێكه‌وه‌ دابوو.له‌ پڕ مامۆستا ده‌تۆری و ئێمه‌ تازه‌ تێده‌گه‌یشتین دڵی له‌ خشەی لاپه‌ڕكان تێك ئاڵاوه: ده‌یكوت:"ئێوه به‌ڕه‌ڵان! كوا بۆ خوێندن ده‌بن!" له‌ پۆل ده‌چوه‌ ده‌ر. كاك حه‌سه‌نی باڵا به‌رزی سمێڵ گووگره‌، به‌ كاوه‌خۆ په‌لهاوێژی مامۆستا ده‌بوو. له‌ به‌ری ده‌پاڕایه‌وه‌ ،كه‌ڵكی نه‌بوو!  ده‌سووڕایه‌وه‌ بۆ ناو وانگه‌، ده‌یگوڕاند:" بێ ده‌نگ! " درێژ درێژ!!  ته‌رچك ده‌چه‌ماوه به‌ سه‌ر مێز و كه‌تی شپڕیو و زه‌وار ڕمیاگ و شووڵ ئاوێژی ده‌كردین.خۆی حه‌ساو بوو، ورتكه‌ منداڵ زه‌نده‌قمان چووبوو. مت وماقوڵ ده‌مقووچاو هه‌ڵده‌نیشتینه‌وه‌. گه‌وره‌ و داشه‌هاره‌ی نێو پۆل، نوێنه‌ره‌ی هه‌ڵبژێراو و داسه‌پاوی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ پڕ كوتی: "مامۆستای بیركاری نه‌هاتوه‌ته‌وه." وانگه‌ شه‌ڵەژا. شه‌نگه‌شه‌له‌ پای هاوێشت،جرته‌وفه‌رته، تێكه‌ ولێكه‌ وحه‌مه‌ره‌مزیەك رێكه‌وت، بوو به‌ هه‌ڵێڵ و بڵێڵێ هه‌ر نه‌بێته‌وه‌. له‌ پڕ دیسان كا حه‌سه‌ن وه‌خۆ كه‌وت. دایمركاندینه‌وه‌. یاریده‌ده‌ری قوتابخانه هاته‌ هانا‌ی، جوڵه‌ له‌ پۆل چنرا. مێش ویزه‌ی نه‌ده‌هات! ئاو به‌ئاگردا كرایه‌وه‌. كا حه‌سه‌ن گرماندی:"كه‌س نه‌بزوێت! " كا حه‌سه‌نی باڵابه‌رزی داڵگۆشتی پاتۆڵ چه‌رمگ،چوو ورده‌ كوڕێكی بوچكله‌ی لەڕی بێ ئەنوای هاورده‌ نێو پۆل. ڤژی پێكهاڵاو و لوولی لوول، كراسی كه‌ژی دشۆڕیاوی كردبوه‌ سه‌ر پانتۆڵه‌كه‌ی .باڵابه‌رزی پڕ له‌ قۆرت كونجی دریای گرت و کوتی: "ئه‌م كوڕه زۆر زیره‌كه‌!‌ كاری بیركاری باش ده‌زانێ. چاكمان فێر ده‌كات. پوورزای خۆمه‌.ئێسته كه‌ مامۆستای بیركاری نه‌هاتوه‌ته‌وه‌،ئه‌م كوڕه‌ فێرمان ده‌كات." چاوچاو چوینه ناخی كراسه‌ كه‌ژه‌ ڕه‌نگ بزركاوه‌كه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر پاتۆڵه‌كه‌ی داشۆڕیابوو. به‌ مۆڕه‌ و هاڕه‌ی كا حه‌سه‌ن وانگە چوه‌ خزمه‌ت ورده‌كوڕه‌ی بیركار، له‌ پۆلی دووی ناوه‌ندی.

🔸هەر سەڵای سوح  هەتاکو  تاریك و لێڵی ئێواره‌، ڕه‌قه‌ڵ و بۆر له‌ ترووسكایی لامپه‌كانی نێو سه‌یرانگایی شار، دوو قۆڵی ، پشتمان ده‌كرده‌ یه‌ك و پاڵمان ده‌نا به‌ دارسمیته كورسی شێوازه‌كه‌ی نێو سه‌یرانگاكه‌وە و ملمان له‌ خوێندنه‌وه‌ی وانەی  قوتابیانە ده‌نا. دوو میرمنداڵ، دانەیه‌ک هه‌ڵچوو و ڕه‌قۆڵه‌ یەکێک چاوشینێکی سه‌رتاشیاوی خڕۆڵه. میشووله‌ ده‌ئاڵییه‌ شه‌و‌قی چرا و ده‌بارییه‌ بان لاپه‌ڕه‌ی وانه‌كان .ئێمه‌ش به‌ لاچاوێكه‌وه‌ سه‌یری یه‌كمان ده‌كرد یانی ده‌بێ به‌ره‌و‌ماڵ به‌ئاژوێین.

 🔸زۆرجار به‌یانیان خۆرنه‌گه‌سته‌ ده‌رده‌په‌ڕاین. ئێمه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی قه‌راخی شار له‌ حه‌وشه‌ی ماڵی باوه‌گه‌وره‌ماندا، كووپه‌ په‌نیرمان له‌ حه‌وشه‌ له‌ چاڵه خۆڵ خستبوو، داییم دەم ئاوەڵا بوو، كه‌وچكێكم‌ لێ هه‌ڵده‌كۆڵی و له‌ نێو لۆێی نان هه‌ڵمده‌پێچا و قامكه‌كوت توند و تۆڵم ده‌كرد و له‌ نایڵۆنی چرچ و لۆچا ده‌مپێچاوه‌ و ئه‌مجا ئاوقه‌ی گیرفانی ده‌مپه‌لی پانتۆڵه‌ بۆرم ده‌كرد. له‌ سه‌ر پردی سه‌ر چۆمی گه‌وره‌ی نێوشار یه‌كترمان ده‌گرته‌وه‌. به‌ره‌و سه‌یرانگای نێو شار لاره‌ لار بە ڕێده‌كه‌وتین. من له‌ حه‌یبه‌ت دایه‌گه‌وره‌م له‌ماڵ نه‌ده‌مامه‌وه‌.ده‌ی بۆڵاند:" ئه‌مه‌ درۆ ده‌كات، خوێریله‌یه‌!"  ده‌ی كوت:" ده‌رزی چی و ته‌ڕه‌ماشی چی ،گوێره‌كه‌ی هه‌یه‌. له‌ حه‌یبه‌ت دروێنه‌كر‌دن خۆی كردووه به‌ میرزا" خۆ ئاماده‌كردن بۆ زانكۆ و مانكۆی نه‌ده‌زانی. گه‌‌رما‌ی نیوه‌ڕۆ دوایی چاو گه‌ڕان به‌ كتێبدا ده‌گه‌ڕاینه‌وه‌ ، كاكی زووزه‌نه‌قه‌ باریك ، كارتۆنی بۆكسه‌ سێگاری ڕه‌نگ سووری ناو ڕێیی قەراخ چۆمی شاری هه‌ڵده‌گرت و بڕێك تۆزه‌كه‌ی ده‌ته‌كاند و پرسیارێك و كێشەیەكی بیركاری خۆیی ده‌هێنا گۆڕی و ده‌یڕیسا بۆمن و شیكاری و لێكدانه‌وه‌ی ده‌كرد و خۆیی لێده‌كردمه‌ مامۆستا،چاو و برۆ و ده‌م و سه‌ره‌گڕكه‌ ڕووشه‌كه‌ی شووشی ڕه‌گه‌كانی ده‌رده‌كه‌وت ، كارتۆنه‌ داماوه‌كه‌ جێی نووسینی نه‌ده‌ما، منیش سه‌رم بۆ ده‌له‌قاند ، نه‌خیر ئه‌ڵێی قوتابێكی گوێڕایه‌ڵم و ته‌قه‌ی سه‌رم ده‌هات و به‌ڵێم بۆ ده‌كرد ،ئه‌وسه‌ری ناپه‌یدا!  ئه‌وه‌نده‌ قسه‌ی كێشه‌كه‌ی ده‌كرد له‌ به‌ر ‌قرچه‌ی خۆری نێوه‌رۆ شل و شه‌وێق ده‌بووین .سكمان ده‌كه‌وته‌ قووڕه‌ و نووزە. ئه‌و ماڵیان له‌ سه‌ره‌تای گه‌ڕه‌كه‌كه‌دابوو، تا دوانیمه‌ڕۆ لێك جیا ده‌بووینه‌وه‌.

 

🔸خوا و ڕاسان كردی هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ پێكەوە، بۆ فێرکاری و ڕاهێنانی مامۆستایی چووینه‌ زانكۆیه‌ك و بۆ دوو ساڵ دیسان پێكەوە درێژه‌ماندا. لە و دوو ساڵەدا زۆر تێکەڵی یەک نەبووین.دوایی كۆتایی دوو ساڵ دامانیانه ناوچه‌یەك بۆ وانه‌ گوتنه‌وه‌. بوینه‌ مامۆستای قوتابخانه‌، كاتێ چووینه‌ شوێنی كاری مامۆستاییه‌كه‌مان . دوو سێ دانه‌ دێیان نابه‌رده‌سمان. ها كاكا خێرتان بۆ بكات! دێكانمان نه‌ده‌ناسی ، ناوی یه‌كێ له‌ گونده‌كان به‌ گوێی كاكم خۆش هات وتی:" ئه‌مه‌ زێڕی پێوه‌یه‌ با بچین". له‌ كاتی وێستان بۆ دابشكردنی دێهاته‌كان. یه‌ك دوو مامۆستای دیكه‌ش هاتن.یه‌كێكیان له‌من هاته‌ پێش كوتی:" تۆ چت خوێندوه‌ و مامۆستای كام وانه‌ی؟ كوتم:" فارسی ده‌ڵێمه‌وه‌" یه‌ك و دووی نه‌كرد و فووێكی لێمكرد و كوتی:"  پفووو و پێح! " یانی هیچ نییه.بیری دایه‌گه‌وره‌م كه‌وتمه‌وه‌، ئه‌ویش لێمی دەپرسی :"بوویته‌تە مامۆستای چی؟" کوتم:" مامۆستای فارسی." ئه‌ویش وتێ:" تێح جا فارسی چییه‌؟"  هه‌روا به‌ری له‌ یه‌ك دوانی تریش گرت و هه‌ر به‌و شێوازه به‌ پفووكردن و پێح پێح دایانی گرت‌.له‌ پڕ گه‌یشته‌ هاواڵه‌كه‌ی من.ئه‌ویش وڵامی داوه‌وه‌ و كوتی:" بیركاری" بۆ ئه‌و پێحی بۆ نه‌هات ، پێم وابێ له‌ بیركاریدا كۆڵ بوو و لایشی گرینگتر له‌ ده‌رسه‌كانی دیكه‌ بوو.ئێمه‌ش‌ گشتمان وه‌ك ئه‌وه‌ی هێرێش كرابێته سه‌رمان. كوتمان: "خۆت چی ده‌ڵێته‌وه‌؟" كوتی:" دینی."ئێمه‌ش گشتمان پێكەوە یه‌ك بین گوتمان:" پفوووووو و پێح له‌ خۆت!! "


ادامه مطلب
نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 15:54 | لینک  | 

🔸ماڵئاوا ئەی ترۆپکی شێعر و هەڵبەست،
 ئەی هەناسەی وشەی دیل، 
ئەی کاروانی ڕەوتی جوانی، 
ماڵئاوا، ئەی زڕەی زنجیری وشە دیلەکان،
 ئەی بریسکانەوەی کڵپە ،
خۆڵەمێشی ژیلەمۆی پیرەدارەکات بە ناخی بنچکەکاندا، دەوەن دەوەن دەتخوێنێتەوە، دەچێتەوە ڕسکان و چرۆی سەربەستی بەناخی ڕەگ و ڕێشەی پڕ پڵپڵەی دیسانەوەی هزرەکان لە گڕکانی سەربەستی دەشەکێتەوە، 
خۆری بەیان دەم دەنێتەوە ناو  لق و پۆپی چنارە شاگەشکان،پیت و وشە و ڕستە لە بوونت مەست دەبن،
 ئەی برینی بێ ساڕێژی نیشتمان، 
ئەی بێ پادشا چکۆڵانەکە،
 ئەی بێ بستە خاکە بێ دەرمانەکە، 
تۆ نامری ، ڕوایتەوە، چوویتەوە کاروانی کەللە پڕ لە شۆڕشەکەی حاجی قادر و بە هێمنی لە ناخماندا چکەرەت کردەوە ،بووژانەوە ، هەستانەوە، بێ سانەوە، پەیتا پەیتا دەنەی نەمرییت دەدەن.
 ئەی کاروانی لە بن نەهاتووی ئاواتە تاڵەکان، ڕێگت، پێگەت، مۆمی هەڵکراوەی کوێرەڕێکانە و ترووسەکە دیارە، ئاسوودە بنوو، هەنییە لە سەر خۆڵە مێشی پیرە دار دابنێ و دوور دوور لە ئێمە بنواڕە ئەی هەناسەی ئازار چێشتوو، ئاسۆ ڕوونە ئاسۆ ڕوونە.

✍عابیدحسەینی

🔸@asoyzhyanisaheb

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 8:43 | لینک  | 


🔸حه‌سه‌ن كاكه‌سیاوی ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن كه‌ به‌ زرمه‌ی داڵان و كه‌وی لانساری ناوچه‌ی سه‌قز دێته‌ كه‌وانی تار. 

✍️نووسینی:عابید حسه‌ینی

🔸ده‌نگخۆشی و هه‌ناسه‌ی چێژبه‌خش، گه‌رم كردنی كۆڕی یاران و هۆگران،گه‌ڕه‌لاوژه‌ و به‌رانبه‌ركێ و شه‌ڕه‌ گۆرانی له‌ مێژه‌ باو بووه‌ و به‌ پێی زه‌مه‌ن ئاڵوگۆڕی پێ كراوه‌ و هه‌ڵگری ژیان و ناخی توێتوێی ئه‌ویندارانێک بوه‌،زۆرجار خۆوێژێک بۆ سه‌لماندنی گوڕ و تین و به‌هره‌مه‌ندی هه‌ناسه‌ی،ته‌ڕاتێن و ڕمبازێنی به‌ وشه‌ی خۆش هه‌ڵبه‌ز كردووه‌ و ده‌سته‌واژه‌ و چمكی به‌سته‌ی به‌ گه‌رووی ناخ هه‌ژێن و دڵ لاوێنی خۆی ڕاسپاردوه‌.به‌ چه‌هچه‌هه‌ی ڕۆح بزوێن، سه‌مای به‌ تاره‌ده‌نگیه‌كانی قوڕگی كردووه تاكوو بسه‌لمێنێ گۆرانیچڕێكی به‌هێزه‌ و خرینگه‌ و بازنه‌ و به‌رمۆری كناچه‌ی ده‌م به‌ بزه‌ و له‌ره‌ی له‌نج و لاری ڕێک و سیله‌چاوی گورچكبڕ و شه‌كه‌ی پشتوێنشلێک ده‌توانێ ڕۆحی تێكچڕژێنێت و بیهه‌ژێنیت.قاسپه‌ و چڕكه‌چڕكی كه‌وه‌ی لانسار و هاژانی مووسیقای كانیاو و زمزمه‌ی زوڵاڵی خیزه‌ ورده‌كانی كانیله‌ و گڤه‌ و لرفه‌ی قه‌ڵبه‌زه‌ی به‌ گوڕی به‌فراوگه‌ی بن گابه‌رد و شنه‌ و كزه‌ی با چوه‌ته‌ نێو ناخ و هه‌ناسه‌ی ده‌مپاراوی و به‌ خۆڕادان و خۆبادان و پێزێكه‌وه‌ وشه‌بازێن و ده‌مسێنه‌وه‌ ده‌كات.  
🔸له‌ توێی خۆوێژی و گوڵهه‌ناسه‌یی حه‌زێک له‌ سروشت،ئاواتی به‌ژنێكی شه‌نگ وده‌لال،چریكه‌ی سۆزی خاسه‌كه‌وێک و هه‌ڵبه‌ستی پڕ پڵپڵه‌ی هۆزانوانێک،ده‌توانێ ناخی په‌نگ خواردووی مرۆڤ به‌هه‌ژێنێت،بێ ئه‌وه‌ی پێچ و په‌نایه‌ک بدات به‌ بیرۆكه‌كانی و بێ سێ و دووكردن به‌ ناخی گڕ گرتووییدا یه‌ک بین بنووسێ و به‌ چریكه‌یه‌ک ده‌روونه‌ پڕ له‌ كه‌ف و كۆڵه‌كه‌ی وه‌گڕ بخات و به‌ هه‌ڵمژینی شنه‌یه‌ک ‌بچێته‌ گه‌رووی گه‌له‌كه‌ی و ساز و باز له‌نگێزه‌ ‌ببه‌ستێت و وه‌ک شوڕابه‌ی به‌فراوگه‌ بڕژێته‌ پێ ده‌شتی حه‌ز و ئاوات و له‌رزانه‌ و پاوانه‌ ڕای بچڵه‌كێنێت و له‌ ته‌كانێكدا به‌یت و باو و به‌سته‌ی سۆز‌ باڵ ئاوێته‌ چاوی حه‌ز و ئاوات و ڕسكان بخولقێت.
🔸یه‌كێک له‌م گوڵهه‌ناسانه وه‌ك سه‌دان ده‌نگخۆش و بوێژی تر خوالێخۆش بوو كاک حه‌سه‌ن كاكه‌سیاوییه‌ كه‌ هه‌ر وه‌ک هه‌موو ده‌نگخۆشان به‌ ناخی مێلۆدی و فولكلۆری ناوچه‌كه‌یدا ڕكێفی ده‌نگی لێداوه و بۆ گه‌یشتن به‌ دامركانی كه‌سه‌ره‌كان و خۆشی ده‌ڵه‌كان، هه‌ناسه‌ی ڕاپسكانه‌ و زوڵاڵی ده‌نگێكی به‌ چێژی له‌ شریتی ڕۆژگار تۆمار كردوه‌. سه‌راسه‌ر وجوودی ئه‌وێنێک بوه‌ و هه‌گبه‌ی پڕ له‌ كڕنۆش و هه‌نبانه‌ی ئاوه‌ڵای مێشكی داوه‌ته‌ ده‌س به‌سته‌ و كردوویه‌ته‌ لانكه‌ی ئاوازی ڕه‌سه‌ن و خۆی له‌ قه‌ره‌ی هه‌موو بوارێكی گۆرانی كوردیدا داوه‌. 
🔸حه‌سه‌ن كاكه‌سیاوی له‌ ساڵه‌كانی هه‌زار و سێسه‌د و سی و دووی هه‌تاوی له‌ گوندی کاکه‌سیاو له‌ دایک بوه و دوای ته‌منێك وێڕای باڵه‌بان‌لێده‌ر و هاوسه‌فه‌ری ده‌نگی،حسه‌ین والیدی گه‌ڵێک نه‌واری به‌ پێزی له‌ هه‌موو گوڕانییه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی كورده‌واری ته‌ژی كردوه‌ و له‌ ساڵی ٨١ هه‌تاویدا به‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوایی ده‌كات و له‌گۆڕستانی ئایچی ته‌رمی بێ هه‌ناسه ‌و گۆرانی فولكلۆری به‌ خاكی پیرۆزی نیشتمان ئه‌سپێرده‌كراوه‌. 
 
🔸به‌ نووسینه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانیه‌ك له‌ كاك حه‌سه‌ن ده‌توانین به‌ پڵپڵه‌و زڕزڕه‌ی ده‌نگیدا بچینه‌ خواره‌وه‌ و تێكه‌ڵی هه‌ناسه‌كانی ببین. ئه‌م بوێژه‌ ده‌نگخۆشه‌ گه‌ڵێک وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه‌ی خۆی تێكه‌ڵی گۆرانییه‌ فولكلۆركان كرده‌وه‌ و هه‌ر وه‌ک هه‌موو هاوده‌نگه‌كانی ناوچكه‌ی خۆی ده‌توانین به‌ زمانی وێژه‌یی گۆرانی، گه‌ڵێک بیرو باوه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی ڕۆژگار هه‌ڵه‌نجێنین و جگه‌ له‌ بابه‌تی به‌سته‌ و سۆز و بواری كارناسانه‌ی مووسیقی، باسی خه‌زێنه‌ی نه‌بڕاوه‌ی زمانه‌وانی و وێژه‌یش بكه‌ین و له‌م خوانه‌ ڕه‌نگینه خه‌رمانی زمانمانی زێده‌تر پێ ده‌وڵه‌مند بكه‌ین. 
  
🔸ئای مه‌نێ مه‌نێ نه‌نواڵه‌ مه‌نێ 
له‌ خێڵی كویغا بیچكۆله‌م ده‌نێ 
من ماچی ده‌كه‌م ئه‌و پێده‌كه‌نێ. 
خۆزگه‌م به‌ بولبول چینه‌ی گوڵ ده‌كا 
چینه‌ له‌ به‌ندی ڕیشه‌ی دڵ ده‌كا 
به‌و چاوه‌ جوانه‌ پیاو كافر ده‌كا 
ئا كچه‌كان بێنۆ كانییه‌كه‌ چۆڵه‌ 
هاڕه‌ی نیم لیره‌ی بازنه‌له‌قۆڵه‌ 
هه‌ركه‌ باوه‌ڕكا به‌ قه‌سه‌می ژن 
ماڵ وێرانه چون ماڵه‌كی من 
بۆ حاشاناكای بۆ حاڵه‌كه‌ی من. 
ئای مه‌نێ مه‌نێ نه‌نواڵه‌ مه‌نێ 
له‌ خێڵی كویغا بیچكۆله‌م ده‌نێ 
من ماچی ده‌كه‌م ئه‌و پێده‌كه‌نێ. 
قورعانێ بێنه‌ بیخه‌ داوێنم 
له‌ تۆ گه‌ڕێتۆ كه‌س نا لاوێنم. 
پیری خه‌زایی شه‌خسێ به‌رانبه‌ر 
هه‌ر كه‌ كه‌مشه‌رته‌ ماڵ ناواته‌سه‌ر. 
له‌ به‌خته‌كه‌ی خۆم وا ڕاده‌بینم  
چمه‌ سه‌ر سیروان هیچ ئاو نابینم 
ئه‌گه‌ر ئه‌تزانی به‌و حاڵی ده‌ردم 
به‌زه‌ییت ئه‌هاو به‌ ڕه‌نگی زه‌ردم. 
چۆن دڵ شێت نابێت نادا به‌خۆدا 
خاكه‌كه‌ی عاله‌م ناكا به‌سه‌ردا 
حه‌یفه‌ بۆ من تۆ ده‌سمان لێكبه‌ردا.


🔸ده‌مه‌كه‌و‌ بێنێ  ده‌ی ده‌ی بینه‌ ناو ده‌مم 
ئه‌و ده‌مته‌ بینێ خرینگه‌گیان بینه‌ ناو ده‌مم 
ده‌ك به‌ قوربانت بێ خرینگه دڵه‌كه‌ی پڕ غه‌مه‌م‌ 
ئای خرینگه‌ خرینگه‌ خرینگه‌ی نێو دڵان 
هه‌سته‌ با بڕۆین خرینگه‌گیان بۆ باخچه‌ی گوڵان. 
‌نه‌ شێخ نه‌ مه‌لا مه‌رۆ نه‌ نووشته‌ی سه‌یی 
هیچی به‌ فه‌ریای ده‌ردم نه‌گه‌یی 
گڕۆكه‌ی زانا ده‌ی ده‌ی وه‌و ده‌ستوور جاران 
هه‌ر وه‌ك كه‌و ئه‌‌یخوێند خرینگه‌ له‌ لای نساران 
ده‌نگ و نییه گوڵه‌كه‌ی ده‌ی ده‌ی ساڵێ بێ باران 
ئای خرینگه‌ خرینگه‌ خرینگه‌ی لێوه‌ بێ  
هه‌ی مه‌لا له‌ مزگه‌وت خرینگه‌گیان با گوێی تێوه‌ بێ. 
ماشینێ هاتوه‌ ده‌ی ده‌ی سه‌ره‌كه‌ی سه‌وزه 
ئاگای له‌ تۆ بێ خرینگه‌گیان حه‌زره‌تی غه‌وزه‌. 
سێ مانگه‌ی پاییز  وه‌ڵڵا بریا شه‌وه‌ بایه‌ 
ده‌م له‌ ناوی ده‌م وه‌وه‌ی چاو له‌ خه‌وبایه‌ 
زرمه‌ی داڵان دی خرینگه‌ بریا یار بایه‌. 
 
 🔸ئه‌وه‌ مانگ هه‌ڵات دای له‌ نێو ئاوێ 
یار مه‌یلی ‌بێنێ ده‌ڵاڵی ناوێ 
شه‌ده‌لار و شه‌ده‌لار شه‌ده‌كه‌ت مۆره‌ 
له‌ به‌ر به‌ختی تۆمه‌ مشته‌ری زۆره‌ 
ده‌ته‌رسم  بمرم به‌ جوانه‌مه‌رگی 
بیوه‌مه‌ ژێر گڵ ناڵه‌ی دڵ ته‌نگی 
شه‌ده‌لار وشه‌ده‌لار حاكمه‌كه‌ی بانه‌ 
ئه‌من تۆ جۆر بین چش له‌ بێگانه‌ 
ئه‌وه‌ مانگ هه‌ڵات دای له‌ هۆبه‌كه‌ت. 
به‌ ماچ دوو ماچ ناشكێ تۆبه‌كه‌ت. 
تۆ مه‌گری مه‌گه‌ری گریانت ناییه‌ 
یار مه‌یلی بێنێ ده‌ڵاڵی ناوێ. 
هه‌ركه‌ بێهێنی خه‌جه‌ سه‌ركانی 
سه‌ر و ماڵ ده‌ده‌م له‌ مزگیانی. 
 
 
🔸٭سپاس و پێ زانین بۆ بنه‌ماڵه‌ی كاك حه‌سه‌ن و به‌ڕێز ئه‌سعه‌د داوەری خاوه‌نی تۆمارگه‌ی هه‌ژار.


☘📚@asoyzhyanisaheb

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 17:1 | لینک  | 

🔸سفەرێکی16کاتژمێری دوو قۆڵی لە بناری جاقل و پێدەشتی کانی کەوە بۆ سەر دوو شاخی شاخەگەوەرە و بناری ڕێژوان و  شمشێر زەڕڕین.

✍عابید حسەینی - بەهمەن گەڵاڵی.

🔸کات چوار و نیوی شەوە،بە تەقەی گۆچان لە شەقام و گۆڕەپانی شانازەوە بێ هەرا و بەزمی ترۆمبیل وهەڵامەی خەڵک،ببووینە خاونی شەقام و لە تاریکی شەودا بەرەو پێدەشت و کارێز و جاڕە نەبڕاوە پڕ لە دڕک وداڵەکانی گوندی کانی کەوە ڕاخۆشایین و خۆر نەگەستە و تەپۆڵکەبڕ لەگوندی باخچەڵە سەرمان هەڵدا و هەنگاو توند و تۆڵتر کرا بۆ چوونە لاپاڵ و کانیاوی مابەینی باخچەڵە و گوندی سەرتەکەڵتوو. بە باریکە دووکەڵی کتریە گچکەی کۆڵەپشتی مام بەهمەن چووینە جەستەی نانی گەرمی نانەوایی کاکە حاجی شەقامی موعەلیم، و وتمان ئای نانەکە لە کوێ کریایت و لە کوێ خوریایت.
🔸دوای وچانێک،خۆتی لێ ساو بدە و قومقومە لە کانیاوی ئاوەدانی سەرڕێژ بکە و ناخی ئاوکوژیا بە ئاوی سەقز لەو ئاوە فێنکەی کانیاوی بن دار گوێزی پەخش و پڕێشان ساڕێژ بکەوە و هەڵۆگیف و بەرزەنواڕ بۆ  ترۆپک و دووندی شاخەگەورە بنواڕە و یەک تەکان ناوی خوای لێ بهێنە و تا بە قەدپاڵی زەرد هەڵگڕاوی پڕ لە هەرجن و هەرمێ کێویلە و دەون داڕێژراو لە کوێرەڕێگەی پڕ زاخڕ و خڕە برد و لاتراسکە بەستن، بچۆرە بەر لووت گوندی سەرتەکەڵتوو،دوای بەرزایی،دیسان چاڵی دەم داچڕاو و لاپاڵ و هەورازی ڕژد چاوڕوانتە و خۆت لە گڕەبەردی فێنکی شاخەگەورە بئاڵاینە تا کوو تیژی تیشکی  بەیانی ئازاری چاوەکانت نەدا و لە کەڵێنی گاشەبەردی دەم داچڕیاگ، پا بە ئەستەم بگوێزرەوە و دەس لە دیانە بەرد و بزنەڕێشە توند بکە و پێ لە شەقار و زندۆڵ و شکێرە بەرد پەنجە کوت بکە و خۆت هەڵبدە نێو پانتای بە ئاست بەردە نوێژێک و شوکرانەبژێر بە بۆ ئەو دوو لۆلاقە ڕەق و تەقەت کە بە ئیشتای نێو گابەردی زەرد وماە ڕایی ئەدەیت. 
🔸لە سێبەری گابردێکا بۆنی هەزبێ و مەرزەی ناو تۆقەبەردی تیژی شاخەگەورە لپی دەستت پڕ دەکات لە بۆنێک و بۆ ساتێک وچانت ئۆقرە دەگرێی و تەزووێکی مچووڕکاوی،چاوت بەرەو پێدەشتی سەرتەکەڵتوو هەڵدەفڕێنیت و تازە خەڵکی گوند بەرەو ناوەندی ژیان هەڵزەناون. 
🔸بە قومە ئاوێک وچانەکەت لە برەو دەخەیت و بەرەو لووتکە دەکشیت و مام ڕێوی کلک لە گەڵۆز و گوێچکە قیت،بەردا و بەرد بازرەقە دەبەستێت و دەنگ و قوولەی خۆشی سروشت هەژێنی کاک بەهمەن وەخۆت دێنی و شابووێک بە هەرا و زنای ئێمە مەڵبەندی لێدەشێوێت و هەڵۆ ئاسا سانی بۆ دەگرێت و تەق و ڕەو و چۆلەکەی ترساو سەرا و بەن دەکات و  چاوی حەز کوژی ئێمەش کەلاوەدەکات لە ئاوەدانی و بۆ ساتێک دەچیتە لای بڵاڵووکەکێوی زەرد و ڕەش و سوورباو . مەڵچەمڵچ تا بۆت دەکرێ مەڵاشوو گیریاگ وەک سرینچک خۆت و ئاشی دەمەت پڕ دەکەی لە ناوکی بێ گۆشتی ئەو وردیلە ڕنگاڵانە و دیسان بە بازەڵباز لە شکێر و کوڵانی گاشەبەرد بەرەو یادمانی وشکەچن هەڵچنروای هەورزای نەمر لە سەر تڕۆپکی شاخەگەورە و کێوی سەفەرئاغای کەچەڵمیانیەکان باڵ دەکێشیت. وێنە لە بان وێنە خۆت بنوێنە و چاوت بەرەو پانتایی زەرداڵە ڕەنگی دەشتی تەکەڵتوو هەڵدێرە و بەرەو کانیە چیاوە دەم تەزێنەکی سەفەرئاغا و بە نێو گیاجاری کەما و هەڵزی وشکەوە بوودا بە خرمە و خرپە مل داکێشە و لە کوێرە ڕێ  پەنجەت توند بکە لە کاوڵاشی پێت وبئاژوێ بەرەو کانی، کانی چی؟ لە ژێر پشکەڵی مەڕوماڵاتدا نوقم بووگە و پشکەڵ لە گۆلکە ئاوێکی لێخندا بوەتە گەمیەوان. دەم ودەس دڵت لە داخان ڕادپسکێ و ناچاریت لە تەنیا کانی بەرزی ئەو هەموو شاخە دەس هەڵنگریت و وێڕای کاک بەهمەن قولمان لێ هەڵماڵی و بەدەستی بەتاڵ سەنگچن و لەجن ماڵمان کرد و ولوولەمان بە تۆنگە ئاوی قومقومەکار دامەزراند و نۆژەندمانکردەوە ، ڕەنگدانەوە ناخی کانی و تەنگەی کەمەری چیای داگرت.
 ئێمەش پشوو سوار بەرەو پێدەشت داگەڕاین و لە بزنەڕێگەی کوێرەوە بووی بەرەو پاناوکی مەنگ، دامانگڕان و ڕوو لە دەشتی پڕ لە باخ و گاتووی ماڵی کاک سەعیدی ڕەحمەت پەنا و بە ئیزنی خۆی دەمێکمان تەڕکرد و لەکانی لەوان دیسان ئاوی کانیاومان لە گەرووی وشکەبوو ڕادا و بەرەو کانی کونەمشک و دەشتی ژووردێی کەچەڵمیان، بۆ شوێن نانی نێوەڕۆ پەلمان داهێشت و لە سەرکانی و مووچەی ناوازەی کاک عەبدوولخالق پاوپلی تۆزاوی و هەڵقرچاو و چرچ و لۆچ و سیس هەڵگەڕیاومان دا بەدەم فێنکی کانیاوێکی تری نیشتمان وئاوەدانی، دوای سپاسی بێ بڕانەوە بۆ خاوەنی ئاوەدانیەکە بە نێو گوندا لە کات ژمێر چواری دوانیمەڕۆ لە چاڵی چۆمی جەغەتوو و پانتای دەشتی سوورەوان بەرەو ئامێزی شەمشێرزەڕڕین باڵی چاومان دای لە شەقەی شاباڵ، لە جادەی ڕەق وتەقی کەمەرسیاوە و پێکوڵی داناراوی پردی نەبسراوی کەمەرەسیاوەی دیارەو قیامەت، بەرەو شوێنی مەبەست هەنگاومان هەڵگرت و پشت لە خۆڕی گڕ گرتوو، دەوەکمان ڕشت وهەناسە سوار، بەرەو لاپاڵە تووندەکانی شاخاوی کەمەرەسیاوە و درەرەوەزان پێمان نا و ئامبازی شیو و دۆڵی نەبڕاوی سەر بە ئەلەمووت بووین و لە نێو گژ و گیای ماڵات لێنەکەوتوو، شەڵاڵی ئارەق بەرەو شیوێکی فێنک و سێبەری داری وەزی چەندین ساڵەی مل ئەستوور ڕکێفمان لێدا و لای جووتیاری دەس قڵشاوێکی تری وڵات ماندوویمان بە دوو چایی شکاند و دوایی ماڵاوایی لە خاڵۆی زەحەمەتکێشی کەمەرەسیاوە و ڕێنوێنی خواستن،  ناوی ئەو کێو و دەشتەمان پرسی و دوای ناوبردنی کێوەکە تەزوێکی خۆش لەشمی داگرت و فەرمووی بچنە  ڕێژوانی دەرەوەزان ئەی خوایە لەو ناوە جوانە، ڕێژوان، چەندە خۆش و لەبەردڵانه، ڕێژوان بە ناو خۆش و بە پێ ناخۆش، زەندۆڵ زەندۆڵەی ئارەقی لامل و پیچڵپێچ و لاپا لاپا و خنەخن بۆی سەرکەوە و چاوت بە تیشکی مێشک برژێن هەڵنایەت، کات درنگە و نزیک شەشی ئێوارەیە و شەکەت، لاقەکانت هەڵنایەن و گەیشتن بە کانیاوێکی نزیک شاخی ڕەش و تارمایی دووری گوندی دەرەوەزان وچانت پێ دەگرێ و گۆچان لەمل توند کراو و ڕاستەپا و لەش داهێزراو دیسان بیکوتە بۆ نێو چاڵ و چۆڵی چاو  نەدیو و ڕێگە مەڕ و لاتراسکەی زیخەڵانی ڕژدی بەژنکوتت. لە سەر شان،شانێکی بۆ هەڵبتەکێنە و دەس لە سەرچاو، دووربینێ بخە بۆ مەزراکانی کەندوڵان و دەرەسمایلە تا کاک حامیدی فیروزنیای مەولاناوا و کاک مەنسووری فەتاح زادەی وەرزشوان و شێخەکەی دەرەسمایلە و مامۆستای ڕۆح سووک کاک ناسێح و کاک هێمنی نیمچە گریلا لە نێو کەپڕی پڕ لە گڕکە دێمی مزر و هەسێڵی لێو ڕێژ لە ئاو ،گوێ ڕایەڵ بۆ ترپەی پێ، ماتڵ و ڕاوەستاو چاو لە کێو و لاپاڵ وەک هەڵۆ بو نچیری خۆ چاوەڕوان و دەستەوسان وێستاون. 

🔸کاکی شەکەت وەک مار خۆت بخزێنە نێو گڕکەی لانسار، بەڕاستی گڕی لێدەبێتەوە لە نێو شێف و بن بڕکەی گەش و شێدار. ئارەق سڕیو، فێنکۆ کریاو بنیشە نێو بڕکە گڕکەی تایبەتەی دەرەسمایلە و سڵاوات بۆ ئەو هەموە خۆشیە بنێرە و سەمای سروورێکی نەبڕاوە بڕژێنە ناخی پەنگ خواردی گڕگردووت تا کوڵ و کۆت دادەمرکێ لە گڕکەی هەزار تام ،خۆت تەیار بکە و شەکەتی ڕێگەی بڕاوە لە بیر بکە و دەمتی بۆ بتەقێنە، قەزات لە ماڵم.
🔸 بەرەو ئامێزی کەپڕی بن سێبەی چنار و گوێز وهەرمێ و سێو و ئاوەدانی بکشێ ،ئیستەخر کەلاوەدەکات،و بێ سی و دوو کردن باڵەکوتی ئاسا خۆت و ئازار پات و لەشی زامداری پەپکەکراوت و نووسنەک و قەڵتاسی چەقیو لە دەرەقول، خۆ باوێژە نێو دڵی هەسێڵ و شەپۆلکوژی بکە و بۆ ساتێک ئەو لەشە داهێزراوت ئاژینی ئاوی فێنکی چاڵاو بکە و بۆ شەوێکی دۆست کوژ خۆ ساو بدە و شانزدە کاتژمێر کێو کوتان و پێدەشت ڕاونان لە یاد بکە و ساخ و قوچاخ وەک گوێزی ئازا لە هەسێڵ دەرپەڕە و دیسان بۆ لووتکە بڕوانە و تەمای چاو پڕ بکە لەژیان و بووژانەو و ئاسۆ ڕوونە دوور بنواڕە.
🔸سپاسێ بۆ داڵدەدانی بنەماڵەی کاک ناسێح سادقی و  کەپر و پەنای تەژی لە خۆشەویستی و تەماتە و گەڕکەی خوماڵی دەروون ساڕێژ بەفەرموو و دەستێ بەرەو بەحری ساوی ئاسمان ڕادێرە  و با کڕۆنا و مڕۆنا بەڵێن حەییییییییی. ئێوەش ماندوو نەبن.

☘@asoyzhyanisaheb

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 9:46 | لینک  | 

🔸بۆ گۆزە کڕین دەچوومە لای گۆزەکەرێک
سەد گۆزە بە من پێکەنی، هەر یەک لە بەرێک
ئێمەی وەکوو خۆت ئەبەی سبەینێ خۆشت
وەک ئێمە دەبی بە گۆزە لای بێخەبەرێک. 
(خەییام وەرگێڕانی مامۆستا هەژار) 

🔸لەم ڕۆژانەدا باو باوی کووپە پەنیر داگرتنە، کاتێ دەیان سەنیت،سێ ناویان هەییە، جەڕەی گەورە، نیو جەڕە، زاواخڵەتێنە ، کاتێ لە چاڵ دەری دەهێنی پەنیری کووپەی پێ دەڵێن.

 🔸کاتی کابانی ماڵ مەنجەڵی شیر لە بان ئاگردان دادە مەزڕێنێت، مایەی شیری تێدەکات،قەدیم شیلاوکیان تێ دەکرد کە لە ڕیخۆڵەی حەیوانە وردە درووستیان دەکرد و ئێستە دەرمانی گیراوە و ئامادە،پەسای پەنیری پێ دەڵێن،
کاتێ شیرەکە دەڵەمە بوو،لە سەر ئاور دایدەگرن و دەڵمەکە لە ناو ئاو سزی دەردەهێنن، بە خوێی زبروە دەیگووشن و دەیکەنە پەنیری سەلک،بۆ ماوەی سێ چوار مانگ لە ئاو و خوێدا هەڵی دەگرن،دوایی لە سەرەتای جۆزەرداندا، پەنیری سەلک لە ئاو دەخووسێنن با نەرموە بێت .دوو سێ کەس،ڕنە و کوتەکەی لێهەڵدەگرن و وردی دەکەن لە پێشووتردا لە سەر پنە بە قەنەشکێن دەیانکوتا، وەستای کووپە داگرتنەوە ،جەڕەی لێ دەشێڵێت.
 🔸 مانگێ زووتر چاڵە پەنیری بۆ خاوێن دەکەنەوە، تا خۆر بیگەزێ ، بەردی ساف لە ژێرەوە دادەنێن و ئەمجار جەڕەکە سەرە و نخون دادەنێن، لە قەدیمدا، سەر جەڕەکانیان  بە گەڵامیو،مووی بزن و قوڕە سوورە سواخ ئەدا ، ئیستە بە بستێک خامی سپی سەرەکەی دەپێچن، دایدەنێن و خۆڵی تەڕ و شێداری تازەی لە سەر دەکەن،دڕەنگانی پاییز و زمستان  بە ئیشتیای دڵ بابۆڵە پێچی دەکەن و دەفەرموون: "کەمی تێکە و وردی جاوە ، لەزەتەکەی ها لە دواوە" 

🔸وێنەی کووپە داگر: کاک عەبدوڵڵا درەخشانیان ، ساحێب.

🔸کولتوور و ژیان: عابید حسەینی.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 12:4 | لینک  | 

🥣تیكه خۆشه !

✍عابید حسەینی

🔸یادی به خێر بێت یان به‌خێر نه‌بێت نازانم چۆن بێژم كاتی منداڵی ئێمه هه‌ر كاتێ گۆشتاومان بوو .چێشتمان به ئیشتیایی دڵ تریت ئه‌كرد و دوو پله‌ گۆشتمان به‌ر ئه‌كه‌وت دامان ده‌‌نا بۆ دواتیكه‌ و پێمان ئه‌وت تیكه‌خۆشه. 
🔸خۆشك و برا جارجار چاوچنۆكیمان ئه‌كرد و بیری گزه‌ وفزه‌دان له‌ مێشكماندا وه‌گه‌ڕ ئه‌كه‌وت.  بۆ گاڵته‌یش بواێی چنگێكمان له‌ پله‌ گۆشته‌كه‌ی ئه‌وانی تر ئه‌دا . زاق و زیقمان به‌یه‌ك ئه‌خست و هاڕه‌شه ‌و گوڕه‌شه‌ی باوك و دایك دای ئه‌مركانینۆ. جا خاڵۆزایه‌ك له‌ خۆم ناڕه‌سه‌ن ترم هه‌بوو  له‌ من گزه‌ون تربوو وه‌ك پشیله‌ی سمێڵ كرۆشته‌ داییم له‌ مڵاسدا بوو،وه‌ك چزووی برووسكه‌ێك پله‌ گۆشتی برژاوی لێ حه‌شار ده‌دایت و بزری ده‌كرد و قیت وقنج خۆی لێ هه‌ڵه‌ده‌كره‌ كه‌ ئه‌ننه‌هوو مێشێك میوانی نییه. 
 🔸زۆر جاریش ده‌ترساین نه‌كا له‌ناكاو كه‌سێك بێت وئه‌بێ به‌شی به‌ده‌ین .هه‌ر ده‌نگی دریا ئه‌هات گۆشته‌مان به‌ په‌ڕتاو ئه‌ماڵێه‌ نێو ئاشی ده‌مان وا ئه‌مان هاڕی، به‌زه‌یمان به‌ گه‌رووی خۆماندا نه‌ده‌هات ،واچاومان ده‌رئه‌په‌ڕی وه‌ختابوو بخنكێین. 
🔸تیكه‌ خۆشه بۆ من له‌ سه‌ره‌تادا ڕووی ئه‌دا .هه‌ر یه‌كه و هه‌ڵپه‌ گۆشته‌كانم  ده‌ماڵێو و لێساولێسم ده‌كرد ئاوه‌كه‌یشم ده‌كرد به‌ شوێنیدا تریت ومریتم نه‌ده‌زانی. كاتێ مریشكمان بوایه سینه و ڕانەکانی به‌ر گه‌وره‌كان ده‌كه‌وت و ئێمه‌ش پشته قنگه‌ڕه‌قه‌ ومله‌قۆچه ده‌سی ماچ ئه‌كردین. جا من زۆرم بۆ دایه‌گه‌ورم ده‌هێنا و ده‌موت ده‌بێ سینه‌م بۆ تێكه‌یت. پشته‌ ڕه‌قه‌ی مامره‌ بۆرم لێ ببوه سینه وشه‌ڕم له‌سه‌ر ده‌كرد. وام ئه‌زانی ئه‌وه‌ سینه مریشكه.
🔸ئێسته‌ منداڵی ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێك وهه‌مووساتێكی تیكه‌ خۆشه‌یه‌. به‌ڵام هه‌ر جیقه‌ وفیقه‌ی دێت. نه‌ك به‌شی خۆیی به‌شی بابیشی  ده‌‌ماڵێتۆ.
abed547.blogfa.com

@asoyzhyanisaheb

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 13:25 | لینک  | 

🔸قەپە گۆڵ

✍عابید حسەینی

🔸وێڕای دوو هاو پۆلی خۆم كه‌ دایكی هاودێییم بوو و كوڕێكی تر به‌ ناو نووره‌ددین كه‌  -ئێسته قه‌ڵوه‌ و خپه‌ره‌ بوه‌ و من ناناسێته‌وه‌ - له‌ سه‌ر مێز و نیمكه‌تی له‌ق و لۆق و زۆركه‌س ناسراو ، سێ نه‌فه‌ری له‌ پێشه‌وه‌ وه‌ك بووچكه‌له‌ی كلاس و نووساو به‌ دیوار و ته‌خته‌ی ده‌رس داده‌نیشتین ،پۆل به‌و شێوازه‌ قرخه‌چن كرابوو، هه‌موو منداڵی خوار و خێچ و درێژ و بۆر وه‌ك شه‌تڵه‌ ته‌ماته‌ی كه‌ردوو ڕه‌دیف كرابووین و مامۆستاێكی داماو بێت چل كه‌سی بزۆز و ناڕه‌سه‌ن و چڵكن و بۆڕ هه‌ریه‌ك له‌ بنه‌توێك،  ڕابهێنه‌ و ده‌رس مانای نه‌بوو .  پێم وابێ ئه‌و وشه‌ی منداڵه‌ له‌ خۆوه‌ سازنه‌كراوه‌ وه‌ختی گوترا منداڵ یانی من وه‌ك داڵ وام. 
🔸مامۆستاێكی وانه‌ی علومان هه‌بوو ده‌ستی ده‌خسته‌ نێو نیفۆكی پانتۆڵه‌كه‌ی و قامكه‌‌ كه‌ڵه‌ی له‌ ژێر پشتوێنه‌كه‌ی توند ده‌كرد و چوار قامه‌كه‌ی تری له‌ سه‌ر یه‌ك كاتێ ئه‌‌یوت – ئه‌سڵێ مه‌تڵه‌ب ئینجاست- ده‌یدا به‌ سه‌ر زگه‌ هه‌ڵماسیوه‌كه‌ی كه‌ له‌ ژێر پانتۆڵه‌كه‌یدا ته‌پۆڵكه‌كه‌ی كاتێ ده‌ینووسانده‌ مێزه‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ وه‌ك ته‌پڵ دیار ده‌كه‌وت،  له‌و كاته‌دا سه‌رقاڵی  وانه‌ گوتن ده‌بوو لۆێه‌ك له‌ بەنه‌خوێنه‌كه‌ی ده‌ر ئه‌هات و توند خۆی ده‌چه‌سپانده مێزه‌ سێ نه‌فه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌، ئێمه‌ش سێ كه‌سی ته‌نیا تماشای ده‌ستی مامۆستا و به‌نه‌خوێنه‌ شۆربوه‌كه‌مان ده‌كرد ، وانه‌ی علوومی چی و  شتی چیی  هه‌ر گاڵته‌ به‌ علووم ده‌كرا و تێكه‌ و لێكێك بوو ئه‌وسه‌ری ناپه‌یدا یه‌كێك ده‌یمیاواند و یه‌ك ده‌یوت ئاغا پڵتۆك له‌ گوێم ئه‌ده‌ن. 
🔸له‌ پڕ قه‌رمه‌شه‌یه‌ك دای له‌ مێشكی كاكی دایك هاو وڵاتیم ، ئه‌و مێز و نیمكه‌تانی ئێمه‌ مێخی پانچكراوی پێوه‌ بوو هه‌ دوو سه‌ره‌كه‌ی پانۆ ده‌بووه‌ و كاتێ شل وشه‌وێق ده‌بوو ده‌رنه‌ده‌هات،  به‌ ئیسپایی و چاو له‌ سه‌ر ، ده‌ستی برد دۆخێنه‌ به‌ربووه‌كه‌ی مامۆستای له‌  ملی مێخه‌ شه‌وێقه‌كه‌ی مێزه‌كه‌ گیردا و خۆمان بێ چركه‌ مت كرد و پیشكه‌ پیشك ده‌م خۆمان لێ ده‌قووچاندو ملمان توند ده‌كرد و له‌ ژێر لچه‌ هه‌لقورتاوه‌كانماندا جارجار له‌ حه‌یوه‌ت ئه‌وه‌ی تماشایی یه‌ك نه‌كه‌یین سه‌رمان له‌ مابیه‌ن هه‌ردوو ده‌ستمان توند ده‌كرد و ده‌پیشایین. 

🔸مامۆستا كاتێ ڕووی وه‌رگێڕا بۆ لای ته‌خته‌ سیاكه‌ ، میزه‌كه‌ به‌ دواییدا كێشرا و به‌نه‌خوێنه‌كه‌ی درێژ بوه‌ و كه‌لاس له‌ ژێر لرقه‌ و تریقه‌ و قاقای یه‌كبیندا ته‌قییه‌وه‌ . مامۆستای  ده‌س گیركراو له‌ دۆخینه‌كه‌ی چاوی په‌ڕییه‌ ته‌وق سه‌ری و خۆیی لێ ڕاپسكاندین و شه‌ق و زللە كه‌وته‌ گه‌ڕ و كلاس شله‌ژا و مامۆستا سوور ره‌نگاڵه‌كه‌ی ئێمه‌ وه‌ك فیشكه‌ شێته‌ ده‌یزیكاند و ده‌ی قرماند و ئێمه‌ش به‌ پاڵه‌ په‌ستۆ ، هه‌لێره‌ ها له‌وێ قه‌زات له‌ماڵم ،شان داچه‌كاو كراس هه‌ڵته‌قاو ئاوقه‌ی ده‌فته‌ری مه‌دره‌سه‌ و بگره‌ و به‌رده‌ و بكوژ و ببڕ كرایین ،مه‌قۆ مه‌قۆ و ده‌س نیشان كردنمان بوه بنێشته‌ خۆشه‌ی منداڵۆكه‌ی ده‌م داچه‌كاو و منیش چاوشێنێكی مل بۆری خۆرگه‌سته‌ی سه‌ر تاشیاوی كراس دڕیاو ، تازه‌ له‌ ده‌س به‌رغه‌ل له‌وه‌ڕاندن هه‌ڵهاتبووم وێڕای دوو زه‌رگه‌ته‌ چاوداشۆڕیاوه‌كان تر ملمان داخستبوو  لووشكه و بۆڕه‌‌یان ده‌هات. 
🔸به‌رپه‌رسی قوتابخانه یان مودیر به‌ڕێز مووكری بوو. شووڵی هاورد و ده‌س هه‌ڵێنه و قسته‌ كوشت له‌ لپ و پانتای ده‌س و فڕكه‌ی توێكڵ وله‌ت بوونی تووڵه‌ شووشه‌كه‌ و قیژه‌ی بێ ئه‌مانی وه‌ی باوه‌كه‌رۆ وجووته‌پا هه‌ڵخستنه‌وه‌ و ده‌س له‌ ناوگه‌ڵ تووندكردن و ئازاری له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر و هێرشی له‌ په‌ستای تووڵه‌ بۆر بۆ قاچ و قول و پشووسواری و هه‌ناسه‌بڕكێی كاكی مودیر، هه‌رسێكمانی له‌ كه‌له‌به‌رێكی كومیتێكی نێو ده‌فته‌ره‌كه‌ توند كرد و مووشه‌ مووش و بڵقه‌ بڵق و لۆزه‌وه‌ی فرمێسك و قێره‌ی بێ ئه‌مانی ئه‌و دوانه‌ بڕانه‌وه‌ی نه‌بوو. وه‌ك هاواڵی راسته‌قینه‌ش هه‌رسێكمان رفێقه‌كه‌ی ترمان نه‌دابه‌د‌اوه وهه‌ر وه‌ك پێكۆ پێ ده‌كه‌نیایین، پێكیشۆ ئازارمان چێشت.

🔸له‌ پڕ كاكی مودیر وه‌ك تازه‌ پێمی زانیبێ كه‌ چاوم بێ فرمێسكه‌ و نووزه‌ و گریان و قێڕه‌م ناییه ،حرسی هه‌ستا وتی ئه‌شا ئه‌و چاوسه‌ره‌مه‌گه‌زه‌ خۆ نقی لێوه‌ ناییه‌ت. نه‌وی له‌ په‌له‌م و ڕاكێشان ڕاكێشان و منیش ده‌س تووندكراو له‌ ئه‌ڵقه‌ی كومیتی خه‌ڵاتی وه‌رزشی چنراو ،خۆم نه‌ئه‌دا به‌ده‌ستۆ  و یاری ده‌ده‌ریش بیرم نه‌ماوه ناوی چی بوو هاته‌ هانای مودیر وتی كوره‌ بێ ده‌ر له‌وه‌ سووچه نائینسان كومیته‌كه‌ ده‌خه‌ی ، نه‌خه‌یر په‌لكێشیان كردم و كه‌شیه‌ و گۆنا ڕه‌شداگرساوه‌كان كه‌وتنه‌ مه‌شقی كوته‌ك ، شووڵی تازه‌ ساودراو كه‌وته‌ ده‌ست كاكی مودیر و به ئیشتیای دڵ گوڕه‌شه‌ی ده‌سهه‌ڵێنه‌ بارییه سه‌رما و شووڵ له‌ بان شووڵ كه‌وته‌ ناو لپی ده‌س وتوند شوڵم گرت و متقم له‌ خۆم بڕیی و بێ تنۆكه‌ فرمێسكێك و ده‌س گوزاتنه‌وه و بێ چركه‌ هه‌تا هێزم تێدا بوو له‌ گه‌ڵ شووڵه‌ به‌ ئازار و جرگبڕه‌كانی كاكی مودیری ڕه‌ق هه‌ستاو، به‌ره‌ڤانیم كرد و ملم به‌ چێژی گریانی مودیر نه‌دا.  هه‌تا كرۆشتنی ناخ و سه‌ر ئێسقان ئازارم چێشت به‌ڵام فرمێسك و گریانم له‌ ناخی داهێزراو و پۆنگ خوارده‌وه‌ ده‌رنه‌بڕی. 
🔸كاكی مودیر هه‌راسان و شه‌كه‌ت و ماندوو و بێ ده‌رەتانی و بێ وزه‌بوون، ڕای وه‌ستان و قێڕاندی قه‌په‌گۆڵی به‌رازی به‌رده‌سیمان ساخ ئه‌بێتۆ به‌سه‌ره‌مدا گومبه‌ له‌ به‌رچاوم.  ده‌ریان بكه‌ن ! با بچن بنه‌ماڵه‌یان بێنن !
تا مانگێك شووشی ده‌ستم هه‌ستابوو و هه‌رچڵی ئه‌دا و علوومیش فێر نه‌بووم.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 13:18 | لینک  | 

🔸پیاوێك له‌ ڕه‌گه‌زی خۆر و خاتوونێك له‌ چه‌شنی تیشك و مالێك له‌ زوڵاڵی بۆ سه‌رده‌مانێكی مامۆستایانی گوندی خوڕخوڕه‌.

✍️عابید حسەینی

🔸ده‌روازه‌ی كراوه‌ و ئاوه‌ڵا و باڵای شه‌نگی خاتوونێكی له‌ چه‌شنی نه‌نووسراو و نه‌بینرا و ده‌گمه‌ن . هێمای پێاوێكی له‌ شێوازی خۆر و تیشك و رووناكی و هه‌یڤ و دڵۆڤانی و كاروانێك له‌ كڕنۆش و زمزمه‌ی زوڵاڵی خێزه‌ وه‌رده‌كانی كانیاوه‌كانی گوندی خورخوڕه‌.

 🔸هه‌ر مامۆستایه‌ك رووی له‌م گونده‌ ده‌كرد ئه‌رخه‌یان بوو له‌ داڵده‌ێكی سێبه‌راویی و ده‌روازه‌ی كڕامه‌تێك و پیاوێكی كورته‌باڵای سووكه‌ڵه‌ی سه‌ر بێ تووك و خاتوونێك له‌ پێكه‌نینێكی كراوه  و هه‌وارێك له‌فێنكایی ڕۆحیانه‌تی مرۆڤایه‌تی بێ گرێ.
 🔸ئه‌م سێبه‌ره‌ له‌مپه‌ره‌ و ئه‌م خاتوونه‌ی گومبه‌زی هه‌تاو له‌نێو ڕوونی كانیاو و خشپه‌ی گه‌ڵای داره‌كانی گوندی خوڕ خوره‌ كه‌س نین جگه‌ له‌ ڕۆحه‌ سووكه‌ڵه‌ تایبه‌ته‌كانی كانیاوی خورخور مامۆستا ڕه‌شیدی سوڵتانی و خێزانی خاتوو حەدیقە.

 🔸بنه‌ماڵه‌ێك له‌ شه‌نگی باڵای هه‌ناسه‌كانی پێكه‌وه‌ بوونی پڕله‌ كڕامه‌ت و جوانی و ژیله‌مۆی داگرساو و سكڵی سووری مه‌شخه‌ڵی نوور و هێمای جوانی. 
🔸هه‌موو مامۆستایه‌ك كه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌بوه میوانی گوندی خوڕخوڕه‌ بی سی ودوو كردن. ده‌چوه‌چوارچێوه‌ی ده‌ر‌گانه‌ی كراوه و ئاوه‌ڵای مالێ مامۆستا ڕه‌شیدی سوڵتانی كه‌ غه‌دری ڕۆزگار له‌ یه‌كه‌م ساته‌كانی سه‌رتایی مامۆستایی دووری خستبوه‌. ئه‌م مامۆستا ڕۆح سووكه‌ به‌ هه‌موو شێوازێك وێڕای بنه‌ماڵه‌ی له‌ دوای چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و مامۆستانه‌ ده‌گڕا كه‌ ڕوویان تێ ده‌كرد. تا سه‌روسامانت ده‌گرت ئه‌م بنه‌ماڵه‌ ده‌بوونه‌ په‌پووله‌ی هه‌ڵسووڕان و په‌نا و به‌ ڕووسووری كڕامه‌تی مامۆستا بوونتیان ئه‌پاراست. 
🔸تا دوایین ساته‌كانی ژیان ده‌بمه‌ قوتابی گه‌ورییتان و سه‌ری كڕنۆش له‌ ده‌رگانه‌ی كڕامه‌ت و پێ زانین دائه‌نوێنم و وانه‌ی ژینكی سه‌راسه‌ر شه‌رف له‌ مه‌ته‌رێزی بوونتان ئه‌كه‌م به‌ ئه‌ڵقی گوێ له‌ مست ئه‌ی هێماكانی كڕامه‌ت و جوانی.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 23:28 | لینک  | 

له هه وارگه‌ی نه كه‌رۆزه وه بۆ پێده شتی شاره زووری زام.

 

كه چرپه‌ی پێت له خشپه‌ی داری به‌ربوو

كه رۆگه‌ت هه‌ڵبژارد، زامت له‌به‌ربوو

به‌كازیوه‌ی سڕی سه‌رما له‌ به‌ستێنی خه‌یاڵێك

چرۆی داری به‌ری شارێك له‌ پشتێنت سه‌مه‌ربوو.

٭٭

بێ بڕانه‌وه و په‌یتا په‌یتا وه‌ك ده‌نكه ته‌زبێحی زكرێك  له‌ خه‌یاڵی مه‌ لێكا ،ملی رێگه‌ به‌رناده‌ن. له‌ خه‌یالی پڕ چرنۆكێ هه‌ڵۆیه‌ك پێده‌شت بخوێنه‌وه‌ و له‌نجه‌ی هه‌ڵپه‌ركێی گه‌ڵێك  له‌ پاژنه‌ی پاكانت بئاڵێنه‌و مامه‌ڵه‌ی متراژ چاوترسێنت نه‌كات ، شیو و لاپاڵ و مله‌ی ئه‌ستم وره‌ ت دانه‌به‌زێنت تا له ده‌شتی كاكی به‌كاكی بۆ بووكی شاره‌زوو هه‌ڵبجه‌ی شه هید، مۆمی یادێك هه‌ڵبگیرسێنیت وته‌مه‌نێك ناودێر بكه‌یت و هێوایه‌ك بهرۆژێنیت و كرامه‌تی مرۆڤ له‌ پشتێنی چه‌ق به‌ستووی گه‌ڵێك بده‌یت و ئاوپڕژێنی زامی له‌ بیرنكردووت بخوێنیته‌وه‌.

به‌ بڕیاری دۆستانه‌ و پێی هه‌ستێكی مرۆڤ دۆستانه تاقمێك نۆینه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان له‌ شاره‌ی سقزه‌وه‌ بڕیارێكی ناوازه ده‌رده‌بڕن كه گوایه بۆ یادی هه‌ڵبجه‌ی شه‌ هید به پێ بۆهه‌ڵبجه‌ی شه‌هید بڕۆن. ئه‌م بڕیاره له رۆژی شه‌نبه‌ ٢١ ره‌شه‌مه‌ له‌ كات ژمێر پێنجی به‌یانی كه‌وته‌ بواری پێواندن ورێكه‌وتن. سه‌ره‌تا له‌ شاری سقزه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن ملی رێگای ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قزیان گرته‌به‌روبه‌ هه‌موو جاده‌یه‌كدا تا گووندی سووته، بێ پسانه و پێوایان و شه‌و له‌مزگه‌وتی سووته‌ رۆژیان به‌سه‌ركردوه‌ . له‌ سوبحه‌ی یه‌كشه‌مبه‌ دیسان كۆڵی شاخه‌وانی  له‌ كۆڵنراوه‌ و ملی جاده‌ی سه‌رشیو له‌ملنراوه‌ و تا قمچیان له‌ بارانی به‌گوڕدا و به‌ كه‌وشی خووساوه‌وه‌ و تاریكی كات ژمێری دوانزه‌ی شه‌و له‌  مزگه‌وتی گوندی عه‌سراوه‌ی پێش مه‌ریوان بارگه‌و بنه‌ ی شاخه‌وانی له‌ كۆڵ بكه‌وه‌ و چاوه‌نواڕی ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌زی پاكانت و وشكه‌وه‌بوونی پێڵاوه‌كانه‌ت بكه‌و چاو له‌ خه‌وی قورسی هیلاكی بنێ و گڕی بن پێی زامارت به‌ شێلانێكی سووك له‌بیربكه‌ و هه‌مدیس بۆ ڕێپێوانێكی تر تیماریان بكه‌وه‌. به‌یانی به‌ نێو شاری مه‌ریوان وبه‌ لێزمه‌ی باران به‌ره‌و سنووری باشماخ رێگه‌ بپێوه‌ تا له‌ سنوور ده‌رباز ده‌بیت و پێ ده‌خه‌یته‌ ناو ده‌شتی پێنجوین و به‌ ته‌مایت ده‌مێك له‌ قاوه‌خانه‌ی سه‌ر رێگای ناخۆشی هه‌ڵكه‌ندراوی پڕ له قووڵكه‌و قیرشكاوه‌ی  پێنجوین بنیت و هه‌ناسه‌یك ساز بده‌یته‌وه‌ . 

داگرتنی هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ به شێوازی PDF

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 20:7 | لینک  | 

یادی به خێر بێت یان به‌ خێر نه‌ بێت نازانم چۆن بێژم كاتێ منداڵی  ئێمه هه‌ر كاتی گۆشتاومان بوو .چێشتمان به ئیشتیایی دڵ تریت ئه‌كرد و دوو پله‌ گۆشتمان  به‌ر ئه‌كه‌وت دامان ئه‌‌ نا بۆ دواتیكه‌ و پێمان ئه‌وت تیكه‌  خۆشه  .

خۆشك و برا جارجار چاوچنۆكیمان ئه‌كرد و بیری گزه‌ وفزه دان له‌ مێشكماندا وه‌گه‌ر ئه‌ كه‌وت.  بۆ گاڵته‌یش بواێی چنێكمان له‌ پله‌ گۆشته‌كه‌ی ئه‌وانی تر ئه‌ دا . زاق وزیقمان وه‌ یه‌ك ئه‌خست و هاڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی باوك ودایك دای ئه‌مركانینۆ. زۆر جاریش ده‌ترساین نه‌كا له‌ناكاو كه‌سێك بێت وئه‌بێ به‌شی به‌یین .هه‌ر ده‌نگی دریا ئه‌هات گوشته‌مان به‌ په‌رتاو ئه‌ماڵێه‌ نێو ئاشی ده‌مان  وا ئه‌مان هاڕی. به‌زه‌یمان به‌ گه‌رووی خۆماندا نه‌ده‌هات .واچاومان ده‌رئه‌په‌ڕی وه‌ختابوو بخنكێین. جا من گزه‌ون تربووم  تیكه‌ خۆشه بۆ من له‌ سه‌ره‌ تادا ڕووی ئه‌دا .هه‌ر یه‌كه‌و جا گۆشته‌كانم  ده‌ماڵێۆ. ئاوه‌كه‌یشم ده‌كرد به‌ شوێنی دا تریت ومریتم نه‌ده‌زانی. كاتێ مریشكمان بوایه سینه ولاقه‌كانی به‌ر گه‌وره‌كان ده‌كه‌وت و ئێمه‌ش پشته قنه‌ ومله‌ قۆچه ده‌سی ماچ ئه‌كردین. جا من زۆرم بۆ دایه‌گه‌ورم ده‌هێناو ده‌موت ده‌بێ سینه‌م بۆ تێكه‌یت . پشته‌ ڕه‌قه‌ی مامره‌ بۆرم لێ ببوه سینه وشه‌ڕم له‌سه‌ر ده‌كرد. وام ئه‌زانی ئه‌وه‌ سینه مریشكه.‌‌

ئێسته‌ منداڵی ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێك وهه‌مووساتێكی تیكه‌ خۆشه‌یه‌. به‌ڵام هه‌ر جیقه‌ وفیقه‌ی دێت. نه‌ك به‌شی خۆیی به‌شی بابیشی  ده‌‌ماڵێتۆ. 

 

 

ئێوه‌  چ ده‌ ڵێن؟ ................................................‌

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 20:39 | لینک  | 

منداڵه كان  لێك ئاڵابوون .جوداكردنه وه یان ئه ستم بوو. هه ر هه ڵمه تی یه كتریان ئه دا. قسته كوشت له یه كیان ده دا.به چنه پڵماسكێ ئاوقه ی بن چه قه بیێكی پڕپه ڵ و پۆی كردن. كۆڵیان نه ئه دا سه رو گوێلاكی یه كتریان خوێناوڵكردبوو.هه ناسه بڕكێ ،به رۆك دریاو،دوگمه پچڕاو،شل و شوێق هه ر سكه دڕه یان ده هات. بڕستیان لێبڕابوو،كۆڵیان نه ئه دا.ڕقه سوور،سوورهه ڵگه ڕابوون. له پڕ برووسكه ی بیرۆكه یه ك به مێشكی پیره پیاوی ڕه شتی له سه ردا هات.قیژاندی به سه ریاندا. به سیكه ن.ئیتر به سه ،ئیتر به سه یكه ن!؟ هه ر لپی داره كه ی ده شكاندوه و  به ژمارده فڕێی ئه دا. ئه یوت: "هه ر كه س زیاتر كۆ كاته وه ،خه تایی ئه وه یانه كه كه می كۆكردوه ته وه."له حه یفان ،هه ر په له دارێك ده شكا به خێرایی ڕایان ده كرد كۆی كه نه وه. ئه وه نده ی درێژه به وكاره دا تا بوو به كایه و پێكه نیین. ئه مه مامه ڵه ی پیره پیاوێك بوو له سه یرانگای سه ره كی نێو شار تا بێ لایه ن مشت و مڕێك بێ خه ساردان چاره سه ربكات.
نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 16:21 | لینک  | 

هه موو هێزی وه گه ڕ خستبوو. وره ی وه به ر خۆێی هێنایه وه . تا بڕستی تێدابوو هه ناسه ی تووند كرد.ئاره قه ی توێڵی به لپی ده ستی سڕیی و به پانتۆڵه كه یشی ده ستی پاقژكرده وه. هه ر هه ڵی ده كه ندوو نه یی ده كه یشتێ له پڕ ریشۆلكه كان له یه ك ده ئاڵان و ڕاكێشكردنیان ئه ستم تر ده بوو. به ڵام ئه م ڕیشۆڵكانه متمانه بوون، هه وێنی به ره و ڕیشه جوون هه ستی ده بزوان، له پڕ ڕاست ده بوه وه و له شی پڕ له ئازاری ڕاده شه كان. له نێو ئاپۆره ی ورتكه ڕیشۆڵه پرزۆڵه كان هه ڵتروشكا. ده ستی پڕ له دڵۆێێ له سه ر ئه ژنۆ شه كه ته كانی دانا. پاڵێكی ئۆقره هه ێنه ر ی خه واڵو ئاستی حه سانه وه ی هه ژاند. خۆیی هه ڵاژیین كرد. گه مارۆیی خۆڵی شێدارو و ریشكه پچڕاوه كان كه له به ر هه ڵمه تی گورزی ئه و خویان بۆ ڕانه گیرابوو .ئێسته سه ر سوور هێنه رانه ئابڵۆقه ی لاقه ماندووكانیان دابوو. له ته ره ی میوه كاڵه با ڕنبیوه كان ده چوو . خۆڵ و ڕیشكه ده ورو به ریان ته نیبوو. هه ر ه ساوی له سه ر یه ك كه ڵه كه كرابوون و ڕیشۆڵكه كانیان به ده م شنی باوه له نجه ی هورۆژمیان ده كرد. چاڵه كه تا بێ قوڵتر ده بوو .ڕشكه داره ئه ستووره كان وه ده ر ده كه وتن. پاچی به گورز له په ستا دا ده هاته وه له جه سته ی پڕزۆڵ پڕزۆڵ كراوی ڕیشكه قه وی قۆڵه كان ده درا. ئه م ڕیشكه ئه ستوورانه له نێو ڕیشۆڵه كاندا قه تیس مابوون .ته نیا هێزی به ره و ناخی زه وی ڕۆچوون و ئه ستوور بوون ڕزگاری ده كردن. دیسان پڕزۆڵی ڕیشكه گه وره كان گه مارۆی پا و پلی خۆڵ گرتوی كوشه نده كه یان دا. گورزی ئابڵۆقه ی خۆڵ و ڕیشكه داره گه وره كان چوار ده وری جه غزاویان لێگرتبوو. په رژینێكی تۆكمه بوو كه ته نووره یان ده كرد.وژه ی به گوژمی با له ده وری چاڵه گرده كه لرڤه لرڤی بوو. ڕیشوڵه وردیه له كان به ده م ته زۆیی ئاره ق بڕی باوه له ده م وچاوی ده ئاڵان. ئه مه وه ك سه ره تا ی بێ ڕستی و بێ ئه نوایی خۆیی ده نواند.  پیره دار له نجه ی ده كرد . ریشكه په نجاویه كانی له گه ڵ هێزی خۆڵه نماویه كاندا ململانی مان و نه مانی ده كرد. به ڵام ته نووره ی كۆگایی خۆڵ و گه مارۆی ڕیشكه بڕاوه كان هۆگریی مانه وه ی پتر ده كرد. ئه مه سه ره ڕای گورزه كوشه ند كانی پاچه ڕیشكه بڕه كه بوو. له مابینی مان و نه مان .هه ستی له ڕیشه وه بۆ ڕیشه ده نی ناخی بڕاوی ته مگرتووی ده دا. قرچه قرچه ی بێ برانه وه ئامێزی ده شتی داگرتبوو. هه نگاوه كان تێكده ئاڵان ده ربازبوونی له چاڵه خۆ كه نده كه دا و په له قاژه ی بی ئه مان و چرنۆكی بێ ده ره تانی هه موو كردوه ی به ر په رچدانه وه ی ده ر ده خست. له گه ڵ په لكێشی به په ڵه و له سه ر یه ك  ،خۆیی له گرێێ ڕیشكه بڕاوه كان ئاڵاند به ڵام زامی ڕیشكه ،ده نه ی ناخی مردوو چێژی بێ مامه ڵه بوو. خۆیی و خۆڵ و لكی پچڕاوی ڕیشۆڵه كان له  ته ندووره ی كه ندراوی خۆ كرددا. دوایین چڕنۆكی چنه پڵماسكێیان له ژێر پاچی داكه وتودا له گه ڕ خست و گۆڕی ته نگی ته نوراویان ڕیشكاوێژ كردوه و دوو تابووتی داریینه یان بۆ به ره كانی داهاتوو به جێ هێشت.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 11:0 | لینک  | 

 

خه ونی به دیهاتنی هه ر شتێك بێ چه رمه سه ری ناكرێت  بۆ ناوزه د كردنی باوكی چه رمه سه ری جگه له مامۆ ستا هه ژار كه سم به ر چاو ناكه وێت. ئه م كابرایشه بۆ به دی هاتنی په رتوكی كیمیاگه ری به وته ی خۆیی یانزده ساڵ كیمیاگه ری كردوه تا بڵێت : "به دیهێنانی چیرۆكه خۆییه كان ته نها  ئه ركی مرۆڤه كانه.هه ركات هیوای هه بوونی شتێك له مێشكتدا هێلانه ی كرد،هه موو دوونیا یارمه تیده رت ده بێ بۆ ئه وه ی ئه و ئامانجه به دی بێنیت" به ڵام كابرای سێحراوی به وته ی كوله كه ی ڕۆحه ی كه ی من،باوكی چه وساوه یی ،هه ژاری نه مر زۆرم نه گه ره كه و خودا نه یدامێ ، ئه م جیهانه تۆ ئه ته وێ له لای ئێمه مانان ده ست ناكه وێ. دیسانه وه ده ڵێن:" بێ هه ست و خورپه ئه توانی له ئامێزی ئه م دوونیایه دا تلاوتل بكه یت."هه ست و خورپه لای ئێمه گورپه ی سه ر دڵه و دایمه له چڵه و ته نانه ت قوڵه و قووڵیشه. یانی هه موو شتێك پێكهاته ی شتێك نییه.

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 20:41 | لینک  | 

خه و نۆچكه ده یبرده وه سه ری به لاتیلاكه وه نابوو ،ده ستی له گێزی ملی توند كردبوو قامكه كانی له مپه رێكی تۆكمه بوون له ئاست لاجانگی ،هێزی هه ره س هێنانی كه لل ه‌ زله كه یان ڕاگرتبوو و پشته و قه فار نوشتابوونه وه . وا ده رئه كه وت خه و به ره و ئاراسته یه كی نادیار ڕاپێچی ئه كات، له پڕسه ری لاتراسكه ی بست ،قامكه كانی له ژێر باری قورسی سه ری ئۆقره یان وه به ر هاته وه. په نجه كانی مێلوره یان ده كرد،ته زێكی حه ز له شی داگرت و میوانی باڵاخانه ی مێشكی بوو. ده سته سڕبووه كه ی به ره و چاوانی شێواوی به رزكرده وه و به چێژێكی مچوڕك هێنه ر هه موو هێزێكی خسته گه ڕ تا هه ڵیان گڵۆفێ . وچانێكی گرت و پیاسه یه كه ی به مژۆڵه كانی كرد ، یه ك دوو جارێك ملی بادا و كارامه ی كردنه وه و وزه ی بڕست شه ڵاڵی جه سته ی بوو. هه ناسه یه كه ی پڕ به سییه كانی هه ڵمژی . ده ستی خسته نێو مووه كانی سه ری ئاڵوزاوی و له پشت سه ریه وه شۆڕیكردنه وه . بۆ چه ند ساتێك واقی وڕما نوقمی هه بوون و نه بوون داگیری كرد.مێشكی گێژاوه ی ده كردوخه یاڵ ئامبازی هه ستی بوو. نانووخه كانی ده ستی په یتا په یتا هێڵی چرچ و لۆچی هه ڵقرچاوه ی ناوچاویان  تا سه ر برۆكانی پێشه كرۆژ ئه كرد. له پڕ ده ستی له به ر تیشكێكی تیژی هه تاو كه له كه لێنی  نسێی داركان دزه ی كردبوو نێو باوه شی ، ڕاوه ستان. لپی ده ستی هه ڵگری تیشكه و داڵده ی هه تاوی داوه،ئه مه ئه زموونی دوای وه ره ز بوونه و ئێشی بێ ده ره تانییه، بێ ئه مه گی چوار ته نیشتی لێته نیوه و ،به ده ستی ڕمبازێنی شه ری گه ڵای دار و تێشكی هه تاو ڕائه ژێنی، ژیانی پڕ له كۆسپی خۆیشی هه زاران گرێپوچكه ده وری ته نیوه،ته زوویه كی سارد جه سته ی شه ڵاڵی له رزێكی كوتوپڕ ده كات و ناخی ته نگه تاو ده بێت و به هه ڵمژینی گوژمه ئاسایی هه ناسه یه ك هێزی به رگری وه گه ڕ ده خات.خۆزگه یه ك ئابڵوقه ی مێشكی ده دا و پرسیارێك هه ره س ده كاته كه لێنی ئیشتێاكانی وتووشی دڵه ڕاوكێ ده بێ .له ناخه وه جگر بڕه و سووزن ئاژینی دڵه بێ ئۆقره كه ی ده كات. چ ده بی؟ به چ ئاقارێك دا تێده په ڕێ. كاروانی نه مان و بوون ئه ویش ج بوونێك هه مووی به توونێك سه ودا ئه كرێت. ده ست له سه ر ئه ژنۆ ،هه ڵكورمانێك له شی كێو نه وازی به قرچه قڕچ ده خات.هه وای پیاسه یه كی بێ بڕانه وه هه نگی حه زی هه ڵده فڕێنێ.......

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 10:20 | لینک  | 

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ماشێنی ناسراو به‌ کیوریۆستی  له‌سه‌ر هه‌ساری بارام (Mars) بنیشێته‌وه‌.

ئه‌م ماشێنه‌ی ناسا 2.5 ملیار دۆلاری تێچووه‌ و له‌ مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه‌ به‌ موشه‌کێـکی جۆری Atlas V ڕه‌وانه‌ی واڵایی ئاسمان کراوه‌ و نزیکه‌ی 560 ملیۆن کیلۆمه‌تری هه‌تا ئێسـتا بڕیوه‌.
ماشێنه‌که‌ قه‌باره‌که‌ی هێنده‌ی ئۆتۆمبیلێـک ده‌بێت(درێژیـیه‌که‌ی نزیکه‌ی 3 مه‌تره‌ و پانیـیه‌که‌ی 2.7 مه‌تره‌ و به‌رزیـیه‌که‌ی 2.1 مه‌تره‌) و کێشه‌که‌ی 1 تۆنه‌ و 6 چه‌رخی هه‌یه‌ و ده‌توانێت به‌ خێرایی 90 مه‌تر له‌ کاژمێرێـکدا بڕوات و 17 کامێرای پـێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ قۆڵێـکی ڕۆبۆت و درێل و له‌یزه‌ر، هه‌روه‌ها تاقیگه‌یه‌کی جیۆلۆجی تێدایه‌.
سه‌رچاوه‌ی وزه‌که‌ی ناوکیـیه‌ که‌ به‌ پلوتۆنیۆمی تیشـکدار به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. وه‌ها دروسـتکراوه‌ که‌ بتوانێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک سـاڵی سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام کاربکات، واته‌ ده‌کاته‌ نزیکه‌ی 687 ڕۆژی سه‌ر زه‌وی.
کیوریۆستی به‌ خێرایی زیاتر له‌ 21 هه‌زار کیلۆمه‌تر له‌ کاژمێرێـکدا به‌ره‌و بارام ده‌رچووه‌ و چاوه‌ڕوانده‌کرێت به‌ر له‌وه‌ی خۆی به‌ به‌رگی گازی هه‌سـاره‌که‌دا بکات خێرایـیه‌که‌ی بۆ 20 هه‌زار کیلۆمه‌تر که‌مـبـبێته‌وه‌ و پاشـان ده‌بێت له‌ ماوه‌ی 7 خوله‌کدا به‌ په‌ڕه‌شووته‌که‌ی خێرایـیه‌که‌ی بۆ 3 کیلۆمه‌تر له‌ کاژمێرێـک که‌مـبکرێته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی بنیشێته‌وه‌.
زاناکان ده‌ڵێن ئه‌و 7 خوله‌که‌ هه‌ستیارترین کاتی کاره‌که‌یانه‌ و دوای 14 خوله‌ک‌ پـێی ده‌زانن، چونکه‌ شه‌پـۆله‌ ڕادیۆیـیه‌کان پـێویستی به‌و ماوه‌یه‌یه‌ تاوه‌کو له‌ هه‌سـاره‌ی بارامه‌وه‌ بۆ زه‌وی بگات.
ئه‌رکی کیوریۆستی بریتی ده‌بێت له‌ ئاشـکراکردنی پـێـکهاته‌ی ئه‌و خاکه‌ی له‌ ده‌وربه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێی ده‌نیشێته‌وه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ نزیک ته‌ختایی سه‌ر چیایه‌ک. هه‌روه‌ها ئاستی تیشک ده‌پـێوێت، به‌ڵام ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ ده‌بێت، ئایه‌ مه‌رجی پـێویست بۆ ژیانی گیان له‌به‌ری وردی وه‌ک میکرۆب له‌وێ هه‌یه‌ یان نا.
ئه‌گه‌ر کیوریۆستی له‌ کاره‌که‌ی سه‌رکه‌وتووبێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ حه‌وته‌مین ماشێنی ناسا که‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌ساره‌ی بارام کرابێت و زانیاری بۆ زاناکان ناردبێت

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 16:42 | لینک  | 

 گوێشلكه ن بۆ ئینگلیسیه كه ی

It is difficult to change someone's opinion by badgering him.The child who begs his   mother to "get off his back" when she implores him for some assistance with the household drudgery, may very well plead interminably for some special privilege when he wants something for himself, How paradoxical that neither is able to perceive that no one likes being nagged,

گۆڕانی بیرو ڕای كه سێك به وه ڕه س كردنی ئه سته مه. كاتێ داكێك له منداڵه كه ی بۆ یارمه تی دانی له كاری نێوماڵ ده پارێتۆ ، منداڵه كه داوا ده كات له دایكی كه له كۆڵی بێتۆ ، وه ره سی نه كات، به ڵام منداڵه كه بۆ كاروباری خۆی و گه یشتن به ئامانج هه زاران كه ڕه ت دایكی وه ره س ده كات،  ئه مه مامه ڵه یه كی دژ به یه كه و ناحه ز.هه موو كه سێك ده بێ بزانێت كه س پێێ خۆش نییه جارز و وه ڕه س بێت .

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 18:20 | لینک  | 

وه ره ز بوون و گه رما كوت وبێ تاقه تی وره ی پیاو ده شكێنی و له شی شه ڵاڵی لاوازی و جارزبوون ده كات و سه رت لێ قورس ئه بێ .ده ڵێی چه ند كه س تێڵاكوژیان كردوییت. ئه منیش به م شێوازه له كوێره رێگه یه كی گرژه وه بوو ی به ره وپاناوكی مه نگ سه رمناوه و لێكدا لێكدا به هێوایی كزه بایه ك و لاپاڵێكی شێدارو وبن دارێكی سێبه راوی ملی رێگه م ناوه. ڕێگه دوورو درێژ و گژوگیا ی قه راخ رێ ملیان بۆ بۆشایی لارێكه كوتاوه و توش ده بێ جار جار پێیان بگوێزیته وه و جارجاریش كزه كز له پاته و هه ڵده ستێ وچاولێده كه ی كه رته شی و قنه لاشك له لنگت هاڵاوه. ساتێك ڕاده وه ستی، پشوێكت وه به ر دێتۆ .هانای كزه بایه ك له ناخت دا په نگی خواردوه تۆ . له ناكاو شنه ی زریانێك سنگت ده نگێوێ و ئۆخه ژنێكی سه رتاپا مچورك هێنه ر لشت داده گرێت و ون ده بێت و دیسانه وه به رده وام ده بیت و قامكه گه وره ی پات وه گه ڕ ده خه ییت. سه ربه ره و خوارو ئاره قاوی و چاوبگێڕی و هومێدی بنه به ردێكی فێنك  ختۆكه ی  مێشكی برژاوت ده ده ن و پێت سه ماگرتو هه نگاو ده ئاژوێ. ساتێك لاملی تۆزاوی و گڕگرتووت هه ڵده كرێنیت و ده ماره كانت به هه ڵكێشانی هه وای هه تا و پژێن ده نه ده ده ییت. توزو ئاره قه ی ناوچاوانت به ده م هه ڵكڕانی ده سته وه له ژێر نانووخه كانت توند ده بن، تۆیش به ده م هه نگاونانه وه له مابه ینی دوو قامكی ده سته وه گرمۆڵه ی ده كه یت و هه ڵی ده گلێنی و چاوت به قالۆنچه ڕه شه ی لارێ ده كه وێت كه گزمووله ی كه لایینی له سه ر لاقانی ناوه و لووتی له عه رزی ره قی ڕێگا چه قاندووه، تاكو له لاپاڵێك وه سه رێ بخات. ئه رێ گیانه كه م، ژیان وچانی لێبڕوین و هه تاو ته نگه تاوی پێ هێناویین وبه وه ده ڵێن هاوین و ئه گه ر كه م ئاویین به ڵام زۆرباشیشه كه ماویین. ئه م رێگایه له به رم گرتوه به ره و باوشی ڕاوندێكی ڕاو نه كراوه هه ڵت ده گرێت و پانتاێیكی به ریین له قوڵكایی چاوه ترسنۆكه كان خۆ ده هاوێته ژورێ و چاوانت پێ لێك ده نێ. ئه رێ گیانه مشت ومڕی بێ كۆتایی په ل ده هاوێته نێو جمجمۆكه ی سه رته وه له به ر خۆته وه گۆرانی پچر پچر له ده وری زارت ده هاڵێن و پێت ناڵین ئۆ غر كاكه ئۆغرت خێر بێت؟ خڕه به ردێكی بن دادڕیاوی لارێ بۆ سانه وه ی ساتێكی پێیه شه كه تكانت هاوار ده كات و په لده كێشیت و ئه نگوستی ئاره ق سڕت له به رده كه چنگگیرده كه یت و لاتراسك شۆڕده بیته وه سه ر به رده كه. له شی ناسك و نۆڵی سێبه ر چه شتووت، به  له رزۆكی خۆشی شاباڵه ده كات و هه ناسه ی تۆزگرتو قوڕكی وشك هه ڵاتوت وه به ر چرنۆكه ده دات تا به ره و ناخی له شت به جینگڵ دان ێورغه بكات. ئه رێ گیانه ئه مه سه مای نانه و بێ وچانه و په یتا په یتا كه روێشكه  ده كات وهه ڵه مووت له پێده شته وه قره چناخانه له  ژێر پیلۆی چاوه كانت ڕمبازێنیه تی و پێلی زه ریا كوت وه به ر چاوت ده هێنێ. ئه ری كڕنۆشی دڕك و داڵی لا رێ  بۆ ڕووتی  پێێ مرۆڤی عه بداڵ گزگز هێنه ره و دانیشه چاوه كه م به ئیشتیای دڵ هه ڵیكڕێنه با سووری پێستی پات ڕێژنه ئاژنی پێشه ماندوه كانت بكات. حه سانه وه ته نووره كاته  نێو دڵی ئه شكه وتاویت. ئه مه ڕێه و له به ر پێیه  جا به جێیه یان بێ جێیه ڕاست كردنه وه ی ته نها له لاقه وه ره زه كانت ده وه شێته و شلگیرانه قاچه كانت له چنگی نینۆكه دركاویه كانت رزگار بكه با ئازریان نه گاتێ ،به ڵكو وزه ی وه به رهاتبی به ره و تنگه ڵانی ئه م كه ش و تووشه  گرژه ماره ڕاتكێشی.ئه رێ هه سته سه ر پێیان با مێش و مه گه ز به ده ورتا ته قڵه و جلیتان نه كه ن و له كونه لووتی كه مێڵه گرتووت نه ئاڵین. به ره و ئاسمانی مه ندی هه تاوڕاگر و تیرێژ وه شێن سه رت گۆج بكه  و به زه بری متمانه پێكراوه ی سێبه ر هێنه ر ی لپێ ده سته كانت , ئاسمان ڕاگوێزی چاوه كه متنۆكه بێ ئه نواكه ت بكه .ئه رێ چاوم رێگه كه ندوو له نده و چه واشه ت ده كات. قونی خۆت له كۆل بكه و ئامێزی ماره بۆر ی ژه هراوی بێ سی ودووكرن و مامه ڵه  ی ده ڵه رۆژانه و وێنه ی گوڵبه رۆژه سه رت به لاتیلاكی سه رته وه بنێ و رووگرژمه به ،  نوقمی تاو به و ڕۆژ په رست .چاو  له زه رده قۆڕه بكه . ئه مه پیاسه ی هه ناسه بڕكێه و دڕوو به سه ر كردنه ویه. ئه و رێگه چه وت وچه وێڵه  ،خۆ له هه زار بنه دڕكێك ده كوتێ و هه زاران ورده ڕێخ له پێڵاوه كانت ده گرێ تا گرێ و ته نگه ژه ت بۆ ساز بێت. ئه رێ گیانه ! ڕێگه بناربڕه  و كێوپاره چڕه و ژیان له سه ری ڕاوه ڕاویه تی . ختۆكه ی خۆت مه ده ، به ڵێن له بن ئاسمانی ساو ،تارمایی چیا وقوژبنی گیا مامه ڵه ی دڵه ڕاوكێ پێكراوی چه ورۆكه له بن دراوه. ئه مه رێیه و له به ر پێیه و سه ر ی گوریسێكه هه نگاوی توند وتۆڵ  و كه وشی سپی و سوڵ و له شی پیتۆڵی كارامه ی به زاكۆنی ده وێ ، ئه رێ گیانه ئه مه ژیانه و ڕێگه ڕێگه  ڕێیییییییییییییییییییییییییییگه!
نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 0:8 | لینک  | 

ئه م بابه ته له لایه ن كاك جه عفه ری حوسه ینی مامۆستای زمانی فارسی له شاری بۆكانه وه هه نارده كراوه .
   ئه م نه خۆشینه گیان به سه ری کردوم. رۆژ له دوای رۆژ کز و لاواز ترم ده کا.ویشک و ره ق هه ڵاتووم. دوکتوره کان به رده وام ده واو ده رمانم بۆ ده نوسن،خزم و قه وم دڵنه واییم ده که ن. خێزانم ره نج ده کێشێ. ئاخ چه نده هه ست به دل ته نگی ده که م. چه ند به ختیار بووم خۆم له په ڕ په ڕۆچکه ی ژیان دا ده دی.له پڕ ئه ئازاره به ر بینگی پێ گرتم و ئاوقه بوو... ژیان به هه موو لا یه نه جوانیه کانیه وه پێم پێ ده که نی. هاوسه رێکی مێهره بان و سێ منداڵی ساغ قه شه نگ ... چم که م نه بو... چم له خودا ویستبو پێی دابووم. زێده خوار نه بوم.خانوو ، ماشین ، سامانی پێویست ...له ته مه نی چل ساڵه یی دا ته نانه ت بیری مردن به مێشکمدا نه ده هات... به ڵام ئه م نه خۆشینه ... وه ک قرژاڵ چنگی له ریشه و گیانم گیر کردوه. ئه‌م ئازاره هه‌موشتێکی تێک دا.بیری مردن شۆڕشێکی مه‌زن له ده‌روونمدا به‌ر پا کردووه...چه‌نده زوو را ده‌بوورێ. وه‌ک خه‌ونێکی نا ته‌واو. ده‌ڵێی دوێنێ بو له‌ کۆڵانه‌کانی منداڵیدا شادو بێ خه‌یاڵ ته‌راتینێم ده‌کرد.هه‌رچی ته‌مه‌ن ده‌چێته‌ سه‌ر،ڕه‌وتی زه‌مان توند تر ده‌بێ.ساڵ له‌ دوای ساڵ به‌ هه‌شتاو تێ ده‌په‌رن کاتێ بیر له‌ مردن ده‌که‌مه‌وه‌ خه‌مێکی خه‌ست دڵم ده‌کوشێ. تۆ ده‌مری و ... ئاو له‌ ئاو ته‌کان ناخوات... ژیان له‌ گه‌ڕیانی خۆی ناکه‌وێ... رۆژ وه‌ک هه‌میشه‌ هه‌ڵدێ و ئاوا ده‌بێ...ئه‌وین ، دووری ... ده‌ردو شادی.مرۆڤ به‌خۆینه‌وه‌ شه‌ریک ده‌که‌ن... وه‌ک جاران به‌ڵام ئیدی تۆ نیت... کاتێ گیان له‌ له‌ ش ده‌رده‌چێ ، به‌په‌له‌ کفن و دفنت ده‌که‌ن...له‌ ته‌رمه‌که‌ت ده‌ترسێن...له‌ تۆ که‌ تا دوێنێ خۆشه‌ویست و له‌ به‌ر دڵان بووی ده‌ه‌ترسێن و دووریت لێ ده‌که‌ن...دیانه‌وێ هه‌رچی زوتر له‌ ژێر خاکا بتشارنه‌وه‌...هه‌موو په‌له‌یانه‌...ده‌تخه‌نه‌ چاڵێکه‌وه‌...سه‌رت داده‌پۆشن...به‌ قوڕ و گه‌چ و ساروج... هه‌گه‌ر زۆریش ئازیز بی چه‌بد تڵۆپێ فرمێسکت بۆ ده‌ڕێژن و فاتیحه‌ ێک ده‌خوێنن و... ئه‌سا تۆ ده‌مێنی و گۆڕی تاریک،ته‌نیا و بێ په‌نا... ته‌نیا بێ ده‌نگ بێ ده‌سه‌ڵات... ئاخ ...ئاخ !!! چه‌ند رۆژێکه‌ نه‌خۆشینه‌که‌م زۆری بۆ هێناوم. دۆست و خزم و جیران دێن و ده‌رۆن. دڵ خۆشیم ده‌ده‌نه‌وه‌...هیچ نیه‌، په‌تایه‌... به‌ڵان نیگایان شتێکی تر ده‌ڵێ.خێزانم به‌رده‌وام ده‌گری. ده‌ڵێم: خانم بم به‌خشه‌... ماندووم کردووی ... بوومه‌ مایه‌ی زه‌حمه‌تت...له‌م رۆژانا زه‌حمه‌ت که‌م ده‌که‌م! سه‌رم له‌باوه‌ش ده‌گرێ.دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکی به‌ دم و چاوما ده‌تکێ. ده‌ڵێ دڵ ته‌نگی مه‌که‌ تۆ خوا له‌م قسانه‌ گه‌رێ... پێکه‌وه‌ مناڵه‌کانمان گه‌وره‌ بکه‌ین ... پێکه‌وه‌ ده‌ژین و پێکه‌وه‌ ده‌مرین. کوڕه‌ گه‌وره‌که‌م عه‌قڵی ده‌گا... نیگه‌رانه‌... به‌ڵام ئه‌وانی دیکه‌ منداڵن. له‌ دنیای منداڵی خۆیاندان. دوێنێ شه‌وێ خه‌ونم دی مردووم. له‌ گۆڕیچه‌یه‌کی ته‌نگ و تاریکیان هاوێشتم. نه‌مده‌توانی بجوڵێمه‌وه‌... ترسم رێ نیشتبوو. به‌ به‌ردی زه‌لام سه‌ریان داپۆشیم ... خاکیان به‌ سه‌ردا کردم... خاک ... خاک ...هاوارم کرد... من نه‌مردووم ... من زیندووم... نه‌مر... له‌ خه‌و ڕاچڵه‌کیم وه‌حشه‌ت مچوڕکی خستبوه‌ گیانم. عاره‌قێکی سارد هه‌موو گیانی خوساندبووم. خێزانم ئاوی بۆ هێنام. هه‌رچی نه‌خۆشینه‌که‌م په‌ره‌ ده‌ستێنێهه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌م هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ مردن نزیکتر ده‌بمه‌وه‌.به‌عه‌زره‌ت و تاسه‌وه‌ له‌ ده‌ورو به‌رم ده‌روانم... ده‌ڵێی ده‌مهه‌وێ هه‌موشتێک به‌یاد بسپێرم. چه‌ند دڵم ده‌خوازێ جارێکی تر پشکوتنی گوڵ ببینم... کاتێ له‌ منداڵه‌کانم ده‌ڕوانم که‌ بێ خه‌یاڵ یاری ده‌که‌ن دڵم هه‌ڵ ده‌قرچێ ، له‌ دوای من چاره‌نوسیان ده‌بێ به‌چی؟! چیان به‌سه‌ر دێ؟!... خێزانم ... هێشتا جه‌وان و جوان و له‌به‌ر دڵانه‌... تۆ ده‌مری ژیان بێ راوه‌ستان له‌ گه‌ڕ دایه‌... تابوه‌ هه‌روا بوه‌... دڵۆپێ چ نه‌خشێکی له‌ ده‌ریادا هه‌یه‌؟ بوون و نه‌بوونی تۆ هیچێ ناگۆرێ... به‌ مردنی تۆ ته‌نانه‌ت تاقه‌ گه‌ڵایه‌ک ناله‌رێته‌وه‌... به‌ زریکه‌ و قیژه‌ی به‌رده‌وامی خێزانم ، ماڵ پر له‌ خزم و دۆست و جیران ده‌بێ. هه‌ست ده‌که‌م لێدانی دڵم هێوه‌ر بوبێته‌وه‌... بۆ دواجار به‌ عزره‌ت و په‌ژاره‌ ، وه‌ک ماڵ ئاوایی له‌ روخساری فرمێسکاوی خێزانم ده‌ڕوانم... ته‌ماشای تیشکی هه‌تاو ده‌که‌م که ‌له‌ گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ لێزگی داوه‌ته‌ نێو ژوره‌که‌ و تێرتێڕ گه‌ڵا زه‌رده‌کانێ دار ئه‌رخه‌وانی نێو حه‌وشه‌که‌مان که‌ له په‌نجه‌ره‌وه‌ دیاره‌ ته‌ماشا ده‌که‌م... ماڵ ئاوایی له‌ دنیا دژواره‌... کوڕه‌ گه‌وره‌که‌م ده‌گری... دووی دیکه‌ لاره‌ مل و کزکز به‌ سه‌ر سوڕماوی له‌ خه‌ڵکه‌که‌ ده‌ڕوانن... دابڕان له‌ ژین و ماڵ و خۆشه‌ویستان دژواره‌... ئای ... دوور ده‌بمه‌وه‌... دوور... دوور... ئارام... ئارام وه‌ک په‌ڕه‌ کایه‌ک به‌ده‌م باوه‌ هه‌ست به‌سوکی ده‌که‌م... بێ ده‌نگیه‌کی قووڵ به‌سه‌رما زاڵ ده‌بێ. به‌ غه‌ڵبه‌ غه‌ڵب و شین و شه‌پۆر... به‌ په‌له‌ ڕام ده‌گۆێزن. زرم و هۆڕی پاچ و‌ بێڵ... ئه‌ڵلاهو ئه‌کبه‌رو نوێژێکی کورت و... لاشه‌ی کفن پێچم له‌ گۆڕدا ده‌نێژن... جێگام ته‌نگ و شێداره‌... وه‌حشه‌ت ئه‌که‌م... ئێستا چی ده‌بێ؟... ئاخ چه‌نده‌ ته‌نیام! ده‌نگه‌ ده‌نگێ له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌بیسم... دام ده‌پۆشن، هێنده‌ به‌رد و خاکم به‌سه‌ردا ده‌که‌ن جووڵه‌م لێ ده‌بڕن... ده‌نگه‌کا‌ن دوور ده‌بنه‌وه‌... چه‌نده‌ ته‌نیام! ئێستا خێزانم، منداڵه‌کانم چ ده‌که‌ن. مه‌ودای ئه‌م گۆره‌ تا ماڵه‌که‌مان ئه‌به‌دییه‌تێکه‌... خزم و که‌س و کار ، ده‌ر و جیران ... سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزانم ده‌که‌ن.  - دنیا زادو مه‌رگه‌! خۆتان سه‌لامه‌ت بن. ئه‌م وشتره‌ له‌ به‌ر هه‌موو ماڵێکدا ده‌نوێ...خێزانم بێ ئۆقره‌یه‌... ده‌سته‌ خوشکه‌کانی پێی ده‌ڵێن. " ئه‌م بێ قه‌راریه‌ بۆ ماوه‌یه‌که‌! خاک مه‌یل بڕه‌! ڕاسته‌ خاک مه‌یل بڕه‌! زه‌مانێکی پێم وابوو ئه‌گه‌ر بابم بمرێ،دایکم بمرێ...منیش ده‌مرم. پێم وابوو دوای مردنی ئه‌وان بۆ ساتێکیش ناتوانم درێژه‌ به‌ ژیان بده‌م. باوک مرد...دایک مرد...چه‌ند رۆژێ ئۆقره‌ بڕاو خۆم به‌ دارو به‌رد دا ده‌دا...هاوارم کرد...ده‌گریام...هه‌موو رۆژێ ده‌چوومه‌ سه‌ر قه‌بران ...ئاوپڕژێنم ده‌کرد ...گوڵم ده‌چاند.دوای ماوه‌یه‌ک به‌ره‌ به‌ره‌ یادیان له‌ زه‌ینمدا کاڵه‌وه‌بوو...سه‌ره‌تا هه‌موو ڕۆژێ ده‌چووم...بوو به‌ حه‌وتووی جارێ...مانگی جارێ...ساڵی جارێ...و...گژو گیا گۆڕه‌کانیانی داپۆشی... دواین که‌ڕه‌ت به‌رێکه‌وت ڕێگه‌م که‌وته‌ سه‌ر قه‌بران...به‌ هه‌زار حاڵ گۆره‌که‌ی دایکم دیته‌وه‌،کێلی گڵکۆکه‌ی شکابوو. خاک مه‌یل بڕه‌ *** خێزانم قاپی عه‌کسه‌که‌می له‌ به‌رانبه‌ر خۆی داناوه‌ و ده‌گری.هی سی ساڵه‌یی.تازه‌ پێکه‌وه‌ زه‌ماوه‌ندمان کردبوو.جه‌وان و ساغ و به‌هێز... ژیان له‌ چاوانمدا شه‌پۆلی ده‌دا، خانوه‌که‌مان بێ ده‌نگه‌...منداڵه‌کان نوستوون ، خێزانم بێ ده‌نگ فرمێسک ده‌ڕێژێ. بۆ هه‌رلایه‌ک ده‌ڕوانێ بیره‌وه‌ریه‌کی وه‌بیر دێته‌وه‌. له‌ پڕ هه‌ست ده‌که‌م شتێک خه‌ریکه‌ کاژه‌ڵه‌ی سه‌رم کون ده‌کا...ماره‌ ...مار...ده‌نگی لێک هه‌ڵچڕانی کفنه‌که‌م ده‌بیسم. گۆڕهه‌ڵکه‌نێ به‌ددانه‌ تیژه‌کانی سینگم هه‌ڵده‌دڕێ و پارچه‌یه‌ک له‌ دڵم ده‌پچڕێ...ماره‌که‌ مێشکم ده‌جوێ...دووپشکێکی زه‌لام گلێنه‌ی چاوم ده‌تۆقێنێ... هه‌زاران زینده‌واری ورد و درۆشت بۆ لاشه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتم هێرشیان هێناوه‌ ، گۆشتی ته‌رمه‌که‌م ته‌روتازه‌یه‌...لێک بڵاو بوون ده‌ستی پێ کردووه‌. چه‌ند له‌ مردنم ڕابوردووه‌. نازانم، سه‌ره‌تا هه‌موو ڕۆژێ ده‌هاتنه‌ سه‌ر گڵکۆکه‌م. خێزانم باوه‌شی به‌ مه‌زاره‌که‌م ده‌ ده‌کرد و وه‌ک باران فرمێسکی ده‌باراند. منداڵه‌کانم یاریان ده‌کرد.کوڕه‌ گه‌وره‌که‌م ،به‌ڵام مات و حه‌یران بوو...ده‌یزانی کۆڵه‌که‌ی ماڵه‌که‌یان ڕووخاوه‌! ده‌یزانی به‌ هه‌تیوی ماوه‌. که‌م که‌م هاتوچۆ، که‌م ده‌بێته‌وه‌... ئێستا چه‌ند ڕۆژێکه‌ که‌س نه‌هاتووه‌. زۆرتر له‌ جاران هه‌ست به‌ ته‌نیایی ده‌که‌م...ته‌واوبوو؟ له‌چووم؟ شه‌وی جومعه‌ش که‌س نه‌هات. خوشکم له‌به‌ر ده‌رکه‌وه‌ به‌ خێزانمی گوت: - ناتوانم منداڵه‌که‌م نه‌خۆشه‌، بۆلای دوکتووری ده‌به‌م! خێزانم گوتی: - که‌وایه‌ منیش ئه‌م حه‌وته‌ ناچم... حه‌وتووی دوایی هاتن. زۆری پێ خۆشحاڵ بووم. به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی جاران، به‌ په‌له‌ فاتیحه‌یه‌کیان خوێندو ڕۆیشتن...ئاویان به‌ گلکۆکانیش نه‌دا...خێزانم هێشتا جل و به‌رگی ڕه‌ش له‌ به‌ر ده‌کا. زۆر چاوه‌ڕوان بووم... حه‌وتوویه‌ک.. .دوو حه‌وتوو... سێ حه‌وتوو...بو به مانگێک خێزانم و خوشکم هاتن، له‌ مێژه‌ براکانم نه‌هاتوون. ڕۆژی ناشتنی ته‌رمه‌که‌م هاتن، پێم وایه‌ شه‌وی ئه‌وه‌ڵین جومعه‌ش هاتن و ئیتر پێ بڕی قه‌برستان بوون. خێزانم ژل و به‌رگی ڕه‌شی ده‌رهێناوه‌‌. کراسێکی گوڵ گوڵی سووری له‌به‌ر کردووه‌. چاوه‌کانی ده‌ڕێژێ و لێوی ئاڵ ده‌کا.خوشکم زۆر به‌په‌له‌بوو...منداڵه‌کانی نه‌هێنابوو. خێزانم ده‌یگوت: - خه‌می سه‌ر قه‌بران کار له‌سه‌ر منداڵ ده‌کا. قاپی عه‌کسه‌که‌میان له‌ دیوار هه‌ڵگرتووه‌. خێزانم جل و به‌رگه‌کانمی ده‌ده‌فرێک کردو هه‌مووی دا به‌ سواڵکه‌رێک... شه‌وێ چومه‌ خه‌ونی خێزانم.ویستم له‌باوه‌شی بگرم قیژاندی: - تۆ مردووی! له‌خه‌و ڕاپه‌ڕی زۆر ترسابوو. په‌ژیوان بوومه‌وه‌... هه‌ر ئه‌وکاته‌ هه‌ستاو قاپی عه‌کسه‌که‌ی له‌ دیوار کرده‌وه‌.به‌یانی به‌ ژنی دراوسێی ده‌گوت: - کاتێ له‌ عه‌کسه‌که‌ی ده‌ڕوانم... ده‌ڵێی به‌ چاو قسه‌م له‌ گه‌ڵ ده‌کا... زۆری لێ ده‌ترسم! ناسنامه‌که‌میان باتڵ کردۆته‌وه‌...نێوم له‌ نێوان نه‌ماوه‌... که‌س یادم ناکا... له‌ لاشه‌که‌م چ نه‌ماوه‌. هه‌زاران هه‌زار جانه‌وه‌ر له‌ نێو گۆڕه‌که‌م دا ژیلیوه‌یان دێ...پێست و گۆشتم پێوه‌ نه‌ماوه‌. ئیسکلێتێکم لی ماوه‌و هیچی تر. چه‌ند له‌مردنم ڕابواردووه‌؟ نازانم...بۆ من زه‌مان مانایه‌کی نیه‌. منداڵه‌کانیش له‌بیریان کردووم. هیچ ئاسه‌وارێ له‌ من له‌نێو ماڵدا نه‌ماوه‌. خێزانم پێ ده‌که‌نێ. قاقا پێ ده‌که‌نێ.وه‌کوو ئه‌و زه‌مانه‌ی تازه‌ پێکه‌وه‌ زه‌ماوه‌ندمان کردبوو...جامه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌ به‌ر ده‌کا. خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه‌. *** گۆڕه‌که‌م وێران بووه‌ ، گژوگیا دای پۆشاوه‌. له‌مێژه‌ ده‌نگی پێی ئاشنایه‌کم له‌سه‌ر مه‌زاره‌که‌م نه‌بیستووه. جگه‌ چه‌ند پارجه‌ ئێسقانێ: کاسه‌ سه‌ر و لۆلاقه‌ و ده‌نده‌ی شکاوی به‌ڕبه‌ڕه‌ی پشت، هیچی دیکه‌م لێ نه‌ماوه‌.‌زینده‌وار و جرو جانه‌و‌ه‌ریش به جێیان هێشتووم.له مێژه خشه‌ی مارو زرت و خرتی گۆڕهه‌ڵكه‌ن و جانەوەرێك بێ دەنگی گۆڕەكەی نەشكانووم. كابرایەكی نەناسراو جێی منی گرتۆتەوە. خێزانم شووی كردووە. ئەو كابرایە لە هەمان جێدا دادەنیشێ كە من زەمانێكی دادەنیشتم.عەكسی ئەویان لە جێی عەكسەكەی من هەڵواسیوه. منداڵەكان گەورە بوون... هەر یەك وه دوای چارەنووسی خۆی كەوتووە. *** ئەوڕۆ لە ناكاو گرم و هۆڕ بێ دەنگی گۆڕستانەكەی تێك دا... تاهاتم بزانم چ باسە گۆڕەكەم ژێروروو بووە. ئێسقانەكانم كەوتوونە دەرەوە. ئێسقانەكانم هەوای دنیایان هەڵمژی ... تاو لێیدام. سەرەتا لە رووت بوونی ئێسقانەكانم شەرمەزار بووم بەڵام دیتم هەموو مردووەكان وەكوو منیان لێ هاتووە. پێم وابوو قیامەتەو ڕۆژی حەشرە... بەڵام زرم و هۆڕی چەند بۆڵدۆزڕێك لە هەڵەی دەرهێنام زەریك بوون گۆڕستانەكەیان تێك دەدا... دەیانەویست بیكەن بە فەزای سەوز! هێندێك بە تەلیس و كیسه بە دەست لە نیو قەبرەكاندا دەخولانەوه و كاتێ گۆڕی مردووە كانی دەدیتەوە ئێسقانەكانیان كۆ دەكردەوە و دە كیسەیان دەكرد و دەیان بردن له شوێنێكی تر بیان نێژن. چەندەم پێ خۆش بو كەسێ بێت منیش كۆبكاتەوه ، بەڵام كەس نەهات. بەردی قەبرەكەم له لایەك كەوتبوو، شكابوو نێوم له سەر بەردەكە كاڵ ببۆوه. بۆڵدۆزرەكە جارێكی تر گەڕایەوە. بەردی قەبرەكە پارچە پارچە بوو. ئێسقانەكانم له ژێر تەوژمی بۆڵدزرەكە دا بوو به خاك و ئیتر له من نه نێوێ مایەوە و نه شوێنەوارێك... دەڵێی هەرگیز له دایك نە بووم بەڵام بە وه دڵخۆش بووم كه خاكی گۆرەكەم و ئێسقانه ورد بووەكانم بەرگ و ریشەی گوڵ و دارەكانی فەزای سەوز دادەگرێتەوه سەر دنیا و له ئاڵقەیەكی تری ژیاندا دەترووسكێنەوە.     كۆتایی . . .
نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 20:40 | لینک  |