ده‌ستێكی هاورده برۆ هه‌ڵۆیه سپی و پڕ له مووه‌كانی كه وه‌ك پاساره باڵیكێشابوه سه‌ر چاوه سه‌وزه گه‌شه‌كانی .جامانه‌كه‌ی توند له سه‌ری قایم كردبوو. ده‌ستێكی له سه‌ر كتێبه تازه ده‌ستێداوه‌كه‌ی دانا و ئه‌نگوسته كه‌ڵه‌ی كرده پشتیوان جڵده قه‌به لاچڕیاوه‌كه‌ی و قامكه‌ی شاده‌ی له مابه‌ین به‌رگه زه‌رده نیوه هه‌ڵخووشیاوه‌كه‌ی ڕاداشت تاكوو شیرازه‌ی كاره‌كه‌ی لێ نه‌شێوێت.هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و چاوێكی حه‌سانه‌وه‌ی به سه‌ر ڕۆژنامه‌كاندا چه‌رخاند. ڕووی كرده‌وه ده‌ركه‌ی دووكانه ته‌نگ وترشكه. له نزیك ده‌ركه كه‌سێك به كڵاو په‌هله‌ویانه سێبه‌ری دا،كۆت و شه‌ڵواری لووله تفه‌نگی و چاویلكه له سه‌ر لووت به دزه نواڕینێكه‌وه له ده‌ور و پشتی و به‌ئیساپی و به پسكه‌وه تماشایه‌كی رۆژنامه تازه هاتوه‌كانی كرد. ئینجا قه‌نجه‌یه‌كی كرد و به شان هه‌ڵته‌كانێك ملی كێشایه نێو دووكانه‌كه‌وه و به سرته كوتی:" خاڵۆ ده‌بێ شتێكت پێ بڵێم.ده‌فته‌ر وده‌سته‌كێكی به‌رگ ڕه‌شی درێژ دانرابوو. می‌داد و پاكوونێكی نیوه‌كریاو وچه‌ڵكاوه‌سوو له سه‌ر لاپه‌ڕه و لیسته نووسراوه‌كان دانرابوو.كابرای درێژ داهۆڵه. ده‌ستێكی نا له می‌داد و پاكوونه‌كه‌و و ورد چاوێكی به لیست ناوه‌كاندا خشاند.دیسان ئاوڕێكی دایه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕوانی. نیگای له ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌كه زنج بوو. ڕوو له خانه‌خوێ وه‌ك داته‌پین و هه‌ڵه‌شه له سه‌ر چوارپایه‌كی گونیه‌شێل و شه‌وق و ڕه‌ق دانیشت. جێڕه‌یه‌ك چاوی ڕۆژنامه فرۆشی زیتته‌ڵ كرده‌وه و له حه‌پاساوی پرسیار ده‌ری هاورد. به لاشانێكه‌وه ده‌ستێكی هاورده لاپه‌ڕه‌ی چنراوی ڕۆژنامه‌كان و كوتی: "چی بووه؟ بۆ بێقه‌راری ده‌كه‌ی. ئه‌و ده‌فته‌ره ته‌نیا ناو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه مانگانه رۆژنامه‌كانیان بۆ ده‌به‌م. كابرا كڵاوه لاره ڕه‌شه‌كه‌ی به لاشانی ده‌س هه‌ڵته‌كانده سه‌ره‌وه‌و كوتی" ته‌ق و ڕه‌و ده‌ستی پێكردوه و له دوومان ده‌گه‌ڕێن. ئه‌تۆیش به هۆی ئه‌م ڕۆژنامانه‌وه . شوێنی هه‌موان ده‌زانی. ده‌بێ ئه‌م لیستانه بسووتێنیت و شه‌رت وگومیان به‌كه‌یت و خۆیشت به گشتمانه‌وه یارمه‌تیت ئه‌ده‌ین ده‌ربازی ئه‌ودیو ببی. خاڵۆ چه‌ڵێك ڕاما و وتی: "جا من سه‌ری پیوازم قونچكی پیوازم بۆ؟ ئه‌مه‌ن ته‌نیا فرۆشیارێكم. خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی دیكه‌یه و من كاسبكارم وچم داوه له گونگه‌ڵ و به‌زم وڕه‌زم. كڵاو په‌هله‌وه‌ی به سرته‌وه كوتی:"ئارام به، ناچارین ده‌بێ بزانی كێشه‌كه. ڕۆژنامه‌فرۆشی ئه‌تۆ نییه. ئه‌وانه‌ی له دووی ئێمه‌ن، ده‌زانن تۆ ڕۆژنامه‌كان ده‌به‌یت بۆ ماڵه‌كان و شوێن و ڕێیی ئه‌وانه‌ی ئه‌وان به دوایه‌وه‌ون تۆ هه‌مووی به‌ڵه‌دی. هه‌م خۆت ئازار ده‌ده‌ن تا له زمانت بكێشنه‌وه. هه‌م ده‌كه‌ونه ڕاو دووی گشتمان" چاوه‌شینه‌كانی تێكه‌ڵی لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه‌كان‌بوون. ڕه‌شای دێڕه ڕه‌شه قه‌ڵه‌وه‌كان و كڵاوی ڕه‌شی كابرا. ده‌ڵێ تێكه‌ڵاو ده‌كرد. سه‌ری له گێژه‌وه ده‌چوو. له ئانێكدا ڕما و شینی چاوی ساوی هێڵی سووری تێزا و نێوچاوانی گنج و لۆچ دایگرت. بیری دوو منداڵی ورد و خێزانه‌كه‌ی كه‌وته‌وه. به چاو دزینه‌وه‌یه‌ك له چاوی كاورای هه‌واڵ ناخۆش وتی: ئه‌ی خاوخێزانم چ لێبكه‌م.؟" وتی: له ئه‌ستۆی ئێمه خه‌مت نه‌بێت. نابێ ئه‌وانیش تێبگه‌ن كه بۆ كوێ چوییت"
له كۆڵانی ته‌نگ وترشی ناوقه‌ڵا منداڵ كه‌وتبوونه به‌رده‌فڕكێ. منداڵی جووله‌كه و منداڵی موسه‌ڵمان شه‌ڕه قسه‌یان ئاڵاندبوه قۆچه‌قانیكانیان، هاكا چاوچڕی یه‌كتریان ده‌بهاوردایه‌ت. ژنه جووله‌كه‌كان كۆشیان دادابوو. توویان ده‌ترووكان .ڕۆژی شه‌مه‌بوو. ده‌ستیان بۆ كار و ئاگر نه‌ده‌به‌رد. خێزانی كاری بۆ ماڵه جووله‌كان ده‌كرد و ڕۆژانی شه‌مه له ماڵه‌وه نه‌بوو، كاتێك ده‌چوو بۆ كار، كچه گچكه‌كه‌یشی له گه‌ڵ خۆی ده‌برد. کوڕه‌گه‌وره خڕۆڵه‌كه‌یشی به دوو جووت چاوی شینه‌وه. كۆڵانه‌كانی نێو قه‌ڵای ده‌ته‌قاند و فڕكه‌ی به‌رده فه‌ڕكه‌ی ده‌هات. له پڕ بچكه جوو ده‌یانكوت:" هۆی جووجكه سه‌گ سوونی" و دوان سیانێك به بن باڵ وپیڵی خاڵۆدا به هه‌ڵه‌داوان وبه‌دفه‌ڕی ده‌ربازی ده‌بون و سیله‌چاویان ده‌گرت. خاڵۆ ئاڵۆز و په‌شۆكیاو وبێ ده‌ره‌تان له ماڵ نزیك بوه‌وه. حه‌ڵقه‌ی دریاكه به به‌نێكی ڕیشاڵ به لاشێپان دریاكه‌وه گرێ درابوو. شه‌كه‌ی بای پاییز ته‌نگی به ده‌ركه دار هه‌ڵچنی بوو. كرێ كوێره‌ی خستبوه په‌ته‌كه‌وه. به نێنووك وبه زه‌حمه‌ت وبه‌تاو كردیوه. به كوڕبوونه‌وه‌یه‌ك چوه نێو حوجره‌ی مزگه‌وتی دوو مناره. كۆته كشمیره‌كه‌ی به باڵای چوارخشته‌ی شانی‌دا شه‌كه‌ی ده‌هات.ده‌ستێكی بۆ قورعانه به‌رگ سه‌وزه‌كه‌ی سه‌ر تاقچكه‌برد.به‌رزی كرده‌وه وماچێكی كرد.نای به‌سه‌ریه‌وه. بڕێك پووڵه سپیه‌ی شك ده‌برد. له‌پرسیكه‌یه‌كی دانابوو. له‌ناو كوله‌كه‌سه‌رایی گۆشه‌كه‌دا داینا. ده‌ستی گرته بنی كوله‌كه‌ه‌وه وله مله‌باریكه‌كه‌یه‌وه چاوێكی له بنه‌كه‌ی كرد. خڕه‌ی لێوه‌هات. ژماردی ده‌سماڵه گوڵچنراوه‌كه‌ی گیرفانی پاڵتۆكه‌ی ده‌رهاوردو بڕێكی تێ ڕۆكرد. پێچایه‌وه له‌ژێر پشتێنه‌كه‌یه‌وه له گیرفانی چاكی كه‌واكه‌ی توند كرد. چاوێكی له جێوبان و كه‌ره‌سته‌ی نێو ماڵه‌كه بڕی. ،هۆده و هه‌وێشخانێك و پڵاسێك و بڕێك كاسه و كه‌وچكی دارێنه له سه‌وته‌ی سه‌ر سه‌كۆكه به سیخه دارینێكه‌وه هه‌ڵواسرابوو. نێو ماڵ جوان هه‌ڵپڕژابوو. له‌به‌ر هه‌یوانی مزگه‌وت ئالوه‌داری پاچراوه به رێك وپێكی دانرابوو. درنگانێكی پاییز بیره‌ی له كوره‌دار ده‌كرده‌وه.خێزان ودوو مند‌اڵه‌كه‌ی له به‌رچاوێدا رێچكه‌یان ده‌هات.ته‌نگه‌تاوبوو.ژه‌نگی خه‌مێكی قوڵ ئه‌وكی گرتبوو. به ده‌ستی حسره‌ته‌وه سمێڵه قه‌فدارشاهانه‌كه‌ی بڕێك به‌م لاولای لێوه شۆڕه‌كانیدا پاڵ پێوه‌نا. له گۆزه‌ڵه‌سووره گڵێنه‌كه.چۆڕێك ئاوی به گه‌رووی وشكیداكرد.چه‌ڵێك حه‌په‌ساو قه‌ڵافه‌تی تێكسمراوی داچۆڕابوو. خه‌ریك بوو چاوی به‌جێ ماوی منداڵه‌كانی ده‌زانه ڕۆحی، هه‌ره‌سیان كرده سیه‌كانی. بینی ده‌خوارده‌وه. قومه‌ئاوه‌كه به چه‌ند قۆرت چوه خواره‌وه. دواقومه ئاوی نێو خاو خێزان. ماڵ هه‌ناسه‌یه‌كی شێداری لێده‌هات. ده‌نگی زه‌ڵه‌ی منداڵۆكه كۆڵانی هه‌ڵگرتبوو.مێشكی ته‌قڵه‌وجلیتانی بوو ده‌ستی تاقمه‌نه جووتی ده‌كرد. ده‌ستێكی به چناكه‌یدا هاورد. مێشكی وه‌خۆ كه‌وت ،بێژی ئه‌حمه‌د نه‌م بینی! ئێسته له كۆڵان ڕمبازێنه‌تی. ئامین و ڕابێ. له كام ماڵه جووله‌كه‌ن. به كاوه‌خۆ ڕاچه‌نی . په‌شۆكاو ده‌ستی له ته‌زبێحی بن گیرفانی جاكه‌ته‌كی كه‌وت. كرژ ئاخێزێكی كرد.چاره‌كه چه‌رمه‌ڵه‌كه‌ی رابێی له‌به په‌سوێكه هه‌ڵگرت و به په‌له له شت ومه‌كی پێویست پڕیكرد و چواری گرێی توندی لێدا.ده‌سماڵ گوڵداره‌كه‌ی له به‌ر پشتێنی توند كرد. كێردێكی ده‌سكه‌چنراوی له پشته‌وه توند كرده لاكه‌له‌كه‌ی. له پشتدرگا وچانێكی تاساوی و گورگه‌ئاوڕێكی له نێو ماڵه‌كه‌داوه. له كاتی توندكردنه‌وه‌یی گرێیی په‌ته‌كه له حه‌ڵقه‌ی دریاكه سیله‌چاوێكی به كۆڵانه باریكه كزۆڵكه‌كانی نێو ده‌ركه‌وبان دا گێڕا. مناره‌كانی مزگه‌وتی دوومناره به‌ره‌و چه‌قی ئاسمان لوولدرابوون تاپۆیان ده‌كرد. به‌ره‌و قاوه‌خانه‌ی دۆستی دێرینی ئاژوا. ئێواره به‌ره‌و دره‌نگان ده‌ڕۆیشت. ترس دایگرتبوو. نه‌كا له‌ناكاوو بده‌نه سه‌ریا ده‌سگیری بكه‌ن و ڕاپێچی شوێنێكی نادیاری بكه‌ن. هه‌ر ترسی له لایه‌ك نه‌بوو له‌وانه‌ش ده‌ترسا كه تا ئێسته رۆژنامه‌ی بۆ بردببونه به‌ر درگا. ده‌ترسا له‌مه‌ڕ حه‌شاردانی گیانی خۆیان له فكری سه‌ر له ژێرئاوكردنی بن. به ته‌نگه‌تاو هه‌ڵماڵیا و به ده‌م شه‌كه‌ی كۆته كه‌شمیریه‌كه‌یوه. بوخچه به ده‌س خۆی كرده قاوه‌خانه‌كه‌دا. یه‌ك بین بۆ ده‌روێش كه‌ریمی كۆنه هه‌واڵێ ڕوانی و چووه بنتای قاوه‌خانه‌كه و له پشت هه‌وێشخانه‌كه‌وه. له سه‌ر كورسیله‌یك به پشووسواری دانیشت لۆیی جامانكه‌ی بۆ پشت ملی حه‌وادا و له نێو كۆته كشمیره‌كه‌یدا جینگڵێكی خوارد وگرده‌وه بوو. ده‌روێش به لاچاوێكه‌وه. ته‌قیله‌ی لاتیلاگی سه‌ری ڕاسته‌وه كرد وكوتی خاڵۆ ئه‌وه چییه . خێره چ بووه؟ خاڵۆ: وتی: برا ئه‌م بڕه پاره‌م لێوه‌ربگره و ئه‌مانتی تۆ و بنه‌ماڵه‌كه‌م. ده‌بێ زوو باریكی بكه‌مه‌وه و خۆم ئاودیو بكه‌م. چارم ناچاره. درفه‌ته‌م نییه. ده‌روێش به‌شكانێك داته‌كیه خواره‌وه‌وه وده‌سماڵه‌كه‌ی نێۆ لپی ده‌سی گرمۆڵه كرد و وتی: ناڵێی چ بوه؟ كوتی: نا با ئاوقان ده‌رده‌سه‌ر نه‌بێ ساڵانێك پێكه‌وه هاوكاسه بووین. به هه‌ر شێوازێك بێت. ده‌بێ ده‌رباز بم تا هه‌له‌كه له‌باره و ته‌نگه‌تاویان نه‌كردوم. لێم زویر مه‌به. ڕاپرسی و شتیشم به ماڵه‌وه نه‌كرده. نه‌كا هه‌ڵیان پێچنو ئازاریان بده‌ن. گرفته‌كه من نیم به‌داخه‌وه كه‌وتمه‌ته نێو ته‌بكه‌كه. به‌ڵا و گوزی ناخافڵ هاشاوڵیان بۆ هێناوم. ریش بوه به ڕیشه‌وه. ئه‌م بڕه پاره به دانسته بۆ خه‌رجی بده به ڕابێ. ده‌روێش گێج و وێج و ده‌م داچه‌قیاو بڕه پاره‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خاڵۆ ده‌ستی ته‌مه‌نای خسته‌ر سه‌ر شان ده‌روێش و به سه‌ر له‌قانێك، چاوه شینه هه‌ڵۆكانی له ژێر سێبه‌ره‌ی برۆی ده‌یڕوانییه دوودووی چاوی پرووشی ده‌روێش، ئاوتێزوا، پڕ له پرسیار، ده‌روێش هاته سه‌ر خۆیی ده‌سماڵكه‌ی پان كرده‌وه . مێزه‌كه‌ی ڕاماڵێ و كوتیگ مه‌شڵه‌ژێ. كاره‌كه باش هه‌ڵكه‌وته. ئه‌م شه‌و كاروانێ ده‌روێش ده‌چن بۆ بیاره. زۆربه‌شیان ده‌ناسی له گه‌ڵیاندا بێ قڕه ده‌رباز ببه. ئه‌وان ده‌توانن حه‌شارت بده‌ن و به ناو ده‌روێشه‌وه ئاودیوت بكه‌ن.
ڕابێ به كۆشێك پێخۆره‌ی چه‌وره‌و له نێو كاسه مسینه‌یه‌ك و چه‌ند پریسكه‌ی پڕ له چه‌ره‌سات كه له به لۆیه‌ك له كراسه‌كه‌ی حه‌شاری لۆ كردبوو. به كۆڵانه باریك و چه‌وته‌كانی نێوگه‌ڕه‌كی قه‌ڵادا به‌ره‌و چاوه‌خانووی پاڵ مزگه‌وتی دوومناره كه‌وته ڕێ و كچۆڵه قژ ئاڵۆزیاوه‌كه‌یشی به دوایدا به چه‌كه چه‌كی سه‌رپایه لاچڕیاوه‌كانی غاره‌ی ده‌هات. له پڕ كورێژگه خڕۆله چاو شینه‌ڵۆكه‌كیشی به چڵمه لووشه و شه‌ڕه‌قنگی گه‌یشته به‌ر ده‌می دایكی. ئه‌یه‌ڕۆ ئه‌م به‌رد وداره چیه به ده‌سته‌وه ئه‌و بۆ لاچڕیا و خۆڵاوی خۆت گه‌وزانه . شرت بێ چارت كه‌م چاوسه‌ره‌مه‌گه‌زی بۆرمز. كوڕه‌ی چڵمن به‌رده‌كانی نێو لپی به‌رداوه و خۆی خسته پاڵ خۆشكه‌كه‌ی و به‌ده‌س بڕێك پاتۆڵه‌كاڵه‌وه‌بووكه‌ی ته‌كاند و خۆشكه‌كه‌شی بڕێك یارمه‌تی دا و هه‌ڵخووشاو پسكه پسك خۆیان خنیه ماڵه‌وه. ماڵ نووته‌ك. سڕ و سه‌رما خزیوه ماڵه‌وه. هێواش لامپاكه‌ی داگرساند. له پڕ وتی: "ئه‌وه كوره بزانه بۆ باوكت د‌یار نییه. ئاده‌ی ڕاكه‌ن سه‌رێك بده‌ن له دووكان یان قاوه‌خانه‌ی ده‌روێش. كچۆڵه و چاوشیننۆكه به هه‌ڵه‌داوان له خۆشی ئه‌وه‌ی لێدان و نقورچك له بیر كرا به حه‌لواشه‌قێ و ڕمبازێن كوڵانه لاره‌كانیان گرته به‌ر چوونه به‌ر ده‌ركی ڕۆزنامه‌فرۆشیه‌كی باوكیان . داخرابوو. به‌ره‌و قاوه‌خانه‌ی ده‌روێش به ڕاكه ڕاكه هه‌ڵهاتن و ده‌روێش چای تێده‌كرد. هه‌ردووكیان به پاڵه په‌ستۆ خۆیان كوتا به ناو قاوه‌خانه‌كدا. مامه ده‌روێش باوكمان لێره نییه. ده‌روێش به ده‌نگی منداڵه‌كان ته‌زێك به له‌شیدا هات. ده‌سماڵه‌كه‌ی گرمۆڵه‌كرده‌و نێو لپی ده‌ستی و ته‌قیله‌كی له سه‌ری توند كرده‌وه له كڕاكه‌ی سه‌ری و بڕێك ڕوانییه دوو چاوی زه‌قی گه‌ش و ئاوڕێكی له نێو چایخانه‌كه داییه‌وه. تاریكیش دزه‌ی كردبوه نێو كونجی دووكانه‌كه. شته‌كان ڕه‌شكه‌یان ده‌كرد. سووسووی سه‌ماوه‌ری زووخاڵ دڕی به نووزه‌ی تاریكی ئێواره ده‌دا. هاشاوڵی بۆ كورسیه‌دارینه‌كان ده‌برد. له‌پڕ دیسان پرساری زارۆ‌كان ڕایپسكان. ده‌روێش ها ڕۆڵه‌گیان چ بوه؟. مامه ده‌روێش باوكمان نه‌هاتوه‌ته‌وه. دایكم ناردمانی به دوایدا. له دووكان نییه وتمان هاتوو لێره‌بێ. ده‌روێش بێ ئۆقزه. كوتی" نا ڕۆڵه نه‌م بینێوه" له‌وه‌ده‌چێ بۆ نوێژی ئێواره چووبێته مزگه‌وت. منداڵ به ده‌م زایه‌ڵه‌ی ناته‌واوی ده‌نگی ده‌روێشه‌وه به كرژ ئامبازی كووچه بوون. كه‌وشی كچۆڵه چكه‌ی ده‌هات له ڕكێفی براكه‌ی نه‌ده‌هات. ڕاكه ڕاكه خۆیان كوتایه نێو مزگه‌وت. له كه‌وشكه‌نه‌دا كه‌وشه‌كانی باوكیان به‌ده‌ی نكرد. پڕكێشی نێو مزگه‌وتیان نه‌كرد. به په‌له هه‌ڵخووشاو به ده‌م سه‌رم وقولانجه‌وه لاتراسكه به‌تاو و هه‌سكه هه‌سك و چڵمه چڵم چوونه‌وه ماڵه‌وه. به ده‌نگی به‌رز و پڕ له پرسیار هاواریان كرد. دایكه دایكه . باوكم له هیچ كوێ نییه. ئه‌یه‌ڕۆ ئه‌ی له كوێیه. سه‌یره ئه‌و كابرایه بۆ كوێ چوه. ڕابێ خوتووره‌ی پرسیار مێشكی داگرت. منداڵ مرۆكانه توه ڕه‌شه و له ده‌وری كزه و سۆڵه‌ی چراكه ده‌میان ژه‌نه‌ده خوارده‌مه‌نی. له پڕ ڕابێ بێ ئۆقره له به‌ر ده‌ركه له باڵای مزگه‌وته‌كه‌ی ڕوانی دوومناره به‌زركه تارمایی ڕه‌شیان ده‌نواند. و كۆڵان ته‌نگ وترش و تاریك و نووته‌ك و ته‌نیا ترووسكایی ده‌لاقه‌كان چاویان له تاریكی كوجی داده‌گرت. به توند كردنه‌وه‌ی له‌چكه‌كه‌ی له سه‌ری و لۆێكی كراسه‌كه‌ی له پشتێنه‌كه‌ی توند كرده‌و. ده‌سته‌وسان گه‌ڕایه‌وه. به كاوه‌خۆ شه‌وژه‌نی درگای به خێرایی توند كرد و له پشت درگا ده‌س له سه‌ر ده‌سكه مێشك ئاڵۆز هه‌ڵوێسا.
🔸دوانەی سوورەوان
بەشی چوار
✍️عابید حسەینی
🔸لە سەربانی کۆزی بەرخەکان وێڕای دەستەیەک منداڵی قول هەڵکریاو هەڵماتێنمان دەکرد، چاوم لە دەرگای خۆمان ڕاما،کابرایەکی بە هەیبەت و سێ چوار کەس تەقولبابی دەرکە داریان کوتا و دایەگەورەم دی بە سەروپێچی ئاڵۆزەوە،بە هەڵکێشی شۆڕەوە، بەرهەڵبێنەی لێ توندکرد، شۆڕەی دەهات، بە دەستێکی سەتڵە شیر و دەستێکیشی بە ژێرچناکە موورەوە شینەکانیەوە، لارەلار و گردەگرد و هەڵخووشاو بەرەو دەرکە چوو، فەرموو فەرموو، دەنگی خاڕابێعا خاڕابێعا، منداڵی هێنایە سەر گوێسەوانە و بە دەم قووچاوی پاڵیان بەمنەوە دەنا، تەکەتەکەیان پێ دەکردم و بزەی چرچانەیان لە ڕووم دەئاڵاند،کابرای کەتە و تەنگە زل و چوار دار کۆڵۆژی تەژە بە دوایدا بە خۆ چەماندنەوە،لە نێو داڵانی بە تایە پووش و تووڵ داگیریاو، وە ژوور کەوتن، هێشتا حەوشە و حەسار لە ژێر پشکڵی مەڕ و شەڵتاوی فێرکەی گیاشینی بەهاری مەڕ و مەڵات ڕانەماڵڕابوو و خاوێن نکرابوەوە، بزنە قیت بە هەرای دایەگەورە و گسکە کۆتەرەکەی دەسیەوە لە سەر پلیکانە ترش و تەنگە بەرد دەرپۆقیاوەکان بەبازێک و باقانێک و چاو لە مێوانی ناوەخت بۆی دەرباز بوو و کەلکێکی نازەزایانەی هەڵتەکاند، منیش بە هەڵەداوان و بە چەکەچەکی چکمەی قایشی شینەوە،دەسماڵ چڵم بە دەرزی توندکراو لە سەرشان کەوتمە ناو دەست و پا و وەک هەرجن لە مابین دار چنار و کۆتەرە گوێزدا،خۆم خنیە نێو کەوشکەنەکە. دەستم لە مەنجەرەکە توند کرد. سەر و فیساڵی تازە هاتووی دەم بەیانی.دەسەکوتێی دایگەوره بۆ پشتی دانان .بە هەڵمەتێ گسکە کۆتەرەی دەسی بۆ من، هانی دام،ئادەی! زوو بکە ئەو پێڵاوانە جووت بکە،بەخۆمدا چوومەوە،هەڵپە هەڵپ کەوتمە کەوش جووتکردن و هەر لە پاڵ کەوشەکاندا بە سەردەسی شۆڕ و ڕق هەڵگەڕیاوی چڵمەسوو، شۆڕە بوومەوە گۆشەیەک و چاو لە مێوان بڵقەم دەهات. دایەگەورە وەک هەڵۆ داهاتەوە، گورج هەڵکێش و مەڵکێشی لێ داماڵی و بە کراسی ڕازاوە و سەر و پێچی دووبارە سازکراوەوە، و بە مەجوحمەیەکی پڕ لە لێوانە شیر و کولێرە و تووشیرین خۆی کردەوە نێو هەوێشخانەکەدا و هەرایکرد کورە وەرە یارمەتیم بدە،گورجێک سفرەی ڕاخووشاوی بە پەلکوتانێک و بە قەوکریاوی دا دەستم و کوتی:"ڕاکە ڕۆڵەگیان ڕای بخە" بە پاتۆڵ هەڵکێشانێک و بڵق هەڵقوڕانێک خۆم گەیاندە بەردەم مێزەر زلی سمێڵ چەرمووی چاو قوت وقایم، ملی چرچم دانەواند و بڕێک لەوچاوە تیژانە بێ جووڵە مام،لپە دەستێکی توندی دایگەورە ڕایماڵیم.دایە گەورە بە سەر و زمانێکی پڕ لە وشەی جوان و بە پێز ڕژایە سەر سفرە و لای خوارەوە چوارمیلکە دانیشت و بە قسەی دانەدانە وڵامی میوانە نەناسراوەکانی داوە، وەک پشیلەی کزۆڵەکە خۆم کوتاییە بن دەسی دایەگەورەم و خۆم لە ژێر باڵیوه بە جووتێ چاوی شین گوڕپزکرد.دایەگەورە بۆنی مێخەکی لێ دەهات و دیتم لووتم لە حاست دەستە مێخەکە بەردراوەکەی لای کوڵۆنجکەیەتی، کە شۆڕۆ ببوونەوە، دنەکە دنکە مووروە شینە کەوتبووە مابەین مێخەکەکان،دایەگەورە کەوتە دواندنی مێوانەکان و باس و خواسی ئاوایی،منیش بە سانایی و سرتە و سیلەچاوێکەوە پرسیم دایە :"ئەوانە کێن؟"وتی:"ڕۆڵە گیان ئەوە کاریان بە کوێخایە".یەکەم جار بوو لە دایەگەورەم ناوی کوێخام دەبیست،جارجار لە دەم ژنێکی ئاوایی دەمبیست بانگ دەکرام، هۆی کۆڕکەی ماڵی قوێخا!نەم دەزانی دەڵێ چی!بەڵام هەر وڵامم دەداوە.
دایە گەورە بە فەرموو فەرموو بەرەو سفرە ڕۆیشت و منیش بە دوایدا،کابرای تەزبێح زل بە دەنگێکی گڕ کوتی:خوا نەی شارێتەوە،بەزیاد بێت، خاڵۆ حەمەمین کەی دێتەوە،ئەی کوڕەکان لە کوێن، ئەمە کوڕی ئەحمەوە."چوار کەسەکی دیکە دەتوت قاوت لە دەمیاندایە سڕ وەک ئیمامی تەزبێح هەڵچوو سمێڵیان دەکرۆشت و جارجار لە سەر میچ و منیان دەڕوانی، تا سفرە و خوانم گەیاندە هەوێشخان و داڵان،مێوانی نەناسراو کەوتنە ماڵئاو و ماڵئاوایی،دایەگەورە تا دەرکەی دەرەوە ڕەوانەی کردن و ساتێک بە ڕامان چاوی لە پشت سەریان کرد و هاتەوە حەوشە و بڕێک ڕاوەستا و دیسان چوەوە نێو هەڵکێش و بەروانکە.دایەگەورەی کار و دایگەورەی دیوەخان جیاواز بوون،لە کاردا بەزەیی نەبوو، هەڵکریاو کرژ و بەدەست و بەرد، دایگەورەی دیوەخان خان و مان و قسە ورد.لە سەر کار نەتدەوێرا لێ نزیک بیتەوە،کاری بە دانستە دەبارانە سەرتا و لە دیوەخان دەکرا بچیتە سەرکۆشی بۆنی مێخەکی بکەیت.
مامە کوێخا بە پاڵتاوێکی کشمیری و چۆخە و پاتۆڵی شینەوە،کراس کەژێکی دەسچنراو لە ژێر پشتوێنی جڕەبابەدراوەوە، جامانە و برۆی هەڵۆیی،تەزبێحی دنک ورد، دوو میتر هەیکەل،جووتێک چاوی شین لە پاڵ لووتێکی بچکۆلەی کووڕدا،دەهاتە ژوورەوە. دەچوە سەر دۆشکە نەرمەکەی و پاڵی دەدا بە سەرینە بەرگ گوڵگوڵیەکان و لە نووری پەنجەرە داری شینکە ڕەنگەکەوە، چاویلکەی لە قوتوە ڕەشەکەی دەردەهاورد.دەستی دەدایە کتێبەکەی شێخ ڕەئووفی زیایی و لە پڕ دەیگوت: ئادەی بەشە باوە،چۆڕێک ئاوی ئەو جەڕە ساردەم بۆ بێرە"
درێژەی هەیە..

🔸كات چواری نووته‌كی شه‌وێكی ئاوس به با و باران لێدراوه،دوو میرمنداڵی سەربۆزی بزۆز،بەدەم باوێشکەوە،لە کۆڵانێکی گەڕەکێکی بە دەگمەن ماڵ دوو نهۆمی دێنە دەرەوە، چاره‌کەی نان لە بن هەنگەڵ،بە دوو جووت کەوشی کەلاجزەوە،دەس لە گیرفان پاتۆڵ توندکراو، کۆشمە کۆشم، بەرەو پردەبازی کەوەسواری چەمی سەرەکی شار هەنگاوی وردیلە دەنن، ملە سیسه‌ڵە باریکەکانیان لە ملیوانی کۆتە پاییزەکەیان کیسەڵکوت کردوە،گوێ داسپاو، بە کوێرەڕێگەی نێۆ قۆپی دارچنارە ڕیزکراوەکاندا دادەگەڕێنە لێواری چەم، ترووسکەی چرای دارتێلی برقی کوڵانەکان نەماوە، چاوچاو نابینێ، لەوبەر لەرەی بێ گیانی گڵۆپەکانی سەیرانگای شار دیارە، چەم ک‌ش ومات،سریوەی با و زنه‌ی ئاوێکی کەمی پاییزیی جارجار شەوقی چراکان دەگوێزێتەوە نێو چاو، پردەباز نابینین،ملی چەمی پڕ لە خڕەبەردی لووس دەگرینەبەر،هەست بە تەڕبوونی پامان دەکەین، شەبەقێکی دوور هەورێکی تۆخی بە کۆمه‌ڵ ڕەش دەردەخات لە بناری کێوەکان،ئاسمان پڕمەی دێ و حیلکەی هه‌ورەبرووسکە دووردوور خۆ دەنوێنی، بەڵام لای ئێمە وادیارە تاق و واق دڵۆپێکی پتەو لە بۆق ملت دەکوتێ، بە تراسکە بستن و چەقین و بەرزبوونەوە و کەوش داماڵراوی گه‌یشتینه نزیك دیوارە به‌ردینی گوێی چه‌م، ته‌پۆڵكه ته‌پۆڵكه‌ی خۆل له قه‌راخ دیوار هه‌ڵداره‌وه، خوار وخێچی پێ ده‌كردین. به ئیسپایی و لاق و لۆقی خوساوەوە و كه‌وشی لاسیق وه‌ك لچ و لاری بێدیان جیڕه و قیڕه‌ی ده‌هات، له پامان داده ماڵیا و تێكه‌ڵی خۆڵه ته‌ڕه‌كه ده‌بوو.سه‌عی سوكه‌ڵه و چالاكتر بوو به بازێك خۆی هه‌ڵدایه سه‌ر دیواره‌كه،به ده‌سه كوتێ بۆ كه‌لێنێكی دیواره‌كه كوتره‌كوته‌ره‌م بوو له پڕ لپی ده‌ستم كه‌وته ده‌ستی و لێی نه‌وی ئه‌ژنۆساویا و زگخشیاگ به لێواری دیوارکه‌دا په‌له‌پڕووزێ سه‌ركه‌وتم.كه‌وشه‌كانم فیچه‌ی ده‌هات.لە بەر گڵۆپی دارتێلە نزمەکانی سەیرانگادا،چاومان بە قول و قاچ و ده‌رلنگی قوڕای خۆمان کەوت،کەوش و گۆرەوی هەر بە دەرەوە نەبوو، به كه‌وشه‌وه چووینه ناو گۆمیچكه ئاوێكی بارانی شه‌و.به ئیشتیا قوڕێكی خسه‌تمان له پامان داماڵی و جارجار تنۆكه‌ی دڵۆپه ده‌ڵه‌مه‌یه‌ك میوانی بۆق ملمان ده‌بوو،كوت و پڕ سه‌عی كوتی:" ئه‌و قوڕه سووره سه‌یره ! منیش وه‌ك پرسیارێكی سه‌یر تازه بیریم لێده‌كرده‌وه. كوتم:" ڕاس ده‌كه‌ی ئه‌وه چییه؟" خه‌ریك ئه‌م وت ویره بووین له پڕ ناڵه‌ی گوژمه‌ئاوێكی توند چه‌می داگرت ، لافاوێكی به گوڕ هاژه‌ی ده‌هات، وه‌ك ماری زامار كراژه‌ی لیته‌ی ده‌كرد. بەره‌و سه‌ر دیواره‌كه هه‌ڵهاتین، قوڕاوێکی خه‌ست چه‌می دابوه‌به‌ر. سه‌عی كوتی: "خوا ڕه‌حمی كرد.لافاوبوو ئه‌ینا نان بێ نان خاڵۆزا !
🔸ته‌ڵه‌زمێك له ته‌خته له‌تێكی فڕێدراوی نێو كۆڵانی گه‌ڕه‌كی نانه‌واخانه‌كه هه‌ڵده‌گرین،به ددان سه‌رێكی ده‌تاشین تا وه‌ك نووكه ده‌رزی تیژ بێت. چاو له ده‌ركه‌ی خانوه‌كان ده‌كه‌ین،شوێنی خۆشاردنه‌وه و حه‌شارگرتن دیاری ده‌كه‌ین بۆ كاتی ده‌ربازبوون. گچكه كۆڵانێكی قه‌وبڕ له مابه‌ین ریزه خانوه مل له‌یه‌كناوه‌كان ده‌بێته په‌ناگه بۆ مله‌تاتكه‌ی سه‌عی، ده‌ست ده‌نم به زه‌نگی نهۆمی دووهه‌مدا، ته‌ڵه‌زمی ته‌یار به ئیسپایی له كه‌لێنێكی زه‌نگه‌كه توند ڕاده‌كه‌م، با یه‌ك بین زه‌نگ لێ‌بدا و دووگمه‌كه هه‌ڵنه‌سێته‌وه.به هه‌ڵه‌داوان ،ملخێچكریاو، پسكه پسك له بن دیواردا خۆم ده‌گه‌ێنمه شوێن كاكی مله‌تاتكێوان ، گڵۆپێك داده‌گرسێ،ده‌نگێك به هاوار ده‌ڵێ:" كێیه؟" ئێمه‌ش به سرته‌وه خۆمان مڵاسداوه و پێده‌كه‌نین.جاجار گورگه ئاوڕێك بە چاو و ملی به‌پارێزه‌وه وه‌رده‌سووڕێنین.كابرایەكی كۆته‌ره‌بنه به ژێرپاتۆڵێكی خه‌ت شینشینه‌وه حه‌په‌ساو و ئاڵۆزاو، ئه‌م سه‌ر و سه‌ری كووچه‌ی كش و مات ده‌ڕوانێ،به جوێنی مزر بۆ لای ته‌ڵەزمی زه‌نگه‌كه ده‌چێ. له حه‌یبه‌ت ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێن به دوو باز فیشكە و هۆڕ بۆی ده‌رباز ده‌بین و خۆمان ده‌گه‌ێنینه به ده‌ركی نا‌نه‌واخانه له كووجیه‌كی ئه‌ولاوه‌تر.
🔸كابرای هه‌ویرشێلی نانه‌وا ده‌گات، ده‌ركه‌ی له گه‌ڵدا هه‌ڵده‌گرین، وه‌ك یاریده‌ده‌ریمان لێهاته. گسكی لێ هه‌ڵده‌گرین بۆ خاوێنكردنه‌وه، ئاو له پاتۆڵه‌كۆنێكی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاو ده‌پژێنین و له سه‌ر و گوێلاكی ته‌ندووری ده‌خشێنین تا ڕه‌شی دوێكه‌ی لێداماڵین. كورسی جێنان ده‌خیه‌ینه به‌ر ده‌ركی نانه‌وا. تازه ده‌سته ده‌سته پیره‌پیاو به ده‌م باوێشكه‌وه پرسیاری نۆبه ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و پیرپیاوانه ڕه‌شتیه‌كی پڕ ڕیشكه‌ی له سه‌ر پێچاوه، باڵابه‌رزێكی ڕیش ساف و لووس كریاو، گۆنای کرچەی دێ، سه‌روچای پڕ و گۆشتنی سوورهاڵی له ژیر ڕیشكه‌ی ڕه‌شتیه‌كه‌یدا بریقه‌ی ده‌هات. هه‌ر ده‌گه‌ییه كاتی نانگرتنی، من و سه‌عی زه‌نده‌قمان ده‌چوو. دایم له گه‌ڵمان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بێ به‌ربه‌ره‌كانێی بوو. چاره‌كه گوڵگوڵیه‌كه‌ی یه‌كلا ده‌كرده‌وه و پڕ به سه‌ر ته‌لی سه‌ر كورسیله ئاسنه‌كدا بڵاوی ده‌كرده‌وه. من و كاكی بۆرمزم.متقمان له خۆمان ده‌چنی، ده‌مقووچیاو و لاره‌مل، شان داشۆڕیاو كزمان ده‌كرد .پاڵمان ده‌دا به لاشیپان دەرگا چه‌په‌ری نانه‌واكه‌وه. كابرای ڕه‌شتی زل به قەڵافەتێکی جوانه‌وه ،كەوا پاتۆڵێكی دووگمه‌ڕێزه‌وه و به ده‌م له‌رینی ڕیشكه‌ی كه‌شیه‌كه‌یه‌وه ڕووی له‌من ده‌كرد. ده‌ی كوت:"ئه‌رێ ئێوه دوانه بران، به‌خوا ئه‌مانه هه‌ر بۆ یه‌ك ماڵ نان ده‌به‌ن. منداڵی كێن، ماڵتان له كوێیه ؟" شاتر وه‌فریامان ده‌كه‌وت" كوره لاله حه‌مه كارت چییه؟ نانی خۆت بگره برا." من و كاكیشم دنك پێكه‌وه نه‌ده‌لكایین. قسه‌مان پێكۆ نه‌ده‌كرد. وا خۆمان ده‌رده‌خست كه یه‌كدی ناناسین. له دوو نانه‌وایی نۆبه‌تمان ده‌گرت. به‌ره‌و دوا. هه‌رچه‌ن لاله حه‌مه به پانه‌وه نۆبەبڕی ده‌كرد. لالە حه‌مه كه‌بابی بوو دوو سه‌ت نانی قه‌ڵا ده‌كرد هه‌ر لێ نابوه‌وه. پاره‌ی زیاتری ده‌دا به شاتره بۆر نۆبه‌بڕی له ئێمه ده‌كرد.له دڵخۆمه‌وه ڕقم لێی بوو: بیری چزه‌ی كه‌بابم له نێو نانی تازه ده‌كرده‌وه و كه هیچكات مێلاكم نه‌كردبوو. ده‌ست و پلی لاله حه‌مه له خه‌په ده‌چوو، پێم وابێ كه‌بابی چاكی درووست ده‌كرد. له پڕ سه‌عی به لچ هه‌ڵقورتانێك، چاو هه‌ڵته‌كانێك وه‌خۆی دێنامه‌وه هه‌ر نانمان ده‌گرت، چاره‌كه‌مان ده‌گوشیه یه‌ك و ڕامان ده‌كرد له ژێز پێ پیلكانی ماڵێك كه دیاریمان كردبوو. دامان ده‌نا و ده‌چووین بۆ نانه‌واخانه‌ی كه‌ی دیکە.
🔸پاییزان کە هانای کزەی سەرما دەهات،ده‌چووینه ناو نانه‌واكه و له گۆشەیه‌كه‌وه هه‌ڵده‌ترووشكایین.گه‌رمای ته‌ندوور خاوی ده‌كردینه‌وه و باوێشك دامانی ده‌گرت. جارێك خۆم ده‌كێشاوه،شاتره‌كه سیخی نان ده‌ركێشانه‌كەی له سكم توندكرد و به ده‌نگێكی گاڵته‌جاڕانه‌وه، كوتی:" ئه‌هااااهااا كه‌م ت‌س بەرهه‌ڵدا بكه، تووكی سه‌رمان بابردی!
🔸زۆرجار ده‌مان دی شاتره‌كان كه شاگردێكی به‌سته‌زمانیان گیرده‌هاورد. ده‌یان كوت:" ده‌بێ بچیت بۆ ئه‌و نانه‌وایەیی دیكه به‌رده وه‌ردێنه‌مان بۆ بێنی. شاگردی چاو زه‌ردی دافلاقیاو به‌ردی زل له كۆڵ، ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئه‌مجار ده‌بوه فیقه و هۆڕ و گاڵته و گه‌پ ده‌بارییه سه‌ر شاگردی به‌سته‌زمانی كه‌ركریاو، ئه‌مه وانه‌ی تاقی كاری ڕاده‌ی زیرەكی بوو.
🔸دوای نان گرتن،بڕێک دوور دەکەوتینەوە، نانی هه‌ر دوو نانه‌واخانەكانمان له چاره‌كان ده‌كرد، خوا ده‌یزانێ به چە تلانه‌ویه‌ك ده‌مان گه‌یانه‌وە ماڵه‌وه. واده‌گه‌یشتینه‌وه، هێشتا كاتی نان خواردن و چوون بۆ قوتابخانه مابوو. نان و په‌نیری دایگه‌وره‌مان به بۆڵه بۆڵ ڕاپێچی گه‌ده‌ی كه‌نیاو ده‌كرد و كتێبی شه‌ق و شڕمان له كه‌ژی توند ده‌كرد و دوو سێ خوتكاری سه‌ر خوریاومان ده‌خنیه گیرفانی ده‌مپه‌لی پاتۆڵی خۆڵاوی و قوڕ هه‌ڵنه‌پرواو و لاره لار بۆ قوتابخانه.
درێژه‌ی هه‌یه....
📕دوانه‌ی سووره‌وان.( به‌شی دوو)
✍️عابید حسەینی
🔸کاتی گوندێك به‌ره‌و كۆتایی وه‌رزی هاوین په‌لی ده‌كێشا .شه‌و زرنگابوه‌وه، زه‌رده‌ی پواری كه‌ژ و لاپاڵی ئاوایی تێكه‌ڵی گرشه‌ی مانگه‌شه‌وی ئاسمانی ساماڵ ساو ببوو. وریشه‌ی تۆپزه به‌رزه به نه‌شه‌كه‌ی پانتایی مابه‌ین سێ كێوی سه‌ركه‌شی به‌رده‌سوور،ته‌پ خله و تاقه‌دار، وره‌ی ده‌دا به خه‌ڵكی ئاوه‌دانی. پیاوانی شه‌كه‌ت و میرمنداڵانی ڕووته‌ڵه‌ی دێ، دوای شێو كردن، بۆ بێ تا‌قه‌تی ده‌ركردن و ده‌ربازبوون له گه‌رمای هاوین به‌ره‌و به‌رحه‌وزی ئاوایی گلۆر ده‌بوونه‌وه. ده‌چوونه باسی گه‌رمه‌ی ئه‌رك و مه‌یه‌نه‌تی ڕۆژانه و له‌شی بێ ئه‌نوایان ده‌سپارده به‌ر خه‌رمانه‌ی به‌شه‌وقی چه‌تری خودایی.
🔸منداڵه بزۆزه بۆرتاڵه‌كان، خڕۆ بوونه‌ته‌وه، ده‌بینه دوو ده‌سته بۆ گه‌مه‌ی فیكه‌له‌كون. دوایی ناساندنی دوو كه‌س وه‌ك سه‌رباشقه، دوان دوان ده‌چین بۆ شه‌نگه‌شه‌له و دوو ناو له قامكه‌كانی شاده و باڵابه‌زره ده‌نێین و دینه‌وه لای سه‌رگه‌مه‌وانه‌كانمان. یه‌كێكمان قامكه ڕادێنی و دوو ناوی گۆڵمزانه‌مان هه‌ڵبژارده وه‌ك كالیار و ترۆزی. دەس له سه‌رشان به‌حه‌لواشه‌قێ، یه‌ك پا به حه‌واوه و به گاڵته ده‌مان وت به سه‌رباشقه‌كانمان:" كالیار و ترۆزی، زوو د‌نكێ بێژه ئه‌ینا ده‌قۆزی!" به گاڵته‌بزه هه‌ركامان ده‌بووینه ده‌سته‌ی سه‌رۆكێك و كایه داده‌مه‌زرا.به‌ردێكی جه‌غز شێوه‌ی ساو لووسمان په‌یدا ده‌كرد، له سه‌ر لایه‌كی تفمان تێ ده‌ساوی و ده‌مان وت ئه‌و لایه یانی خه‌ت، به شێر و خه‌ت هه‌ڵخستنێك تاقمێك له حه‌شارگه ده‌مانه‌وه و ده‌سته‌ی دووهه‌م به‌ره‌و خۆشاردنه‌وه له كه‌ل و كونی ئاوایی‌دا به په‌ناپسكێ و مله‌تاتكێ و گورگه‌ئاوڕ ده‌ئاژوین. ده‌سته‌ی ڕاوه‌ستاو له‌حه‌شارگه ماتڵی ده‌نگی قێڕانی بێێێێێێێێنۆ، ده‌بوون و گوێقوڵاخ ده‌وێستان بۆ فیکە!
خۆمان له باره‌نازی كادێنێكا بێ چركه مڵاس داوه و گورپزمان كرده. متقمان له خۆ چنیوه. زه‌ڵه‌ی دۆزێنه‌ره‌وه‌كان نزیكه. یه‌ك دوانێكمان خۆیان گه‌یاندوه‌ته نێو قه‌ڵاغه‌ته‌پاڵه و ده‌ركه‌یشیان گه‌مڕه‌چن كردوه.ورته‌ورت لێمان نزیك ده‌بنه‌وه له‌پڕ دانه‌ێكیان جووته پا خۆی ده‌هاوێته نێو كادین و به فیكه‌یه‌ك و هه‌ڵبه‌زینه‌وه و مرقه‌مرق دوو قامكه‌ی ده‌خاته لێوی و پڕ به ئاوایی ده‌فیشكێنێ، یانی :وه‌ره‌ن ئه‌مه‌تان دۆزیانمه‌وه. فڕكە فڕك خۆیان ده‌گێنن و ئابڵووقه‌مان ده‌ده‌ن. هه‌موو له نێو كا و كۆتدا به خۆتكاندن دینه ده‌ره‌وه. ده‌مان ژمێرن. هێشتا دوانمان د‌یار نییه و ده‌بێ بدۆزرێنه‌وه. كه‌ل و كون و ده‌ورووبه‌ر و لاپاڵ و په‌ناو په‌سا و بنه‌هه‌رزاڵ و ژێر چه‌په‌ر هه‌ڵده‌درێته‌وه. هاجه‌ره شۆڕێ لێمان ده‌گوڕێنێ:" كوره عمرتان نه‌مێنی ئه‌وه خاوه‌نتان نییه ئه‌و بن بان و لاشیپانه‌تان هاورده خواره‌وه!!" هه‌ڵكێشی لێ تووند كردوه و به كوڵه‌دارێك بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ. به تریقانه‌وه و ڕمبازێن خۆمان دوور ده‌خه‌ینه‌وه. چاوێك له‌من ده‌كا و ده‌ڵێ:" ئمممممم ! ئه‌ی كوڕه قورعان خوێنه‌كه‌ی خه‌ڵیفه. تۆیش به‌رت لێبه‌ڕه‌ڵا بوه. شه‌رت بێ بڵێم به باوكت!" حه‌زی كایه‌م فسی ده‌نیشێته‌وه و دڵه‌خورپه دامی ده‌گرت. پێم وابێ قورعان ئه‌وكی گرتم .منداڵه‌كان به‌جێ ده‌هێڵم و به‌ره‌وماڵه‌وه تێی ده‌ته‌قێنم. نه‌مدیبوو و بیریشم نایەت به سه‌ر ئه‌و هه‌موو بزۆزی وناڕه‌سه‌نیه‌دا باوكم لێمی دابێت، ته‌نیا ڕه‌وتێك و كاردانه‌وێكی هه‌بوو. بیرم دێت كاتێ مێشێنمان ده‌كرد.له سه‌ر مه‌ڵا بوون و قڕه‌بوون شه‌ڕمان ده‌بوو. سه‌ره پیپسیمان دانابوو و كردبوومانه میت و كه‌لابه‌ردی خڕ و ته‌خته‌ی تاشراوی مێشێنی چاك. په‌نجكیلۆیه‌كمان پڕ كردبوو له سه‌ره پیپسی، ئه‌وه‌نده خۆمان به ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌زانی شامان به تڵپاتی ته‌ڕ حیساب نه‌ده‌كرد.دایم و درهم له حه‌یوه‌ت یه‌ك سه‌رپیپسیمان قاییم ده‌كرد. هه‌ركات بانگی ئێواره ده‌هات ده‌نگی زوڵاڵی خه‌ڵیفه ئاوای ده‌ته‌نی و شه‌پۆلی سه‌ڵای ڕۆژانی هه‌ینی و شێعری ئه‌حمه‌دی كۆڕ ده‌ڕژایه هه‌ناوی زه‌ڵه‌زه‌ڵی ئێوارانی گوند و بۆ ساتێك خه‌ڵك گوییان بۆ چێژی ده‌نگه‌كه هه‌ڵده‌خست كه ته‌نیا نوت و موسیقی خۆشی ئاوایی بوو. من بیری باوكم ده‌كه‌وتمه‌وه و مێشێنه‌كه‌م لێ ده‌شێوا. چوونكوو ده‌مزانی ئێسته باوكم ده‌گاته سه‌رم. دڵم لای هه‌ڵماتێنه‌كه‌بوو، پلله‌م له كه‌لا ده‌ساوی و چاوم زیت ده‌كردوه تاكوو میت بنگێوم. باوكم بانگی ده‌كرد:" كوڕه، كاكی خۆم!" به‌ده‌م ماقبردنه‌وه‌وه ڕه‌ق ده‌بووم. به لووتی پا كه‌لام له بن پووتی له ڕۆچنخراوی سه‌ربان گه‌وڕه‌كان توند ده‌كرد به حه‌ساوی خۆم وا ده‌دا له قه‌ڵه‌م كه نه باوكه من مێشێن ناكه‌م و هه‌ر هاتوم تماشا بكه‌م. نه‌مده‌وێرا خۆم بكه‌مه خاوه‌نی كه‌لا. باوكم ده‌ی گوت:"ڕۆڵه من چی تۆم؟" ده‌مگوت:"باوكمی. ده‌یگوت :"ده‌باوكت ده‌ڵێ بێ بڕۆڕه‌وه." ئه‌وه هه‌موو كوته‌كێكی بوو.
هر پشتی لێم ده‌كرد، كه‌لا و ته‌خته‌م له پشت قوونه‌وه ڕاده‌گرت و به هێواشی له گیرفانم ده‌خنی و سه‌ره‌پیپسی خۆمم هه‌ڵده‌گرت.كوڵانی لار و خێچی پشت ماڵه‌كانم به دووباز ده‌پێوا و به‌ره‌و ماڵه‌وه كه‌لا ده‌بوومه‌وه .
🔸وه‌رزی هاوین هه‌ر ئێواره و به‌زمێكمان ساز ده‌كرد.ئێواران دوایی تاقه‌ت كردنی مه‌ڕ و ماڵات به نیوه‌چڵی له هه‌لێك و چه‌لێك ده‌گه‌ڕایین بۆ فه‌رته‌نه نانه‌وه، خۆم ده‌دزیه‌وه له دایه ڕابێم و مه‌ڕاكانم نه‌ده‌گرت بۆ دۆشین. ده‌كه‌وتمه‌وه هه‌تیم یه‌ل بینۆ ،ده‌بووینه‌وه دوو تاقم، شه‌ڕه تفه‌نگمان ده‌كرد. قالۆره‌یی كه‌ت و كوڵفتمان به په‌تێكه‌وه هه‌ڵه‌واسییه‌ته سه‌رشان .حه‌ك قه‌زات له‌ماڵم! چ شه‌نگه كوڕێكین! كیو كیو ده‌ستی پێ ده‌كرد! ده‌بوه حه‌چ و لوور و ته‌قه و پڕمه‌یه‌ك له بنه‌شیوه‌ڵی لاپاڵ ئاوایی سه‌ره‌نده‌رت ناكرد كێ به‌كێیه. له پڕ ئاوقه‌ی یه‌ك ده‌بووین. یه‌ك ده‌ی قریشكاند:"نه‌خیر سه‌لكتم برینداركرده‌وه، درۆده‌كه‌ی خۆم كوشتم." یه‌كی به‌رانبه‌ر ده‌یكوت:" نه‌خه‌یر ئه‌وه حه‌ساو نییه،كه‌ڵاوه‌كه‌م داكه‌وت." كه‌س گووی به‌كڵاوی كه‌س نه‌ده‌پێوا. به‌رده‌بووینه سه‌روگوێلاكی یه‌ك قه‌سته‌كوشت، باش یه‌كترمان ده‌تۆپان و خوری شۆری یه‌كمان ده‌كرد،هه‌رای گه‌وره‌یەك لێكمانی ده‌كرده‌وه. شڕ وشپڕیو، گیزماڵێكمان ده‌كرد و به‌ره و ماڵ تێمان ده‌قاژانده‌وه.
🔸ئێواره‌یه‌ك دیسان خۆم ساودا بۆ فیزماڵێکی دیکە به‌ڵام له‌ناكاو دایه‌گوره نركاندی:" هه‌ی عه‌مرت نه‌مێنێ به‌ره‌خه‌سوور د‌یار نییه! بڕۆ به‌ملی شكاوت بیدۆزه‌وه له كوێت جێ هێشتوه.!؟ هاكا گورگ به‌ربینی هه‌ڵدڕی! ده‌ی ڕاكه تا تێدانه‌چوه." هێشتا ئێواره زه‌رده‌ی ماوه. ڕان نه‌هاته، به‌ره‌به‌ر خه‌ڵك له ده‌شت و ده‌ر و مووچه ده‌گه‌ڕانه‌وه ئاوایی.به گۆله‌گۆل به‌ره‌و نزیکی قۆپی شوێنی به‌رغه‌ل له‌وه‌ڕاندنی ئه‌و‌ڕۆكه‌م به هه‌ڵه‌داوان هه‌ڵده‌هاتم.هه‌موو شوێنێك گه‌ڕام. كاوڕ د‌یار نییه. به‌ره‌و ناو دۆڵی قۆپی پیره‌گۆرانه و دارچنار و هه‌ڵووژه‌ی چڕی سه‌ر كانی پیره‌گۆرانه دامكێشا، له پڕ ده‌نگی كاوڕ به وره‌ی خستم. به‌ره‌و ده‌نگه‌كه كشام و دارچناره ته‌ژه هه‌ره به‌رزه‌كان ڕێگرم بوون .ئێواره لێڵه‌ی ده‌هات و ترووسكایی له‌مابه‌ین نسێی داره‌كان دزه‌ی ده‌كرده چاوم. دڵه‌خورپه و ته‌زێكی مچوڕكاوی و هه‌ناسه بڕكێ، پێكه‌وه هورۆژمێان هێنابووه سه‌ر سه‌رم.بۆ ده‌نگی به‌رخ گوێم ڕاداشتبوو.خشپه‌ێكی نزیك و له‌پڕ لپی ده‌ستێك سه‌رشانی داگرتم. به ترسه‌وه لامكرده‌وه باڵابه‌رزێكی ریشن چاوی له چاوه شینه ئاوگرتوه‌كانم بڕیبوو كوتی:" له چی ده‌گه‌ڕی ڕۆڵه." حه‌په‌سام قوڕگم وشك بوو! وتم بۆ به‌رخه به‌رخه‌خه‌خه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێم. نه‌م ده‌ناسی و سه‌روسیمایی هه‌ڵكشاوی و تفنگی شانی له نێو چناره‌كاندا تاپۆی ده‌كرد.پاڵی به چنارێكی كت وكوڵفته‌وه دابوو كوتی :""وه‌ره ڕۆڵه مه‌ترسه كا مه‌حموو لێره‌ییه." به هاتنی ناوی كامه‌حموو كه خاون قۆپییه‌كه‌بوو سووكناییم بۆ هات و ده‌ستی كه‌سه‌كه‌م گرت. وتم به دوایی به‌رخه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕێم كه هه‌ر باڕه‌ی ده‌هات. كوتی:" تازه سه‌ری ده‌بڕیین ده‌یخووین." تا تینم تێدابوو قێڕاندم وگریام. چه‌كی شانی دانا و ده‌ستێكی به‌سه‌رمدا هاورد و ماچی كردم و كوتی""گاڵته‌م كرد له وشه‌ی گاڵته حاڵی نه‌بووم وتی: شۆخیم كرد كوڕم لای ئێمه‌ییه، دوایی له گه‌ڵ كاک مه‌حمووددا بیبه‌وه ،جارێ میوانی ئێمه به." وتم:" دایه‌م دایه‌م ....
درێژه‌ی ده‌بێ...
✍عابید حسەینی
سه‌رتاشیاوی چاوسه‌رمه‌گه‌زی زیته‌ڵه‌برقه بۆ كوێ ده‌رپه‌ڕیتی خێرا،مووچی ده‌ستم له نێو له‌پی ده‌ستی جڕه‌بابه درابوو،سه‌ر ده‌س كراسه ڕه‌ق هه‌ڵگڕاوه‌كه‌م هێنده بڵقه‌سوو ببوو،له ژێر ده‌ستی چركه و جیره‌ێكی لێوه‌هات،چاوم چوه نێو هه‌نییه‌ی پان و رێشی تۆپ و سمێڵی كورتی مامه عه‌وڵای باخه‌وان، كوتی هه‌ڵێره‌و سه‌ر ده‌س به‌ئاوه‌كان،زووبه سوورایی كۆمت ده‌ربخه،تۆ قورحان خوێنی جوان بیشۆره،ئه‌وه چه‌په‌ڵشۆری پێده‌ڵێن.هه‌ر له وشه‌ی سوورایی تێگه‌یشتم نه‌مزانی كۆم چییه؟ له حه‌یوه‌ت مامه عه‌وڵا چوومه‌وه،به ئحمێك خۆم كرده‌وه چاوه ئاوده‌سێكی دیكه و بڕێ شڵپه شڵپم كرد،له خۆوه بێ چركه خۆم مڵاسدا و له پیسایی نێو ئاوده‌سه‌كه‌م ده‌ڕوانی،له پڕ ئحمێكی تر خۆی كرده ئاوده‌سه‌كه،وتی ئه‌وه بۆ گورپت كردوه بێده‌ره‌وه كردمه‌خۆما.به قنیچكه‌وه ده‌رپه‌ڕیم.له داڵانه‌كه‌وه خۆم گه‌یانده به‌رحه‌وز،قرچه خۆرێك بوو،نه‌سریوه‌ێك نه‌جریوه‌ێك،خۆم كێشاییه سێبه‌ری به‌رهیوانی در‌یای حه‌وزه‌كه و مڵێكم وه‌رچه‌رخاند بۆ كووچه‌ی مزگه‌وت،ساتێك بۆ مامه عه‌وڵا چاوم گێڕا.نه‌بوو،چوومه نێو حه‌وزه تاریكه‌كه،تازه به‌رچاوم ڕوون بووه‌وه،ده‌ستم دا له كۆڵه‌كه‌كه و دانه‌وامه‌وه،حه‌وز پڕ بوو له ده‌به دۆ، له سه‌ر لێواره سمیته‌كه‌ی حه‌وزه‌كه هه‌لترووشكام،له پڕ مامه عه‌وڵام دیی دیانه عه‌مه‌لیه‌كانی له ژێر لچه‌سووره‌كه‌ی ده‌رهاورده و به لپی ده‌ستی له ئاو حه‌وزه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و ناییه‌وه سه‌ر لێواره سمیته‌كه.به ده‌نگی به‌رز وتی ده‌ی ڕۆله ده‌سنوێژه‌كه‌ت هه‌ڵبگره،چاوم زیته‌وه كرد و ڕوانیمه ڕوونی ئاوه‌جوانه‌كه‌ی حه‌وزه‌كه كه به هۆی ده‌س تێوه‌ره‌دانی مامه عه‌وڵاوه كه‌لاوه‌ی ده‌كره و نه‌رم و روون ده‌رژاییه نێو لێوه‌چاڵجۆگه‌ی به‌رده‌مم كه له هه‌ر چوار لاوه‌ی حه‌وزه‌كه درووستیان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی چڵك و چه‌په‌ڵی نه‌كه‌و‌ێته ناو حه‌وزه‌كه،ده‌سنوێژی مامه عه‌وڵا سه‌رنجی ڕاكێشام، هه‌ردوو لپی ده‌ستی پڕده‌كرد له ئاو تا بناگوێی و سه‌ری سپی و تاسی ده‌خوساند.ده‌ستی له كون گوێچكه‌ی توند ده‌كرد و لووتی به‌ئیشتیای دڵ ده‌گووشا،ئاو ده‌م و لووتی نه‌ده‌كرده نێو حه‌وزه‌كه و هه‌ر له جۆگه‌چكه‌ی ده‌كرد.له پڕ وتی: ڕۆڵه، منداڵه‌كان و بڕێك له گه‌وره‌كان ڕه‌عایه‌ت ناكه‌ن ئه‌وه نێعمه‌ته جوانه پیس ده‌كه‌ن.نابێ یه‌كه‌م جار پای ئاره‌قاوی و تۆزاوی بخه‌یته ناو حه‌وزه‌كه.ناوێت كاتێ ده‌م و چاوت ده‌شۆیی ئاوی ده‌م و لووتت هه‌ڵووشیته نێو ده‌مت و دیسان تفی بكه‌یته‌وه،من بیرم چوو به لای سه‌ری په‌ڵه‌په‌ڵه‌ی ڕه‌ش و بۆری سه‌ری سپی مامه عه‌وڵا كه قه‌ت وام نه‌دیبو،له پڕ دیم تۆزه ده‌سه‌ره‌كه‌ی به‌سته‌وه به‌سه‌ریه‌وه و به دوو گرێی چكۆله له به‌ر سه‌ریدا تووند به‌ستی.به په‌له پڕووزێ ئاوم كرد به سه‌روچاومدا.بڕێك هاتم وه‌ك مامه عه‌وڵا بكه‌م، گشت گیان خۆم خوساند و كه‌وشه قیره‌كه‌لاجزه‌كانم هه‌ڵكێشا و به‌ر له مامه عه‌وڵا به نێو ورده سێبه‌ری دیواره‌به‌رده‌كاندا له كوچه ته‌نگه‌كه‌ی مزگه‌وتدا خۆم كێشا بۆ مزگه‌وت.
چوومه نێو دا‌ڵانه فێنكه‌كه،دریا داره‌كه‌م كرده‌وه چوومه نێو مزگه‌وت، دوو سێ جووت كه‌وشی پاته و جووتێ كلاش به‌ریز له كه‌وشكه‌نه‌دا دانرابوون،حاجی عه‌وڵا ده‌ستێكی به ڕیشه‌سپیه‌كه‌یه‌وه بوو،ده‌ستێكیشی به ته‌زبێحكه‌یه‌وه،باوه‌حاجی له سووجده‌دا بوو و كاك خه‌لیل پاڵی به كۆڵه‌كه‌كه‌وه دابوو و كاكه مینه بێ ده‌نگ خه‌ریك گوڵی قاڵیه‌كان بوو، كاك ئه‌حمه‌د خام نووشتابوه‌وه و به‌ڕماڵه‌كانی ڕێك و پێك ده‌كرد به ده‌نگێکی به‌رز سڵامم كرد.وتیان: سڵاو برا به‌خێر بیت.بچۆ له‌و گۆشه‌وه جوان دابنیشه تا منداڵه‌كان تریش دێن.منیش چووم به‌ره‌و تاقی قورئانه‌كان،عه‌مه‌جزمه به‌رگ سووره‌كه‌ی خۆمم هه‌ڵگرت،به‌رەوگۆشه‌ی خواره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه ڕۆیشتم و چوارمیلكه دانیشتم وبیسمیلام وت و قورئانه‌كه‌م كرده‌وه، سووڕه‌ی كافروون هاته به‌ر چاوم بڕێ به ڵاڵه‌په‌ته قول یا قلیام كرد و له پڕ گه‌یشتمه عابد،سه‌رم سووڕما،ناو خۆمم دی،خوێندمه‌وه:عێن سه‌ر عێ ، ئا هه‌ڵكشاو،بێ ژێر بی،دال بۆردوو، عابیدوو. ئه‌وه بۆ وا نووسراوه؟له‌پڕ جیڕه‌ی دریا و ده‌نگی سڵامی سه‌عی و زه‌رده‌بزه‌ی روومه‌تی بیرۆ لێدروای وه‌خۆی خستم و بزۆز و هه‌ڵخووشاو به‌ره‌و تاق قورئانه‌كان ڕۆیشت و هاته‌وه وه‌ك تێ كوتان خۆیی خنییه پاڵ من و وتی چۆنی؟تا بێم جواوی بدەمه‌وه،كاك ئه‌حمه‌د خام ده‌نگمانی دا وتی: ورته ورت،چوارمیلكه‌بده‌ن،سه‌عیش وه‌ك من ده‌می قوچاند و چوارمیلكه دانیشت،فیچەی دەهات،قۆڵ كراسه‌كه‌ی له ده‌سی درێژتر بوو، دووگمه‌كه‌یشی داكه‌وتبوو،هه‌ر كرنه ڕه‌شه‌كه‌ی و دوو سێ ته‌قه‌ڵ لار و گێڕ به سه‌ر كراسه‌كه‌یه‌وه د‌یار بوو. له پڕ نه...👇
ویم له كرنه ڕه‌شكه و سه‌عی هه‌ڵبلووقاوه و توند دایه ده‌ستمدا. چوومه‌وه نێو خۆم تماشای ده‌رله‌نگی پڕزوڵ پڕزۆڵی پانتۆڵه‌كه‌ی خۆمم ده‌كرد. به‌ینه به‌ینه چه‌وری دڵۆپه ماسه‌كه‌ی به‌یانی پێوه دیاربوو،خاك و خۆڵێكی باشی تێوه ئاڵا بوو هاتم بیته‌كێنم له ترس خامه‌كه ده‌ستم برده‌وه بۆ سه‌رم و چاوێكم له قه‌د و باڵای كاك ئه‌حمه‌دی خام كرد. ڕیشكه‌ی ڕه‌شتیكه‌ی به سه‌ریه‌وه له‌ره‌ی ده‌هات و به ناو مزگه‌وته‌كه‌دا هه‌ر ده‌هات و ده‌چوو له هه‌ركوێك ورتكه شتێكی ده‌ده‌ی ده‌یخسته نێو لپی ده‌ستی. باڵا به‌رز و ڕه‌قۆل و لاواز و ڕۆح سووك بوو، دایمه له ده‌س ئێمه گله‌یی هه‌بوو كه مزگه‌وته‌كه پیس ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر ئێوارە ودوا ده‌كه‌وته ڕا وته‌كبیر له ئێمه، ده‌یوت:" نابێ بێ ده‌سنوێژ و پای چه‌په‌ڵ بێنه ناو مزگه‌وت، بۆنی گۆره‌واتان نه‌ێت. بێ ده‌نگ دانیشن له یه‌ك گۆشه‌دا،هه‌موو مزگه‌وته‌كه مه‌ده‌ن له پاوه. له‌م باس و خواسه‌ی نێو مێشكم دابووم، مامه عه‌وڵا و دووسێ منداڵی دیكه به سڵام سڵام ڕژانه مزگه‌وت. دیسانه‌وه دوو سێ ده‌نگی دانیشن، بێ ده‌نگ بن به‌ره‌و گوێچكه‌مان خۆی هاوێشت. وتیان وست بن تا خه‌ڵیفه دێت. مزگه‌وت پڕ بوو له زه‌ڵه‌ی منداڵۆكه و هه‌ر كه‌س عه‌مه جزمێك به ده‌سته‌وه وه‌ك دنكه ته‌زبێحی درێژ و ریز پشت به دیواری مزگه‌وت تا ده‌م دریاكه ریز ببوویین. له پڕ مه‌لا محه‌مه‌د به لیباسه درێژ و گۆچانه‌كی له گه‌ڵ باوكم و باوه‌گەرەمدا ،مامه كوێخا، وه ژووركه‌وتن. كاكه زاهیدم و داده مه‌ستووره‌ش هاتن. مامه عه‌وڵا وتی خه‌ڵیفه‌گیان فێری تاراتیان بكه. نازانن ده‌سنوێژ بگرن.ترس دامی گرت نه‌كات باسه‌كه‌ی من بگێڕته‌وه بۆ باوكم. باش بوو ده‌نگی ده‌ر‌نه‌هاورد. پشووم سوار بوو هه‌رچاو خۆم له پشت سه‌عییه‌وه له مامه عه‌وڵا ده‌دزیه‌وه. كاكه ئه‌حمه‌د خام وتی: شلووقن خه‌ڵیفه‌گیان، ده‌بێ به نۆبه له گسكدان مزگه‌وتدا یارمه‌تیم بده‌ن. مه‌لامحه‌مه‌د هاته فریامان وتی جارێ منداڵن لیانگه‌ڕێن فێر ده‌بن مه‌یانكه‌ن با ده‌رسه‌كه‌یان بخوێنن.باوكم به‌لاوه ده‌رسی به من وكاكه‌م و سه‌عی و مه‌ستووره ده‌وت و هه‌میشه ئێمه له به‌ر منداڵكانی تروه بووین ،ده‌مانیكرده یاریده‌ری خۆی، كچ و كوڕی ده‌كرده چه‌ند ده‌سته‌و ده‌ینارده لامان تا پێیان بێژیین. خۆیشمان لێمان هه‌ڵه ده‌بوو ده‌بوو به شه‌ڕه قسه‌مان كه نه‌خه‌یر غه‌ڵه‌تت خوێنده‌وه، وانییه،واییه و هورۆژمان ده‌برد بۆی لای مامۆستا و باوكم تا ببنه حه‌كه‌م ،قسه‌ی هه‌ركامان ده‌ربچوایه‌ت. شه‌نگه خۆشی دامانی ده‌گرت و به له خۆبایكه‌وه ده‌مانوت . ئه‌وه‌تا ده‌ی ده‌بڕۆ و به بازره‌قه ده‌هاتینه‌وه بۆ لای حینجه‌كه‌مان؟ ئه‌وه‌ی ترمان فس دای ده‌گرت و به لار لار هه‌نگاوی ده‌نا بۆ هاتنه‌وه بۆ سه‌ر جێكه‌ی. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی دابێ تێ هه‌ڵده‌چووینه‌وه. من بڵقه چاوشین به نازناو باوه‌گه‌ورم كه مامه كوێخایان پێ ده‌وت و به چاوسه‌ره‌مه‌گه‌ز ناسرابووم كه‌كاتێ دایه ڕابێم لێم تووڕه ده‌بوو وای پێ ده‌گوتم و حه‌مه سه‌حی كه خاڵۆژنی باوكم وا بانگی ده‌كرد و له ناو خۆیشماندا هه‌ر به وته‌ی باوه‌گه‌ورم سه‌عییه ته‌قه‌ڵ، نازانم ئه‌و ته‌قه‌ڵه له كوێوه هاتبوو .من كه د‌یار بوو چاوشین و بۆڕتاڵ بووم و بڵقیشم خواوڕاسان دایمه ئاماده بوو هه‌م باوه‌گه‌وره و هه‌م دایه‌گه‌وره‌م به‌و ناو نیتكه‌نانه به لاڕێدا نه‌چبوون. به‌ڕاسی من و خاڵۆزا و میمه‌كه‌زای ناڕه‌سه‌نتر له خۆم، لفه‌و دوانه‌ی نه‌گبه‌تی و چاوسه‌رمه‌گه‌زی بووین من و سه‌حیه‌ته‌قه‌ڵی گونده‌كه‌مان له حه‌مه‌ره‌مزێ و مزێڕیدا تامان نه‌بوو.
درێژه‌ی هه‌ییه...
🍂@asoyzhyanisaheb