

دیداری پیرەهەولێرێ بۆ یادی شاعیرانی نیشتمان.
هەژار، هێمن و هێدی.
✍️عابید حسەینی (چاوشین هەژار)
🔸ئەم یادە هەر وەک ناوەکەی لە ئاست"دیدارێک"بوو.بەڵام پەڕاوێز و لاتەنیشتەکانی وەک ناسین و پێکەوەبوون و ڕاگۆڕینەوە لە مابەین نووسەران، لێنزیک بوونەوەیەک ساز دەبێت کە دەبێتە هۆی گوڕ و تینێک لە ئاستی هزر و تێڕاونیندا.
🔸 لێ هەژار وەک بلوێری ئیسڕافیڵ لە گۆڕت ڕادەکێشێ، هێمنی شەیدای عیشق و ئازادی و هێدی لە بەردەم ئاوێنەی شکاودا، نیشتمانت پێ دەڵێنەوە.
🔸لانکەی موکریان و ڕەوتی پێنووس بوەتە هۆی هەوێن بۆ بەدیهاتنی ئەو کەڵە سێ کوچکەییە بە بۆن و بەرامەی سەردەم، هەل و مەرج و دۆخی هەڵقوڵاوی خۆییەوە. قوتابخانە و مەکتەبی موکریان و پیرەموڕشیدانی وەک مامۆستا فەیزی تا بەدەستی پیرۆزی خۆی قوڕی هێمن بۆ داهاتووی ئێمە هەڵبشێلێ.
🔸مەڵبەندی زاگڕووس، پێنووس لە سەر زارە و سینگاو سینگە دەکات تا ببێتە شانامەی کوردی، بەڵام لە موکریان کولکەمەلاکان و میرزا بنویسەکان دەستیان داوەتە پێنووس. ناوچەی دەوڵەمەندی پێنووس بوەتە هەوێنی ڕواندنی سەرباشەقەکانی موکریان. هەژاری نەترس و بوێر و دەوڵەمەند لە ورە، نایەڵێ چۆک دابەیت، هەر دنەت دەدات، ئەوە ئەستووندەکی قایمی خۆڕاگریە، هێمنی بابردەڵەی گردەنشین قووڵ و مەند و هێدی ناسک خەیاڵ و شووشەبەند.
🔸ئەم دیدارە لە سەر داوای یەکەتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، بۆ پێک گەیشتنی نووسەران و شاعیران پێک هاتبوو.
🔸ئەم دیدارە، بە دیدار لە پیشانگا و یادکردنەوە بە ئامادەبوون لە سەر گڵکۆی هێدی و خێزانی مامۆستا هەژار، مەعسوومە خان لە گۆڕستانی پیرمام، وەک ڕێز و ئەمەگ، وێڕای بنەماڵەکانیان بەڕێوە چوو و لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بە ئاهەنگ و دیکۆمینتار کۆتایی پێهات. جێی ئاماژەیە، زۆربەی بەشداربوان، نووسەران و بەرپرسانی گۆڤاری مهاباد و بەیان و هونەرمەندانی شاری ئامادە بوون.
🔸یادی نەمران و نیشتمان خۆشەوستان بەردەوام.
📚https://t.me/asoyzhyanisaheb

📚ساحێب لە سلێمانی.
سلێمانی، چاپێ نوێ و دووبارە.
📚زاخاوی مێشک.
📚شنەی چیای بەرزە هەوێن.
📚شنەی کانی گۆمەیان و وتەی پێدەشتی حاجیە تاوە.
📚سیلەنیگای لاپەڕە تۆزاویەکان.
📚شکاری خانەزا
📚زووزەنەقەی نەتاشراو.
🔸سلێمانی چاپی نوێی بەرهەمەکان.
بنکەی ڕۆشنبیری " تیڕۆژ، چوارچرا.
📕کتێبی " شنەی کانی گۆمەیان و وتەی پێدەشتی حاجیەتاوە، بە چاپی دووبارە.
ئاوڕدانەوە لە مێژووی هاوچەرخی شارۆچکەی ساحێب و چالاکی باژێرشێوازانە.
نووسینی:عابید حسەینی.
📚 گه‌ڕاڵ به‌گ !
🔸به‌شی یه‌كه‌م.
✍️عابید حسه‌ینی
🔸زه‌ڵه زه‌ڵ ناو هۆڵەكه‌ی داگرتبوو. كابرایه‌كی ڕیوه‌ڵه‌ی زه‌رده‌ڵ به ناوچاوێكی ترشاوه‌وه له سه‌ر ئه‌سكه‌ملێك دانیشتبوو. چڵه چڵه ریشی به چناكه و لاجانگییه‌وه تاقمه‌نه جووتیان ده‌كرد. هێڵێكی ته‌نك و بۆر وه‌ك جاحێڵێكی تازه سمێڵی گووگره بوو بێت تەمەنی ئەدرکاند. چاوی بڕیبووه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له به‌رده‌میدا مۆن و گرژ و بێ كرانه‌وه‌ی لۆچی نێوچاوه نه‌ختاڵه‌كه‌ی له ژێر قژێكی ته‌نكه‌وه سه‌رنجێكی قووڵی به سه‌ر و گوێلاكمدا هاورد. شه‌ڕواڵێكی بۆری ڕه‌نگ بزركاوی داشۆڕیاوم له‌پێدا بوو. كراس داچه‌كاو و قژ لێهاتوو و ڕیشن و چڵكن له عیبه‌ره‌ت ده‌چووم. به نیگای تێژی، چاوه داڵ شێوازه برسیه‌كانی به قیزه‌وه تێمڕۆكرد. وه‌ك برووسكه چاوم به دزیه‌كه‌وه گوازته‌وه بۆ ده‌ركه ئاسنه سارد و ته‌سكه‌كه‌ی نێو هۆده‌كه. دواتر به ترسه‌وه له سه‌ر لپی ده‌ستم به داشۆڕیاوی زنجمكرد. له پڕ به ده‌نگێكی ناسك و قورسكاوی تێمبه‌ربوو. هاشاوڵی به‌گوڕی دەنگە قوروسکاوەکەی گوێی زرینگانمەوە.
گوتی:" تۆ كێشه‌ت چییه؟ چیت ده‌ویست ؟"
هه‌ر به ته‌نگه تاوی و پشووسواری به بینی خنكاوه‌وه له ژێر لچه‌وه گوتم:" دوو سیخ كه‌بابم ده‌وێ." مۆڵه‌ق و بێ ده‌نگ، بێ بزه له چاوه ترساوه‌كانمی ده‌ڕوانی. دڵم وه‌ك چۆله‌كه كه‌وتبوه ته‌په‌ته‌پ . زمانم وشك و مه‌ڵاشووم ره‌ق و تفت به زۆر ته‌ڕایی نێو ده‌مم بۆ قوتدان هاندا. ده‌نگه نه‌زۆكه‌كه دیسان به‌رز بووه‌وه.
گوتی:" ڕاست و ڕێك بڵێ چت ده‌وێست؟"
-ده‌سگیران و شتت هه‌یه !
-نه - نننا نییمه .
-ئه‌ی بۆ جله‌كانت بۆنی عه‌تری خۆشیان لێهاتووه؟
ئاخر هه‌موو شووشه‌ڵه‌كانی نێو جه‌عبه‌كه‌م ڕۆبوون و ورد وخاش بوون . هه‌موان به شه‌قه‌وه تێمبه‌ربوون. هه‌موو شته‌كانم شكان و عه‌تره‌كانم لێژبوونه‌وه.
-بۆنی خۆش !
به‌خوا عه‌ترم ده‌فرۆشت. من عه‌تر فرۆشم !
ئه‌و ڕۆژه له ده‌وور فه‌له‌كه‌كه بووم. له ناكاو هه‌را به‌رزه‌وه بوو . درووشم ده‌باری و كوجی و كۆڵان ئاڵۆزا. حه‌په‌ساو و بێ خه‌به‌ر وێستا بووم .كه‌وتمه نێو چه‌قی خوێندكار و گه‌نجه‌كان. ده‌ره‌تانم لێبڕا. توند جه‌عبه‌ی عه‌تره‌كانم نووساند به خۆمه‌وه و به ده‌م حه‌شامه‌ته‌وه گلۆر بوومه‌وه . پاڵه په‌ستۆ به ده‌م لافاوه‌وه ڕاماڵیاو خۆم گه‌یانده پاڵ دیوارێك. ڕه‌ق خۆم نووساند به دیواره‌كه‌وه. ئاپۆره‌كه ته‌نكی تێكه‌وت. ده‌ستم برد بۆ شووشه عه‌تره‌كانی نێو جه‌عبه‌كه ڕاستیان به‌كه‌مه‌وه. له پڕ شه‌ق و باتۆم داباریه سه‌رمدا . عه‌تر و شیشه بڵاوه‌ی كرد. به لێشاوی شه‌ق و باتۆم خنیمیانه نێو وه‌نێك و گونیه‌یه‌كیان كرده سه‌رمدا و كه‌له‌بچه‌یان كردم. تا توانیان دایانه سه‌ر و گوێلاكمدا. ده‌مم ئاوساو بوو. لچ و شه‌ویلاكه‌م هه‌ڵمسابوون. زمانم به هۆی شكانی ددانمه‌وه ڕووشابوو . تامی خوێنم ده‌كرد و ئه‌وكم گیرابوو. له پڕ كه‌سێك دای له ده‌رگا ئاسنه‌كه. بێ ده‌نگ بووم. ده‌ستی دایه لاپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌می و به كرژ له ده‌ركه ده‌رچوو. كلۆمی ده‌ركه‌كه داخرایه‌وه. هیشتێكی به من نه‌وت. هه‌روا بێواز بڕێك به ترسه‌وه ملێكم بۆ لای درگاكه وه‌رسووڕاند. سه‌رم وه‌رگه‌ڕانده‌وه و ملم بۆ نێو لپی ده‌ستم شۆڕكرده‌وه. بێقڕه بڕێك خۆم گرمۆڵه كرد. بیرم له خۆم ده‌كرده‌وه .دوای شه‌ش مانگ ده‌مم كرابوه‌وه و یه‌ك بین ده‌توت په‌نگاوه‌ی وشه له مێشكمدا مڵق ده‌دا بۆ كابرای نیوچه كۆسه ده‌دوام. ساتێك پرسیاره‌كانی دڕێكی له ناكاوی به قسه‌كانم ده‌دا.ئه‌گینا هه‌ر دڵم پێوه بوو یه‌ك بین هه‌موو ئه‌و په‌نگاوه‌ی دڵمی بۆ هه‌ڵبڕێژم. دیسان چاوێكم له بن میچ و ژووری بانگ هێشتنه‌كه‌م كرده‌وه. هۆده‌یه‌كی چوارخشته‌ی ئاڕوخته. ڕه‌نگی زه‌ردشێوازی دیواره‌كه تۆخ تۆخ به‌ری دابوو. جگه له مێزێكی بووچكه‌له و ئه‌و دوو ئه‌سكه‌مله ڕه‌نگ بزركاوه و په‌نجه‌ره‌یه‌كی گچكه‌ی قه‌باره ته‌نگ ، شتێكی دیكه‌ی لێنه‌بوو. په‌نجه‌ره ده‌توت به زۆر ئه‌ویش چه‌پاوه‌ته ئه‌و لاشیپانه. گشت گیانی له ده‌ره‌وه به ئاسنی درێژكۆڵه ته‌لبه‌ند كرابوو‌و. ده‌توت سیخه‌ن بۆ ئازار و هه‌ڕه‌شه له ڕۆحی ئه‌وانه‌ی له په‌نجه‌ره‌كه ده‌ڕوانن داندراون، به‌ره‌و ڕووی شووشه‌كان سێبه‌ری ته‌سكی شووشییان خستبووه سه‌ر شووشه تاره‌كان.

✅باوكه لاق درێژ
🔸بۆ هێمۆی وه‌رده‌گێڕمه‌وه. ( پاژ له گه‌ڵ پاژ )
✍️جین وبێستێر
وه‌رگێڕان: عابید حسه‌ینی
The first Wednesday in every month was a Perfectly Awful Day—a day to be awaited with dread, endured with courage and forgotten with haste. Every floor must be spotless, every chair dustless, and every bed without a wrinkle. Ninety-seven squirming little orphans must be scrubbed and combed and buttoned into freshly starched ginghams; and all ninety-seven reminded of their manners, and told to say, “Yes, sir,” “No, sir,” whenever a Trustee spoke.
به‌ڕاستی چوارشه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێك رۆژێكی نگریس بوو. رۆژێكه به ترس و له‌رزه‌وه چاوه‌نواڕی بوون. به‌وه‌جانه شانیانیان دابوه به‌ری و زۆر سووك و ئاسانیش هه‌ر وه‌ك به‌فه‌ره‌كی پاره‌كه له بیریان ده‌چوه‌وه‌وه. بنج وبنی به‌خێوگه‌كه ده‌بوو خاوێن بكراێته‌وه. هه‌موو ئه‌سكه‌مله‌كان ده‌بێ بسڕیاێتن.كه‌ته‌كان ده‌بوو ساف وسووف بێ لۆچ و پۆچ بواێتن. ده‌بوایه بپه‌ڕژایتنه سه‌ر كاروباری ٩٧ دانه منداڵی هه‌تیوی هارو هاج و بزۆز. ده‌بوایه قژه‌سه‌ریان دابهێناێتن. ڕووپۆشه ڕێڕێكانیان لۆچبڕ بكرداێت و دووگمه و مووگمه‌یان رێك وپێك ببستایه‌ت. بیری هه‌ر ٩٧ منداڵه‌كه‌یان ده‌خسته‌وه چلۆن هه‌ڵس وكه‌وت بكه‌ن. فێریان ده‌كردن هاتوو كه‌سانه‌ی خێرخواز و پاڵپشتی به‌خێوگه‌كه‌یان پرسیاریان لێبكردایه‌ن چلۆن بێژن:" به‌ڵێ گه‌ورم. نا گه‌وره‌م."
It was a distressing time; and poor Jerusha Abbott, being the oldest orphan, had to bear the brunt of it. But this particular first Wednesday, like its predecessors, finally dragged itself to a close. Jerusha escaped from the pantry where she had been making sandwiches for the asylum’s guests, and turned upstairs to accomplish her regular work. Her special care was room F, where eleven little tots, from four to seven, occupied eleven little cots set in a row. Jerusha assembled her charges, straightened their rumpled frocks, wiped their noses, and started them in an orderly and willing line toward the dining-room to engage themselves for a blessed half hour with bread and milk and prune pudding.
ڕۆژێكی پڕ له دڵه‌ڕاوكێ و ناخۆش بوو. جڕۆشا ئابۆتی به‌سته‌زمان به هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له هه‌موو منداڵه‌كان زێده‌تربوو، ئه‌رك وفه‌رمانی زۆرتری له سه‌ر بوو. ئه‌م چوارشه‌مه‌ی سه‌ره‌تای مانگه وه‌ك هه‌موو چوارشه‌ممه‌كانی دیكه تێپه‌ڕبوو. جرۆشا كه له ئاوشوێنگه خه‌ریك بابۆڵه پێچانه‌وه بۆ مێوانانی خه‌وتنگه بوو.خۆی ده‌ربازكرد و بۆ ڕاسه و پاسه‌كردنی ئه‌رك وفه‌رمانی ڕۆژانه‌ی سه‌ركه‌وت بۆ نهۆمی سه‌ره‌وه. هۆده‌ی به ناو " فێ" له ژێر چاوه‌دێری ئه‌ودابوو.یازده زارۆكی ته‌مه‌ن چوار تا حه‌وساڵان به رێز یازده كه‌تی وردیله‌یان بۆ ته‌یاركردبوون و له‌وێ ده‌نووستن. جڕۆشا ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئه‌ركیان له ئه‌ستۆی ئه‌و بوو خڕكرده‌وه. جل وبه‌رگیانی ڕێك و پێك كرد.چڵمیانی پێ دالووشی و ئه‌مجا به زاپه‌ك و ڕێك و جوان ریزی كردن بۆ چوون بۆ هۆده‌ی خواردن تا ژه‌می شه‌وه‌كیان بخۆن. له‌و نیو كاتژمێره خۆشه‌یاندا ده‌كه‌وتنه خواردنی نان وشیر و كه‌یكی هه‌ڵووچه.
Then she dropped down on the window seat and leaned throbbing temples against the cool glass. She had been on her feet since five that morning, doing everybody’s bidding, scolded and hurried by a nervous matron. Mrs. Lippett, behind the scenes, did not always maintain that calm and pompous dignity with which she faced an audience of Trustees and lady visitors. Jerusha gazed out across a broad stretch of frozen lawn, beyond the tall iron paling that marked the confines of the asylum, down undulating ridges sprinkled with country estates, to the spires of the village rising from the midst of bare trees.
🔸دواتر هات له سه‌ر مێزی لای په‌نجێره‌كه‌وه دانیشت و سه‌ری نا به شیشه سارد و سڕه‌كه‌وه و لاجانگه‌كه‌كانی كه‌وتنه لێدان. له لێڵه‌ی به‌یانه‌وه ڕاببوو. ئه‌رك و فه‌رمانی هه‌موانی به جێ هێنابوو. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌وسه‌ن و ده‌مپیسی به‌خێوگه‌كه هه‌ر داوای لێ ده‌كرد كرژتر بجووڵێته‌وه. خاتوو "لی پت" ئه‌و كاتانه‌ی پاڵپشتانی به‌خێوگه‌كه و ژنان ده‌هاتن بۆ سه‌ردان به نه‌رم ونیانێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و خان ومان خۆی ده‌رده‌خست و به جۆرێكی دیكه هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌كرد.جڕۆشایش چاوه‌كانی دوور له نه‌رده به‌رزه ئاسه‌نیكانی ده‌ور و به‌ری به‌خێوگه‌كه دێڕوانیه سه‌و‌زه‌ڵانه‌یه به‌رینه زوقم لێدراوه‌كان كه هه‌ر پان و به‌رین نه‌ده‌بڕانه‌وه. دواتر چاوی گۆزته‌وه بۆ ده‌شته لاته‌ریب و خێچه‌كان كه زه‌وی كشت و كاڵی گوندنشینه‌كان وه‌ك خاڵێك له سه‌ری ده‌رده‌كه‌وتن و ئه‌مجا لار و گێڕ به نێو داره ڕووته‌ڵه‌كاندا پێچلا و پێچ ده‌بوون.
🔸 temples: لاجانگه
🔸bidding:/ˈbɪdɪŋ/ ئه‌رك و فه‌رمان
🔸maintain:/meɪnˈteɪn,mənˈteɪn/ خۆ نیشاندان، خۆ نواندن، خۆ ده‌رخستن
🔸paling:/ˈpeɪlɪŋ/ نه‌رده
🔸undulating:/ˈʌndjʊleɪtɪŋ/ لا ته‌ریب و خێچ
🔸matron:/ˈmeɪtr(ə)n/ به‌ڕێوه‌به‌ر
🔸estates:/ɪˈsteɪt,ɛˈsteɪt/ زه‌وی كشت و كاڵ
🔸scolded:/skəʊld/ده‌مپیس