
🔸كات چواری نووته‌كی شه‌وێكی ئاوس به با و باران لێدراوه،دوو میرمنداڵی سەربۆزی بزۆز،بەدەم باوێشکەوە،لە کۆڵانێکی گەڕەکێکی بە دەگمەن ماڵ دوو نهۆمی دێنە دەرەوە، چارهکەی نان لە بن هەنگەڵ،بە دوو جووت کەوشی کەلاجزەوە،دەس لە گیرفان پاتۆڵ توندکراو، کۆشمە کۆشم، بەرەو پردەبازی کەوەسواری چەمی سەرەکی شار هەنگاوی وردیلە دەنن، ملە سیسهڵە باریکەکانیان لە ملیوانی کۆتە پاییزەکەیان کیسەڵکوت کردوە،گوێ داسپاو، بە کوێرەڕێگەی نێۆ قۆپی دارچنارە ڕیزکراوەکاندا دادەگەڕێنە لێواری چەم، ترووسکەی چرای دارتێلی برقی کوڵانەکان نەماوە، چاوچاو نابینێ، لەوبەر لەرەی بێ گیانی گڵۆپەکانی سەیرانگای شار دیارە، چەم ک‌ش ومات،سریوەی با و زنه‌ی ئاوێکی کەمی پاییزیی جارجار شەوقی چراکان دەگوێزێتەوە نێو چاو، پردەباز نابینین،ملی چەمی پڕ لە خڕەبەردی لووس دەگرینەبەر،هەست بە تەڕبوونی پامان دەکەین، شەبەقێکی دوور هەورێکی تۆخی بە کۆمه‌ڵ ڕەش دەردەخات لە بناری کێوەکان،ئاسمان پڕمەی دێ و حیلکەی ههورەبرووسکە دووردوور خۆ دەنوێنی، بەڵام لای ئێمە وادیارە تاق و واق دڵۆپێکی پتەو لە بۆق ملت دەکوتێ، بە تراسکە بستن و چەقین و بەرزبوونەوە و کەوش داماڵراوی گه‌یشتینه نزیك دیوارە به‌ردینی گوێی چه‌م، ته‌پۆڵكه ته‌پۆڵكه‌ی خۆل له قه‌راخ دیوار ههڵدارهوه، خوار وخێچی پێ ده‌كردین. به ئیسپایی و لاق و لۆقی خوساوەوە و كه‌وشی لاسیق وه‌ك لچ و لاری بێدیان جیڕه و قیڕه‌ی ده‌هات، له پامان داده ماڵیا و تێكه‌ڵی خۆڵه ته‌ڕه‌كه ده‌بوو.سه‌عی سوكه‌ڵه و چالاكتر بوو به بازێك خۆی هه‌ڵدایه سه‌ر دیواره‌كه،به ده‌سه كوتێ بۆ كه‌لێنێكی دیواره‌كه كوترهكوتهرهم بوو له پڕ لپی ده‌ستم كه‌وته ده‌ستی و لێی نه‌وی ئهژنۆساویا و زگخشیاگ به لێواری دیوارکه‌دا په‌له‌پڕووزێ سه‌ركه‌وتم.كه‌وشه‌كانم فیچهی ده‌هات.لە بەر گڵۆپی دارتێلە نزمەکانی سەیرانگادا،چاومان بە قول و قاچ و ده‌رلنگی قوڕای خۆمان کەوت،کەوش و گۆرەوی هەر بە دەرەوە نەبوو، به كه‌وشه‌وه چووینه ناو گۆمیچكه ئاوێكی بارانی شه‌و.به ئیشتیا قوڕێكی خسهتمان له پامان داماڵی و جارجار تنۆكه‌ی دڵۆپه دهڵهمهیهك میوانی بۆق ملمان ده‌بوو،كوت و پڕ سه‌عی كوتی:" ئه‌و قوڕه سووره سه‌یره ! منیش وه‌ك پرسیارێكی سه‌یر تازه بیریم لێده‌كرده‌وه. كوتم:" ڕاس ده‌كه‌ی ئه‌وه چییه؟" خه‌ریك ئه‌م وت ویره بووین له پڕ ناڵه‌ی گوژمهئاوێكی توند چه‌می داگرت ، لافاوێكی به گوڕ هاژه‌ی ده‌هات، وه‌ك ماری زامار كراژهی لیته‌ی ده‌كرد. بەره‌و سه‌ر دیواره‌كه هه‌ڵهاتین، قوڕاوێکی خه‌ست چه‌می دابوه‌به‌ر. سه‌عی كوتی: "خوا ڕه‌حمی كرد.لافاوبوو ئه‌ینا نان بێ نان خاڵۆزا !
🔸تهڵهزمێك له ته‌خته له‌تێكی فڕێدراوی نێو كۆڵانی گه‌ڕه‌كی نانه‌واخانه‌كه هه‌ڵده‌گرین،به ددان سه‌رێكی ده‌تاشین تا وه‌ك نووكه ده‌رزی تیژ بێت. چاو له ده‌ركه‌ی خانوه‌كان ده‌كه‌ین،شوێنی خۆشاردنه‌وه و حهشارگرتن دیاری ده‌كه‌ین بۆ كاتی ده‌ربازبوون. گچكه كۆڵانێكی قه‌وبڕ له مابه‌ین ریزه خانوه مل لهیهكناوهكان ده‌بێته په‌ناگه بۆ ملهتاتكهی سه‌عی، ده‌ست ده‌نم به زه‌نگی نهۆمی دووهه‌مدا، ته‌ڵه‌زمی ته‌یار به ئیسپایی له كه‌لێنێكی زه‌نگه‌كه توند ڕاده‌كه‌م، با یه‌ك بین زه‌نگ لێ‌بدا و دووگمه‌كه هه‌ڵنه‌سێته‌وه.به هه‌ڵه‌داوان ،ملخێچكریاو، پسكه پسك له بن دیواردا خۆم ده‌گه‌ێنمه شوێن كاكی ملهتاتكێوان ، گڵۆپێك داده‌گرسێ،ده‌نگێك به هاوار ده‌ڵێ:" كێیه؟" ئێمه‌ش به سرته‌وه خۆمان مڵاسداوه و پێده‌كه‌نین.جاجار گورگه ئاوڕێك بە چاو و ملی به‌پارێزه‌وه وهردهسووڕێنین.كابرایەكی كۆتهرهبنه به ژێرپاتۆڵێكی خه‌ت شینشینهوه حه‌په‌ساو و ئاڵۆزاو، ئه‌م سه‌ر و سه‌ری كووچه‌ی كش و مات ده‌ڕوانێ،به جوێنی مزر بۆ لای تهڵەزمی زه‌نگه‌كه ده‌چێ. له حه‌یبه‌ت ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێن به دوو باز فیشكە و هۆڕ بۆی ده‌رباز ده‌بین و خۆمان ده‌گه‌ێنینه به ده‌ركی نانه‌واخانه له كووجیهكی ئه‌ولاوه‌تر.
🔸كابرای هه‌ویرشێلی نانه‌وا ده‌گات، ده‌ركه‌ی له گه‌ڵدا هه‌ڵده‌گرین، وه‌ك یاریدهدهریمان لێهاته. گسكی لێ هه‌ڵده‌گرین بۆ خاوێنكردنه‌وه، ئاو له پاتۆڵهكۆنێكی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاو ده‌پژێنین و له سه‌ر و گوێلاكی ته‌ندووری ده‌خشێنین تا ڕه‌شی دوێكه‌ی لێداماڵین. كورسی جێنان دهخیهینه به‌ر ده‌ركی نانه‌وا. تازه ده‌سته ده‌سته پیره‌پیاو به ده‌م باوێشكه‌وه پرسیاری نۆبه ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و پیرپیاوانه ڕهشتیهكی پڕ ڕیشكه‌ی له سه‌ر پێچاوه، باڵابه‌رزێكی ڕیش ساف و لووس كریاو، گۆنای کرچەی دێ، سه‌روچای پڕ و گۆشتنی سوورهاڵی له ژیر ڕیشكه‌ی ڕهشتیهكهیدا بریقه‌ی ده‌هات. هه‌ر ده‌گه‌ییه كاتی نانگرتنی، من و سه‌عی زه‌نده‌قمان ده‌چوو. دایم له گه‌ڵمان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بێ به‌ربه‌ره‌كانێی بوو. چاره‌كه گوڵگوڵیهكهی یه‌كلا ده‌كرده‌وه و پڕ به سه‌ر ته‌لی سه‌ر كورسیله ئاسنهكدا بڵاوی ده‌كرده‌وه. من و كاكی بۆرمزم.متقمان له خۆمان ده‌چنی، دهمقووچیاو و لاره‌مل، شان داشۆڕیاو كزمان ده‌كرد .پاڵمان ده‌دا به لاشیپان دەرگا چه‌په‌ری نانهواكهوه. كابرای ڕه‌شتی زل به قەڵافەتێکی جوانه‌وه ،كەوا پاتۆڵێكی دووگمهڕێزهوه و به ده‌م له‌رینی ڕیشكه‌ی كهشیهكهیهوه ڕووی له‌من ده‌كرد. ده‌ی كوت:"ئه‌رێ ئێوه دوانه بران، به‌خوا ئه‌مانه هه‌ر بۆ یه‌ك ماڵ نان ده‌به‌ن. منداڵی كێن، ماڵتان له كوێیه ؟" شاتر وه‌فریامان ده‌كه‌وت" كوره لاله حه‌مه كارت چییه؟ نانی خۆت بگره برا." من و كاكیشم دنك پێكه‌وه نهدهلكایین. قسه‌مان پێكۆ نه‌ده‌كرد. وا خۆمان ده‌رده‌خست كه یه‌كدی ناناسین. له دوو نانه‌وایی نۆبهتمان ده‌گرت. به‌ره‌و دوا. هه‌رچه‌ن لاله حه‌مه به پانه‌وه نۆبەبڕی ده‌كرد. لالە حه‌مه كه‌بابی بوو دوو سه‌ت نانی قه‌ڵا ده‌كرد هه‌ر لێ نابوه‌وه. پاره‌ی زیاتری ده‌دا به شاتره بۆر نۆبه‌بڕی له ئێمه ده‌كرد.له دڵخۆمهوه ڕقم لێی بوو: بیری چزه‌ی كه‌بابم له نێو نانی تازه ده‌كرده‌وه و كه هیچكات مێلاكم نه‌كردبوو. ده‌ست و پلی لاله حه‌مه له خه‌په ده‌چوو، پێم وابێ كه‌بابی چاكی درووست ده‌كرد. له پڕ سه‌عی به لچ ههڵقورتانێك، چاو هه‌ڵته‌كانێك وه‌خۆی دێنامه‌وه هه‌ر نانمان ده‌گرت، چارهكهمان دهگوشیه یه‌ك و ڕامان ده‌كرد له ژێز پێ پیلكانی ماڵێك كه دیاریمان كردبوو. دامان ده‌نا و ده‌چووین بۆ نانه‌واخانه‌ی كه‌ی دیکە.
🔸پاییزان کە هانای کزەی سەرما دەهات،ده‌چووینه ناو نانه‌واكه و له گۆشەیهكهوه ههڵدهترووشكایین.گه‌رمای ته‌ندوور خاوی ده‌كردینه‌وه و باوێشك دامانی ده‌گرت. جارێك خۆم ده‌كێشاوه،شاترهكه سیخی نان دهركێشانهكەی له سكم توندكرد و به ده‌نگێكی گاڵته‌جاڕانه‌وه، كوتی:" ئههااااهااا كه‌م ت‌س بەرههڵدا بكه، تووكی سه‌رمان بابردی!
🔸زۆرجار ده‌مان دی شاترهكان كه شاگردێكی به‌سته‌زمانیان گیردههاورد. ده‌یان كوت:" ده‌بێ بچیت بۆ ئه‌و نانهوایەیی دیكه به‌رده وهردێنهمان بۆ بێنی. شاگردی چاو زه‌ردی دافلاقیاو به‌ردی زل له كۆڵ، ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئه‌مجار ده‌بوه فیقه و هۆڕ و گاڵته و گه‌پ ده‌بارییه سه‌ر شاگردی به‌سته‌زمانی كهركریاو، ئه‌مه وانه‌ی تاقی كاری ڕاده‌ی زیرەكی بوو.
🔸دوای نان گرتن،بڕێک دوور دەکەوتینەوە، نانی هه‌ر دوو نانهواخانەكانمان له چاره‌كان ده‌كرد، خوا ده‌یزانێ به چە تلانهویهك ده‌مان گهیانهوە ماڵه‌وه. وادهگهیشتینهوه، هێشتا كاتی نان خواردن و چوون بۆ قوتابخانه مابوو. نان و په‌نیری دایگهورهمان به بۆڵه بۆڵ ڕاپێچی گه‌ده‌ی كهنیاو ده‌كرد و كتێبی شه‌ق و شڕمان له كه‌ژی توند ده‌كرد و دوو سێ خوتكاری سه‌ر خوریاومان ده‌خنیه گیرفانی ده‌مپه‌لی پاتۆڵی خۆڵاوی و قوڕ ههڵنهپرواو و لاره لار بۆ قوتابخانه.
درێژه‌ی هه‌یه....
وتەی ڕۆژ:
کورتیلە چیرۆک:
✍عابید حسەینی
🔸A Short Story : Bad Temper.
There once was a little boy who had a bad temper. His father gave him a bag of nails and told him that every time he lost his temper, he must hammer a nail into the back of the fence.
The first day, the boy had driven 37 nails into the fence. Over the next few weeks, as he learned to control his anger, the number of nails hammered daily gradually dwindled down. He discovered it was easier to hold his temper than to drive those nails into the fence.
Finally the day came when the boy didn't lose his temper at all. He told his father about it and the father suggested that the boy now pull out one nail for each day that he was able to hold his temper. The days passed and the boy was finally able to tell his father that all the nails were gone.
The father took his son by the hand and led him to the fence. He said, "You have done well, my son, but look at the holes in the fence. The fence will never be the same. When you say things in anger, they leave a scar just like this one. You can put a knife in a man and draw it out. It won't matter how many times you say I'm sorry. The wound is still there."
A verbal wound is as bad as a physical one.
🔸خوڵقی خراپ.
کوڕێکی بچکۆلانە هەبوو بە خوڵقێکی خراپەوە، باوکی کیسەیەک بزماری پێدا و وتی:" هەرکاتێک توڕە بووی بە چەکوش بزمار بە مەنجەرەکەدا دابکوتێ."
ڕۆژی هەوەڵ کوڕە سی و حەوت بزماری داکوتی. لە حەوتووەکانی داهاتوودا، بە پێی زاڵبوونی بە سەر تووڕەییەکەیدا، ژمارەی بزمارە داکوتراوەکان کەمیان کرد. کوڕەکە تێگەیشت زاڵبوون بە سەر توڕەیەکەیدا ساناترە لە داکوتانی بزمار بە مەنجەرەکەدا.
لە ئاکامدا، ڕۆژێک هات کوڕەکە ئیتر توڕە نەدەبوو. ئەمەی بە باوکی وت و باوکیشی پێی وت:" لەمەبەدوا ئەو ڕۆژانەی وا توانیبووی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت، بزمارێک لە کیسەکە دەربێنێ."
🔸ڕۆژەکان تێپەڕین و سەرەنجام کوڕەکە توانی بە باوکی بڵێ کیسەکە بزماری تێدا نەماوە.
🔸باوکی دەستی کوڕەکەی گرت و بردییە لای مەنجەرەکە. پێی وت:" وادیارە کاری باشت کردوو کوڕم، بەڵام لەو کونانە بڕوانە لە مەنجەرەکەدایە، ئەو مەنجەرە ئیدی قەت وەک جارانی لێنایەتەوە. کاتێک بە توڕەیی دەدوێی وەکوو ئەم کونانە برینێک جێ دەهێڵی. تۆ دەتوانی چەقۆیەک بدەی لە کەسێک و دەری بێنیتەوە.گرینگ نییە چندجار دەڵێی ببوورە. لەبەرئەوەی برینەکە هەر لەوێدایە."
🔸وشەی ناخۆش بە قەد برینی جەستە ناخۆشە.
🌱🌱🌱
وشە و ڕاڤە
temper: خوڵق و خوو
bag of nails:کیسیەک بزمار
lost temper: توڕەبوون
hammer:چەکوش
had driven: داکوتان
fence:مەنجەرە، نەردە
scar :برین
wound: زەخم
verbal wound: زامی قسە
____🔹______
📎 abed547.blogfa.com
@zivyahEnglish
@HanarEnglish
📚@asoyzhyanisaheb