🔹جووتێ ژێرچاوی سپی وه‌گه‌ڕكه‌وته، بۆ ته‌قه‌ی په‌نجه‌ره‌ی هه‌وره‌بان له شه‌قه‌ی باڵێان ئه‌دا. به لاچاوێك له ترس له‌به‌ركردنی ژێركراس و ژێرپاتۆڵی هاوینی ،حه‌یا به‌خۆ ،به په‌ڕتاو، بۆ ده‌ربازبوون له‌و جووته هه‌واڵگره، نیوه‌ملێكی ناته‌واوم كێشایه دواوه‌وه. لیسپك قژ و قوڵه لووتێ و چناكه‌ێك، پڕ به كۆڵانی ته‌نگ بانگی كرد: "بابرده‌ڵه ! بابرده‌ڵه! وره بۆ كوێ ده‌خشی منداروه‌بوو؟! وه‌ره با بڕێك قسان بكه‌ین" 🔹دووچڵ چیكله‌ی به‌له‌نگاز ، لاكه‌ی سه‌ری ده‌هات و به جێوبانێك لیباسه‌وه، ده‌ستێكی له‌رزۆكی به قژه گڵۆڵه‌بوه‌كانی ژێر ڕووسریه قورسه‌كه‌یدا هاورد. لاته‌لات و بێ ئه‌نوا ده‌ستێكی نا به دیواره سمیته سپی هه‌ڵگه‌ڕاوه ئاوداشۆریاوه‌كی به‌ر په‌نجه‌ره و به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی كراسی شۆڕی له كه‌له‌كه داچنراوه‌كه توند كرد. له په‌نجه‌ره‌ی هه‌وره‌بانه‌وه، گه‌ر بتنواڕیبا ، ماڵێكی گه‌وره و لاپاڵێكی درێژیان له حه‌ساره‌كه‌یدا لێ دابڕیبوو. تێغه‌بلووكێك هاوته‌ریب له گه‌ڵ هۆده‌كان ڕاكێشرابوو. كۆڵانه‌ڕێه‌ك، دوو ده‌روازه‌ی گه‌وره و گچكه ، دیوێك و هه‌وێشخانێك.سه‌ركی ترینیان په‌نجه‌رێكی سێ شووشڵه‌ی به قه‌ده‌ر میترێك زیاتر له ئاستی كۆڵان به‌رز. ڕووناكی به‌ره‌و هه‌ناسه‌كانی كۆڵانی لۆق، یه‌ك لابه‌لا باڵاخانه‌ی پڕ خانۆچكه. ده‌لاقه‌ی زانین و هه‌واڵ و سه‌ر سوڕدان. سێ چڵ ئاسنۆڵكه‌یان لێ دابوو به‌ناو نه‌رده. په‌رده‌ێكی چه‌رمه‌ڵی گوڵشینی كاڵه‌وه‌بوو وه‌ك قژی داپیه‌رێك له ژێر رووسه‌ریه‌كه‌یدا، لاته‌ریب و خێچ به‌لاتراسكه‌وه شووشكانینان درباز ده‌كرد و لاره‌ولار خۆی ده‌كێشایه لاپاڵی په‌نجه‌ره‌كه‌وه. دوو ئینجانه‌ی زه‌رد و سووری ژێر بچكۆلانه‌ی پڕ له زوانه‌خسه‌و ئه‌م لاولای په‌نجه‌ره وه‌تاكه‌كه‌یان داگیر كرد‌بوو. لووتێكی بچكۆله‌ی وه‌ك ده‌ندووك قوڵی شێوه‌كووڕ،ده‌موچاوێكی سپیلكه‌ی داشۆڕیاو،ته‌نكه گرداڵه مووی درێژ و چناكه‌ێكی چۆنه‌ری، قژی ماش و برنجی له بن گوێ خنراو و تاڵه تاڵه داشۆریاو ببوونه میوانی به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ناوه‌ڕاست وه‌تاك. چاوێكی زیته‌ڵه و تیژ، وه‌ك دیشگه‌ردانی ماهواره‌ی نزیك لێوارگوێسه‌بانه‌كه، وه‌ك قاڵاو بۆ قڕه‌قڕ زیته‌یان بێت. بازره‌قه‌یان ده‌به‌ست، په‌یتا په‌یتا له‌كه‌لان ده‌جوڵان. وه‌ختا بوو بۆ هه‌واڵی كۆڵان سوێ ببنه‌وه. چاوه هاروهاجه‌كان بریقه‌یان ده‌هات. بۆ ده‌ربازبوون له هێلانه‌ی چاوی قژڵۆكه‌پیره‌كه ئۆقره‌یان لێ بڕابوو. له‌گه‌ڵ ده‌م وچای نه‌ده‌هاتنه‌وه. تۆزێك له ده‌سته پڕ له جووڵه‌كانی ده‌چوون . وه‌ك مشكی ده‌م كونێكی بچكۆلانه له‌گه‌ڵ چناكه و لیسپێك قژ، ئاشی وه‌گه‌ڕ كه‌وتبوون بۆ خه‌رمانكۆپی كردنی یه‌ك و‌رته‌ی كۆڵان. له‌پڕ، " ئه‌وه بۆ كوێ ده‌چن؟ شوكور باخی خۆتان هه‌یه؟ بڕێك چۆنه‌رم بۆ بێرنه‌وه. قه‌ول واییه كچكانم بێنه‌وه. ده‌چمه‌وه بۆ بانه‌ی. وه‌ختا تۆق بكه‌م! خۆ پیاو به‌ده‌س قوڕۆناوه خه‌ریكه شێت ده‌بێ. وه‌نییه؟! هه‌مووی درۆیه له خۆیانه‌وه" هه‌مۆ گیان ئه‌و ده‌سره‌م پێ بده‌وه. لێم به‌ربوه‌وه. " هێمۆش ده‌ڵێت:" بابه پێم ئێژێ هه‌مۆ.! چاوی ڕاخووشی به‌ره‌و خێزانم كه تازه له نهۆمی چوار ده‌هاته خواره‌وه و به‌ده‌نگێكی ته‌وه‌ساوی كوتی : "كچێ ئه‌م كابراته عاشقه، جارجار له بیری ده‌چێ ده‌ڕڕابه‌كه داداته‌وه" خێزانیشم سڵاوێك و ورده بزێك و چاوێك له من. لێم ڕانابێنێ عاشق بم! تا له‌به‌ر ده‌ركێ، خۆمان ڕاسه و پاسه‌كرد. ده‌نگ به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه تێك‌چنراوه پڕ له شووشه‌ی درێژ و ئاوه‌ڵاكان هه‌ڵزه‌نی و لیسپه‌قژه پڕ له‌چناكه‌كه كاری لای ئێمه‌ی نه‌ما. "فاتمۆكێ گیان ! چاكی ! چۆنی؟ له ملی چرچ و لۆچی پڕ له هاڕه وهاژه‌وه، قرخه‌ێك و نر‌كه‌ێك به‌رزه‌وه بوووه‌وه و له مابه‌ینی په‌نجه‌ره‌كان دوو ده‌ستی خه‌په‌ره‌ی كراژاوی بۆر و تۆخ كه‌وته و چه‌ند دانه بازنه شه‌وقێكیان دا‌و و دیسان چه‌نه‌ی ملێكی چه‌رخاوی زۆربڵه، هاته‌وه . كوتی: "خواتان له‌گه‌ڵ" ! ته‌قه‌ی ده‌ڕڕابه، كوڵانی داوه ده‌ست چاو و چناكه گیان!. abed547.blogfa.com @asoyzhaynisaheb
🔸وه‌ره‌ن وڵامی پرسیارنامه‌ی ویل دۆرانت بده‌نه‌وه
دوای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، ئێوه هه‌ڵكه‌وتوه‌كان بڵێن:
🔸مانا و بایەخی ژیان چییه؟
📚نووسینی نووسەری گەورە:
ویل دۆڕانت.
✍وەرگێڕان: عابید حسەینێ
🔸On the meaning of life.
I have ent the following letter, with variations, to certain famous contemporaries here and abroad for
whose intelligence.I have high regard. New York, /July 15, 1931.
🔸له پانزه‌ی ژه‌وه‌نی ساڵی ١٩٣١ ی زاینی، له نێو ماڵه‌كه‌مدا له شاری نیویۆركه‌وه ئه‌م نامه‌ی ژێره‌وه‌م به بڕێك ده‌سكاریه‌وه،بۆ تاقمێك كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی هاوچه‌رخی ده‌ره‌كی و ناوه‌وه‌ی وڵات كه له لای من جێگه و پێگه‌ی هه‌ره به‌نرخیان هه‌بوو هه‌نارده كرد
🔸Dear.....
Will you interrupt your work for a moment and play the game of philosophy with me?
I am attempting to face a question which our generation, perhaps more than any, seems always ready to ask and never able to answer-What is the meaning or worth of human life? Heretofore this question has been dealt with chiefly by theorists, from Ikhnaton and Lao-tse to Bergson and Spengler.The result has been a kind of intellectual suicide: thought, by its very development, seems to have destroyed the value and significance of life.The growth and spread of knowledge, for which so many idealists and reformers prayed, has resulted in a disillusionment which has almost broken the spirit of our race. Astronomers have told us that human affairs constitute but a moment in the trajectory of a star; geologists have told us that civilization is but a precarious interlude between ice ages; biologists and species; historians have told us that "progress" is a delusion,whose glory ends in inevitable decay; psychologists have told us that the will and the self are the helpless instruments of heredity and environment, and that the once incorruptible soul is but a transient incandescence of the brain.The
Industrial Revolution has destroyed the home, and the discovery of contraceptives is destroying the family, the old morality, and perhaps (through the sterility of the intelligent) the race. Love is analyzed into a physical congestion, and marriage becomes a temporary physiological convenience slightly superior to promiscuity.Democracy has degenerated into such corruption as only Milo's Rome knew; and:
our youthful dreams of a socialist Utopia disappear as we see, day after day, the inexhaustible acquisitiveness of men. Every invention strengthens the strong and weakens the weak; every new mechanism· displaces men, and multiplies the horrors of war. God, who was once the consolation of our brief life, and our refuge in bereavement and suffering, has apparently vanished from the scene; no telescope, no microscope discovers him.Life has become, in that total perspective which is philosophy, a fitful pullulation of human insects on the earth, a planetary eczema that may soon be cured; nothing is certain in it except defeat and death-a sleep from which,it seems, there is no awakening.
We are driven to conclude that the greatest mistake in human history was the discovery of "truth." It has not made us free, except from delusions that comforted us and restraints that preserved us. If has not made us happy, for truth is not beautiful,and did not deserve to be so passionately chased.As we look on it now we wonder why we hurried so to find it. For as taken from us every reason for existence except the moment's pleasure and tomorrow's trivial hope.This is the pass to which science and philosophy have brought us.👇
👆I,who have had philosophy for
many years, now turn back to life itself, and ask you, as one who has lived as well as thought, to help me understand. Perhaps the verdict of those who have lived is different from that of those who have merely thought. Spare me a moment to tell me what meaning life has for you, what keeps you going, what help-if any-religion gives you, what are the sources of your inspiration and your energy, what is the goal or motive-force of your toil, where
you find your consolations and your happiness,where, in the last resort, your treasure lies. Write briefly if you must; write at length and at leisurer
if you possibly can; for every word from you will be precious to me.
Sincerely yours, Will Durant.
🔸به‌ڕێز .......
ده‌كرێ بۆ ساتێك ده‌ست له كاره‌كه‌تان هه‌ڵبگرن و وێڕای من بێنه ناو چه‌رخ و خولێكی فه‌لسه‌فیانه‌وه؟
من تێده‌كۆشم بچمه ناخی پرسیارێكه‌وه، كه ئه‌م به‌ره‌ی ئێمه ، له‌وه ده‌چی پتر له هه‌موو به‌ره‌كانی دیكه، داییمه ئاماده بوه‌ن بۆ ورۆژاندنی ئه‌م پرسیاره، به‌ڵا به هیچ كولۆنجێك نه‌یان توانیوه وڵامه‌كه‌ی بده‌نه‌وه. ئه‌ویش ئه‌م پرسیاره گرنگه‌یه،
مانا و نرخی ژیانی مرۆڤ چییه؟
🔸هه‌ڵكڵۆشانی ئه‌م پرسیاره هه‌موو بیرمه‌ندانی، له‌ئوخناتوون و لائوتسه‌وه بگره تاكو بڕگسۆن و ئیسپێنسێر تێوه‌گلانه.ده‌ره‌نجامه‌كه‌یشی جۆرێك له خۆكوژی هزری بوه. هزر بۆخوی به هۆیی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه ،واده‌ركه‌وته كه ماك و بنه‌ماكانی هه‌ره گرنگی ژیانی تێكشكانه.گه‌شه سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی زانست، كه هه‌موو دۆزخوازه‌كان و رێفۆرم په‌سه‌نده‌كان داییم له نزرگه بوون بۆی،ناهومێدی لێكه‌وه‌ته‌وه وتا بڕێكیش ده‌توانین بڵێن هه‌ناوی به‌ری ئێمه‌ی به‌جارێك هاڕێ و تێك و زه‌به‌نی دا.
🔸ئه‌ستێره‌ناسه‌كان ده‌ڵێن: ژیانی مرۆڤ ترووسكێكه له ڕه‌وتی پێكهاتنی ئه‌ستێره‌ێك. جوغرافیزانه‌كان ده‌ڵێن: شاره‌ستانه‌یه‌ت چتێك نییه جگه له مه‌وداێكی كورت ونادیار له مابه‌ین چاخی به‌سته‌ڵك و ئێستادا. زینه‌وه‌رناسه‌كان ده‌ڵێن: ژیان هه‌مووی شه‌ڕ و پێكدادانه بۆ بوون و مانه‌وه له مابین تاكه‌كان،ده‌سته‌كان،گه‌له‌كان، هاوپه‌یمانه‌كان و جۆره‌كان. مێژوونووسه‌كان ئێژن: پێشكه‌وتن،خه‌یاڵێكه كه گه‌شه و نه‌شه‌ی به داڕمانێكی چاوه‌ڕوان كرا‌و كۆتایی دێت. لای ده‌روونناسه‌كانیش ، خواز و خۆ ، دوو شتی پێكهاته‌یی له میراتگری و ژینگه‌ن. هه‌ناوی داچێنراوی هه‌تاییش چتێك نییه جگه له تراویلكه‌ی(incandescence) تیژ تێپه‌ڕی( transient ) مێشك. شۆڕشی پیشه‌سازی،ماڵی وێران كرد.دۆزینه‌وی ده‌رمانی دژه‌زگماگ بنه‌ماڵه‌ی تێكپێچا. ته‌نانه‌ت ده‌كرێ بڵێن خوو وخده و تۆره‌مه‌ی داهاتوویشی خسته مه‌ترسییه‌وه.خۆشه‌ویستی وه‌ك دیارده‌ێكی ماكی شه‌ن وكه‌و ده‌كرێت و لێكداندوه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. هاوسه‌رگیریش به شتێك وه‌ك ئۆقره‌ێكی كاتی چاولێده‌كرێت و چتێك له بێ سه‌روبه‌ری ناوگه‌ڵی و بێ ده‌رپێی(promiscuity) چاكتره. دیمۆكڕاسی مه‌گه‌ر خوا هه‌ر بۆ خۆیی بزانێت كه‌وتوه‌ته چ گێژاوێكه‌وه.خولیاكانی گه‌نجیمان له‌مه‌ڕ ئارمانشاری سووسیالیستیه‌وه، به هۆیی چاوچنۆكیه نه‌بڕاوه‌كانی مرۆڤه‌وه،كاڵه‌شوومێكی لێ به‌دی ناكرێت. داهێنانه‌كان، ده‌سه‌ڵاتداران زه‌بردارتر و لاوازه‌كان بێ ده‌سه‌ڵاتتر ده‌كات. كه‌رسته نوێیه‌كان جێی مرۆڤه‌كان ده‌گرنه‌وه و ده‌بنه بنه‌مایی داچندنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ درووست بوونی قڕه‌وماره‌كه.خوای گه‌وره‌یش كه هۆی هێوری و هێمنی ئه‌و كورته ژیانه‌مان بوو و له‌كاتی ئازاركیشان و بێ ده‌ره‌تانی په‌نا وداڵده‌مان بوو، ورده ورده ڕه‌نگی له ژیانماندا كاڵ بوه‌ته‌وه و به تیلسكۆپ و میكرۆسكۆبیش بۆمان ڕچاو ناكرێت.ژیان له‌و به‌راوره به‌رینه‌وه كه فه‌لسه‌فه‌ی ناوه. بره‌وسه‌ندن و په‌ره‌گرتنی تێكڵ وپێكه‌ڵی بوونه‌وه‌رێكه به ناو مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا. ئه‌مه نه‌خۆشینێكی به‌ربڵاوه كه ئه‌بێ بی ده‌سته‌وسان چاره‌سه‌رێكی بۆ مسۆگر بێت. له‌م ڕوانگه‌وه،هیشتێك جگه له تێك‌شكان و تێاچوون ده‌سته‌به‌ر نابێت،ژیان خه‌ونێكه،ده‌بێ بڵێیت: هه‌ستانه‌وه‌ی نییه.
ناچارین ده‌بێ به‌م ده‌رئه‌نجامه بگه‌ین و بڵێین كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژووی مرۆڤه‌كان دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی بوو. ئه‌م دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه جگه له شێواندنی خه‌یاڵاته خۆشكان و ئه‌و گیر و گرفتانی كه ژیانمانی ده‌پاراست هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆمان نه‌بوو. هه‌ڵێنجانی ڕاستی دڵنه‌وای نه‌كردین. له‌به‌ر ئه‌وی ڕاستی ده‌ركه‌وتێكی له‌به‌ردڵان نییه و شیاوی ئه‌وه‌ش نییه به‌م هه‌موو هه‌ڵا هه‌ڵا و به‌زمه‌وه به‌رو پیری بچین.👇
👆ئێسته كه چاوی لێده‌كه‌ین دۆش داماوین و سه‌رمان سووڕ ده‌مێنێ له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به دواییدا عه‌وداڵ بووگین. ئه‌م عه‌وداڵ بوونه له به‌ر ئه‌وه‌یه بوونمانی چنگئاوه‌ژۆ كرده و ته‌ڕاتێنێكی ئاوه‌كی و چڕسكێكی ده‌لاقه‌وه‌ژووری بۆ داهاتوو پێ نیشان داوین.
ئه‌مه تێكه‌وتنێكه زانست و فه‌لسه‌فه تێمانی هه‌له‌نگوتوه. من كه ته‌مه‌نێك هۆگری فه‌لسه‌فه بووم. ئیسته ده‌گه‌ڕێمه‌وە بۆ چه‌قی ژیان. له سه‌روه‌رانی وه‌ك ئێوه‌ش كه خه‌ریكی ژیان و تێڕامانن. ده‌مهه‌وێت یارمه‌تیم بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وی كه پێم واییه بۆچوونی ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تێكه‌ڵی هزر و ڕامانن و له دووی به‌ستێنی بیر و ڕادا تێكۆشاون جیاوازی هه‌یه.
🔸خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم ئه‌گه‌ر ساتێك له كاتی ئازیزتان بۆ وڵامه‌كه‌ی من دابنن.
پێم بڵێن: ژیان لای ئێوه مانایی چییه؟
چ ده‌بێته هۆی ئه‌وه هیوابڕاو نه‌بن و ده‌س به‌ردار نابن؟ دین چلۆن یارمه‌تیتان ئه‌دات؟ سه‌رچاوه‌ی په‌ڕجۆ و هێزتان چییه؟ له به‌ر چی تێده‌كۆشن؟ نۆخژن و دڵئارمیتان له كوێوه بۆ دێت؟ له كۆتاییدا گه‌نجینه‌كانتان له كوێ داشاردوه؟
🔸وردبینانه و به كورتی بینووسن ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكتان لایه. به پشوو به‌خۆیی دایڕێژن ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌لوێت: له‌به‌ر ئه‌وی تاك تاكی وشه‌كانتان لای من گرنگی خۆیان هه‌یه.
🔹به‌سپاسی بێبڕانه‌وه.
ویل دۆڕانت.
abed1357.blogfa.com
🌧📚@asoyzhyanisaheb
🔸گێڕانەوەی زریکەێک بە گوێرەی چەمی خوڕخوڕە.
✍عابید حسەینی
کیژێک لە سەر بارستایی کوولەکانی خوڕخوڕە ڕاوەستاوە و به خوڕەی ئاوی نزیک دەلاقە شینەکەی ڕوو لە کانیاوە بەردینەکە، پشووسوار، بە هەڵەداوان دەچێتە ناخی قژێکەوە، دەشترسێ تاریک پەرەستان چاوچنۆکانە تەخێڵی زامی بکەن، بە گەرووی هاوارێکا زریکەوێژ دەچێتە قەڵافەتی ژیان کوژیاوێکەوە.
🔸چیرۆکێ دەنگی قامیشەڵانی پاییزی و نرکەی نامووس دەڵێتەوە،
بە تۆی هەشتا لاپەڕەدا وەک ڕۆخی ڕۆباری خوڕخوڕە وەک بەردەنگێکێ ناخ پڕووکا،بچنە لای کێژۆڵە دەستەوسانەکان و بە خشپەی پاییز کە فاتمە خان لە کتێبەکەی دا دەڵێت:
"پاییز وەرزی منە، ڕەنگاڵەێک لە پاییزم و پاییز هەوێنی ناخمە. وژەی بەتەوژمی بایی کۆتایی پاییز، هەڕەشەی زستانی ڕچاو دەکات. وەرزە سپی پۆشەکە بە سەرهەڵدانی، چارکە هەمە چەشنە ڕەنگاوڕنگەکەی پاییزی هەڵووشی."
🔸وا دیارە وەرزی تەمنی ڕهاکەی فاتمە خان‌یش وەک زەرحاتی پاییز شەختە لێی داوە و بەستەڵکی ژیان چوەتە ناخی دەمارگرژەکان و تاڵەقژێک ختۆکە و دنەی پەنجە تیژە زەبراویکەیان دەدات و خوێن ڕکێف لێدەدات.
🔸دەتوانن بۆ چەند ساتێک دڵ بدنە دەنگی کتێبە خونچیلانە ئازاراویکەی ئەم نووسەرە تازە لاوە.
🔸هیوادارم فاتمە ئەمینی، کچی داوێنی چلچەمە و زایەڵی دەنگی ڕوباری خوڕخوڕە، بە خوێندنەوەی زیاتر ببێتە دەنگی چیرۆکی پڕ ناوەرۆک .
🔸ئەم کتێبە لە سەقز لە کتێب فڕۆشی زانکۆ دەس دەکەوێت. بە زمانی فارسی نووسراوە.
abed547blogfa.com
🌧📚@asoyzhyanisaheb
📚 The man & the butterfly.
📎The man whispered, “God, speak to me” and a meadowlark sang .But, the man did not hear. So the man yelled, “God, speak to me” and the thunder rolled across the sky .But, the man did not listen. The man looked around and said, “God let me see you.” And a star shone brightly .But the man did not see. And, the man shouted, “God show me a miracle.” And, a life was born .But, the man did not notice. So, the man cried out in despair, “Touch me God, and let me know you are here.” Whereupon, God reached down and touched the man .But, the man brushed the butterfly away … and walked on.
🔸پەپوولە و پیاوێک.
✍وەرگێڕان:عابید حسەینی
پیاوێک بە سرتەوە:
خودایە لەگەڵم بدوێ، لەناکاو مەلێک خوێندی و کابرا تێنەگەیشت.
پیاوەکە بە دەنگی بەرز کوتی:
خوایە بمدوێنە، هەورە برووسکە ئاسمانی داگرت، بەڵام پیاوەکە هەر نەیزانی.
هەمدیس کاورا سەرنجێکی دەورووبەری دا و وتی:خوایە ئیزن بدە بتبینم، لە ناکاو ڕووناکی هەسارەێک بازرەقەی بەست و تێنەگیشتن بەردەوامە.
سەرلەنوێ، پیاوەکە گازەی کردەوە، خوڵایە پەرهێنێکم لۆ بکە، ژیان لەدایکبوو، کابرا هەر ئاگادار نەبوەوە.
پیاوەکە بوغز گرتی و بێ هێوایانە درکاندی، خوداگیان، ساوانێک با هەست بکەم لێرەن.
خودا لێی نزیک بووەوە و ساوان پێک هات بەڵام پیاوەکە، پەپوولەکەی بزرکرد و دوورکەوتەوە.
whisper: سرتە
meadwolark: مەل، پەلەوەڕێک
thunder:هەورە برووسکە
miracle:پەرهێن ، پەرجۆ،موعجیزە
touch:ساوان، دەس لێدان
despair:ناهومێدی
abed547.blogfa.com
@asoyzhyanisaheb
🔸چاوی ته‌كه‌ڵتوو
✍عابید حسەینی
ساتێك ڕاما و ئاخێكی تووندی پڕ به پانتای ده‌شتی پاڵكه‌وتووی بناری سه‌فه‌رئاغا هه‌ڵكێشا. ڕووی كرده بناری قوڵسه‌مه‌ن و به‌سه‌ر هه‌ورازگه‌ی شاخه‌گه‌وره له‌نگه‌رێكی گرت و چوه ناخێ زنار و به‌دره‌دڵانی به‌رده‌كه‌نوو. له جه‌نگه‌ی بگره و به‌رده‌ی كه‌ما كه‌ندندا،قولێك هه‌ڵزی به‌ده‌سته‌وه بوو و چاوی له خۆشكه‌زاكه‌ی هاواڵی كرد،خه‌ریك باڕه‌كه‌و حاملاندن بوو.كولله‌ی به‌دمیانه‌وه ده‌كرد و فیتووی لێده‌دا.بیری حه‌ماغایی گه‌ورك كه‌وته‌وه. مێشكی له گه‌ورك گرسایه‌وه.دڵی دایه ده‌نی ڕۆحی ماندووی.ده‌ستێ له‌نگر گرتووی خۆر ڕه‌تێنی له ڕیشه تۆپه‌كه‌ی ڕێخست و برۆ پڕه‌كانی كه كه‌پریان به‌ستبوو هه‌ڵته‌كاند.بیری هاته‌وه له كۆڕی گه‌ڕه‌لاوژێیی ئاغاكانه و ئه‌مێش گۆرانی بێژی خانه. له پڕ ده‌نگی هه‌ڵدا:
ئه‌ی سێوێ عه‌مر‌م سێوێ
بای دێ وبسكان ده‌بزێوێ
ناوێرم كوڵمی ماچكه‌م
هه‌ی له‌به‌ر قه‌تاره‌ی لێوێ.
دڵی چبوه سه‌ر خۆشكی خان،سرت وخورتی ماڵه‌خان په‌ره‌ی سه‌ند و كاكی تاقانه‌ی باوكی بێ باڵ ده‌بوو هه‌ڵێت و خۆی ده‌رباز بكات.شه‌و به خاوخێزان و مڕ و ماڵاته‌وه به‌ره‌و بناری به‌رده‌سوور بۆ لای ماڵی مامه ڕه‌شی به دوڵاودۆڵی شاخ و خه‌ره‌ند و نه‌واڵه‌دا به قوڵه‌پێچكردن و ده‌سته‌كوتێ و هه‌ناسكه‌بڕكێ ڕایانکردبوو. پیاوانی خان له دوویان كه‌وتبوون.شه‌و له كولانجه‌وه چبوونه جسته‌ی ئاژه‌ڵ و قه‌رته‌یان له ماڵات بڕیبوو.بێ سرتە هەموویان نێوەشەو وەبەرخۆدابوو.پیاوه‌كان به‌زه‌ییان به ته‌نیا باڵی باوكی پیریدا هاتبوو.گۆرانی بێژی عاشقی تاوانباریان نه‌كوشت.تاڵانیان كردن.
له پڕ له ناخه‌وه ده‌نگێك چاوی ڕاماوی له سه‌ر شاخی دامێنی ته‌شپه ڕاداشته خوارێ و ئای خانی سه‌گ مه‌زه‌ب چت پێ نه‌كردین!! ئاودیوی سه‌رشیو بوه‌وه!
چووه بن دار هه‌رمێی گوڵاویه گه‌وره‌كه كه پرژ وباڵی به سه‌ر جاڕه گه‌نمەکەدا كێشابوو.بیری هاته‌وه هه‌رمێی كۆڵه‌ێكی پۆخه‌كه‌ی پرژاوی بوو. خۆیی موتۆربه‌ی كرد‌بوو.تێر تماشای شه‌نگی باڵای په‌خش و په‌رێشانی نه‌ده‌بوو.دانه‌واوه چه‌ند ده‌نك هه‌رمێ ناسكه‌ی هه‌ڵوه‌ریوی خسته نێو لپی ده‌ستی و كۆشیشی پڕ كرد له هه‌رمێی كاڵ و وه‌ریو،باڕێزه‌یان كرد‌بوو.كۆیانی كرده‌وه و هه‌ڵیانی گرت له پێش ته‌ره بستراوه‌كه نووشته‌وه،ئه‌وه‌ی زه‌ربی دیبوو یان لاخراپ بوو له گه‌ڵ گه‌یشتووه‌كان به جیا لای برد.نه‌گه‌یشتوو و كاڵه‌كانی ده‌خسته نێو ته‌ره‌كه.ده‌سته زبره پڕ له دڵۆكانی هێنا به سه‌ر هه‌رمێی ناسكه‌كه‌دا گازێکی به‌ئیشتیای دڵ لێگرت و ده‌می به تاكه‌وه‌بووی ماندووی ئاژینی تامی هه‌رمێ گوڵاوی بوو.چاوێكێشی له باڵای شه‌نگی سه‌وزی كۆڕه دار هه‌رمێكی پاڵ مێرگه‌كان كرد.به سووكه پیاسه‌ێك ده‌ستی دایه پشتی.به‌ره‌و بێسان و زه‌رحاته ڕاكشاوه گه‌شاوه به پیته‌كه‌ی هه‌نگاوی هه‌ڵگرت.كالیار وه‌ك كاره‌بای زه‌رد، تەرزە باڵی ڕاكێشاوه.فاته بۆره و گڕكه ڕووش كرچه‌یان دێت. هه‌نگه ژاڵه و ژه‌نگه سووره ویزه و ویڕه‌یان له‌گه‌ڵ تیشكی خۆر تێك هاڵاوه.ده‌چێته ناو كردوه پڕله زه‌رحاته‌كه‌ی،له‌تیسكه باڵی ڕه‌گاژۆبووی هەڵاش دارێژاوی ترۆزی چاوتێر ده‌بێ.شه‌نگه‌بزه ده‌یگرێ و بڕێك پێكوڵ،مه‌له‌وێنچه،تاڵشك،كه‌ڵه و كاڕووش هه‌ڵده‌كێشێ و مه‌ڵۆیان ده‌كا.دەڵێت:بەبە لەم کاریتە ڕاکێشراوە،چەندە پڕ و تەرزە،ئەی بەژن زراوی ڕاکشاوی بن نسێی بڕکەی گەش.بە ئیشتیا کالیارە ڕاکشاوەکانی دەدوێنێ.تووبه‌ره‌كه‌ی له بن دار هه‌رمێكه هه‌ڵده‌گرێ و پڕی ده‌كات له گه‌ڕگه و هاروێ و ترۆزی ئاودار.به سه‌رشانیدا ده‌دات.به سه‌ر كه‌ردوه‌كاندا پێ ده‌گۆزێته‌وه تا بڕكه ڕاژاوه‌كان پێشێل نه‌بن و بەریانەکانیان تێکنەچێت.له سه‌ره به‌سه‌كانه‌وه هه‌نگاو ده‌گۆزێته‌وه.پێێك له زه‌رده دڕكه‌كان ده‌خشێنی،ده‌س ده‌داته بێڵاسنی سه‌ر كه‌ڵكه به‌رده‌كه.ئاسمان و ده‌شت خه‌ریكه ده‌برژێت.تاو هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر مه‌زرا.به لۆیی جامانه چڵكه سووه‌كه‌ی ئاره‌قی زه‌نگۆڵ زه‌نگۆڵی نێوچاوانی ده‌سڕێ.له به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ:ئه‌ی خودایه برژایین. دیسان تووبه‌ره قورسه‌كه‌ی سه‌رشانی شانه‌وشان پێ ده‌كات و بێڵاسه‌نه‌كه‌شی ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و ته‌یارتر خۆی ساوده‌دا بۆ كشانی به ئیسپایی بۆ نسێی دار بییه فێنك و چه‌تراویه‌كه. به هه‌سكه هه‌سك و بێڵ له زه‌وی كوتانی جارجار ده‌گاته سێبه‌ری هه‌ڵپرژاو.تو‌وبه‌ره‌كه داخته ژێر مه‌ڵۆ وێنجه‌ی نزیك شۆڕه بییه فێنكه‌كه.له به‌ر خۆیه‌و ده‌ڵێت:با گڕكه‌كان نه‌ژاكێن و خۆر نه‌یان كوڵێنێ.قۆڵ كه‌واكه‌ی هه‌ڵده‌كات و بێڵاسن له شان به‌ره‌و كانی و هه‌سێره‌كه‌ی له‌وان ده‌كشێت. له پلووسكی بن كانی كه‌نیاوی نێو دار و مێرگه‌ڵان ئاوێك له گرووی ویشك هه‌ڵاتووی ده‌كات و ده‌م چاوێك فێنك ده‌كاته‌وه.بێڵاسن له شان ده‌نێ و به ڕێكه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كه‌دا مل ده‌نێ بۆ چاوانه.
له ناكاو مانگا سوور ده‌بێنێ وێنجه هه‌ڵده‌ماشێ و به‌رغه‌ل سه‌ر له به بن دووی یه‌ك به سه‌كرده‌ی گیسكه‌ڵه‌ێك به‌ره‌و دارچناره‌كان ملیان ناوه. یه‌ك به‌خۆی ده‌نه‌ڕێنێ زایید ! ئه‌حمه‌و ، لوقێ سه‌گدین. ئه‌وه له‌كوێن ! كوره ئه‌م گال و حه‌ویانه هیچیان نه‌هێشت.به خڕكه به‌رد مانگای به‌ر وه‌حه و یه‌توێ دا و مانگا سووریش به ئیشتای دڵ وه‌ك بزانی له ده‌ستی ده‌رده‌چێ له ملی لاوێچێك وینجه‌ی ته‌ڕ و ته‌رچكی نه‌وی و به ورده بازێك له خڕكه به‌رد خۆی لادا و كلكی بۆ هه‌ڵسووڕاند. منداڵۆكه‌ی بزۆز به نركه‌ی ده‌نگی خاڵۆ ئاڵۆزان. ئه‌ی باوه‌كه‌ڕۆیان پێ كه‌وت. له سه‌ر دار تووه پێره به چێژه‌كه به ده‌م و پلی سوور هه‌ڵگه‌ڕاوی گاتوه‌وه فڕكه‌یان كرد. به ڕاكردن و كه‌ڵاو داكه‌وتن و دار ڕاوه‌شاندن بازره‌قه‌یان به‌ست.بێ ورته له تووڕیی خاڵ‌و ده‌ربازبوون و گوێیان پڕ بوو له گیانتان داوه‌شێ،كڕمۆڵ بن،زه‌یانی خورۆ. سه‌گدین و لامه‌زهه‌ب! به‌رغه‌ل خڕكریاوه و ده‌شت دامركایه‌وه. خاڵ‌و دیسان نركاندی وه‌ختی ئاودانیانه، به ده‌مه‌ڵه‌وه‌ڕ ،بێ زیانی كردن و خۆ خڵافاندن و كلكه‌له‌قێ. وریا سه‌ریان بخه‌ن بۆسه‌ر هه‌سێره‌كه.دیسان بێڵاسن له‌شان به ئاوڕدانه‌وه‌ی ئاگراوی ملی كوێره ڕێگه‌ی به‌ره‌و چاوانه گرته به‌ر. له پڕ دیسان بانگی كرد. هۆیی منداڵ ! یه‌كێكتان بچێ ئه‌و كتریانه پڕ بكات، ئاوره‌كه‌بكاته‌وه. دوایی ئاو به‌رغه‌له‌كه مۆڵبده‌ن. نێوه‌ڕۆیه سێبه‌ری شۆڕه بی به‌جم و جۆڵ كه‌وت.منداڵ مێشه‌یان دێت، دێن به‌یه‌كا. زایید و ئه‌حمه‌و گه‌ره‌ترن ،ده‌نگیان زۆتر له‌سه‌ر و تاوانبارترن. گوێره‌كه له‌وه‌ڕێنه‌كان منداڵۆكه‌تر و چاو له پێی ئه‌و دوو دوانه زیانی خورۆن. یه‌كێك پیاڵه له سه‌ركانی دێنه‌ته‌وه. یه‌ك به‌رده‌چایی خاوین ده‌كاته‌وه. یه‌ك كتری دێنێ. خاڵۆ به قولێك پیازی ترچك و خه‌یاره‌و هاته‌وه. باوە و خاڵۆ مانوو نه‌وی له ژێر چاوه‌وه ده‌نگیان دایە یه‌ك. له ترس زیانیه‌كه‌یان ورته‌یان نه‌ده‌هات. كاسه‌ی دۆغرمه كه‌وته مه‌یدان. خاڵۆ به وردی پیازی جنی و خه‌یاری ورد كرد و ماسی كیته‌ڵه‌ی كرده سه‌ر پیاز. هه‌رای كرد ئاده‌ی كوره ئه‌و كه‌وچكه‌داره‌م ده‌ێی. ئه‌شا ئه‌شا عه‌مرتان نه‌مێنێ!زلانە داناڕزن! ئه‌و چاره‌كه بێنن! كاسكان دابنن! دۆغرمه كرایه كاسه‌وه. منداڵ به چاو له‌یه‌ك كردن و لێو كرۆشتن ملیان له خورادن نا خه‌رمه و چڵپه‌ی ماست و ته‌ڕه پیاز و ورتكه‌نان،ماندوویه‌تی و زیانیکردنی له بیر بردنه‌وه. باشه ڕۆڵه خۆ شوكور سیان چوارێكن، به‌لای ناخێریه‌وه. بۆ هۆشتان لێده‌بڕێت له حه‌یوه‌ت زگتان. ئه‌وه نازانن ماڵی خه‌ڵكه ئه‌و گاتوه بۆ ده‌خۆن. ماڵی فه‌قه‌وڵقار ماڵێكی باشن. په‌ڵه‌په‌ڵه سووری گاتوه‌كه به كراسه‌كانمانه‌وه قسه‌ی نه‌هێشتبوه‌وه. منداڵ و ئاژڵ زیانی خورۆ، ته‌وامان كرد،خوا به‌خێری بگێڕیت! له پڕ ده‌نگێك وتی خاڵۆ كاسه‌ێكی دیكه! كه‌وچكێك دۆغرمه ده‌وره‌گه‌ڕ بوه‌وه. كاسه وكه‌وێڵ كۆ كرایه‌وه. خاڵۆ تووبه‌ره‌ی ڕاكێش كرد.ده‌ستی برد فاته‌بۆرەێكی ڕ‌اكێشا و به دەوریدا چەقۆێ تێنا،ده‌توت رێگه‌ی پێچلاوپڵووچی سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌فه‌رداغا ده‌بڕێ گڕكه‌ی له پێست داماڵێ و قاش قاش دایه ده‌سمانه‌وه.شیرینایی كه‌وته دڵ و خاڵۆیش دامركایوه. هه‌ریه‌ك له بن سێبه‌ری خوڵ و هه‌ڵكندراوی دار بییه‌كه له لاپاڵێكه‌وه هه‌ڵاژیان و چاوی ته‌كه‌ڵتوو چوه خه‌و.
🔸مامۆستا گۆران شاعیری سروشت و جوانی چیرۆكی ئینگلیزی وه‌رده‌گێڕێته‌وه.
كورته چیرۆكی " The Happy Prince" " شازاده‌ی به‌ختیار.
نووسینی ئوسكار وایڵد.
وه‌رگێڕانی مامۆستا گۆران بۆ تازه لاوان.
✍️عابید حه‌سینی
كاتێك خوێندكاری به‌شی فێركاری زمانی فارسی بووم له ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی سنه، سه‌رم كردبووه خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی دۆكتۆر عه‌بدولحسه‌ینی زه‌ڕڕین كوب، غوڵام حسه‌ینی یوسفی و زۆربه‌ی نووسه‌رانی فارس زمان. بیره‌وه‌ری و سه‌ربورده‌ی ئه‌م گه‌وه‌ره نووسه‌رانه پێی سه‌لماندم كه ده‌بێ فێری زمانێكی زیندوو و بره‌وداری دونیا ببم. به چنگه په‌ڵماسێ سه‌ره‌م كرده زمانی ئینگلیزی و بۆ فێربوونی وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه دوو باڵی سه‌ره‌كی فێر بوونم ڕچاوكرد.. ئه‌م شێوازه لای مامۆستا گورانیش ڕچاو كراوه بۆ بره‌ودان به زمانی كوردی پێویسته كات و سات وئان نه‌ناسیت. شه‌ونخۆنی ده‌وێت و كرده‌وه‌ی شلگیرانه. تازه‌لاوان بزانن ده‌بێ چكمه‌ی بۆ له‌پا بكه‌ن و به سه‌ختی تێی مرووكێن. سه‌ركه‌وتن بێ ماندوو بوون مسۆگر نابێت.
🔸مامۆستا گۆران زۆر به وردی چوه‌ته ناخی وه‌رگێڕانی ئه‌م چیرۆكه. چێژی خوێندنه‌وه‌ی له ئینگلیزیه‌كه‌ی خۆشتره و دارماڵی كرده له وشه‌ی جوان و ڕازاوه‌ی زمانی كوردی.
🔸The statue of the Happy Prince stood high above the city. It was covered with gold, its eyes were bright blue jewels, and a red jewel hung from its waist. Everyone thought that it was very beautiful.
٭ به به‌رزێكی ناو شاره‌وه ، به سه‌ر میلێكی بڵنده‌وه، په‌یكه‌ری شازاده‌ی به‌ختیار ڕاوه‌ستابوو.سه‌رتاپای له‌شی به توێژێكی ئاڵتوونی ته‌نك زه‌ڕكه‌فت كرابوو. له‌باتی دووچاوی، جووتێ پیرۆزه‌ی گه‌ش گه‌شی هه‌بوو. باقووتێكی ئاڵی گه‌وره‌ش به مشتووی شیره‌كه‌یه‌وه ئه‌دره‌و‌شایه‌وه.به‌ڕاستی ئه‌م په‌یكه‌ره په‌سه‌ند و خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌ك بوو.
‘Why aren’t you like the Happy Prince?’ mothers said to their little boys when they cried. Sad men looked at the statue and said, ‘I am glad that someone in the world is happy.’
ژنێكی ته‌نگه جیكه‌ڵانه به كوڕه‌كه‌ی ئه‌وت كه بۆ مانگ ئه‌گریا: " بۆچی په‌ڕۆێك له شازاده‌ی به‌ختیار دانادڕی؟" بزانه ئه‌و ، هه‌رگیز بۆ هیج شتێك ئه‌زووڕێنێ؟
پیاوێكی ناكامیش، كه ته‌ماشای ئه‌م په‌یكه‌ره نایابه‌ی كرد،له به‌ر خۆیه‌وه وتی:"سپاس ئه‌كه‌م، به‌س نییه دنیا هیچ نه‌بێ ئه‌مه‌ی تیایه كه به ته‌واوی به‌ختیار بێ
‘Why aren’t you like the Happy Prince?’ mothers said to their little boys when they cried. Sad men looked at the statue and said, ‘I am glad that someone in the world is happy.’
ژنێكی ته‌نگه جیكه‌ڵانه به كوڕه‌كه‌ی ئه‌وت كه بۆ مانگ ئه‌گریا: " بۆچی په‌ڕۆێك له شازاده‌ی به‌ختیار دانادڕی؟" بزانه ئه‌و ، هه‌رگیز بۆ هیج شتێك ئه‌زووڕێنێ؟
پیاوێكی ناكامیش، كه ته‌ماشای ئه‌م په‌یكه‌ره نایابه‌ی كرد،له به‌ر خۆیه‌وه وتی:"سپاس ئه‌كه‌م، به‌س نییه دنیا هیچ نه‌بێ ئه‌مه‌ی تیایه كه به ته‌واوی به‌ختیار بێ
Statue: په‌یكەر
covered with gold: توێژێكی ئاڵتوونی
bright blue jewels:جووتێ پیرۆزه‌ی گه‌ش
red jewel : یاقووتی ئاڵ
hung from its waist:
ئه‌مه یانی به كه‌مه‌رییه‌وه هه‌ڵواسرابوو.
مامۆستا گۆران كردوویه به:مشتووی شیره‌كه‌یه‌وه. مشتوو" ده‌سكه"، شیر" شمشێر"
🔸نەشری مانگ ئەم کورتە چیرۆکی لە تۆیی کتێبێکی جوان چاپ کردوە. دەتوانن کوردیەکەی بخوێنەوە و ئینگلیزیەکەشی بە گەڕانێک لە گووگلدا پەیدا دەبێت.

🔶گێڕانه‌وه‌ی مودێڕنی كوردی (.The modern Kurdish short story)
✍🏾عابید حسه‌ینی
نووسینی به‌زمانی ئینگلیزی: فه‌رهاد شاكه‌لی
وه‌رگێڕان بۆسه‌ر زمانی كوردی:محه‌ممه‌د خزری ئه‌قده‌م
وته‌ی نووسه‌ر:
This study has its own history, which however I do not intend to relate in this context. The greater portion of this essay was written in the beginning of the 1990s. At that time, the political and cultural climate in Kurdistan was altogether extremely insecure. For this reason, I chose to let this study proceed from the body of works written up to 1988, the year those ghastly atrocities took place in Kurdistan.
وه‌رگێڕان : موحه‌ممه‌د خزری ئه‌قده‌م.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه سه‌ربرده‌ی خۆی هه‌یه كه لێره‌دا نامه‌وێ له دووی بچم. ته‌نیا ده‌بێ بڵێم به‌شی هه‌ره‌زۆری كاره‌كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان و ئه‌و كاته‌ی بارودۆخێكی مه‌ترسیداری سیاسی و فه‌رهه‌نگی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو،نووسراوه و تێیدا كوێ ئه‌م كارانه به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه كه تا ساڵی ١٩٨٨ به‌رهه‌م هاتوون؛ساڵێك كه له‌ودا دایكی نیشتمان كه‌وته ژێر تاوێره‌به‌ردی ڕۆژگاری لارگه‌ڕ و چه‌رخی چه‌پگرد،
🔸ئه‌م وه‌ڕگێڕانه تایبه‌تمه‌نده ، كاتێك له ده‌قه ئینگلیزیه‌كی ورد ده‌بیته‌وه و له گه‌ڵ كوردیه‌كه‌یدا به‌راوردی ده‌كه‌ی وه‌ڕگێڕ وه‌ها سیخناخی كرده له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی هه‌موو قه‌راخ و بیجاخی كوردوستان و به جێیش خنیه‌ته نێو تان و پۆی كاره‌كه‌ی ، پشووت سوار ده‌بێ و جارجار ڕامانێك و وچانێك و چێژ له وشه وڕسته‌ی وه‌رده‌گریت.
🔸ته‌نیا له گه‌ڵ شیكارێكی زانستی وه‌ك ئه‌ركێكی زانستگایی ڕووبه‌ڕوو نابیته‌وه.جگه له‌ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه كه ده‌ڵێی مێژووی ئه‌ده‌بی ده‌خوێنیته‌وه. باس له‌وه‌ده‌كات كام په‌ڕتووك و نووسراوه شیاوه بۆ ده‌سپێكی چیڕۆكی سه‌رده‌میانه و هه‌ڵبژارده‌ی نووسینه‌كانی پێش وهه‌ڵسه‌نگاندنی بیر وڕایی پێشوان ده‌كات. ده‌توانین ده‌سته‌واژه‌ی جوان له هه‌مبه‌ر وشه ئینگلیزه‌كانیشدا ببینین. جگه له مانه زمانێكی پاراو و پانتای به‌رینی وشه‌ی ڕازاوه ده‌خێزێته هزر و بیرته‌وه .
🔹وشه‌ی ئینگلیزی 🔹وشه‌ی هاوسه‌نگ و به‌رانبه‌ری كوردی
Authentic مرۆڤه ڕه‌سه‌نه‌كان- قابل اعتماد
onto logic بوونناسی
Self knowledge خۆناسین
Social aspect لایه‌نی جڤاكی
Social ego خودی جڤاكی
Complicated ئاڵكاو
local خۆجێیی
contact ئاڵشت و ئامانوشیان
channel ئاوڕێژگه
allies هاوپه‌یمانان
Supernatural ئه‌وپه‌ڕسروشت
Tear Gas ڕوندكڕێژ
counterparts ئامپا و هاوتایان
wishe مزار
hungry نێز - برسییه‌تی
📚ئه‌م كتێبه هه‌م ئینگلیزیه‌كه‌ی هه‌م وه‌رگێڕانه به پێزه‌كه‌ی ، به هه‌موو خوێنه‌رانی وێژه پێشنیار ده‌كه‌ین و سپاسی مامۆستایش ده‌كه‌ین بۆ خه‌ڵاته به‌نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ژیار. 📚
📚@asoyzhyanisaheb
🌨🏔ئاخێز
✍🏾عابید حسه‌ینی
ئاسكه‌ڵان ئاخێز ،به‌نده‌ن ئه‌شقیا
به‌ره‌ده‌ڵان وچان، ڕوانگه چیا
سانگه تیشك ئاوێژ،به‌فراوگه ته‌ماڵ
ده‌س له مل هه‌رجن،كانیاوی لاپاڵ.
بنواڕه حه‌زگه‌ی به‌رزه‌نواڕین
تیشكت سه‌رپه‌له،شاخه‌وان یه‌قین.
هه‌ڵزه‌نه هه‌وراز، له‌ش نه‌وازییه
كڕنۆش بردنه، ناخ په‌ردازییه.
🔸پێشکەش بە هەموو هاوڕێیانی شاخ.
🔸شه‌ومانی سه‌رته‌زین ٤و ٥ به‌فرانبار
شاخه‌وانانی هه‌ڵۆ.

🔸مێ مێ. ✍عابید حسه‌ینی.
ده‌سته‌كۆڵۆژه ڕه‌گ ئه‌ستووره پڕ له چرچ و لۆچه‌كانی له كاتێكدا هه‌ر دوو پایی ڕاكێشابوو له سه‌ر كراسه ئاودامانه‌كه‌ی دانابوو.په‌ڵه‌په‌ڵه ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوون.رگی ڕه‌گاژۆ ملیان له پشتی ده‌ستی ڕاكێشابوو. وه‌ك پیره گۆیژی به‌ساڵاچوو بنكه‌ن كرابێ،ڕه‌گی ئه‌ستوور ورد ڕه‌گاوه‌ژو ببوون و جۆگە به‌ره‌و هه‌ناوی قوڵی له مێژنه‌ی ژنێكی حه‌فتاساڵه‌ی گوند ده‌جووڵان.له سه‌ر كه‌شكه و كه‌ڵه‌كه ئه‌ژنۆی به سانایی دوو شه‌هاده‌ته‌ی به قامه‌كه‌ی كرد و له جولانه‌وه‌ی تۆڵه ده‌چوو. به‌ڵام هانای نه‌بوو.بڕست،تین،گوڕ و قه‌وه‌ی لێ‌بڕابوو. ته‌ڕاتێنی له بره‌و كه‌وتبوو.هه‌ر به‌دانیشتنه‌وه نوێژ و پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌دا و دۆعای خێری بۆ دونیا كرد.سۆسه‌ی هاتنی كه‌سێكیشی ده‌كرد.له پشته‌وه بێ چركه خۆم بێ سرته‌كردبوو.تێرتێر تێی ڕامابووم.چركه‌م له خۆم بڕیبوو تا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.له ڕه‌گه شین هه‌ڵگه‌ڕاوه پێچڵاوپڵوچه ده‌ركه‌وته‌كه‌ی،ته‌نگی ده‌مه‌و ئێواره‌ێكی ڕچاوی مچوڕكاوی ڕێبه‌ندانی به‌ره‌و ڕه‌شه‌مه، ساڵانی پڕ له بیره‌وه‌ری وه‌گه‌ڕ خست.هه‌ر وه‌ك ڕه‌گه شینکەکە چووینه ناخی زستانه سه‌خته‌كان. تونكه تونكەی به‌فری سپی و سۆڵی ئاسمان ، زه‌ویان دروومانه ده‌كرد و تارای وه‌ویان پۆشابوو.سه‌مایی كلوه‌به‌فری ده‌مڕچێن بوو. چڵه‌داری خواروخێچی پاساری وگوێسه‌بانان نه‌بێت كه چۆله‌كه هه‌ڵكوشماوه‌كانی داڵده دابوو ،ڕه‌شایی چاوناكرێت. سه‌لكه چۆله‌كه ده‌بارێ،كلوه به‌فری ئاودار شڵپ له عه‌رزی ده‌كه‌وێ.هه‌رای بانماڵین و شه‌قه‌ی وه‌روه‌ره و نركه‌ی به‌فری ئاودار وه‌ك بۆمبایه‌ك ده‌ر و دیوار ده‌خووسێنی ،له كوڵان و په‌نا و په‌سا و سه‌ر ڕێگه و به‌ر ڕێگه به شڵپه‌وه سه‌ره‌وخوار ده‌كرێت. بێڵه‌ڕێی به‌رده‌ركه نوقمی له‌نجه‌ی د‌نكه به‌فره و ته‌كه‌ته‌كه‌ی جێیانه. كۆگا و جه‌زه به‌فری ڕاماڵدراوی سه‌ربانی گه‌وڕه‌كان و به‌رهه‌یوان و سه‌ر ته‌ندوور وه‌ك ته‌مبار به‌رده‌ركه‌یان ته‌نیوه، بێڵه‌ڕێك بۆ نێو ئاوایی و سه‌ركانی و تاكه‌شێری سه‌رجۆگه‌ی گه‌ڕه‌ك نه‌بێت كه له مابین ته‌مباره به‌فره‌كان دیاره و ئه‌ویش سه‌رپڕ و لێوانلێوه.به خه‌ستی دەباڕێت. لووتی قنجی جووتێك پێڵاوی قایشی له گۆره‌وی به‌ن هڵكێشراو له ده‌ر‌كه چه‌پ و چێڕی لاشیپان داته‌پیوی به ده‌لق و گونییه پێچراو ، به‌فری ساماڵساو ده‌تره‌كێنی و به‌ره‌ئه‌ژنۆێك نوقم ده‌بێت و ده‌نگی پان و پلیش بوونه‌وه و كرچه كرچی دێته‌گوێ، ده‌كه‌وێته‌جه‌ڵغه وجڵقه،ته‌شتێك له سه‌ر كه‌له‌كه‌ی له هه‌ڵكێش توندكراو و پووته ته‌نه‌كه‌ی هه‌ڵچڕاوی ده‌سكه تێخراو له گه‌ڵ دوو له‌ت ته‌پاڵه و تنۆكێ نه‌وت له به‌رده‌سێكدا به ئیسپای ده‌بنه میوانی بێڵه‌رێی ته‌ندراو. به‌كرپه‌كرپ و خرمه‌خرمی ڕێگه به‌فراویكه‌دا ڕۆچوو ،جارجار لاتراسكه ده‌به‌ستێ له به‌فره‌كه ده‌چقێت.ته‌شت و ته‌نه‌كه و ته‌پاڵه و به‌رده‌سی له‌م شان و شانی كوێره ڕێگا لەشیان نەقش دەبستێت.هاڵاوی نیوه و ناته‌واوی هه‌ناسه‌ێك له ژێر چاره‌كه‌ی له مل توندكراو و ڕووسه‌ری قورسی ریشكه‌وگوڵێنگه‌دار، هێزه‌ی هه‌ستان و درێژده‌ان به باهۆ ده‌دات. به ئیسپایی لیباسه هه‌ڵخوشاوه‌كان ده‌خاته‌وه نێو ته‌شته‌كه و به‌فره‌كان به ده‌سكێشه به‌نه‌چنراوه‌كان ده‌ته‌كێنێ و هه‌ڵكێش و چاره‌كه و سه‌رپۆشه سپی هه‌ڵگڕاو وتڵیساوه‌كه‌ی خۆیشی ده‌ته‌كێنی. دیسان له سه‌ره‌خۆ پا ده‌گوێزێته‌وه، ڕێگه به‌فرگرتوه‌كه ده‌پێوه‌ی به ئیسپایی ته‌شت و پووت له كه‌له‌كه‌ی دیكه‌ڕا توند ده‌كات.جێگۆڕكێ به ده‌سته شلبوه شه‌كه‌ته‌كانی ده‌كات. ده‌گاته لێوار جۆگه‌ی جڵغه لێدراو و ته‌نیوه له هورۆژمی به‌فردا. به لووتی كه‌وشه جیڕه‌كانی ده‌وروبه‌ر شێره ئاوه‌كه ڕاده‌ماڵێ بۆریەکە دەست دەگرێ به‌ستوویه‌تی و ڕچیاوه،ده‌ستێك له كه‌لله‌ی لووله‌كه ده‌دات. نمتك ئاو نییه! ته‌پاڵه‌كان له ده‌وری ده‌ئاڵێنێ و چوڕکاڵێک نه‌وت له‌به‌رده‌سیكه ده‌كاته بانیان و شه‌مچه له گێرفان هه‌ڵكێشكه‌ی ده‌رده‌هێنێ،نیوه خوساوه، به‌فر رێگه‌نادا. چارۆكه ده‌كات به په‌سیو وپه‌نام. ده‌سكێشه‌كان ڕێگرن.له ده‌ستی ده‌ری دینێ ،ئه‌وانیش نمیان كێشاوه. هووێك هه‌ڵماوی سڕ له ده‌سته سڕه‌كانی ده‌كات و چڵێك شمچه داده‌گرسێنی. به‌ری ده‌ستی ده‌كات به له‌نگه‌ر و گزه‌گزی ده‌ستی دێت. قاوخه شه‌مچه سكده‌دات و ده‌نووشتێته‌وه.به‌فر زه‌فه‌ری به‌ویش برده. شه‌مچه دوان و سیان له‌لا گووگرداویه‌كه‌ی دیكه‌ی ڕاده‌كێشی.ترووسكه‌ێك و بۆچه‌كێك و نه‌وت ده‌یگرێ و چزه چزه‌ی كلوه به‌فر و دووكه‌ڵی ته‌پاڵه ئاو له چاوی دره‌ده‌هێنێ. چڵمە شۆڕەیەتی،به ده‌ستی ده‌كوتێته سه‌ر لووله‌سڕه به‌فر گرتوه‌كه. جارجار نه‌وتیش ده‌كات به شێره‌كه‌دا و باریكه ئاوێكی قۆرته‌ده‌كات و میز ده‌به‌ستێت.👇
شێر لۆزه‌وده‌كات و ده‌وروبه‌ری به پریشكه و پڕمه و قوڵته و گڤه ده‌نگێوی و له به‌فه‌ره‌كه‌ی ڕۆ ده‌چێت. گورجێك به په‌له ده‌سته ته‌زیوه‌كانی وه‌ك برووسكه ده‌بات بۆ ته‌پاڵه گڕتێبه‌ربوه‌كان ،لایان ده‌بات و ته‌نكه نیوه‌ئاو ده‌كات و له سه‌ر ته‌پاڵه دووكه‌ڵاویه‌كان دای ده‌نێ تا تۆزێك شێله وگه‌رم بێت. نه‌وتی دیكه ده‌كات به سه‌ر‌یاندا.پووته ده‌مداچڕاوه‌كه ڕه‌ش ده‌بێت، هه‌ڵمی ده‌گه‌ڵ هووش هووشی ئاوی كه‌فاوی به‌پڕی شێر و ده‌نكه به‌فری ئاسمانی نه‌پساوه ده‌بنه سروودی ره‌نگاڵه‌ی ئێوارە ساتێکی ڕچاوی نیوەگەزەبەفر.چێژی گه‌رما بۆ ساتێك ده‌رژێته نێو ده‌سته‌ڕچاوه ته‌زیوه‌كانی.وره‌ده‌گه‌ڕێ، قنیچكه‌ده‌كات بۆ شۆردنی لیباسی چڵكه‌سوو و قه‌تماغه به‌سته‌ی كار و منداڵ و مێرد. به هێزی باهۆ مشت وماڵی دەدات. به زه‌بری لپی ده‌س و سابوونی مه‌راغه،جلكی چڵكن ده‌ساوێت. هه‌ڵمی ئاوی سارد وجارجار شیله‌ئاوی پووت و گه‌رماێكی سڕ ده‌چنه ناخه‌ی پێشه‌ی ته‌زیو. هەر دوو دەستی لە ئاوەگەرمەکە ڕۆدەکاتت ئێشی تێدەزێت.كاتێك هه‌ڵده‌ستێ كۆته‌ره‌ی به‌سته، پشتی ڕاسته‌وه‌نابێت. به‌فری چڕ سه‌ر و پۆتراكی داپۆشیوه. شێره ئاوەکەكه كه‌م ده‌كات. تا به‌حاڵ شۆڕاوه‌ی بێت و نه‌یبه‌ستێته‌وه. ئێسته دیسان ده‌بێ بێته‌وه بۆ ئاوی تاماو.پووته ده‌م په‌له هه‌ڵپچڕاوه‌كه ده‌خاته مل شێره‌كه، به‌ڵكو تا بێته‌وه پر ببووببێت.جه‌له شۆراوه ته‌ڕه‌كان له ته‌شته‌كه ده‌خاته‌وه و دیسان به ترس ترس و بارێكی قورس‌تر، ته‌ڕ و تلیسك و خوساو،ده‌له‌رزێت. هاڵاوی ده‌میش كارساز نییه و هه‌ردوو ده‌ستی به كه‌ل وپه‌له‌كانه‌وه گیراوه. ده‌گاته‌و ماڵ . كوڕه گچكه‌كه‌ی به قڕتاڵه‌ێك قرتیله‌وه ده‌ركه‌ی له گونیه و ده‌لق پێچراوی گه‌وڕ به پاڵه په‌ستۆ و خۆتێوه‌ژه‌ندنوه به‌حاڵ ده‌كاته‌وه.چڵمه‌ی دێت.به‌فر ڕێگه‌نادات،ته‌شته‌كه داده‌نێ له له‌ته‌گوریسی تێخراوی ده‌ركه‌كه ده‌نه‌وێ، یارمه‌تی كوڕه‌كه‌ی دەدات كه هێزی به دریاكه ناشكێت. ده‌ڵێت: ئا كوڕه‌م ڕاوه‌سته دریاكه ده‌شكێت.به‌شه باوه چاوی به دایكی ده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت مێ مێ برسیمه. ئه‌وه له كوێت سكم قووڕه‌ی دێت. پیاوی ماڵ به سه‌وه‌ته‌ێك تفاقی خۆشكراو و سه‌رو لووتی داپێچرا و مژۆڵی سه‌وزه‌تۆزگرتوه‌وه له كادێن درگا چه‌په‌ره‌كه ده‌كاته‌وه و به‌فره‌كه به نووكه پا لاده‌بات و بۆڵه‌ێكی لێوه‌دێت و ماشه‌ڵڵاێك ده‌كات.چۆلەکەی بن بانی پاساری بە فڕکە دەئاڵێنە درگای کادێن.ده‌ڵێت:خوایه شووكرت ئاسمان كون بوه! به‌ره و لای مه‌ڕ و ماڵات به كوڵانه‌ی به‌فری حه‌وشه ده‌مپه‌له‌كه‌یاندا به‌فركوت چكمه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت.چاوێك له خێزانی خیسكه‌خیسك كراوی چه‌ماوه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ له كوێیت ئافرەت؟ئه‌و به‌سته‌زمانانه قڕیان كرد.زووكه بێ تاقه‌تیان بكه! "چبكه‌م هه‌روا فریا ده‌كه‌وم ده‌ستم ڕه‌ق هڵهات"با ئه‌و لیباسانه هه‌ڵبخه‌م.ئه‌گه‌ر یه‌خ به‌ستن هه‌مووی دەبێتە دەفەکەلە.ئه‌وه دێم! له په‌تی به بزمار توندكراوی دریای نه‌وی كۆڵێك ده‌لق و گونییه بن به‌ره‌و ڕووی هاتن.شه‌قه‌ی درگا هات.ده‌چێته نێو كه‌وشكه‌نه‌كه‌وه.ماڵ سڕ و سارده و تاریكی هه‌ورگرته‌ی ئێواره‌ی ڕچیاوی زستانێكی سه‌خته. تف هه‌ڵبخه‌یت ده‌به‌ستێ.کەر تۆپێنه.كچۆڵه وردیلانه‌كه‌ی مەمكه‌مژه‌ی له ده‌م داكه‌وته. بێ ده‌نگ خه‌وته له حه‌یبه‌ت ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی سه‌رمای نه‌بێت.خۆی له بیر ه‌چێته‌وه. كوره به حاڵ سۆسه‌ی دێت.باكی كوره تێیدانه‌ماوه. باكه‌كه هه‌ڵده‌گرێ بۆ لای تانكییه نه‌وت ده‌چێت.به‌فر تنۆكه‌ی دێت.به‌ره‌و سایقه و سه‌رما و به‌سته‌ڵك و یه‌خبه‌ندان ده‌ڕوات.بیری بۆ لای چێشتی ئێواره چوو .باكی كوره سه‌ر پڕ بوه،لێی ڕژا لۆزه‌وی به‌ست."ئه‌ی حه‌یف!ئه‌وه بیرم چوو بۆ كوێ؟ زمسان سه‌رت له‌قوڕ بنێیت.ئه‌وه بۆ كه‌وتیته‌ته دواوه. نه‌وتمان پێ ناهێڵێت.كوره‌كه گڕی سه‌ندەوە ،ماڵ گرم دایسا. لیباسه‌كانی به بزمار و ته‌نافی نێو ماڵه گه‌چه‌گڵه ئاودراوه‌كه‌دا هەڵواسی. به‌ر له هه‌ڵواسین به باشی چه‌لاندیانی تا دڵۆپه نه‌كه‌نه سه‌ر فه‌ڕشه‌كان.سه‌رێكی له بێشكه‌كه‌ی دا.هاته‌وه لای كوره‌كه.كترییه گه‌وره ده‌سكه شل و وێله‌كه‌ی هه‌ڵگڕت.له به‌ر كونی په‌نجێره دلقدراوه‌كه ئاوێكی به مه‌مكه‌مژه‌كه‌دا كرد.له پاڵ سه‌رینه‌كه‌ی دایناوه. بڕێك به چاوی بەزه‌یی تماشاێكی كۆرپكه‌ی كرد.له خه‌وی ئێواره ده‌ترسا چاری ناچار بوو. ڕێگه چاره نه‌بوو.ماڵاته‌كانی تاقه‌ت نه‌كردوه. چێشتی لێ نه‌ناوه.چوه هه‌وێشخانی سارد .دوو سێ دنك هێڕه‌ل و دوو سێ چڵ پیازی هاورد و هێڕه‌ڵه‌كانی شۆرده‌وه و له‌گه‌ڵ بڕێك ئاوی كتریه‌كه له سه‌ر كوره‌كه‌ی دانا و به‌ره‌و تاقه‌ت كردنی مه‌ڕ و ماڵات خۆی ئاماده كرد. پاتۆڵ و كراسی پیاوانه‌ی بۆ كار‌و پیشه‌ی گه‌له‌خان له به‌ر كرد.قاوله‌مه‌ی شێری دا بن ده‌ستی. دریا دیسان وه‌جێڕه كه‌وت.👇
شێر لۆزه‌وده‌كات و ده‌وروبه‌ری به پریشكه و پڕمه و قوڵته و گڤه ده‌نگێوی و له به‌فه‌ره‌كه‌ی ڕۆ ده‌چێت. گورجێك به په‌له ده‌سته ته‌زیوه‌كانی وه‌ك برووسكه ده‌بات بۆ ته‌پاڵه گڕتێبه‌ربوه‌كان ،لایان ده‌بات و ته‌نكه نیوه‌ئاو ده‌كات و له سه‌ر ته‌پاڵه دووكه‌ڵاویه‌كان دای ده‌نێ تا تۆزێك شێله وگه‌رم بێت. نه‌وتی دیكه ده‌كات به سه‌ر‌یاندا.پووته ده‌مداچڕاوه‌كه ڕه‌ش ده‌بێت، هه‌ڵمی ده‌گه‌ڵ هووش هووشی ئاوی كه‌فاوی به‌پڕی شێر و ده‌نكه به‌فری ئاسمانی نه‌پساوه ده‌بنه سروودی ره‌نگاڵه‌ی ئێوارە ساتێکی ڕچاوی نیوەگەزەبەفر.چێژی گه‌رما بۆ ساتێك ده‌رژێته نێو ده‌سته‌ڕچاوه ته‌زیوه‌كانی.وره‌ده‌گه‌ڕێ، قنیچكه‌ده‌كات بۆ شۆردنی لیباسی چڵكه‌سوو و قه‌تماغه به‌سته‌ی كار و منداڵ و مێرد. به هێزی باهۆ مشت وماڵی دەدات. به زه‌بری لپی ده‌س و سابوونی مه‌راغه،جلكی چڵكن ده‌ساوێت. هه‌ڵمی ئاوی سارد وجارجار شیله‌ئاوی پووت و گه‌رماێكی سڕ ده‌چنه ناخه‌ی پێشه‌ی ته‌زیو. هەر دوو دەستی لە ئاوەگەرمەکە ڕۆدەکاتت ئێشی تێدەزێت.كاتێك هه‌ڵده‌ستێ كۆته‌ره‌ی به‌سته، پشتی ڕاسته‌وه‌نابێت. به‌فری چڕ سه‌ر و پۆتراكی داپۆشیوه. شێره ئاوەکەكه كه‌م ده‌كات. تا به‌حاڵ شۆڕاوه‌ی بێت و نه‌یبه‌ستێته‌وه. ئێسته دیسان ده‌بێ بێته‌وه بۆ ئاوی تاماو.پووته ده‌م په‌له هه‌ڵپچڕاوه‌كه ده‌خاته مل شێره‌كه، به‌ڵكو تا بێته‌وه پر ببووببێت.جه‌له شۆراوه ته‌ڕه‌كان له ته‌شته‌كه ده‌خاته‌وه و دیسان به ترس ترس و بارێكی قورس‌تر، ته‌ڕ و تلیسك و خوساو،ده‌له‌رزێت. هاڵاوی ده‌میش كارساز نییه و هه‌ردوو ده‌ستی به كه‌ل وپه‌له‌كانه‌وه گیراوه. ده‌گاته‌و ماڵ . كوڕه گچكه‌كه‌ی به قڕتاڵه‌ێك قرتیله‌وه ده‌ركه‌ی له گونیه و ده‌لق پێچراوی گه‌وڕ به پاڵه په‌ستۆ و خۆتێوه‌ژه‌ندنوه به‌حاڵ ده‌كاته‌وه.چڵمه‌ی دێت.به‌فر ڕێگه‌نادات،ته‌شته‌كه داده‌نێ له له‌ته‌گوریسی تێخراوی ده‌ركه‌كه ده‌نه‌وێ، یارمه‌تی كوڕه‌كه‌ی دەدات كه هێزی به دریاكه ناشكێت. ده‌ڵێت: ئا كوڕه‌م ڕاوه‌سته دریاكه ده‌شكێت.به‌شه باوه چاوی به دایكی ده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت مێ مێ برسیمه. ئه‌وه له كوێت سكم قووڕه‌ی دێت. پیاوی ماڵ به سه‌وه‌ته‌ێك تفاقی خۆشكراو و سه‌رو لووتی داپێچرا و مژۆڵی سه‌وزه‌تۆزگرتوه‌وه له كادێن درگا چه‌په‌ره‌كه ده‌كاته‌وه و به‌فره‌كه به نووكه پا لاده‌بات و بۆڵه‌ێكی لێوه‌دێت و ماشه‌ڵڵاێك ده‌كات.چۆلەکەی بن بانی پاساری بە فڕکە دەئاڵێنە درگای کادێن.ده‌ڵێت:خوایه شووكرت ئاسمان كون بوه! به‌ره و لای مه‌ڕ و ماڵات به كوڵانه‌ی به‌فری حه‌وشه ده‌مپه‌له‌كه‌یاندا به‌فركوت چكمه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت.چاوێك له خێزانی خیسكه‌خیسك كراوی چه‌ماوه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ له كوێیت ئافرەت؟ئه‌و به‌سته‌زمانانه قڕیان كرد.زووكه بێ تاقه‌تیان بكه! "چبكه‌م هه‌روا فریا ده‌كه‌وم ده‌ستم ڕه‌ق هڵهات"با ئه‌و لیباسانه هه‌ڵبخه‌م.ئه‌گه‌ر یه‌خ به‌ستن هه‌مووی دەبێتە دەفەکەلە.ئه‌وه دێم! له په‌تی به بزمار توندكراوی دریای نه‌وی كۆڵێك ده‌لق و گونییه بن به‌ره‌و ڕووی هاتن.شه‌قه‌ی درگا هات.ده‌چێته نێو كه‌وشكه‌نه‌كه‌وه.ماڵ سڕ و سارده و تاریكی هه‌ورگرته‌ی ئێواره‌ی ڕچیاوی زستانێكی سه‌خته. تف هه‌ڵبخه‌یت ده‌به‌ستێ.کەر تۆپێنه.كچۆڵه وردیلانه‌كه‌ی مەمكه‌مژه‌ی له ده‌م داكه‌وته. بێ ده‌نگ خه‌وته له حه‌یبه‌ت ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی سه‌رمای نه‌بێت.خۆی له بیر ه‌چێته‌وه. كوره به حاڵ سۆسه‌ی دێت.باكی كوره تێیدانه‌ماوه. باكه‌كه هه‌ڵده‌گرێ بۆ لای تانكییه نه‌وت ده‌چێت.به‌فر تنۆكه‌ی دێت.به‌ره‌و سایقه و سه‌رما و به‌سته‌ڵك و یه‌خبه‌ندان ده‌ڕوات.بیری بۆ لای چێشتی ئێواره چوو .باكی كوره سه‌ر پڕ بوه،لێی ڕژا لۆزه‌وی به‌ست."ئه‌ی حه‌یف!ئه‌وه بیرم چوو بۆ كوێ؟ زمسان سه‌رت له‌قوڕ بنێیت.ئه‌وه بۆ كه‌وتیته‌ته دواوه. نه‌وتمان پێ ناهێڵێت.كوره‌كه گڕی سه‌ندەوە ،ماڵ گرم دایسا. لیباسه‌كانی به بزمار و ته‌نافی نێو ماڵه گه‌چه‌گڵه ئاودراوه‌كه‌دا هەڵواسی. به‌ر له هه‌ڵواسین به باشی چه‌لاندیانی تا دڵۆپه نه‌كه‌نه سه‌ر فه‌ڕشه‌كان.سه‌رێكی له بێشكه‌كه‌ی دا.هاته‌وه لای كوره‌كه.كترییه گه‌وره ده‌سكه شل و وێله‌كه‌ی هه‌ڵگڕت.له به‌ر كونی په‌نجێره دلقدراوه‌كه ئاوێكی به مه‌مكه‌مژه‌كه‌دا كرد.له پاڵ سه‌رینه‌كه‌ی دایناوه. بڕێك به چاوی بەزه‌یی تماشاێكی كۆرپكه‌ی كرد.له خه‌وی ئێواره ده‌ترسا چاری ناچار بوو. ڕێگه چاره نه‌بوو.ماڵاته‌كانی تاقه‌ت نه‌كردوه. چێشتی لێ نه‌ناوه.چوه هه‌وێشخانی سارد .دوو سێ دنك هێڕه‌ل و دوو سێ چڵ پیازی هاورد و هێڕه‌ڵه‌كانی شۆرده‌وه و له‌گه‌ڵ بڕێك ئاوی كتریه‌كه له سه‌ر كوره‌كه‌ی دانا و به‌ره‌و تاقه‌ت كردنی مه‌ڕ و ماڵات خۆی ئاماده كرد. پاتۆڵ و كراسی پیاوانه‌ی بۆ كار‌و پیشه‌ی گه‌له‌خان له به‌ر كرد.قاوله‌مه‌ی شێری دا بن ده‌ستی. دریا دیسان وه‌جێڕه كه‌وت.👇