🔸گێڕانەوەی زریکەێک بە گوێرەی چەمی خوڕخوڕە.
✍عابید حسەینی
کیژێک لە سەر بارستایی کوولەکانی خوڕخوڕە ڕاوەستاوە و به خوڕەی ئاوی نزیک دەلاقە شینەکەی ڕوو لە کانیاوە بەردینەکە، پشووسوار، بە هەڵەداوان دەچێتە ناخی قژێکەوە، دەشترسێ تاریک پەرەستان چاوچنۆکانە تەخێڵی زامی بکەن، بە گەرووی هاوارێکا زریکەوێژ دەچێتە قەڵافەتی ژیان کوژیاوێکەوە.
🔸چیرۆکێ دەنگی قامیشەڵانی پاییزی و نرکەی نامووس دەڵێتەوە،
بە تۆی هەشتا لاپەڕەدا وەک ڕۆخی ڕۆباری خوڕخوڕە وەک بەردەنگێکێ ناخ پڕووکا،بچنە لای کێژۆڵە دەستەوسانەکان و بە خشپەی پاییز کە فاتمە خان لە کتێبەکەی دا دەڵێت:
"پاییز وەرزی منە، ڕەنگاڵەێک لە پاییزم و پاییز هەوێنی ناخمە. وژەی بەتەوژمی بایی کۆتایی پاییز، هەڕەشەی زستانی ڕچاو دەکات. وەرزە سپی پۆشەکە بە سەرهەڵدانی، چارکە هەمە چەشنە ڕەنگاوڕنگەکەی پاییزی هەڵووشی."
🔸وا دیارە وەرزی تەمنی ڕهاکەی فاتمە خانیش وەک زەرحاتی پاییز شەختە لێی داوە و بەستەڵکی ژیان چوەتە ناخی دەمارگرژەکان و تاڵەقژێک ختۆکە و دنەی پەنجە تیژە زەبراویکەیان دەدات و خوێن ڕکێف لێدەدات.
🔸دەتوانن بۆ چەند ساتێک دڵ بدنە دەنگی کتێبە خونچیلانە ئازاراویکەی ئەم نووسەرە تازە لاوە.
🔸هیوادارم فاتمە ئەمینی، کچی داوێنی چلچەمە و زایەڵی دەنگی ڕوباری خوڕخوڕە، بە خوێندنەوەی زیاتر ببێتە دەنگی چیرۆکی پڕ ناوەرۆک .
🔸ئەم کتێبە لە سەقز لە کتێب فڕۆشی زانکۆ دەس دەکەوێت. بە زمانی فارسی نووسراوە.
abed547blogfa.com
🌧📚@asoyzhyanisaheb