📚" بۆچی قوتابیان خۆشیان له قوتابخانه نایه‌ت.
" Why Don’t Students Like School ?"
✍️خوێندنه‌وه و وه‌رگێڕان : عابید حسه‌ینی
📒كه‌ره‌ستی به‌ڕۆژ و ئیسلایدی زرق و برقداریش فریای دۆخی سه‌قه‌تی فێركاری نه‌كه‌وت. ئاستی مامۆستا. سیستمی"مانا" له په‌روه‌ده‌ی سه‌قه‌تدا جێ گۆڕكێی پێكراوه بنگا فێرگه‌یه‌كان په‌روه‌ده‌یان له ئاستی تێكۆشان بۆ چه‌سپاندنی "مانا" دافلیقاندوه.
🔸ویلیا‌م تی ویلینگهام( Daniel T. Willingham) زانا و بیرمه‌ندی ده‌روونناسی ئامریكایی له‌م په‌رتووكه‌دا ئاماژه به شه‌ش خاڵی گرینگ ده‌كات پێویسته فێرخواز و مامۆستا و بنه‌ماڵه‌كان بزانن.
ئه‌م ڕسته شتێكی گشتی و ئاساییه بۆ مرۆڤ " كاكه دڵم پێوه نییه بچمه‌وه فێرگه!. یانی فێرگه بۆ منداڵان و گه‌نجان جێی سه‌رنج نییه و شكه‌ستی هێناوه. له‌م كتێبه‌شدا باسی پێویستی چاكسازی تاقیكردنه‌وه‌كان و گۆڕینی ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كان ناكات. به‌ڵكوو بابه‌ته‌كه شتێكی قووڵتر وبنه‌ڕه‌تی تره كه له حه‌وت خاڵدا دێته به‌رچاو:
🖊خاڵی یه‌كه‌م: مێشك حه‌زی له بیر كردنه‌وه نییه!
🔸بۆچی واده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌رزه‌كاره‌كان وا سواری كه‌ره‌سته‌ی ئیلكترۆنیكی بون كه قه‌رار نییه دابه‌زن؟ بۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له زێڕینه پڕ له زانیاریه به‌لاشه بۆ گه‌شه‌ی زانیاری بقۆزنه‌وه ده‌چن به‌لای یارییه گه‌مژه‌كانه‌وه.؟
ئه‌م پرسیاره چه‌قبه‌ستوانه زۆر باون و به شێویه‌كی زه‌قكراوه‌ش نادادپه‌روه‌ری زۆری تێدایه.
وه‌ك گه‌وره‌ساڵان و مامۆستاكان و دایكان وباوكان پێویسته شتێك سه‌باره‌ت به كاركردی مێشك بزانین و تێبگه‌ین بۆچی مێشك وا له هه‌رزه‌كاره‌كان ده‌كات به‌و شێوه هه‌ڵس وكه‌وت بكه‌ن؟
📙یەکەم شتی سەرسووڕهێنەر کە دەبێت وەریبگرین ئەوەیە مێشکمان لە ڕاستیدا حەزی لە بیرکردنەوە نییە. ئێمە لێرەدا باسی بیرکردنەوەکانی ڕۆژانە ناکەین، بەڵکوو باسی ئەو پرۆسە مەعریفیانە ده‌كه‌ین کە وزەیان زۆر ده‌وێت و ئاستیان بەرزتره و لە کاتی خوێندنەوەی دەقێکی سەخت یان چارەسەرکردنی کێشەیەکی ئاڵۆزی بیرکاری‌دا بەکاریان دەهێنیت. تەنها بیر لەوە بکەرەوە کە مێشك له كاتی شیکردنەوەی مەتەڵێک داوای باج ده‌كات! ئەوە ئەم جۆرە پرۆسەی بیرکردنەوەیە کە مێشکی مرۆڤ حەزی لێی نییە. لە ڕاستیدا مەیلی سروشتی ئەو ئەوەیە کە هەوڵ بدات بە تەواوی لێی دوور بکەوێتەوە. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێ بڵێین مێشك له بیركردنه‌وه‌دا خاو ده‌رناكه‌وێت، بەڵکوو پێویستی بە بڕێکی یه‌كجار زۆر وزە هەیە. لە سەردەمی راوچی بوونی باوباپیرانی سەرەتایی ئێمەدا، بە دڵنیاییەوە ئەو وزە زۆره له شوێنی خوێدا به كار ده‌برا. مێشك به‌شی هه‌ره‌زۆری وزه‌ی خۆی بۆ ئه‌و پڕۆسانه ته‌رخان كردووه كه گرنگن بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامی مرۆڤ وه‌ك دیتن و جووڵه‌كردن. به‌م هۆوه هێزی دیتن و جووڵه‌مان چالاكتره. بۆ میناك ماشین حیساب خێراتر كاری بیركاری ڕاده‌په‌ڕێنی، بەڵام هێشتا هیچ پێژمێرێك ناتوانێت بە درێژایی کەنارێکی بەردینی دەریادا بڕوات. ئه‌م ئه‌وه ده‌ر ده‌خات هه‌رچه‌ند مێشكمان له بینین و جووڵه‌دا باشه به‌ڵام له بیركردنه‌وه‌دا ته‌ڕه‌ماش و قه‌نه‌له‌شه. ئه‌ی بۆ له ناسینه‌وه‌ی نموونه‌كان و چێوه‌كان باشین؟ ئه‌مه‌ش پێویستی به وزه‌ی زۆر هه‌یه.بوونی ئه‌م لێهاتوویه له ناسینه‌وه‌ی میناك و چێوه نموونه‌یه‌كان به یه‌كم سه‌رنج واده‌كات دواتر به خێرای لێكی بده‌ینه‌وه و له گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌ڵیانبسه‌نگێنین. ئه‌مه واده‌كات له دیته‌نه‌وه‌ی دواتر دا زۆر پێویستمان به وزه نه‌بێت. تەنها بیر لەوە بکەرەوە کە کۆرپە چۆن فێری قسەکردن دەبێت. کەس دای نانێ تا وانه‌ی قسه‌كردن و ڕێزمانی فێربكات. بەڵکوو کۆرپە بە غەریزە شێوازەکانی زمان دەبینێت و بە هەندێک بارودۆخ و شتەوە دەیانبەستێتەوە. بەم شێوەیە “دایک” و “باوک” ناوەکانیان وەرگرتووە، و چۆن کۆرپە فێردەبێت دەنگێکی وەک “ماڵئاوا” دەربکات کاتێک کەسێک دەڕوات.
ئێمه زانیمان ناسینه‌وه‌ی نه‌خشكان ڕێگره له‌وه‌ی مێشك وزه‌ی زۆر به كار ببات. بەڵام ئامرازێکی تری مەعریفی هەیە کە ڕێگرییمان لێدەکات له‌وه‌ی دیسان مێشكمان بانگهێشت بكه‌ینه‌وه بۆ میناك لەکاتی شانە كردنی قژماندا: ئه‌ویش یادەوەریه.
🖊خاڵی دووهه‌م:
✏️Humans have two equally important types of memory.
📙مرۆڤ دوو جۆری یاده‌وه‌ری گرنگ و یه‌كسانی هه‌یه.
🔸بیهێنە بەرچاوت ئەو هەوڵەی کە پێویستە ئەگەر هەر جارێک پیازێکت وردکرد، ناچار بیت سەرلەنوێ بزانیت: لە چ گۆشەیەکدا دەبێ چەقۆکە بگریت و لە کوێدا بیبڕیت؟ خۆشبەختانە مێشکمان بە شێوەیەک گەشەی کردووە کە ڕێگەمان پێدەدات چارەسەری کێشەکانی ڕابردوو کۆبکەینەوە – لە یادەوەریدا. یادەوەریمان دەکەوێتە دوو بەش. بیرەوەری کارکردن باشترە وەک جۆرێک لە هۆشیاری بیری لێبکرێتەوە. ئێمە ڕاستەوخۆ لە ژینگەکانمانەوە زانیاری وەردەگرین و بیرگەی کارکردن مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیاریانە دەکات کە گونجاون لەگەڵ ئەو ئەرکەی کە لەبەردەستدایە. بۆ نموونە کاتێک ئێمە ژمارەیەکی تەلەفۆن بە شێوەیەکی کاتی لەبیر دەکەین یان دەژمێرین کە چەند پیاز ورد کراوە، ئەوە بیرگەی کارکردنمانە کە ئەو ژمارانە هەڵدەگرێت. بەڵام بیرگەی کارکردنی لەڕادەبەدەر لە توانای خۆیدا بڕێك سنووردارە. تەنها دەتوانێت لە یەک کاتدا حەوت بابەتی بچووک ڕابگرێت یان شه‌ن و كه‌وی بکات. هەرچەندە لایەنێکی باش لەم سنوورەدا هەیە. ئایا دەتوانیت بیهێنیتە بەرچاوت کە هەموو ژمارەیەکی تەلەفۆن کە بینیوتە بۆ هەمیشە لە مێشکت‌دا جێگیر بێت؟ تەنها هەندێک لەو شتانەی لە بیرگەی کارکردندان دەگوازرێنەوە بۆ فۆڕمی دووەمی بیرگە. ئەمە یادەوەری درێژخایەنە، ئه‌ویش کۆگای گەورەی زانیاری مێشکه. ئه‌م گواستنەوەیە تەنها لەو کاتەدا ڕوودەدات کە زانیارییەکان بە گرنگ هەژمار بکرێن. یادەوەری درێژخایەن ئەو شوێنەیە کە مێشک زانیاری هەڵدەگرێت، بەڵام بەبێ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادار بین خۆبۆخۆ كۆ ده‌بێته‌وه. لەوێدا زانینەکە دادەنیشێت تا كاتی پێویست .ئەوە چۆنە بەبێ ماندووبوون دەزانین کە پڵنگەکان هێڵیان هەیە یان ئێمە پیازی سوورمان پێ باشترە. پرۆسەی وەبیرهێنانەوە زانیارییەکان دەگوازێتەوە بۆ بیرگەی کارکردن تا جارێکی دیکە ئاگاداری بین. لێکچوونێکی جوان بۆ بیرگەی درێژخایەن و کارکردن بریتییە لە چیپی ڕامی کۆمپیوتەر و هارد دیسک. ڕام، یان بیرگەی دەستگەیشتن بە شێوەی هەڕەمەکی، ئەو شوێنەیە کە ئامێرەکان زانیاری پێویست بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکان هەڵدەگرن، بەڵام بۆ ماوەیەکی زیاتر لەوە. لە لایەکی ترەوە هارد دیسکەکان داتای بەڕاستی گرنگ بۆ هەمیشە هەڵدەگرن. لە ڕاستیدا بەو پێیەی یادەوەرییەکانی مرۆڤ سیستەمێکی هێندە کارامەیە بۆ پرۆسێسکردن و هەڵگرتنی زانیاری، زانایانی سەرەتایی کۆمپیوتەر لە ڕاستیدا مێشکی مرۆڤیان وەک مۆدێلی خۆیان وەرگرتووە و کۆمپیوتەریان دیزاین کردووە بۆ ئەوەی لێی وەربگرن!
🖊خاڵی سێ:
✏️Learning is a heavily context-based process.
📙بۆ فێر بوون ده‌بێ بناونه‌كه‌ی پاش هه‌ڵبه‌سرابێت.
🔸بۆ ئەو کەسەی کە زمانی دایكی ئینگلیزیه ، فێربوونی زمانی ئەڵمانی، لە کاتێکدا سەختە، بەڵام به‌قه‌ت فێربوونی زمانی ژاپۆنی بۆی ئه‌سته‌م نییه. بۆچی واییه؟ تۆ پێت وابوو کە بەو پێیەی هەردووکیان زمانی بیانین، فێربوونیان بە یەکسانی قورس دەبێت.بەداخەوە بۆ ئەو تاراوگەیانەی کە ئینگلیزی زمانن لە ژاپۆن، تەنها مێشک بەو شێوەیە کارناکات. راستیه‌ك هه‌یه مێشك بۆ زانیاری نوێ و گۆچ نه‌كراو خۆی ناڕه‌تێنێ. كه‌یفی له زانیاری كلكدار و ڕیشه داكوتاوه كه پێشتر تۆزێك بۆنی كردبێت. واباشتر له پاڵ زانیارییه نوێكدا بڕێك شتی ناسیاو وڕێگه خۆشكه‌ر هه‌بێت. كه‌واته هاتوو ناوه‌رۆكی بنه‌توودار نه‌بێت تا كاریان له گه‌ڵدا بكه‌ین درووست كردنی پردی په‌یوه‌ندی قه‌تماغه نابه‌سێت و جه‌سپاندنی زانیاریه‌كان كه‌م ڕه‌نگ ده‌بێت .
ئێوه بێن ئه‌م بڕگه‌یه له‌ته‌له‌ته چاو لێبكه‌ن.
ئه‌مه كرده‌یه‌كی ساكاره به‌ڵام گرینگه: سه‌ره‌تا شته‌كان له ده‌سته‌ی جیاوازدا ڕێكده‌خه‌یت. ئەمە بە شێوەیەکی باو لە ڕێگەی هەماهەنگی ڕەنگەکانەوە ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە یەک گروپ بەس بێت بەپێی بارودۆخەکەت. هاتوو له به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌كانی ژیان له شوێنه‌كه‌ت نییه ناچاریت بار بكه‌یت. له قۆناخی دواتر دا ده‌ست ده‌كه‌وێت و تۆكمه ده‌بێت.به‌ڵام شتێكی گرنگ هه‌یه ده‌بێ له‌به‌ر چاوی بگریت. زیاده‌ڕه‌ووی له ئه‌ركه‌كاندا مه‌كه. دایمه گووتوویانه كه‌مكه‌م و خۆشخۆش.
تێگه‌یشتن باسه‌كه باسی چی ده‌كات؟
له‌به‌رچاو بگرن كه‌ره‌سته‌یه‌كی جلشۆردنتان كڕێوه. بۆ خوێنه‌نه‌وه‌ی ڕێنوێنیه‌كانی كارا كردنه‌وه‌ی ده‌بێ مێشكت بخه‌یته گه‌ڕ. هاتوو به وڵامه‌كه‌ت نه‌گه‌یت شه‌كه‌ت ده‌بیت. ئه‌مه له به‌ر چییه؟ له به‌ر ئه‌وه‌یه بنا‌وان و بنه‌توو له هه‌نبانه‌ی مێشكدا ده‌س ناكه‌وێت تا ڕسته‌ی ڕێنوێنیه‌كانی پێ لێك بده‌یته‌وه.
كاتێ چاو له‌م بابه‌ته ده‌كه‌یت. ده‌رخه‌ری ئه‌ویه ده‌بێ مامۆستایان ڕچاوی به‌ر له فێربوون بكه‌ن تا بزانن بۆ وتنی بابه‌ته‌كانیان زه‌ویكه خۆشكراوه یان شێف بڕیاوه. ده‌بێ مامۆستا ئه‌رخه‌یان بێت له‌وه‌ی قوتابیه‌كانی به ئاستی دڵگرمی له شته‌كه گه‌یشتوون و زه‌ویه‌كه پوخت كراوه جا ئه‌وجار كه‌وێته‌كارا كردنه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌كی. كاتێ شته‌كان به‌م ئاقارانه‌دا تێپه‌ڕ بێت ئه‌وه بار‌و دۆخ بۆ كێشه‌گه‌وره‌كانیش ده‌رخسێت. بۆ میناك به‌ر له‌وه‌ی قوتابی فێر بێت تاكوونێ چێوه‌ی جه‌غزێك به‌ده‌ست بێنت. پێویسته سه‌ره‌تا هه‌توانی لیکدانی هه‌بێت.
🖊خاڵی چوار:
📙بنه‌مای ڕاستیه كێ‌و له بن دێنێ.
🔸زۆر كه‌س حه‌زی له بینینی فیلمه. به‌ڵام خۆ كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی به شوێنی هه‌ستیاری فیلمه‌كه بگات له گه‌ڵ كه‌س كێبه‌ركێ ناكات بۆ ئه‌وه بگاته شوێنی هه‌ستیاری فیلمه‌كه.هه‌رچه‌نه ئه‌وه باشترین ساتی فیلمه‌كه بێت. ده‌نا سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كه تێك ده‌ته‌پێت و هاتوو باز بده‌یته قۆناخی دواتر ئه‌وه شوێنی هه‌ستیاری فیلمه‌كه بزر ده‌بێ و هیچ ده‌سكه‌وتێكی نابێت. هەمان شت بۆ فێربوونیش ڕاستە. زۆربەی مامۆستایان دەیانەوێت خوێندکارەکانیان پەرە بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و توانای شیکارییان بدەن. ئەمەش شتێکی تێگەیشتووە چونکە ئەمانە کارامەیی بەنرخن. بەڵام پێش ئەوەی خوێندکاران بتوانن ئەوە بکەن، زۆر گرنگە کە تێگەیشتنێکی پتەو لە ڕاستی و بنەما بنەڕەتییەکانی بابەتەکە پەرەپێبدەن. تەکنیکێکی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی ئەمە ئەوەیە کە پێی دەوترێت chunking. یەکێک لە گەورەترین سنووردارکردنەکان کە مێشکمان دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات، سنوورداربوونی یادەوەری کارکردنیەتی، بەڵام چارەسەرێک هەیە: ئەگەر ئێمە "چەنک" بکەین، یان بەشەکانی زانیاری لەسەر بنەمای ڕاستییەکان لە بیرگەی درێژخایەندا بەیەکەوە ببەستینەوە ئەوە بیرگەی کارکردنه بۆ حیسابکردنی ئەرکە ئاڵۆزەکانی تێفكرین ساناتره.با بزانین ئه‌مه چلۆن كار ده‌كات؟ وا بزانه ده‌بێ پیتەکانی وشه‌ی O C G N O N I T I لەبه‌ر بکەیت، بۆ ئەوەی ئەوە بکەیت، دەتوانیت یان نۆ پیتی تاک تاك لەبیر بکەیت، یان دووبارە ڕێکیان بخەیتەوە بۆ وشەی "ناسین" تا بتوانی له به‌ری بكه‌یت. ئەم تاکە وشەیە بە تەواوی هەمان زانیاری ئەو نۆ پیتە لەخۆدەگرێت، بەڵام تەنها یەکێک لە شوێنەکانی ناو بیرگەی کارکردنت بەکاردەهێنێت.
دەتوانرێت هەمان تەکنیک بۆ لەبیرکردنی ڕاستییەکان بەکاربهێنرێت. لەگەڵ کۆکردنەوەی زانیاری ڕاستەقینەی بیرەوەری درێژخایەن، مێشک دەست دەکات بە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان خاڵەکانی زانیندا.
🖊خاڵی ٥
📙پرۆسه‌كانی فێركاری منداڵان زۆر له یه‌ك ده‌چن و جیاوازیان كه‌مه.
🔸زۆرجار بیستووتانه هه‌ر كه‌س ده‌ڵێ كاكه من به شێوازی دیتن چاكتر فێرده‌بم یه‌كێكی ده‌ڵێ به بیستن و كه‌سێكی دیكه به هه‌ست پێكردن. ئه‌م یانی ئه‌وان جۆگه‌له‌ی كێشانی زانیاریان بۆخۆیان دیاری كردووه. ئه‌مه شتێكی چاكه. به‌ڵام ده‌كرێ بڵێیی باشه؟ ده‌یان لێكۆڵینه‌وه ده‌ریانخستوه كاتێ به دڵخوازی منداڵان هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌ك دابین ده‌كه‌ی. چڵووسكێكی لێ هه‌ڵنكڕاوه و جیاوازی ئه‌وتۆی نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌مه له ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌ییدا تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یه. هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك پشتگیری ئه‌م گریمانه‌ی نه‌كردووه. به‌ڵام په‌ڵپ و به‌هانه مه‌هێره‌وه كه نه‌خه‌یر چوونكوو فڵانه كه‌ره‌سته و فیساره شتم نه‌بوو بۆیه به خه‌سار چووم و نه‌متوانی خه‌ڵاتی نوبێل به‌ده‌ست بێنم. له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوودا ئه‌م ڕوانگه‌یه جێگیر بووه و به ڕاڤه وڕاهێنانی یارمه‌تی گه‌یاندووه.بنكه فێركاریه‌كانی ڕۆژئاوایی زۆری له مامۆستاكان كردوه تا هێز و گوڕی زۆر ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م جۆگه و بناوانه دیاری كراوانه‌ی فێربوون كه خۆیان په‌سه‌ندیان كردوه. كاتێك جوان بیری لێده‌كه‌یته‌وه قۆرتمێك دیاره:
چه‌ند ڕێڕه‌وێك دیاری كراوی بیستن، بینراو و هه‌ست پێكردن دانراون بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان بچنه بیرگه‌ی درێژخایه‌ن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جه‌ختی له سه‌ر ده‌كرێته‌وه دیارده‌ی "مانایی " ئه‌و بابه‌تانییه. به‌ڵام ئه‌م جۆگه كێشا‌و ودیاریكراوانه و ته‌نانه‌ت له‌مانه‌ش چاكتر نه‌یان توانیوه وه‌رگرتنی "مانا" چكێك زیا‌و بكه‌ن. ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ێنێ كه مناڵه‌كان له توانیدا یه‌كه‌ن و جیاوازیان نییه. بێگمان كه‌سانێك له بیركاریدا شیاون و كه‌سانێكی دیكه له وێژه‌دا نوقم بووگن.
به‌ڵام به كرده‌وه شتێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان ئه‌م شێوازه لابه‌رن:باشتر واییه مامۆستا بیر له ناوه‌رۆك بكاته‌وه تا جۆگه‌كانی گه‌یاندن. بۆیە، ئەگەر تۆ مامۆستایت، واز لە بەفیڕۆدانی هەموو کاتەکانت بێنە لەسەر پێشکەشکردنی سلایدی زرق وبرقدار! هیچ سوودێکی نییە فێرخواز ناچار بکرێت لە ڕێگەی شێوازی زانستی بێ بنەماوە فێربێت. ده‌كرێ بڵێین هه‌ر جۆره فێركاریه‌ك جا چه بیستنی بێ یان دیتنی و هه‌ست پێكردنی كاتێ به كه‌ڵكه یارمه‌تی بواری گرتنی" مانا" بدا شتێكی باش و به كه‌ڵكه.
🖊خاڵێ٦
No one is born with a fixed intelligence level
📙كه‌س وا له دایك نه‌بووه ئاستی زیره‌كیه‌كه‌ی جێگیر و نه‌گۆڕ بێت.
🔸بۆ ماوەیەکی زۆر، وا گریمانە دەکرا کە منداڵان بە بەهرەکانیانەوە لەدایک دەبن و وه‌ك به‌ردێك جێگر بووه؛ خەڵک وەرزشوان یان زیرەک بووگن و هیچ شتێک نەیدەتوانی ئەوە بگۆڕێت. بەڵام ئەم گریمانانە لەم دواییانەدا کەوتوونەتە بەر هێرش. لە مشتومڕی سروشت بەرامبەر بە پەروەردەکردندا، پەروەردەکردن دواجار خەریکە شایستەی خۆی بەدەست دەهێنێت. ئێستا دەزانین کە زیرەکی دەرئەنجامی ژنێتیك و ژینگەیە. زیرەکی لەسەر بنەمای توانای مێشک دامەزراوە. بەڵام بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە، دەرکەوتووە کە مێشک لە ڕادەبەدەر خۆگونجێنه. ئەمە بۆ ئینکاری ئەو ڕاستییە بایۆلۆژییە نییە کە منداڵان بە ئاستی جیاوازی زیرەکی لەدایک دەبن؛ تەنها ئەوەیە کە دەتوانرێت ئەو ئاستانە بگۆڕدرێن. بەڵام ئەمە پێویستی بە هەوڵی بەردەوام هەیە. لێ ئه‌مه دوا قۆناخ نییه. دەردەکەوێت کە هۆکارە ژینگەییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو مانادارترن لە پێکهاتەی دیاریکردنی زیرەکیدا. تا هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو وا بیر دەکرایەوە کە کاریگەریی هۆکارە ژینگەییەکان لە ڕادەبەدەر سنووردارە. زیره‌كی تاكه بوار نییه بۆ زاڵ بوونی ژینگه به سه‌ر ژنێتكدا. بۆمیناك کەسانی به‌ركه‌وته‌ی بڕبڕەی پشت دەتوانن بە دەستی كه کەمتر پێ ده‌نووسن فێری نووسین بن. بەڵام پێویستی بە مەشقکردن هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو پەسەندکردنەی کە لە جینەکانیاندا کۆدکراوە. ئه‌وه‌یش به خوێنكار بوترێ ڕاده‌ی زیركی به تیر وپشك به‌ركه‌وته ئیتر بۆ هان دان نابێت و له تێكۆشانی ده‌خات. بۆ به‌ربه‌ركانێ له گه‌ڵ ئه‌مه ده‌بێ به فێركار بوترێ ده‌توانێ ڕاده‌ی زیره‌كی خۆی به‌رێته سه‌ره‌وه. ئیتر لێره‌دایه كاری فێركاری چالاك دێته گۆڕه‌پانه‌وه.
🖊خاڵی٧
📙فێركاریش وه‌ك هه‌موو كارامه‌ییه‌كان ئاڵكاوییه:
🔸ده‌بێ ڕاڤه وڕاهێنانی زۆر چاكی له پشت هه‌بێت. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی زۆربه‌ی په‌روه‌رده‌كاریه‌كان له‌وه‌دایه. مامۆستا به شێوه‌یه‌كی تاك وانه ده‌ڵێته‌وه و له پۆله‌كه‌ی خۆیدا قه‌تیسه. ئه‌وه‌ی كه مامۆستیان له كاتی وانه وتنه‌وه‌دا به ته‌نیان به ئه‌رێنی و نه‌رێنی شتێكی خراپه.
دامه‌زراوه په‌رورده‌یه‌كان له قنگه‌وه له‌غاوی كاره‌كه ده‌كه‌ن. له جیاتی ئه‌وه‌ی كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستا بكه‌ن پڕژاونه‌ته سه‌ر لق و پۆ. ده‌بێ بزانرێت. قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی له په‌روه‌رده مامۆستا ده‌یكات. هه‌زار كه‌ره‌سته‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بده‌یته خوێندكار تا مۆستا به هۆش و گۆش نه‌وێ تڵپاتی ته‌ڕ ناهێنێ. مێشکی مامۆستایان بە تەواوی وەکو مێشکی خوێندکارەکانیان کاردەکات. واتە هەمان بنەما مەعریفیەکان دەبێتە هۆی سەرکەوتن. لە ڕاستیدا زۆربەی مامۆستایان هه‌ر لە پێنج ساڵی یەکەمی وانەوتنەوەیاندا شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌ی خۆیان بەدەست دەهێنن. دوای ئەوە بەزەحمەت هیچ شتێک دەگۆڕێت. توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٥ی نووسینگەی نیشتمانی توێژینەوەی ئابووری ئەمریکا لە ڕاستیدا دەریخست کە تەنها لە دوو ساڵی یەکەمی وانەوتنەوەدا بوو کە مامۆستایان بەشدارییەکی ئەرێنییان لە فێربوونی خوێندکاراندا کردووە. ئه‌وه‌ی زیان ده‌گه‌ێنێ به فێركاری نه‌بوونی چالاك كردنه‌وه‌ی كارامه‌یی له مامۆستادا داییه. هاتوو داواكاری پێداچوونه‌وه و ئاست به‌رزی له مامۆستا نه‌كرێت. ئاش هه‌مان ئاشه.