🔸ماچ بده‌نه مامۆستا هۆگر با پێستی جوان بێت.
✍عابید حسەینی.
🍂📚گه‌شتێكی فێنك بۆ کۆمەڵە شێعری " سه‌فه‌رێ له بناری ئێواره‌دا"
نووسینی شاعیری هه‌ست ناسك. مامۆستا ئازاد سه‌یدئیبراهیمی " هۆگر".📚
🔸شێعر لای من چێژه و به‌س و له نێو ئابڵووقه وته‌ڕاتێنی وشه شاگه‌شكه ده‌بم.به حه‌ز و خۆزگه‌ی ساته‌كاندا ده‌چمه ناخی ئازاره‌كان. بۆ ساتێك له ده‌لاقه‌ی ته‌نگ و ترشه‌وه ده‌چمه پێده‌شتی ململانێی ئاواته بڕووسقاوه‌كان. هه‌ناو ده‌ڕووشێت. به بریسكانه‌وه‌ی مۆمێكی بێ ئه‌نوا، په‌پووله‌ی ناخ به‌ره‌و ئه‌م تابلۆیانه ده‌مبات.
🔸من وشه‌ی سروشت و گوند و چیا ده‌مهه‌ژێنێت. خۆم پێ ناگیریت. له گه‌ڵ تیشكۆ هه‌ڵده‌كشم و له گه‌ڵ نسێی گابرد ده‌سله‌ملان ده‌بم. وێڕای مچووڕك و ته‌زوو بازره‌قه ده‌بەستم . له ئێواره پیاسه‌دا ده‌س ده‌خه‌مه سه‌ر شان وباهۆی په‌ڕتووكێكی لانه‌واز وته‌ریك ، هه‌ركات له كتێبی قه‌به‌دا گوم ده‌بم، جارز و ماندوو ده‌چمه كلێنی شێعرێكی چاو بزوێن و ئۆقه‌ره‌ی لێ ئاژین ده‌كه‌م. به ڕەپسته و كۆڵه‌وه‌س و ئاونیادا ده‌چمه‌ی حه‌زی تازه‌ی سروشتی خواكرده.
🔸ئێواره‌ییه و سانم هه‌ڵگرت و چوومه په‌نا و په‌سای چركه ساته‌كانی مامۆستا هۆگر . به‌له‌نگازانه چاوی شین و مه‌ندی بێكه‌نارم لێ هه‌ڵسووڕانه،له نێو كه‌زه و شنه وفێنكیدا مۆڵه‌قێك هه‌ناسه‌م هه‌ڵكێشا.لای مامۆستای قوتابخانه‌ی زمانی كوردی پشوێكم وەبه‌ر هاته‌وه و ئاوا ئێواره‌م به سه‌ر برد.
🔸ئێواره لای مامۆستا هۆگر چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی هه‌ییه.
🔹ده‌ڵێن:
"سه‌فه‌رێ بكات هه‌تا ناخی ئێواره بۆ ئه‌گه‌ر و داخ.به هۆی ئه‌وه‌ی نیگای په‌نجه‌ره‌لاوازه‌كانی له بناری ئاسمانی ئێواره ڕۆچوه، ڕۆژ هه‌تا تیخی ده‌راوێژی له ئێواره بڕۆات و حه‌یرانێك به خه‌مگه‌ی ته‌ژی ئێواره بچڕێت، به‌ڵام مه‌نێك، له نیگای قورس و له بزه‌ی پڕ له فه‌نه‌ی ئێواره تۆقاوه. له جه‌نگه‌ی خه‌وی ئێواره،ده‌ركه‌ی لێ كپ كراوه . هه‌ناسه‌ی له ئاواره‌ی ئێواره ده‌رنایه‌ت. له باوه‌شی زه‌ردێكی ژین هه‌ڵوه‌ریوی ئێواره‌یێكی كپ و ته‌نیا هه‌ڵترووسكاوه.ته‌نانه‌ت خه‌ییام ئێواره په‌نی پێداوه و گریان و ته‌مێ دایگرته."
بۆ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ،
"ساڵهایه له نه‌بوونی ده‌لاقه‌ی دیواره‌كانی ده‌گه‌ڕێت. په‌یمانه تا به گه‌زتنی ئێواره‌ت هه‌ر نه‌چم.
كه‌سه‌كه‌ی له سووری زه‌رده‌په‌ڕی ئه‌م ئێواره‌یه‌دا دیوه و له نسێی ئێواره‌دا بێكه‌سانه ئاڵه بۆی.
زوڵاڵی خوایشی ئێواره به‌ی ئیشاره‌ی كه‌سه‌كه‌ی تێكه‌ڵاوی خۆڵ ده‌بێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی ماچی هه‌نگ له ئێواره‌دا بنووسێ به شاری ده‌مدا.
له كۆتاییدا:
" له به‌ر ئه‌وه‌ی به ئێواره‌وه گرساوه.نه‌خشی ڕه‌نگی ئاسۆ له نێو ئێواره‌ی ئاودا ده‌گرێت.
سه‌ری به ئێواره‌ی بزه‌ی به‌ناز مه‌نگ ده‌بێ.
ئێواره هیلاكتر له ئاره‌قه‌ی شان و هه‌ناسه به تاریكی دا ئه‌نووسێت.
بەڵام نۆژەن کردنەوەی بە ماچێکە. ئێوارەتان لە بیر نەچێت.
abed547.blogfa.com
@asoyzhyanisaheb
📚چوونه ناخی ڕۆمانی ( قیز ، تهوع ،nausea)
✍عابید حسەینی.
abed547.blogfa.com
🔹ئه‌م ڕۆمانه خه‌ڵاتی نۆبڵی ساڵی١٩٦٤ پێ به‌خشراوە.
🔹ژان پۆل سارتێر ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌ر نگرت.
🔸له‌و سه‌رده‌مه‌دا سارتێر مرۆڤێك بوو كه پتر له بیست ساڵ، باڵی به‌سه‌ر بواری وێژه‌ی فەڕانسە و هه‌زری دونیادا كێشابوو، وه‌ك شاره‌زاێكی ڕامیاری لێكدانه‌وه و بۆچوونی هه‌بوو، قسه‌ی ده‌كرد ده‌ینووسی. فیلسووفێكی ڕێپیشانده‌ر بوو بۆ دوای شه‌ڕی دووهه‌می دونیا.
🔸له سه‌ره‌تاوه سارتێر باسی ته‌نیایی مرۆڤ و ئازادی و هه‌ڵبژاردن و به‌رپرسیاره‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مانه دەکرد. زۆربه‌ی هاوده‌وره‌كانی خۆیشی وه‌ك ئالبركامۆ و مالرۆیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌انه ده‌ده‌وان.
🔸مرۆڤی سه‌رده‌می نویی له ته‌نیاێكی زه‌قدا جینگڵی ده‌خوارد. بۆ ئه‌م مرۆڤه بێ په‌نا و په‌سا داڵده‌ێك نه‌بوو ، ڕێڕه‌وێك ڕچاو نه‌ده‌كرا. ئه‌م دڵه‌ڕاوكێی ته‌نیاییه و به‌رپرسیاره‌تییه پێكۆ بێزاركه‌ر و قیزه‌وه‌ن بوون. ئه‌م باسه كۆڵكه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ی سارتێرن.
🔸 ڕۆمانی ( قیز ، تهوع ،nausea) یه‌كه‌مین ڕۆمانی سارتێره و خۆیشی به باشترین نووسراوه‌ی خۆیی دایده‌نێت.
ڕۆمانێكه به كه‌ڵێن و كه‌لبه‌ری زۆری فه‌لسه‌فه‌وه، ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری كابراێكه به ناو ئانتوان ڕووكانتن، ڕۆژه‌كانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و به بۆچوونی خۆی لێكدانه‌وه بۆ ئازادی ،خه‌یاڵ، كات و دیارده‌ناسی ده‌كات.
🔸 ڕووكانتن پیاوێكی ڕه‌به‌نه له هه‌موو كه‌ره‌سته‌ێك قیز ده‌كات و دڵی به‌یه‌كدا دێت. به دوای وڵامی ئه‌و دڵ به‌یكداهاتنه ده‌گرێت.
سه‌رتا ده‌ڵێت : ئێمه بۆ هه‌ین؟ بۆ ناسینی ئه‌م كابرا كه سارتێر ده‌ڵێت: خۆمم.
پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تی دێته‌گۆڕێ .
ئه‌رێ ئێمه ده‌توانین كه‌سێك یان شتێك بناسین؟ ئه‌گه‌ر وڵامه‌كه‌ت ڕاسته. چلۆن؟
🔸له گه‌ڵ ڕۆمانه پڕ له پێچڵاو پڵووچه‌كه‌ی سارتێر خۆتان هه‌ڵبدێرنه نێو گوژمه‌ی بیر و هزره‌وه.
🔸وەرگێڕانی چەند دێڕێکی سەرتای ڕۆمانەکە لە ئینگلیسیەوە بۆ کوردی.
🔸The best thing would be to write down events from day to day. Keep a diary to see clearly—let none of the nuances or small happenings escape even though they might seem to mean nothing. And above all, classify them. I must tell how I see this table, this street, the people, my packet of tobacco, since those are the things which have changed. I must determine the exact extent and nature of this change.
🔹🔹باشتر له هه‌موو شتێك ئه‌وه‌یه لێنووسێكی بیروه‌ره‌ی دابنیت و هه‌موو ڕۆژێك ڕوداوه‌كانی تێدا بنووسیت تا باشتر لێیان تێ بگه‌یت.له ورده جیاوه‌زیه‌كانه‌وه بگره تا ڕاستیه بچۆكه‌كان كه زۆر به‌رچاو نایه‌ن دانه‌بوێری نه‌كه‌یت.له سه‌روی هه‌موویانه‌وه واباشتره ریزبه‌دنیان بكه‌یت.ده‌بێ بوترێ ئه‌م مێزه، شه‌قام ، خه‌ڵك و كیسه تووتنه‌م چلۆن ده‌بینم. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ئه‌مانه‌ن گۆڕاون. ئێمه ده‌بێ به سه‌رنجێكی پته‌وه‌وه هه‌وێن و ئاته‌گی ئه‌م گۆڕانه دیاری بكه‌ین.
📚کتێب ڕووناکییە.
📚🍂@asoyzhyanisaheb