📚ژولوێڕن هه‌ژده ساڵ بەر لەوەی بچێته تاران هاتوەتە سەقز
✍️عابید حسه‌ینی ( چاوشین هه‌ژار)
📖🖊ساتێك وێڕای نووسه‌ری ئاونگاردی سه‌قزی " عه‌بدوڵڵا ناهید.( ئیفتخار)
🔸بێ ئاگا له به‌ر قاپیه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆماندا. به ئاگا له ورده نووسه‌ری كه‌ن و كولێنی دوونیا.
✏️ئیسماعیل مه‌حموودی له كتێبی " گوتاری تازه‌گه‌ریی كوردی" ده‌ڵێن:" زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و هه‌ر وه‌ها به‌شێكی به‌رچاوی مامۆستایانی زانكۆ ماركێتێكی قه‌ره‌باڵغیان په‌یدا كردوه و له په‌سا ڕۆڵی گه‌ڕیده ده‌گێڕن، به‌رده‌وام خه‌ریكی هێنان و هاورده‌كردنی شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تیورێك له وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێن . به‌رده‌وام خه‌ریكی نواندن و پیشاندان و فرۆشتنی چه‌مكی نوێ و بیرمه‌ندی نوێ و سه‌رقاڵی داسه‌پاندیانن." ئه‌م له سه‌ر ئه‌و داخه‌یه له به‌ر كوانووی خۆمانه‌وه هه‌وڵمان نه‌داوه نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره زۆر نه‌گونجاو بێت. به‌ڵام ئاوڕێك له خۆیشمان بده‌ینه‌وه دونیا ناڕووخێت و به‌ڵكوو پێویست و به‌نرخه.
🔸خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵڵا ناهید له دایكبووی ساڵی ١٢٧٠ی كۆچی له گوندی باو و باپیرانی سڵێمانكه‌ندی و مردنیش له ساڵی ١٣٢٤ی كۆچی‌دا. جگه له ده‌ستێكی به‌هێز له نووسه‌ریدا. له نگاره‌كێشاندا بلیمه‌ت و به‌رچاو بوو. تابلۆی ڕه‌نگاڵه‌ی جوانی له سروشتی كودستان و به تایبه‌ت شاری سه‌قز نه‌خشاندوه. كاری ڕامیاری كردووه و ڕۆمانیشی نووسیوه. له ساڵی ١٣٢٠دا له چاپه‌مه‌نی خاور له تاران دوو ڕۆمانی له كڵ ده‌رهاوردوه. یه‌كه‌م ڕۆمانێك به ناو " چلۆن چووم بۆ موڕیخ؟" و " پاڵه‌وانانی نه‌ناسراو" له ساڵی ١٣١٩دا. ڕۆمانی " پاڵه‌وانانی نه‌ناسراو" ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می هێرشی مه‌غوول و باسی له خۆ بردووی و له ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێزه ماڵوێرانكه‌ره و وه‌درنانی خوت وخوێری له ئاخی نیشتمان. باسی زبروزه‌نگی وكرده‌وه دزیوه‌كانی مه‌غووله‌كان و گۆڕینی شوێنه‌ناوه‌كان و هاندانێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ڕامه‌تی له ده‌سچوو.
🔸به‌ڵام شتێكی تایبه‌ت نووسینی ڕۆمانی دوو به‌رگی" چلۆن چووم بۆ موڕیخ؟ ه" ئه‌م ڕۆمانه ده‌مانخاته‌وه یادی كتێبی" چوون بۆ مانگ"ی ژولوێڕن نووسه‌ری سه‌ده‌ی نۆزده‌ی وڵاتی فه‌ڕانسه. ئه‌م كتێبه‌ی ژولوێڕن له ساڵی ١٣٣٧ ی كۆچی به فارس زمانه‌كان ناسراوه یانی هه‌ژده‌ساڵ دوای نووسینه‌كه‌ی به‌ڕێز "ناهید" ده‌كرێ ناهید به پێشه‌نگی چیرۆكی زانستی خه‌یاڵپڵاویانه دابنین. ده‌كرێ بێژی ناهید به هۆی زانینی زمانی فه‌ڕانسه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌م ڕۆمانه ئاگادار بوه‌ته‌وه. به هۆی پوختی نووسینه‌كه‌ی ژولوێڕنه‌وه دڵ وده‌روونی قاندراوه و ده‌ستی برده بۆ نووسینی ئه‌م ڕۆمانه وه‌ك كه‌سێكی پێشه‌ڕه‌و بۆ سه‌رده‌می خۆی دێته ئه‌ژمار. شتێكی سه‌یرتر بۆ ئه‌م كتێبه ڕووی داوه. مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر له لاپه‌ڕه‌ی ٤٦٥ی " چێشتی مجێوردا ده‌گێڕنه‌وه، موحه‌مه‌د ئه‌مین مه‌نگوڕی له عێراق ئه‌م كتێبه‌ی كردوه به كوردی و له چاپی داوه به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی زانیاری وبێ ئاگایی كۆمه‌ڵگا و كۆلكه خوێنه‌وارانی سه‌رده‌مه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر شاڵاوی له قاودانی بێ دینی و ده‌س له كاری خودادان.
ئه‌م چیرۆكه باسی چوونی نووسه‌ر و هه‌ڤاڵێكی خۆی بۆ ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز ده‌كات و به چێژكی جوانه‌وه له ساڵی ١٣٠٢ دا باسی دیمه‌نی كێوی " پاڵه‌وان" و سروشتی جواغرافیایی شاره‌كه ده‌كات. له‌م گه‌شته‌دا چاویان به كه‌سانێكی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌كه‌وێت كه به ته‌یاره له ئاسمانه‌وه دابه‌زیون. به زمانی هێمایی بڕێك یه‌كدی ده‌دوێنن. داوتر ڕاوده‌كه‌ن و كه‌وێك ده‌برژێنن و تێده‌گه‌ن ئه‌مانه گۆشت خۆر نین وله ڕاوكردنیش بێزارن. له‌م مابه‌یندا نووسه‌ر له‌گه‌ڵیان ده‌چێ بۆ موریخ و له لێشاوی زانیاریه زۆره‌كانی نووسه‌ر له مه‌ڕ بابه‌تی زانستی ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رت سووڕ ده‌مێنێ. ئه‌م كتێبه له گوندی سڵێمانكه‌ندی نووسراوه و كۆتایه‌كه‌ی ساڵی ١٣٠٤ه.
🔸چاوه‌كانیه‌كان: ویكی پیدیا - كتێبی " بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆم" عه‌بدوڵڵا ناهید . ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی قازی و ڕاس و پاسه‌كردنی نوێتر: شاباز موحسینی چاپه‌مه‌نی شیرازه.
📔گۆڕی ئه‌م نووسه‌ره پێشڕه‌وه له خانه‌قای شێخی بورهانه. یادی هه‌رمان.
📘تێبینی به داخه‌وه زۆربه‌ی كتێبه‌كانی پێشووتری نووسه‌رانی شاری سه‌قز ته‌نانه‌ت له زێد و ئاوه‌دانی خۆیان ده‌س ناكه‌وێ هه‌رچه‌ند له كتێبخانه‌ی گشتی سه‌قز شوێنێك بۆ نووسه‌رانی خۆماڵی هه‌یه به‌ڵام زۆربه‌ی نووسه‌رانی نوێن و پێویسته ئاوڕێك بدرێته‌وه. بۆ كتبێكی مامۆستا شیرازی ته‌واو سه‌قز گه‌ڕام نه‌بوو.
📒پهلوانان گمنام (شش جلد)
📒تکوین کاینات
📒چگونه به مریخ رفتم (دو جلد)
📓تاریخ زندگی من
📙خاطرات من
📗احمد و رعنا
📙لغت‌نامه فارسی به کردی
📔مصاحبه با شیطان
📔علی چکمه سور.
🗂http://abed547.blogfa.com/