کورتیله چیرۆك:
🔹بەرد و لم
✍🏾وەرگێڕان :عابید حسهینی
له نێو چیرۆكاندا هاتوه دوو هاڤاڵ ڕێیان دهكهوێته وشكارۆیهك. له كاتی ڕۆیشتندا قسهییان لێك ههڵدەبهزێتهوه و دهكهونه دهمهقاڵێ. یهكێكیان كهشیهیهك دهكێشێته لامل ئهوی دیكهدا. ئهوهیان كه زهللهكهی خواردوه و ئازاری پێگهیشتوه، بێ ئهوهی وشهیهك بدركێنێ له سهر لمهكان نووسی"ئهمڕۆ چاكترین هاڤاڵم كهشیهیەكی كێشا به پهنا ملمدا"
دیسان درێژەیان داوە بە ڕۆیشتن، تاکوو گەیشتەنە ئاو و گۆمیلکەیەک، دڵیان گرتی ئاوێک بکەن بە خۆیاندا، دۆستی شەقەزەللە لێدراوەکە، کەوتە قوڕاوێکەوە، نزیک بوو بخنکێت، هاڤاڵەکەی گیانی ڕزگارکرد و دەری هاورد.کاتێ لە مردن رزگاری بوو لە سەر بەردێک نووسی" ئەمڕۆ باشترین هاڤاڵم گیانمی ڕزگار کرد"
هاڤاڵەکەی کە کەشیەکەی لێدابوو، پرسیاری لێکرد، بڵێ بۆچی،ئەوجار کە کەشیەکەم لێدایت، لە سەر لم نووسیت، بەڵام ئێستە لە سەر بەرد هەڵتکەند؟
هاڤاڵەکەی وڵامی دایەوە" کاتێ کەسێک ئازارمان ئەدات، وا باشە لە سەر لم و زیخ بینووسین، تاکوو بای لێبوردن دایپۆشێ و لە بیر بچێتەوە، بەڵام هاتوو کەسێک چاکەی لە گەڵ کردی وا باشە لە سەر بەرد هەڵیبکەنی تاکوو بە هیچ کولۆجێک نەسڕێتەوە.
📚------------------------📚-------------
🔸Sand and Stone
A story tells that two friends were walking through the desert. During some point of the journey they had an argument and one friend slapped the other one in the face.
The one who got slapped was hurt, but without saying anything, wrote in the sand… “TODAY MY BEST FRIEND SLAPPED ME IN THE FACE."
They kept on walking until they found an oasis where they decided to take a bath. The one who had been slapped got stuck in die mire and started drowning.
But the friend saved him. After the friend recovered from the near drowning, he wrote on a stone…. “TODAY MY BEST FRIEND SAVED MY LIFE."
The friend who had slapped and saved his best friend asked him, “After I hurt you, you wrote in the sand and now, you write on a stone, why?"
The other friend replied… “When someone hurts us, we should write it down in sand where winds of forgiveness can erase it away. But, when someone does something good for us, we must engrave it in stone where no wind can ever erase it."
-------📚--------------------
Sand : لم
desert: وشکارۆ
journey : ڕۆیشتن، گەڕان
slap : شەقەزللە، کەشیە
oasis : سەر ئاو و کانیاو
stick : تێچەقین
mire : قوڕیاو و لیتە
drown : خنکان و نووقمبوون
recover : چاکبوونەوە
giveness : لێبووردن، بەخشین
engrave:هەڵکەندن
📚@asoyzhyanisaheb

🔸ماناییهكان له پانتای زاگروسدا🔸
سووكهڵه ئاوڕێك.
✍️عابید حسهینی
مانا یهكێكه له ژیاره بنهچهیهكانی سهرهتایی میژوو و هێمڕێژی دهوڵهتهكان بوه له پانتای زاگروسدا.
ئهم شارستانییهته له ناوچهكانی ئهمڕۆی كوردوستان و بڕێك له ئازەربایجان له مابهین گۆمی ورمێ و گۆلی زرێبار سهری ههڵداوه و كۆكراوهی تیره و تاقمهكانی ئهم ناوچهیه بوە.
🔸ئهم شوێنانه قهبارەیەكی چوارچێوهدار له نهریتی كهونارایی ماناكان وهدیار دهخهن، وهك زیندانی سڵێمان له تیكاب، زێویه و گۆڕستانی چهنگبار، كۆڵهتاریكهی گوندی بایزائاوی نزیك كهرهفتوو، قهپڵانتوو و گۆڕستانی مهلامچه، كانی زێڕینی گوندی عهلیاوای لای ساحێب – قهڵایچی و قهڵا بهردینه له بۆكان – بهرده كنته له مهاباد – حهسهنلو له نهغهده - رهبهت له سهردهشت.
🔸له جوغرافیای زاگروسدا تا سهرهتای ههخامهنشیهكان، فهرمانڕهوایانی گهوره و بچووك سهریان ههڵداوه یهكێك لهم فهرمانڕهوایانه ماناكان بوەن.
🔸زۆربهی زانیاریهكان له سهر مانییهكان له ساڵنامه و گێڕانهوهی لهشكهركێشیهكانی ئووراتوریەکان و ئاشووریهكاندا باسكراوه. به هۆیی هورۆژمی كوشهندی زۆری ئاشووریهكان بۆ سهر زاگروس زۆربهی ورده فهرمانڕهوایهكان و تیره و تاقمهكانی ئهم مهڵبهنده پاڵیاندا به یهكهوه. ماناكانیش تهنانهت له كۆتایی فهرمانڕوایی ئاشووریهكاندا پاڵیان دا به ئاشوورهوه بهڵام له كۆتاییدا به تێكچوونی ئاشووریهكان بوونه ماد.
🔸ناوی ماناییهكان بۆ یهكهمجار له بهرهدنووسراوهی شهلمهنسهری سێههم له ساڵی ٨٤٣ێ پێش زاییندا دیتراوه. ئهم پاشای ئاشووریه دێته ناو وڵاتی ماناوه و دوایی داگیركردنی دڵێ: "پاشاكهیان كه ناوی ئهوئهلكی بوه ،شانشینی خۆیی واته" زیرته"ی جێهێشته و چوهته كێوان. ئهم وشهی زیرته به شێوازی "زیرتوو،زیرتا و ئیزیرتوو له بهردهنووسراوهكانی ئاشووردا هاتوه.
🔸لە بارهی زمانی ماناییهوه شتێكی وا بهرچاو بهجێ نهماوه بهڵام له ڕووی ساخكردنهوهی نووسراوهكانی ئوراتووریهكان و ئاشووریهكان وا دهردهكهوێت. هووری زمان بووگن. ئهم زمانهیش زمانێكی تایبهتی ئهم ناوچه بوه و له بهین چوه.
🔸بەگشتی ئاسەواری مانایی لە کەونارا هەڵگرەکانی دونیادا جێگیر بوە، ڕۆژانە سەدان بنەبەرد و لاپاڵی ئەم مەڵبەندە شەوانە و نایاسایی هەڵدەدرێتەوە و بەرەولەناوچوونی بەڵگە و ئاسەواری زیاتر دەچێ.
📚سهرچاوهكان:
مێژووی ماد دیاكنۆڤ.
چاوخشاندنێك له سهر نهریت و هونهری مانا: یوسف حهسهنزاده.
ویكی پیدیا.
🔸گێڕانەوە
کابرایەکی قسەخۆش و گفت و لفت ڕەوان گێڕایەوە و گوتی: لە بەر گاراج بۆ یەک دوو شوێنی ناوشار ماشینی فیاتیان دانابوو بۆ هات و چوو، خۆم کردە نێو فیاتێکدا و لە سەر سەندەڵێکی خاڵی دانیشتم، دوای بڕێک ژنێکی گەڕاوەش هاتە سەر، چاوێکی لە نێو فیاتەکرد، سەندەڵی خاڵی نەبوو، جگە لە پێنج نەفەری و ناوڕێیش بە کەل وپەل داچنرابوو، لە پڕ گەیشتە حاست من ، لامۆڕەیەکی خێساوی سەختی لێمکرد. بە کوتەر کوتەر و بۆڵە بۆڵ، خوا بەزیادی نەکا، خۆی گەیاندە، پێنج نەفەری ، کابرایەکی کەتەی یەختە خۆی بڵاوە کردبوو، لە پڕ ژنە گوتی:" ئەشا باوە بە دەس دێهاتیەوە چ گیرێکمان خواردوە، دونیایان لێ تەنیوین!"
ئەمنێش ڕەشتیەکی زلم بە سەرەوە بستبوو، کاواپانتۆڵی مورادخانی دووگمە پێچم تا بۆق مل توندکردبوو. ئاوڕێکم دایەوە، گوتم" بەخوا ڕاس دەکەی دادە دێهاتی خواردمانی!"
چاوێکی تەوەساوی بە هەیبەتی لێمکرد.گوتی:" یانی بەم سەر و مێقلەتەوە خۆت بە شاری دەزانی؟" گوتم:" ئەرێ بەخوا دادەگیان منیش وەک جەنابتان یەک دوو حەفتەیەکە ماڵم هاتوەتە شارەوە!

📚وانەی سپاس گوزاری بە دەرس دەوترێتەوە.
✍️عابید حسەینی
🔸قوتابخانەی دواناوەندی دانشی شاری سونەتە.
🔹فێرگە، کارامەی( skill ) و داهاتوو.
زۆر بە دەگمەن هەڵدەکەوێ،لە ناوەرۆک( context ) کتێبە دەرسیەکان چێژ وەربگری، بەڵام، پیاو قسەێکیش بۆ دز بکا باشە، چەند وانەیەک لە کتێبی زمانی ئینگلیسی دەورەی دواناوەندی بە ناو vision هەیە چەند بابەتێکی چاک و ڕێک وپێکی تێدایە بۆ داهاتوو و ژیانی نەوەی نوێ زۆر پێویستە زەق بکرێتەوە، لە پاڵ فێربوونی وشە،ڕستە و بنەما دەستووریەکان، بڕێک خاڵی سەرنج ڕاکێش و تایبەت و چێژ بەخش وەک وانە و پڕۆڤە بە ناچاریش بوە دەبێ بە قوتابی بوەترێتەوە.
لە پۆلی دوانزەدا، وانەیەک تەرخان کراوە بە ناو "ڕێز و پێزانین " کە سەرەتای وانەکە پێ دەڵێن"Sense of appreciation" واتە هەستی پێ زانیین، ئەم هەستە بەڕاستی وەک هەتوان و کارامەی (skill) دەبێ فێر بکرێت، فێرکاریەکەشی دەبێ بچێتە هەنگاوی داڕژتن و لە ئاسمان و قسەی ئامۆژگاریانە و مینبەر شێوەوە، بێتە خوارەوە و لە پانتای عەرزدا، ڕاڤە و ڕاهێنانی پێ بکڕێت. بۆ ئەم مەبەستە وێڕای دۆست و مامۆستای زێدە خۆشەویستم کاک حسێن حسەینی دەورەقەڵا، وەک بەڕێوەبەر و یاریدەدەر، مرخمان لەم کارە خۆش کرد، تا ئەو وانەیە بە داڕژتە جێگیر بکەین، بۆ ئەم مەبەستە، مانگانە لە هەموو جوانیەکانی قوتابیەکانمان ڕێزمان گرت.
🔸سەرتا گرنگیمان دا بە ئاکار جوانی، خوو و خدی بەرزە هەوێن.
🔸تێکۆشان لە بواری خوێندن و پیشەی هەڵبژاردە و ڕاپەڕاندنی ئەرک وەک قوتابیەک.
🔸ڕێزی بنەماڵە بۆ بەدواچوون و پێداگری لە سەر ئەرک و چالاکی منداڵەکەیان.
🔸هەڵسووڕان و کارگێڕی له ئەرکە دابین کراوەکانی قوتابخانە.
🔸خوێندنەوەی کتێب.
🔸تێبینی مامۆستایان و ڕا و بۆچوونیان لە مەڕ تێکۆشان و چالاکی قوتابی.
📗ئەم هەنگاوانە ماگانە یەک بین بەڕێوەبراوە، بۆ چکۆلەترین چالاکی و تێکۆشان بە باشترین شێوازی لە دەس هاتوو، چوینەتە پیری قوتابیەوە.
👌 یەک دوو جار بۆمان لوا (بە هۆی مەترسی نەخۆشەیەوە زۆر نەگونجا ) داوامان لە باوکان و دایکانی قوتابیان کرد، خۆیان بێن و ڕێز لە تێکۆشانی منداڵەکانیان بگرن، سپاسی باوک و دایکی منداڵەکانمان کرد بۆ ئەوەی توانیانە نەوەیەکی چالاک و بە کردەوە جوان هەناردەی کۆمەڵگا بکەن.
👌ئەم ڕێز و پێزانینە وەک کارامەی دەبێ فێری نەوەی داهاتوو بکرێت کە لە ژیانی ڕۆژانەیدا، فێری سپاس گوزاری و رێز لە تێکۆشەرانی ژیانی فێر بێت و بە کردوە لە ڕەفتاریدا بەدی بکرێت.
👌ڕێز و پێزانین لە خۆمانەوە دەس پێ بکەین، بۆ تێکۆشەرانی ژیان ڕێزمان هەبێت. ساناترین وشە، سپاسە و سپاسە و بەس.
abe547.blogfa.com
@asoyzhyanisaheb

✍️ڕەنگاڵەنووسین
بەشێک بۆ گۆڤاری سەر هێل بۆ وەرزی بەهار، ڕەنگاڵە نووسینە.
نووسین چێژ بەخشە، بخوێنەوە و بنووسن،
پێنووسەکان چۆن دەتوانن ئەم تابلۆیە بڵێنەوە.
بۆ ئەم وێنە بنووسن.
نموونە:
✍️بەیداخی سەوزەڵانی ڕەنگاڵە.
🔸چەندە، ڕەنگینە سفرەی سروشت،
چەندە ڕازاوەییە، ڕنگالەی پێدەشتی کەسک ، تەڕڵانێکە ئەم چاوەکانگای دەلالە!
کاتێ بزەی چرۆی دارێکی شەنگ دڕژێتە هەناوی چۆڵەوانی و باڵ بۆ پانتای ئاسمانی ساو دەگرێتەوە، خولقانێک هەتەر دەکاتە نێو کەزیەی جوانی، شەنگەبزه لە دایک دەبێ ،
سروە شنە دەگێڕێ،
مەل ئاهەنگی سەرمەستی و سەربەستی دەچڕێ.
🔸چ ڕەنگاڵەیەکی مەزنە ئەم هەوارە پێگەیشتوە؟
چ بووکەڵە قەشقەیەکە ئەم تابلۆ کێشراوە؟ هەناو ،ناخ و دەروون، دەچڕژێت .
ژیان دەبێتە زاینگەی چێژ، حەز، بوون و ئاوات.
✍️گۆڤاری سەر هێڵی ژیار.
🔸https://t.me/asoyzhyanisaheb

(https://attach.fahares.com/nqv0u168piW6T/8v3oNuqQ==) 🔸دانشتینی بەردەخوێی و مکانیکی شتێکی لێ شین نابێت.
✍️عابید حسەینی
پێشینان گوتوویانە:"ماڵ لە مەریوان دڵ لە دەروێشان"
ئەم بابەتە، دەردی ئەمڕۆی قوتابیانی پۆلی دوانزەی دەرس خوێنی ناوچەی زێوییە.
🔸کڕۆنا هاوڵەی ئاوقەی فێرکاری مردەلۆخانە کردوە. سەر لێ شێواو و بێ پەنا لە نێو ئاپۆرەی کتێبدا مێشکیان وەک کڵافە بەن ئاڵۆزاوە، سەر و بنی کاریان لێشێواوە، دەڵێی داری بەڕوون نەخۆشی دامۆکەیان گرتووە، هەر مۆرە هەڵداوێن و بە هیوای جووت شەشن.
🔸قوتابی بێ دەرەتان چووەتە قلیپۆپەی دوا قۆناخی فێرگە. لە نێو چەند ڕێیانێکی لیتاوی بە جێ هێڵراوە. نەخۆی شارەزایە، نە شارەزا لە کورت مەودادا، مانگی بۆ دوو کوت دەکرێ.
🔸گێژاو و کێشە چییە؟
منداڵ سێ قۆناخی دەوێ تا هەستێتەوە.
🔸 بەڕێوەبەرایەتی هەست و نەست.
ئەوەی پێوەندی بە هەست و دڵ و چێژەوە هەیە بۆی ناخرێتە چوارچێوەی ڕاست و وەک شێرپەنجە لە ئەوکیدا مۆڵی خواردە و ڕاسە و پاسە کردنی سەرناگرێت، هەر قوتابیەک لەم بوارەدا سەر نەکەوێ ، سەرکەوتنی کاری فیلە و ئەستەم. لە چێژ بووردن و چوونە قۆناخی هزر و بیرەوە، بۆ ئەو تەمەنە ئەستەمە و خۆبەڕێوەبەری دەوێ.
🔸کات و درفەت.
شتێک بە ناوی هەل و خۆبەڕێوبەرایەتی کات نازانێ چییە و لە دووی هەڵکەوت و لێشاوی چوون و هاتن، وێڵە. گازەندەی دونیا دەکات ولە ئاسمان و زەوی توڕەیە، بەڵام خۆی لە بیر چوەتەوە.
🔸پشووسواری و دان بە خۆدا گرتن و ناخ پەروەری، زۆر ئەستەمە لە مێشکی دەورانی لەش بە باری جووڵە و وزە دەوامی بێت. قوتابی ئێمە خۆبەڕێوەبەر نییە، دەبێ کەسێک وەک گۆپاڵ بە سەریوە دەندووکی حازر و بازر بێت، ئەمەش زۆر بە سەختی شتێکی لێ بەرهەم دێت.
🔸مێشکیان لە شوێنێکی دیکەیە. کە نەکاتیەتی نە دەکرێ.
کاتێ کەسێک لە جەنگەی کارێکدا مێشکی لە وێ نەبوو، دەرگیری شتێکی دیکە بوو، سەر و بەری کاری لێ تێک دەچێ، و سەرەندەری شتەکان ناکات. زۆر یەک لە قوتابییەکانی ئێمە، لە شوێنێک دانیشتون بۆ خوێندن، بەڵام دانیشتنی بەردەخوێی و مکانیکی بە کوردی و پەتی پێی دەڵێن:"ماڵ لە مەریوان دڵ لە دەروێشان."
🤷♂@asoyzhyanisaheb

📗زمان ڕەمزی مانەوەیە و هەر بەو هۆیە پاراستنی زمان بە مانای پاراستنی نەتەوەیە. پاراستنی زمانێک کە لە هەموو کەلێن و قوژبنێکەوە دەیانەوێ بیتوێننەوە، تەنیا یەک مانای هەیە؛ڕاگرتنی ڕەسەنایەتییە.زمانی کوردی، پێگەێکی لێکدژی(Paradoxical) هەیە.کاری هێمن ڕزگار کردنی ئەو لێکدژیەیە.
مامەڵەی هێمن لە گەڵ ئەو زمانەدا.
🔸هێمن نووسین بە کردەویەکی شۆڕشگێڕانە دەبینێ.
🔸دەقی هێمن لە قاودەرە، درۆناکات، نایهەوێ بیشارێتەوە.
🔸هێمن تەنیا باس لە برین ناکا بەڵکوو لە زۆر جێدا دەرمانیشمان پێ نیشان دەدا.
🔸هێمن لە ڕووداونووسییەکانیدا، خەریکی گێڕانەوەی ژیانە ناتەواوەکانە.
🔸ڕێزمان لای مامۆستا هێمن لە وشە گرینگتر بوە.
🔸زمانی ناودڵی کۆڵان جووڵاندی و لە زمانی حوجرە دوور کەوتەوە.
🔸شێعر ناوەرۆکەکەی بەرەو پێش بڕوا،لە ڕووخسار باشترە.
🔸دەقی هێمن، سەمیمی نییە بەڵکوو داگیرکەرە.
🔸دەقی هێمن ساکاری فریودەرە.
🔸پێناسەی ناتواو بوون لە نووسینی هێمندا وەک فوڕم و ناوەرۆکی کۆمار لە بەستێنی تێپەڕبوون، سەرچاوەی گرتوە.
خوێندنەوە و هەڵبژاردەیەک لە کتێبی،ڕوو لە ئاسۆیەکی نادیار
✍️ نووسینی:سیاوش کەریم زادە.
📚کتێب سەرچاوەی ڕووناکییە، بنووسن،بخوێننەوە.

📚امروز پنجشنبه، شهر صاحب.
سومین ، برنامه کتاب، زندگی و نسل نو فردا. برگزار گردید.
🔸باحضور نویسندگان شهرستانی،
استادان : شاعر ونویسندە:
🔹ئیبراهیم ئیسماعیل پوور، شەماڵ.
🔸خاتوو مریەمی یەتیمی. نویسندە و شاعر.
🔸استاد سەباح حسەینی نویسندە.
🔸تقدیر از کتابخونان و فعالیت های کتابخوانی در شهر صاحب. با همکاری ادارە ارشاد اسلامی، کتابخانە عمومی شهر صاحب و کانون شهر صاحب.
🔸تقدیر از برگزارکنندگان، کلاس های زبان کردی.
🔸تقدیر از نویسندگان مجله آنلاین انجمن ژیار.
📚بەڕێوەچوونی ، سێهەمین بەرنامەی کتێب، ژیان و نەوەی داهاتوو. شاری ساحێب.
وتاری ئەندامانی ئەنجومەن.
🔸رێزان عەلی پوور
🔸هانیە مرواری
🔸سپاس و پێزانین بۆ سۆزی شمشاڵی
کاک دانیال ئەحمەدزادە
🔸ئەرکی وێنە:
موحەمەد فەرەج زادە.
🔸خانم سهرابی، مدیر کانون پرورشی فکری کودکان شهر صاحب.
📚https://t.me/asoyzhyanisaheb

📚کۆنفسیووس دەڵێن:
لە جیاتی ئەوەی تف و لەعنەت بکەی لە تاریکی، شەمعێک داگرسێنە.
لاپەڕەی 124
📚ڕۆمانی، مێردەکەی ئاسکێ خاتوون.
📚نووسینی: عەلی موحەممەدی ئەفغانی.
📗چیرۆکە ڕۆمانێک، بە وردەکاری لایەنە کۆمەڵەیاتیەکان و هەڵکۆڵینی بن مایەی وردی کوڵان و نێو ماڵی خەڵکی ڕەشۆکی و ئاسایی کە بە چاو قرتانێک روو دەکاتە، تەوەس و تەشەریش لە ئاکار و کردەوەی حاکمانی سەردەم و دوایی تەمەنێک هێشتا، ئەم کردەوانە بە ڕەنگ و بۆی دیکەوە لەم وڵاتە هەر بەردەوامە و کۆتایەکەی بە مێشک و ئاوەزەی خاوەوە بنبڕ ناکرێت. دەڵێی دوێکە نووسراوە. چما هەر ئەو ئازارانە ڕەگ و ڕێشەیان هەیە، و دیسان هەڵەسوون دەکەنەوە.
🔹جارجاریش هەڵتدەژەنێتە نێو ڕستەی جوان:
👌ڕستەی جوانی نێو کتێبەکە:
🔸ئاوات تیشکێکە، ڕێگەی کردەوە ڕووناک دەکاتەوە.
🔸ئەو کردەوانەی بۆی هەڵسوکەوتی شەیتانی لێدەوەشێتەوە، بەر لە هەموو کارێک خۆیان لە ڕوخساری مرۆڤدا دەردەخەن. لاپەڕەی 125
🔸ناخی داڕشتەی مرۆڤ وەهاییە دەتوانێ لە هەمبەر هەموو ئازارە ئەستەمە تاقەت پڕووکێنەکان خۆڕاگر بێت، بەڵام دەردی هەناو شتێکی دیکەیە، پشتت پێ دەچەمێنێ. 452.
ساتێک کپ و مۆن ڕاما و لە گێژاوی دووکەڵی لوولی پەنگخواردووی جگەرەکەیدا، لاپەڕەی شینی دەفتەری عومری نەگەڕاوەو بابردووی، هەڵدایەوە، لاوێچێک بیرەوەی پڕ لە تەمتومانی پێشتری لە مێشکیدا بڕێک هەڵکڵۆژی و کەند و کۆژێکی پێیانکرد، کەمکاڵێک مۆن و ئەهوەن دامرکایەوە، دیسانەوە قنیچکەی کرد. پەپوولەیک لە بەردەمیدا هەڵنیشت، پێی وابوو گەڵای دارەکەیە لەناکاو داکەوت.هاوکات کەچاوی نوقمی باڵەڕەنگاڵەکانی پەپوولەکەببوو، لە سەرەخۆ دەستی کردەوە بە قسە.
لاپەڕەی 612.
✍️کتێب ئازارشکێنە، خۆت و دەوروبەر و کەسەکانت کوت ومت بە هەڵەکانیانەوە دێنە بەرچاوت، باشتر دەتوانی هەڵس وکەت لە گەڵ خۆت و ئەوانی دیکە بکەیت، چوونکوو کێب پڕە لە خۆت. خۆت بخوێنەوە.

📚ژیان لە گەڵ کتێبدا.
🔸ئەفسانە و چیرۆکی کوردی.
گوتنی مام سەعید عەزیزی
نووسینەوەی مامۆستا ڕەحیم لوقمانی.
کاتێک دەچیتە پێدەشتی پڕ لە وشەی ڕەسەنی ورد و مردی پێنووسی مامۆستا ڕەحیم، ورەت دەجووڵی و تا دوایین سات بێ وچان دەخوێنیتەوە.
تەنیا شتێکی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە دەڵێیت ئەم کتێبە کوت ومت هەمان،ئەفسانە کوردیەکانی .م. ب.ڕۆدێنکو، یە و داوتەتە دەس کەسێک بۆ مام سەعیدی خوێندبێتەوە و ئەویش بە زمانی ناوچەیی خوێی بەرگی نوێ بە بەریدا کردوە.
📚🔸ڕۆمانی گێڕانەوەی، تۆقی عەزازیل،کاک سەید قادر هەدایەتی،ببنە دەروێشی تەریقەتی حەمدوونی و وەها بە ڕچەڵەکی ئەو خانەوادەدا بچنە خوارەوە و بە ناڵێم ناڵێم بنەچە و کۆتەرەی دەروێش هەڵتەکێنن.
📚🔸وێڕای شانۆنامەی کاوەی ئاسەنگەر،شێرکۆ بێکەس بە وەڕگێڕانی بۆ فارسی کاکە حەمەی مەحموودی و لوقمان عەلایی بچنە ناخی مێشک پژان و بێ دەرەتانی و پێویستێکی سەرکی ژیان بدۆزنەوە،هەرچند وەرگێڕانەکە شیکارییە تا وەرگێڕان و لە ئاست کارەکەی شێرکۆ بیکەسدا نییە.
📚کتێب،ژیان ونەوەی داهاتوو
دەتوانن بە ئەمانەت وەریان بگرن بۆ خوێندنەوە.
🔸فێرگەی هەنار شاری ساحێب.
ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە
کات4 بۆ7

📚ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونی کڕامەتی وشە و ڕستەی زمانی کوردیە.
🔸ئەمڕۆ هەست و نەست دەچێتە حەزی لە دایک بوون. ئەمڕۆ دڵە خورپە بەزمانێک دەکەوەێ .
🔸ئەمڕۆ پێنووس مەراق دەیگرێ و جوانوێک دەحیلکێنێ و ڕەوەزبەردێک بە ناخی کوردوستاندا، شۆڕ دەبێتەوە.
🔸ئەمڕۆ زنەی کانی، گابردی وشە دەتلێنێ و لە هێڵی کڕامەتی خاوەندارێکدا، دەچێتە جامانەوە، ڕەشتی دەڵێتەوە، پێچ و مێزەرە لە سەر لانکەی نمامی توولەساوا متۆربە دەکرێ و هەناو دەچڕژێت و لێشاوی وشە هەڵدەتۆقێ و کاروانێک لە بوون دەێتە ڕمبازێنی لێنووسە لە مێژینە بێ داڵدەکە.
🔸ئەمڕۆ شێرکۆ بێکەس چاوەخۆر دەکاتە پڕشنگی ئاڵای زمانێکی بن دەست و ڕەگەزکۆژراو.
🔹هۆ لالۆ چازانەکەم، دەستە دەستە پەڕەسیلەکەی ماچ بۆ پێدەشتی وشەت باڵدەکاتەوە، مێشک لە بەر چرای نئۆن شەوارەت ڕامووسانی ورە و وتە دەکات.
🔹هۆ ئەسپە کەحێلە شینباوەکە خۆت باوێژە کانگای هەنبانەبۆرینە و هەژاران نوقمی نوقڵەکوردی بکە و لە ئاسمانی تەم گرتووی خەنجر کوژدا، مەشخەڵانێک لە عەشق بێنە گۆڕێ و هەناوێک، ناخێک بە پیاسەوە بگەڕێنە لە جووڵە و بە شادەماری نالیدا پەیتا پەیتا خلۆر ببەوە، لە ختۆرەی حاجی قادردا مەڵاشو بکەوە، لە دەمێنی پێرەمێردا خەنجەر لە مستۆ بگرە و لە حوجری مەحویدا، یاحەقبێژان، گڕوگاڵی دەنگی عەلی مەردان بکە.
🔹چەندە خۆشە، هەناست بە نێو وشەکانی زمانی کوردیدا شنە دەکەن!
چەند بە پێزە زمانێک ڕۆحی ئاوەڵای لە تەرزیلە نگات گشە دەکات.
ئەی خاوەنی وشەی زمانی کوردی، سەدان کەڕەت بوونت لە ئامێز دەگرین و کڕنۆش بۆ پیت بە پیتی وجوودت دەبەین.

🔸 لە پیرۆزبای ڕۆژی مامۆستا دەترسم.
✍️عابید حسەینی
🔸کاتێک بازۆڵە و ماسوولکە و جەستەی قەبەت هەبێ و خۆت ڕابدەیت و نەخیر هەموو کسێکش شەل و پەت بکەیت و چووزانم سەنعەتکارێکی بە دەست و برد بێت و هەمە چەشنە بەهەرەمەند. لە کاتی کێشە و گرفتە کۆمەڵیەتییەکان و بنەماڵیەکانیش ناچاریت دوای کەف و کۆڵ ڕژاندن، هەر بچیتە بەر هەلی قسە. ماسوولکە و کەللەی قەوی بە کڕنۆشەوە دەبەیتە بەردەم وشەبێژان.
🔸وشەبێژانی کۆمەڵگا کێن؟
🔸هەر لە کۆنەوە، گەورەی کۆمەڵگا، ڕیشێکی سپی و دەمپاراوێکی ڕاوێژجوان ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ بوە، کە بەکردەوە لای خەڵک جێی سەرنج بوە.
👌پەل بهاوێژیتە ئاسمان ناچاریت لە بەردەم قسە و ڕاڤەدا ملکەچ بیت و ئەهوەنی وشە داتدەمرکێنێ.
🔸کاتێ بابەتێکی وەها ناسک و سەرەکی کۆمەڵگا بە ئەنقەست بدرێتە دەس کەسانێک نە بۆ ئەو کارە لواون و نە گونجاو، شیرازەی هەموو کارێک دەشێوێت، بەرد لە جێ خۆیدا بەن نابێت، هەر گەجەر و گوجەرێک شیاوی وشەبێژ نییە، دەبێ سیستمێکی بە دانستە، ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت تا هەرکەسێک نەچێتە ئەم شوێنە هەستیارە و سەرچاوەکانی ڕاڤەوانی و قسەبێژی لێخن نەبێت، بەڵکوو کەسانی هەناو تۆکمە و داڕژتە ببنە بەرپرسی هێمنی و سەقامگیری کۆمەڵگا.
🔸بەڵام کۆمەڵگای ئێمە بە سیستمی بۆ تێکشکانی مەرجەعە هێمنئاساکانی کۆمەڵگا هەنگاوی هاوێشتە، داڕمانی مامۆستا و میرزاکان،دادیار و پارێزەر و دادوەر. یانی تێکشکانی مەرجعەکانی کۆمەڵگا و خستنە ناو بازنەی ڕەشۆکی بوون، دەرەنجامەکەی هەر ئەمڕۆی لێدەکەوێتەوە،ئەمڕۆ دەمبەتاڵان بە تاڵانیان بردوە، لە مامۆستا بوون، لە ڕاوێژکار بوون بێزت هەڵدەستێ و قیزت دەشێوێتەوە هەر ڕەشۆکێکێ دەم بە ئازار لە دووت دەگەڕێ وردت بکات، چونکوو خۆی بەدەس ڕواڵەتبازانەوە وردکراوە، ئێسته تۆڵە دەسێنێتەوە، هەڕەشەی دەم دەکا،چوەتە جێگەی دەم ڕاوێژان، سیستم وای کردوە ئلیتی کۆمەگا نەچنە شوێنەکانی خۆیان و بە پاساوی خۆی بوون و ئیدئۆڵۆژی بەرتەسەک ، تاقمێک دوور دەخرێنەوە، و تاقمێکی کەم مێشک دەبنە جێگرەوە، ئەمە بە تایبەت بۆ سیستمی قسەبێژانی کومەگا داڕمانە و خەساری لێکەوتەتەوە و ئەمڕۆی بەدی هاوردە.
🔸لای من مامۆستاییش دەچێتەوە هەمان خانەی دەمبێژانی کۆمەڵگا و بە قسە کار دەکات و ڕاوێژی کۆمەڵگاییە، لای من مامۆستا بوون جگە لە ئەرکێکی ڕۆژانە، وەک هەموو کار و پیشەکان. ئەرکێکی جیاوەزە و هەوێنی کۆمەڵگایە. بەڵام،
ئەم ڕاڤەیە تێکشکاوە و بە دەم خەڵکەو بوەتە گاڵتەی ڕۆژانە و ئێستە ئەم سیستمە کەسانێکی تێخزاوە لە ناخەوە و لە دەرەوە هەر جەستەن و ماسوولکەن و نەیاتوانیە بە ناخی وشەدا ڕۆبچن، بەڵام ئەم کەم وکۆڕییەیان بردەتە نێو کۆمەڵگا و کەسانی ئاسایی کاتێ سەیر دەکەن وەک خۆیان چوەتە ئەو شوێنە ، ناحەقیان نییە، لە پڕ بێ ماییە کەسانێک بوونەتە کوڕێ. ئەویش خۆ شەل و کوێر نییە خۆی شیاوی ئەو شوێنە دەزانێ.
🔸چ کەردەن ئەی مامۆستای چییە؟
مامۆستابوون یانی: ڕێگەی سەرلێشێواوی بدۆزێتەوە، بچێتە ناخێکی دۆڕاوەوە، بی بووژێنێتەوە، دەروازەی گەشەی ئاسۆی ژیانی کۆڵەوارەکان بکەیتەوە، لە یەک ڕستەدا، مامۆستابوون یانی:بتوانی کڵاڕۆژنەی ڕووناکی بۆ ئازارەکان ئەوەڵا بکەیت"
ئایا کەسێک نابەجێ هاتە، نابەجێ هەڵ دەسووڕێ، پڕە لە ئازار و خۆی سەر لێ شێواوە، ناخی تاریکە، دەتوانێ ڕووناکی بدات؟ ئەستەمە و سیستمی فەشەلی پەروەردە بەدەس کەسانی پلەنەزمەوە لە دایرەی خۆی و ناخۆییدا پەلەقاژەی مەرگیەتی و نابەجێیان، سەر لێ شێواو بەدەور خۆیاندا وەک دووپشکی ئاگر تێبەردریاو ناچارن بەن بە خۆیانەوە، چوونکوو بێ ئەنوا مێشکیان هەڵگری ئەو شوێنە نییە و ئەو کارە کاری ئەوان نییە و تەنیا گوێ لەمستن.
👌کۆمەڵگای باوخۆش بە ئازار و دەرد چێشتوو، مێشکی ناتوانێ هەڵگری هەوڵی تۆ بێت بۆ ڕەوینەوەی ئازارەکان تا کاتێ خۆیشی نەبێت.
👌تەنیا (hierarchy) دەتوانێ دەردی ئەم کۆمەڵگا چارەسەر بکات. هەرکە لە جێی خۆی قەدر و قیمەتی هەبێت، بەڵام کێ و بەدەس کێ جێ بەجێ بێت. مەرجی سەرەکییە.
asoyzhyanisaheb@
📚 ڕۆمانی زینووم تا بیگێڕمەوە.
وێڕای ئەم ڕۆمانە بچنە ناخی کەل و کونی ژیانی پڕ لە چەرمەسەری.
" کەس ناتوانی لە مێشکیدا بی گونجێنێ ، دەم و چاوی ئەو منداڵانەی ْکە دایک و باوکیان لەم لاولا خۆیانی پێوە هەڵدەکێشن کە نەخەیر منداڵەکەمان بلیمەتە و پێیدا هەڵدەڵێن، کە ئەم منداڵەی ئێمە، وا دەزانی، شاخی واییە و باڵی واییە، و دەینێنە باڵ ، کە دەی فڵان شێعر و فیسار شت چییە؟ من بۆ خۆم ئەم ئازارەم چێشتوە، دەزانم چ قوڕبەسەریەکە!"
📚بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان بیخوێنەوە.
کاتێک دەچیتە نێو " کتێبی زینووم تا بێگێڕمەوە" نووسینی گەورە نووسەر گابریەل گارسیا مارکێز. خۆزگەێک بە کاوەخۆ بەر بینت پێ دەگرێ و لە ئەوکت نابێتەوە.
بێژی ڕۆژێک لەم وڵاتە کتێب سەروەر بێت و لەناخی منداڵانی وڵاتدا بچێنرێت.
ئەم نووسەرە گەورە لە بەشی چواری ڕۆمانەکەی دەچێتە نێو جەنگەی قوتابخانە شەوانە ڕۆژیەکان.
باسەکانی لە سەر ئەم تەوەرانن.
🔸بەڕێوەبەرەکان خۆیان کتێب خوێن و زانا و بلیمەتی کۆمەڵگا بوەن. زۆربەیان نووسەر و گەورەپیاوی شارەزا بوەن.
🔸بەشێکی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابیان بەرنامەی خوێندنەوەی کتێب بوە
📚ساڵ و مانگ وەک با و بۆران تێپەڕ دەبوون، بەڵام سەرلێشێواو، هێشتا نەمدەزانی ، دەبێ لە ژیانمدا چ بکەم.دەبێ کاتێکی زۆر تێبەڕیاێت، تاکاو تێبگەم، ئەم بێدەرتانییە کەڵکی و شیاویی باشی بۆم هەبوو، پێم وابێ، هیشتێک لەم دونیاییە و دوونیاێکی دیکەش نییە بۆ نووسەر کەڵکی نەبێت و بە شێوازێک بە کاریان نەهێنێت.
لاپەڕەی 314.
🎼مووسیقی و نووسین:
🔸لە کۆتاییدا تێگەیشتم، هەر دەنگێک دەتوانێ نەوایی مووسیقی بێت، تەنانەت تەق و کوتی دەوریەکان لە نێو، قاپشۆرەکەدا، بەڵام بەو مەرجەی هەستمان ببزوێنێت و ڕاپسکانێک کە ببێتە ڕێنوێنی ڕاستی بەرەو ژیان.
🔸بەڵام گرفتی سەرەکەی ئەوە بوو، هاوکات نەمدەتوانی بیشنووسم و گوێیش بۆ مووسیقا ڕابگرم، لە بە ئەوەی کە هەستم دەدایە بیستن، لە نووسینەکە دوور دەکەوتمەوە، ئیستەش بە ئەستەم دەچمە نێو کونسێرتەکان، لە بەر ئەوەی کاتێک بە ئیشتیا لە سەر موبلەکان پاڵی لێدەدەمەوە، ڕێگەدەدەم نەناسراوەکان بێنە کەلێنی مێشکمەوە، و زۆر ناباوەڕانە ڕێگەیان پێ دەدەم لە چێژی خۆم بەشداریان بکەم، بەڵام بە برەوسەندنی کەرەستەی نوێی مووسیقی، خۆم بۆ گوێشلکردن لە ماڵەوە ، ڕاهاورد. گوێ بۆ مووسقیەک شل بکەم کە لە گەڵ ئەو دەقەی کە خەریکم دەی نووسم یەک بگرنەوە.
لاپەڕی 649
📚زیندووم تا بیگێڕمەوە،
نووسینی گابریەل گارسیا مارکێز،
بۆ نووسەران و خاون قەڵەمەکان و نەوەی نوێ پێویستە ئەم سەربوردە پڕ لە وەردەکارییە، بۆ برەودانی کاری داهاتوویان بخوێنەوە.
تێبخانەی مامۆستا سەیید حسەین حسەینی وەرمگردە، بۆ خوێندنەوە.
📚کتێبەکانتان هەڵفڕێنن بۆ مێشکی کەسانی دەورووبەر.
📗خوزهگێچهڵ له ئاوێنهی شاری ئاواتهكاندا.
✍️عابید حسەینی
دوای خوێندنهوهی كتێبێ:سهدساڵ تهنیایی
نووسینی:گابریهل گارسیا ماركێز.
🔸پێشتر ژیاننامەی بە پێزی ئەم نووسەرەم بە تێر و تەسەلی خوێندبوەوە،لە نێو ژیان،وتە،کارەکانی و بیرەوەریەکانی وەک نووسەرێک چێژموەرگرت.مرخم بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبەیشی خۆشکرد.کتێبێکە،هەموو شتێکی هێمایە،وتەکان،کەسەکان و کەسایتیەکان،مێژوو،گێڕانەوە،خۆشی و عیشق، تێکڕمان،ئازار،شەڕی ناوخۆیی و دووبەرەکی،وەک چێشتی مجێور کڵافەیەکی تێکەوە پێچاوە،تاقەت پڕووکێن،پشووت سوار دەکا،مەگین،لە سەرەخۆ بیت،دەنا سەرگوریسەکەت لێدەشێوێ،ئەدی بۆ بابم؟
🔸ههر خوزهیه و دێ و دهچێ و له دایهك دهبێ و دهبووژێتهوه و دیسان وێڕای دایهگهورهیان كه تهمهنی له بن نایه به شهڕهسهگ و بگره و بهرده ئاوقانی مێشكت دهبن.دهستت له بن ههوانهكهوه بهر دهبێتهوه و بێ تاقهت و وهڕهس لهم حهمكه خوزه و مزه.تان و پۆی كتێبهكه له سهرهتاوه گێژهڵووكه بارانت دهكات.رۆحی سهرگردان و قهڵافهتی قهبه و ڕێگباری سێدارە هەر پاتەیە.ههر وهك ئاوخواردنهوه منداڵی زۆڵ به خشپهخشپ،خڕ دێنهوه لای دایگهوره و دیسان دهبنهوه خوزیهكی دیكه و سهر له نوێ شهڕێكی دیكه،ئهوینێكی چاوپێكهوته وله خۆوه ههڵتۆقیوو ڕاست دهبێتهوه،دیسان له بهردهم دایگهوردا تێك و زهبهن دهبێ.دایگهوره"ئورسێلا"سهرگوڵی بووژانهوه و گهشهی ژیانه له شۆڕهژنانی كورد دهچێ دایم دهبێته هۆی ڕاس و پاسه بوونی ژیان و تهنانهت ئاوهدانی گوندهكهی جیا له"مێردهكهی کە تا كات دهڕوا بهرهو شێتی و مالیخولیایی ههنگاو دهنێ"ئورسێلا له چهقی ژیاندا و لهكاتدا ههڵدهسووڕێ،بیر دایگهورهی خۆم دهكهومهوه "ڕابێ"به شهرت ڕابێ به قوڕگی ژیاندا دهچوه خوارهوه.ئهم ئۆرسێلاش به جهرگی ژیاندا ڕهگاژۆ بوه خهریكه دهیعاملێنێ.
🔸ئهم گشتە مهرگ و ژیانه له شاری ئاوێنهكاندا واته ماكاندۆی خهیاڵی سهری ههڵداوه.سهرهتای كارهكه لێڵه،كابرایهكی پیاوكوژ نابهجێ له دووی باشییدا دهگهڕێ و شاری ئاواتهكانی بێگرێ دهوێ. ئهم گابریهل گارسیا ماركێزه وا ههڵت دهسووڕێنێ دهڵێی كۆزی بهرغهلی ئێواره بۆ تاقهت كردنی مهڕەکان بهردهدا.ئهم دهكوژێ ئهو دهبڕێ.بۆ؟
پێم وابێ له مێژووی سهرهتای وڵاتهكهی دهدوێ كه خهڵكی ئاسایی له ئامریكای لاتین به سانایی دهژین و له نێو كێو و تهلانی خۆ خهنیم و شاد له پڕ هاتنی قهرهچیهكان وهك هێمای ئورووپایی به دهبدهبه و كهبكهبهوه دێنه وڵاتهكهیان و شاره گڵینهكهیان دهكهن به ئاجوور.
🔸ماركێز پاشاگهردانی و شهڕی وڵاتهكهی لهنێو ئهم خوزه هاتنانهدا حهشارداوه.دوو دهسته عهینەن كورد و مێژوهكهی تێك بهربوهن،مهگین خودا بزانێ چۆن به قهسته كوشت ههموو بنهما مرۆیهكان تێك و زهبن دهدهن تاكوو بۆ چهلێك و ههلێك ببنه دهسهڵاتدار.له ناكاو بیری ناوهرۆكی كتێبی"شهرهفنامه"دهكهویتهوه.مێژووی تێكهڵ و پێكهڵی وڵاتهكهی به هاوردنی زوو زووی خوزهكان پیشانداوه.
🔸لهم كتێبهدا ماركێز سهرههنگێكی عهجیب و غهریبت پێ پیشان ئهدات وەک كهسایهتی سهرهكی چێرۆكهكهی.مرۆڤێكی ئهمڕۆیی و ئازادیخواز كه له نێو دڵی كهرهستهدا شێعر دههۆنێتهوه.له شهڕ و شۆڕ شتێكی بۆ شین نابێت،له كۆتایی بگره و بهرهدا وادهزانێ تهنیا بای مێشكه مرۆڤهكان به گژیهكدا دهكا و ئهم بۆچوونه له ژیانی مرۆڤدا قهراخێكی سووكنایی بۆ نییە و له ئاخردا دێته ئهو بڕوایه دهبێ ئاشبهتاڵ بكات و پهیمانی ئاشتی واژۆ بكات.ئهم سهرههنگه له ڕابردوو بڕاوه و له دووی بیرهوهری ناگهڕێ.
🔸دیسان لهم چیرۆكهدا ڕخنه له بیروهری دەگرێ و له ناو بیرهوهرییدا جینگڵ خواردن و ڕابردوو ههڵكۆڵین به باش نازانێ و كهسێك به ناو ڕبێكا ئهم ئهركهی له ئهستۆیه.له تهنیایی خۆیدا ههر خهریك كاوێژكردنهوهی ڕابردووه.بە هۆی ئهم دوو كهسایهتیهوە ماركێز دهڵێ:دهبێ رابدوو بكهیت به پرد بۆ داهاتوو له ناو ڕابردووا بمریت یان ڕهگ و ڕیشهت له بن بێنێ و بۆ داهاتوو هیچت پێ نهبێ نالەبارە.بهینابهینی باشترین ههڵبژاردهیه.
🔸خوێندنهوهی ئهم كتێبه کە زۆربهی ناوهرۆكهكهی بۆ كولتوو و نەریتی ئێمه ناگونجاوه پێم وابێ بۆ تهمهنی میرمنداڵان نابێ پیشنیار بكرێ و دهبێ ئاوزمهندانه به پیریهوه بچین.جێی سەرنجە زۆربەی بابەتەکانی دەڵێی بۆ خەڵکی مەڵبەندی ئێمە نووسراوە،وێچوومان زۆرە.
📚مارکیز بە تێچوێکی کەم،تەنها بە قەدەر پارەی کتێبەکە،دەتانباتە ئامریکای لاتین و پێت دەناسێنێ.بخوێنەوە،بنووسەن،سوکناییتان بۆ دێت.
asoyzhyanisaheb@
🎼مووسیقی و نووسین:
🔸لە کۆتاییدا تێگەیشتم، هەر دەنگێک دەتوانێ نەوایی مووسیقی بێت، تەنانەت تەق و کوتی دەوریەکان لە نێو، قاپشۆرەکەدا، بەڵام بەو مەرجەی هەستمان ببزوێنێت و ڕاپسکانێک کە ببێتە ڕێنوێنی ڕاستی بەرەو ژیان.
🔸بەڵام گرفتی سەرەکەی ئەوە بوو، هاوکات نەمدەتوانی بیشنووسم و گوێیش بۆ مووسیقا ڕابگرم، لە بە ئەوەی کە هەستم دەدایە بیستن، لە نووسینەکە دوور دەکەوتمەوە، ئیستەش بە ئەستەم دەچمە نێو کونسێرتەکان، لە بەر ئەوەی کاتێک بە ئیشتیا لە سەر موبلەکان پاڵی لێدەدەمەوە، ڕێگەدەدەم نەناسراوەکان بێنە کەلێنی مێشکمەوە، و زۆر ناباوەڕانە ڕێگەیان پێ دەدەم لە چێژی خۆم بەشداریان بکەم، بەڵام بە برەوسەندنی کەرەستەی نوێی مووسیقی، خۆم بۆ گوێشلکردن لە ماڵەوە ، ڕاهاورد. گوێ بۆ مووسقیەک شل بکەم کە لە گەڵ ئەو دەقەی کە خەریکم دەی نووسم یەک بگرنەوە.
لاپەڕی 649

📗چەند ڕستە و پاژی جوان لە کتێبی، سەدساڵ تەنیایی.
🔸پێدەچێ لەو دووساڵی ڕابردوودا، قەرزی خۆی کە پیریش بەشێک لەو قەرزەبوو، بە مردنی دابووەوە. 247
🔸لە ڕووی بێ دەرەتانییەوە، ناچار بوو،لە هەموو قەول و بەڵێنەکانی پاشگز بێتەوە، و بە کوشتن و هەڵواسین، هەڵیان بوەشێنێتەوە، ڕاست وەک بەرازێکی چڵکن، لە نێو دار وپەردووی داڕماوی سەربەزیەکانی جینگڵ بخوات بۆ ئەوەی دوای تێپەرینی چەل ساڵی ڕەبەق، بتوانێ چەند خاڵێکی ساکار بۆ ژیانێکی ئاسایی دەستەبەر بکات. 244
ئورسێلا، دژی باوەڕی خەڵک:باوەڕی وا بوو کوڕەکەی نیسکاڵێکیش بۆ بەجێگەیاندنی باوەڕەکانی تێ نەکۆشاوە، بەهۆی بێ بڕست بوونەوە نەبوە شەقەی لە سەرکەوتن هەڵداوە، تەنیا وتەنیا، کەلەڕەقی و لە خۆبایبوون دەبوە هۆی سەرکەوتن و تێکشکاندنی، لای وابوو، ئەوە ئەوە کوڕە نییە کە سەردەمانێک گیانی خۆی دەکردە قەڵغانی، بەڵکوو بوەتە کەسێک کە تنۆکێک خۆشەویستیلێ دەرناکەوێ. 384
🔸هەژاری یانی ببیتە کۆیلەی ئەوین.
هەردووکیان تێگەیشتن ئەو حەمکە ڕابواردنە بێ جێیانە،ئەو هەموە موڵک و ماڵە و ئەوینە سەرشێتە بێ سنوورانە دەهاتەوە بیریان، دەستەئەژنۆ و پەژیوان دەیان پرسی بۆ تەمەنیان لە خۆوە بێ هۆ بە فیڕۆداوە تا بگەن بە تەنیای پڕ لە چێژی دوو کەسی، دوایی ساڵها تێوەگلانی دوو قۆڵی و بێ دەسکەوت، ئەمجارە وەها ئیکسیری ئەوین پێکیانی گرێوەدابوو، لە پەڕجووی ئەوین کەلێنیان خنی بوو، چێژی ئەوینانە هەناویانی داڕشتبوو. ڕۆژ لە گەل ڕۆژدا بە ناخی ئاگری ئەویندا شۆر دەبوونەوە، تەنانەت کاتی زوورهانی و پیری لە ڕادەبەدەر. 463

جەستەی ئازارشکێن چۆنە؟
لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ کێشە وململانێکاندا.
🔸هۆشم بە خۆمەوە هەیە؟ هۆشتان بە خۆتانەوە بێت.
🔹بەڵگەی یەکجار زۆری زانستی هەن . پیشاندەرەی ئەم ڕاستیەن کە دڵەڕاوکێ و دڵەخورپە، لەش و لار و قەڵافەتی مرۆڤ تێکدەتەپێنن. زۆر بەڵگەش هەن کە دیسان دەڵێن، تێکڕمانی جەستە، مێشک ئاڵۆز دەکا و دایدەمرکێنێ.
کاتێ تووشی چەرمەسەریەک دەبین، ناچار بە ئەنجامی ئەم کارانەین، خەومان دەشێوێ، خۆراکمان پێ ناخورێ و هەڵس وکەوتی جەستەیی کەم دەبێتەوە. قۆرتمە پشت شکێنەکان لە پامان دەخەن، مەهێڵن ئازار ڕخنە بکاتە نێو جەستەتانەوە، قوربانیکردنی جەستە و تێکڕماوی هەناو نابێتە هۆی دەربازبوون لە کێشەکان و کێشەکانیش لە بەرخاتری تۆ سەرخۆیان داناخەن بڕۆن،ڕێک و ڕاست خۆتت تێکشکاندوە، کارەکەشت نەبوەتە هۆی خەلاسبوون. باشتر وایە، نووستن لە یاد نەکەن، خۆراک ماکی ژیان و بووژانەوەیە، جەستە بە ئاوەوە بەندە، مێشک و جەستە پێوێستی بە وزە هەیە بۆ کاتی تێکڕمان و بەربەرکانێ، با ئازارەکان لەوە زیاتر زەفەرمان پێ نەبن، ناچار بە بوونین، دەبێ درێژه بە ژیان بدەین.
🔸نامۆ بوون باشە بەڵام..........
📚ڕۆژێک وێڕای کتێبی ، نامۆ" بیگانە" نووسینی ئاڵبیر کامۆ.
✍️عابید حسەینی
"لە کۆمەڵگای ئێمەدا ، هاتوو لە سەر گۆڕی دایکتدا، شین و شەپۆڕ نەکەیت، بۆیی هەیە کەویتە نێو گێژاوێکەوە کە کۆتاییەکی سێدارەیە"
🔸لە سەرەتای ئەم کتێبەدا، کابرایەک بە ناوی " مۆرسۆ" لە وەدەچێ قۆناخە کۆمەڵایەتیکانی تێنەپەڕاندوە و هەر لە سەر ڕاڤەی لە ڕادەبەدەری ڕابیینن لە خۆی و بە پێی هەست مامەڵە لە گەڵ داب و نەریت و پێوەرە کۆمەڵایەتیەکان دەکات. ئەم هەڵس و کەوتە خۆ بەباش زانینە و ڕاهاتن بە وەی هەموو شێک ساناییە، بۆت نالوێ، دەبێ تۆێیش لە سەر پێوەرەکانی سەردەمی خۆت بجووڵێتەوە، ئەم ڕاڤە و لێکدانەوە، لە مێژوودا گەلێک دوو پات بوەتەوە و زۆر کەس بە هۆی تەنییای و نەگرۆیی دیتران سەری بەفەتەرات چووە، هەر بە هۆی ئەوەی دەڵێ جیاوازێکم بە شێوازی خۆم، ئێستەش بە شێوازگەلێکی دیکە بەڵام بە هۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیکان و هەڵکۆڵینی ڕۆژانە و بە گوتەیەک وەک شتی بەرکوانووی لێهاتە خەساری کەمترە، کەسانێکە لە گەڵ ڕەوت نین، تەریک دەبن و بەر پلار و توانج و تەوەس دەکەون، نابێ بۆخۆت بیت، دەبێ بۆ چوونە نێو بازنەی ڕەوتەوە، بڕێک بەخۆدا بچیتەوە. هەموو شتێک بە پێی پێوەری تۆ نەگونجاوە، بە تەنێ ، دەتتەننەوە، دەبێ خوار وخێچانەیش بووبێ، هێڵە سوورەکانی کۆمەڵگاکەت بپارێزی دەنا بێڕێزی و دێزی.
🔸ئەم کتێبە لە هەموو بوارێکەوە، کێڵیاوە، ڕخنە و هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە، فیلمی لە سەر سازکراوە.
🔸بەڵام سادە و ساکار و بێ گرێ نووسراوە. کەم دۆیە، مەگەر لە حەشاردا سیلەی لێ بگری دەنا شتێکت بۆ هەڵناکڕدرێت.
📚سیلە لە کتێب بگرن، خۆتان دەدۆزنەوە، ڕۆحتان بە ئۆقرە دەگات.