اسلایدر

من به ره و ئاسۆ به ره و رووناكی باڵم گرتوه
welcome - به خێر بێن

   

📚 ڕۆمانی زینووم تا بیگێڕمەوە.

وێڕای ئەم ڕۆمانە بچنە ناخی کەل و کونی ژیانی  پڕ لە چەرمەسەری.

" کەس ناتوانی لە مێشکیدا بی گونجێنێ ، دەم و چاوی ئەو منداڵانەی ْکە دایک و باوکیان لەم لاولا خۆیانی پێوە هەڵدەکێشن کە نەخەیر منداڵەکەمان بلیمەتە و پێیدا هەڵدەڵێن، کە ئەم منداڵەی ئێمە، وا دەزانی، شاخی واییە و باڵی واییە، و دەینێنە باڵ ، کە دەی فڵان شێعر و فیسار شت چییە؟ من بۆ خۆم ئەم ئازارەم چێشتوە، دەزانم چ قوڕبەسەریەکە!"

📚بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان بیخوێنەوە.

کاتێک دەچیتە نێو " کتێبی  زینووم تا بێگێڕمەوە" نووسینی گەورە نووسەر گابریەل گارسیا مارکێز. خۆزگەێک بە کاوەخۆ بەر بینت پێ دەگرێ و لە ئەوکت نابێتەوە. 

بێژی ڕۆژێک لەم وڵاتە کتێب سەروەر بێت و لەناخی منداڵانی وڵاتدا بچێنرێت.

ئەم نووسەرە گەورە لە بەشی چواری ڕۆمانەکەی دەچێتە نێو جەنگەی قوتابخانە  شەوانە ڕۆژیەکان.

باسەکانی لە سەر ئەم تەوەرانن.

🔸بەڕێوەبەرەکان خۆیان کتێب خوێن و زانا و بلیمەتی کۆمەڵگا بوەن. زۆربەیان نووسەر و گەورەپیاوی شارەزا بوەن.

🔸بەشێکی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابیان بەرنامەی خوێندنەوەی کتێب بوە

📚ساڵ و مانگ وەک با و بۆران تێپەڕ دەبوون، بەڵام سەرلێشێواو، هێشتا نەمدەزانی ، دەبێ لە ژیانمدا چ بکەم.دەبێ کاتێکی زۆر تێبەڕیاێت، تاکاو تێبگەم، ئەم بێدەرتانییە کەڵکی و شیاویی باشی بۆم هەبوو، پێم وابێ، هیشتێک لەم دونیاییە و دوونیاێکی دیکەش نییە بۆ نووسەر کەڵکی نەبێت و بە شێوازێک بە کاریان نەهێنێت.

 لاپەڕەی 314.

🎼مووسیقی و نووسین:

    🔸لە کۆتاییدا تێگەیشتم، هەر دەنگێک دەتوانێ نەوایی مووسیقی بێت، تەنانەت تەق و کوتی دەوریەکان لە نێو، قاپشۆرەکەدا، بەڵام بەو مەرجەی هەستمان ببزوێنێت و ڕاپسکانێک کە ببێتە ڕێنوێنی ڕاستی بەرەو ژیان.

    🔸بەڵام گرفتی سەرەکەی ئەوە بوو، هاوکات نەمدەتوانی بیشنووسم و گوێیش بۆ مووسیقا ڕابگرم، لە بە ئەوەی  کە هەستم دەدایە بیستن، لە نووسینەکە دوور دەکەوتمەوە، ئیستەش بە ئەستەم دەچمە نێو کونسێرتەکان، لە بەر ئەوەی کاتێک بە ئیشتیا لە سەر موبلەکان پاڵی لێدەدەمەوە، ڕێگەدەدەم نەناسراوەکان  بێنە کەلێنی مێشکمەوە، و زۆر ناباوەڕانە ڕێگەیان پێ دەدەم لە چێژی خۆم بەشداریان بکەم، بەڵام بە برەوسەندنی کەرەستەی نوێی مووسیقی، خۆم بۆ گوێشلکردن لە ماڵەوە ، ڕاهاورد. گوێ بۆ مووسقیەک شل بکەم کە لە گەڵ ئەو دەقەی کە خەریکم دەی نووسم یەک بگرنەوە. 
لاپەڕی 649
📚زیندووم تا بیگێڕمەوە،

نووسینی گابریەل گارسیا مارکێز، 
بۆ نووسەران و خاون قەڵەمەکان و نەوەی نوێ پێویستە ئەم سەربوردە پڕ لە وەردەکارییە، بۆ برەودانی کاری داهاتوویان بخوێنەوە.

تێبخانەی مامۆستا سەیید حسەین حسەینی وەرمگردە، بۆ خوێندنەوە.

📚کتێبەکانتان هەڵفڕێنن بۆ مێشکی کەسانی دەورووبەر.
 

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 23:24 | لینک  |