🔸ئولیسی زمانی كوردی.
✍️عابید حسەینی
🔸له دونیای زمان و وێژه‌ی ئینگلیزی‌دا، نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی ئیرله‌ندیان هه‌یه به ناو جیمس جۆیس ( James Joyce )
ئه‌م نووسه‌ره ڕۆمانێكی هه‌ره به‌نرخ و ده‌گمه‌نی هه‌یه به‌ناو ( ئه‌ولیس یان یولسیز Ulysses ) ئه‌م ڕۆمانه پڕ توێكڵ و هه‌زار توێیه،ئه‌وه‌نده خوێندنەوەی قورسه سه‌ری له هه‌موو شاره‌زایانی زمانی ئینگلیزیش شێوانه و جۆیسیش بۆ خۆیشی ده‌ڵێن" ئه‌وه‌نده پێچه‌ڵاوپوڵووچییم خسته‌ته نێو ڕۆمانه‌كه،ده‌بێ سه‌دان ساڵ پسپۆڕان له ناوێدا گێژبخۆن تا لێم تێبگه‌ن چییم وته" وێژه‌ی ئینگلیزیش خۆیان به‌م كابراوه زۆر ڕائه‌ده‌ن و له بوونی وه‌ها نووسه‌رێك ،خۆبایین و خۆیان هه‌لده‌كێشن و ناحه‌قیشیان نییه و ڕاسته.
🔸ئه‌ی ده‌با ئاوڕێكیش له خۆمان بده‌ینه‌وه و قسەێكیش بۆخۆمان بكه‌ین و به وته‌ی حه‌زره‌تی نالی " شكاری خانه‌زایش پێویسته"
لای من شكاری خانه‌زا گه‌لێكن، به‌ڵام مامۆستا هه‌ژار و پێنووسه‌كه‌ی سه‌رقافڵه‌ییه، بۆ هه‌موان پێویسته بچینه نێو به‌ردی بناغه‌ی زمانی كوردی هه‌ر وه‌ك ئینگلیزی زمانه‌كان ده‌چنه لای ئولیس، ئێمه‌ش پێویسته بچیینه لای نووسراوه‌كانی مامۆستا هه‌ژار و ده‌زانین دونیای به‌رینی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی گه‌لێك به پێزه.
🔹یه‌كێك له شاكاره هه‌ره به‌نرخه‌كانی مامۆستا هه‌ژار به گوێره‌ی شاره‌زایان و خوێنه‌رانی زمانی كوردی " وه‌رگێڕانی ناوه‌رۆكانه‌ی شه‌رەفنامه‌ی میرشه‌رف خانی بدلیسییه" ئه‌م وه‌رگێڕانه به‌نرخه لای كوردی خوێنه‌كان ته‌نیا كتێبێكی مێژووی نییه، ئه‌م كتێبه چه‌ند لایه‌نی به‌نرخی تێداییه كه بۆ زانین و په‌ره‌پێدانی زمانی كوردی پێویسته بزانین و بیخوێنینه‌وه:
1- مامۆستا هه‌ژار بڕوای به وه‌رگێڕانی ڕسته به ڕسته نییه و گڕینگ لای ئه‌و كاكڵی ماناییه، ئه‌م زاته پاییه به‌رزه له هه‌ر شوێنێكدا به باشی زانیوه پێنووسی خۆی ڕاداوه و تۆی خوێنه‌ر له گه‌ڵ خۆی ده‌باته نێو قوڵایی زمان و وشه‌ی ڕه‌سنی كوردی.
2- هه‌ر وه‌ك وه‌رگێڕانی شێعره‌كانی خه‌ییام له نێو ئه‌م شه‌ره‌فنامه‌شدا، جوانكاری تایبه‌تی هه‌ژارانه‌ش ده‌بینی.
بۆ نموونه:
كسی كو با كسی بد سازگردد
بدو روزی همان بد بازگردد.
به چشم خویش دیدم بر گذرگاه
که زد بر جان موری مرغکی راه
هنوز از صید منقارش نپرداخت
که مرغی دیگر آمد کار او ساخت.
وه‌رگێڕانی پڕچێژی ناوه‌رڕكانی مامۆستا هه‌ژار:
كه‌سێ هاوكاری زۆرداران بوو پیشه‌ی
ده‌سی زۆردار به بیور دای له ڕیشه‌ی
كه تاژی ڕاوی پێ نه‌كرا و شه‌كه‌ت بوو
له لای ڕاوكه‌ر له‌ژێر داردا سه‌كه‌ت بوو
كه‌وێك هاوخوێنی خۆی بێنێته سه‌ر دا‌و
نه دووره خێوی ، خۆی لێنی به شۆرباو.
🔸بڕێك له نووسراوه‌كانی نێو كتێبه‌كه:
"ڕۆژێك له ڕۆژه‌كانی مانگی بانه‌مه‌ڕدا،
له جه‌نگه و گه‌رمه‌ی جه‌نگ و شه‌ڕدا،
له لانزارێكه‌وه ، له به‌رپه‌سارێكه‌وه، له لێره‌وارێكه‌وه و له ئاقارێكه‌وه
له دیمه‌نی پڕ مێرگ و چیمه‌نی نه‌خشین و ڕه‌نگینی كوردستانی خه‌مگینم ده‌ڕوانی ،چی ببینم؟ "
🔸پێویسته ئه‌م كتێبه ئولیس شێوه‌ی زمانی كوردی به پوختی به‌خوێندرێته‌وه. جگە لە خوێندنی مێژووی خۆمان ، دەچینە نێو زمانی ڕەسەن و بە پیتی کوردی.
🔸مانای چەند وشە:
بیور: تەورداس
خێو:ساحێبەکه‌ی
سەکەت: سەقەت ، نوقسان.
abed547.blogfa.com
@asoyzhyanisaheb
٭ڕه‌شنووسی خانه‌نشینی یا ( نسخه دوران بازنشستگی Retirement ‘script چییه؟
Why So Many People Are Unhappy in Retirement?
هۆی قوڕپێوانی تاقمێك بۆ دوایی خانه‌نشینی چییه؟
نووسینی: ئارتوور سی بروكس
وه‌رگێڕان بۆ زمانی كوردی : عابید حسه‌ینی
سه‌رچاوه: Atlantic
There is a script to life that most of us have internalized, whether consciously or not. It’s in many of the most beloved fictional stories, and—from the outside, at least—it looks like the lives of successful people tend to follow it as well. It is often called the hero’s journey, or the monomyth.
The 19th-century anthropologist Edward Burnett Tylor was the first to identify the hero’s journey in literature. As he showed, many great adventure stories throughout history follow the basic formula. This is true from the Bible’s story of King David to Star Wars today. You can think of it as having three parts. The first is the call to adventure, where the hero-to-be is stimulated to act in some bold way, usually to meet a daunting task—say, fighting Goliath, or the Empire. The second is the ordeal, in which the hero is brutally tested and has to beat long odds—such as vanquishing a giant in battle or blowing up the Death Star. The third is victory, where the hero wins against these odds and returns home, triumphant.
It’s a nice narrative, especially if you’ve worked hard and done pretty well in life. The problem is the real-life ending, after the triumphant return. People have no script for that part.
Of course, some people enjoy retirement, but since I have been writing about happiness later in life, many people who were successful earlier in life have reached out to me to say that retirement has been brutal: They feel unhappy, aimless, and bored. In search of—well, they’re not quite sure what—some have made bad choices, tanking their marriages (leading to what social scientists call “gray divorce,” which doubled in the 25 years between 1990 and 2015) or making stupid business decisions they don’t think they would have made when they were still employed. One person told me, “Since I quit working, I feel like a stranger to myself.” The hero’s journey is great when you’re in the middle of it. The trouble comes when your strengths start to wane, because now you’re off script. People rarely change the story they’ve constructed for their lives; they rage, instead, trying to pound their lives back into the story line, often with sad results.
But this rage is born from a misunderstanding of the hero’s journey. Defining it in terms of three phases, as I did above, makes the mistake of leaving out one last, critical phase. The literary scholar Joseph Campbell, author of the book The Hero With a Thousand Faces, notes that many great myths involve a subtle twist after the triumph in battle. He calls it “The Crossing of the Return Threshold.” “The returning hero, to complete his adventure, must survive the impact of the world,” Campbell writes. “The first problem of the returning hero is to accept as real, after an experience of the soul-satisfying vision of fulfillment, the passing joys and sorrows, banalities and noisy obscenities of life.” In other words, the end of the true hero’s journey is coming home and finding a battle to be waged not with an external enemy, but with one’s own demons. Win that final battle—the hardest one of all—and true victory is yours.
On a much smaller scale, successful people sometimes behave more or less like David, hurting others and ruining their well-earned reputations later in life by giving in to their vanity, desires, and insecurities. I’m talking about the CEO who, even in the face of deteriorating performance, won’t turn over control of the company until she gets shoved out by the board, or the politician who, rather than cultivating a successor, makes one last run for office in his 80s and loses badly.
🔸ڕه‌شنووسی خانه‌نشینی یا نسخه دوران بازنشستگی ( Retirement ‘script) چییه؟
🔸Why So Many People Are Unhappy in Retirement?
🔸هۆی قوڕپێوانی تاقمێك بۆ دوایی خانه‌نشینی چییه؟
نووسینی: ئارتوور سی بروكس
✍وه‌رگێڕان بۆ زمانی كوردی : عابید حسه‌ینی
🔹سه‌رچاوه: The Atlantic
🔸ڕه‌شنووسێكی ناخ چنراو بۆ ژیانی هه‌موومان هه‌ییه جا چ بیرت لێكردبێته‌وه یان نه‌ت كردبێته‌وه. ئه‌م ڕه‌شنووسه له زۆربه‌ی چیرۆكه خۆشه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت.ئه‌گه‌ر ته‌ناته‌ت له دووریشه‌وه سه‌رنجی بده‌یت، وه‌ك ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی سه‌ركه‌وتوو واییه. زۆرجار ئه‌م ڕه‌شنووسه پێ ده‌وترێ: گشت و گوزاری پاڵه‌وانانه یان دیرۆكی بلیمه‌تانه.
🔸یه‌كه‌م كه‌س كه باسی گه‌شت و گوزاری پاڵه‌وانانی له وێژه‌دا هاورده گۆڕێ ئیدوارد برێنت ته‌یلۆر ، مرۆڤناسی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زایینی بوو. ئه‌م ده‌سنیشانی كرد كه هه‌موو چیرۆكه چاكه سه‌یر وسه‌مه‌ڕه‌كانی هه‌موو مێژوو له بێچمی بنه‌ڕه‌تیدا له یه‌ك ده‌چن.له چیرۆكی كۆنی داوودی پاوشای نێو په‌ڕتووكی پیرۆزه‌وه بیگره تاكو چیرۆكی ئه‌مڕۆیی وه‌ك شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان، هه‌ر هه‌مان ڕه‌وته.ئه‌گه‌ر به جوانی لێی ورد بینه‌وه ئه‌م بێچمه داڕێژراوه سێ لایه‌نی هه‌یه.
🔹لایه‌ن و به‌شی یه‌كه‌م : بانگت ده‌كات بۆ سه‌ركێشی. لێره‌دا پاڵه‌وانی داهاتووی چیرۆكه‌كه‌مان ده‌بێ كرده‌وه‌ی سه‌رسامهێنه‌رانه پیشان بدات. ئه‌م كارانه‌ش له ڕاستێدا ده‌بێ هه‌ژێنه‌ر بێت.وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت ده‌بێ له‌گه‌ڵ جالووت یا ده‌زگای پاوشایه‌تیدا كه‌وێته شه‌ڕ.
🔹به‌شی دووهه‌م: تاقیكاری ئه‌سته‌مه ده‌بێ پاڵه‌وانه‌كه‌مان به‌ر له گه‌یشتن به مه‌به‌ست دوو سێ قۆناخی گورچكبڕانه ئه‌نجامبدات. وه‌ك كوشتنی دێ‌و و درنجان یان ده‌بێ ئه‌ستێره‌ی مه‌رگ بته‌قێنێته‌وه.
🔹به‌شی سێهه‌م: سه‌ركه‌وتنه:
پاڵه‌وانه‌كه‌ی ئێمه ده‌بێ به سه‌ر ئه‌م هه‌موو عه‌جایباتانه‌دا سه‌ر بكه‌وێت. به‌خۆباێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌ركه‌وتوانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
🔸کارێل یونگی ده‌روونناس، پێی واییه خه‌ڵكانی سه‌ركه‌وتوو وا ڕاهاتوون ده‌بێ ژیانیان له چاوگه‌ی ئه‌م دیرۆكانه‌وه ببینن. یونگ نووسیشیه‌تی: ئه‌وه‌ی كه ڕكێفی له ئه‌ژدیها نه‌دابێ پاڵه‌وان نییه ! له به‌رانبه‌ردا ئه‌وه‌ی وا ده‌ستی له خۆی داشۆرده و ئه‌ژدیهاكه‌ی كوشته ، به‌شی ده‌كه‌وێ. هه‌ر ئه‌وه به ڕانانه‌ی خۆیی توانییه‌تی بوێرانه بچێته نێو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ناخی په‌نگ خواردی خۆییه‌وه و توانییه‌تی به‌وه‌جناسی خۆی بكات.قسه‌كانی یونگ لێره‌دا له بابه‌ته ڕۆشنبیرانه‌كه‌ی ئانتۆنی ڕابینز ده‌چێت.
🔸ڕابینز ده‌ڵێت: ده‌ته‌وێ له كار و پیشه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بیت؟ ده‌بێ تۆێش ڕێی پاڵه‌وانانه‌ی خۆتت هه‌بێت. خاڵی سه‌ره‌كی ڕچاوبكه، تێوه‌بگلێ،ئازار بكێشه، قوربانی بده و سه‌ركه‌وتوانه بیبه‌وه و قارامانانه بگه‌ڕێوه و ئیتر ته‌واو.
👆🔸چ گێڕانه‌وێكی له به‌ر دڵه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ژیانتدا پیاوانه ئه‌ركه‌كانت ڕاپه‌ڕاندبێت. به ڕای ئێوه گیر و گرفتی ئه‌م شێوه گێڕانه‌وه‌ی ژیانه چییه؟ ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌شنووسێكیان بۆ كۆتایی نییه چی؟
٭🔹گومان له‌وه‌دا نییه تاقمێك له خانه‌نشینی چێژ وه‌رده‌گرن. به‌ڵام به هۆیی ئه‌وه كه من ده‌مێكه له باره‌ی خۆشی دواقۆناخه‌كانی عومره‌وه ده‌نووسم . تاقمێك كه پێشتر له ده‌ورانی سه‌ركه‌وتنیاندا باسم لێكردون ئێسته دێنه لام و ده‌ڵێن: خانه‌نشینی به‌ڕاستی كوشه‌نده‌ییه. دڵناخۆش و سه‌رلێ شێواو و داته‌پیون. ئه‌وان به دوایی شتێكی چاكه‌وه‌ن كه خۆیشان به دڵنیاییه‌وه نازانن چییە و ئه‌مه بوه‌ته هۆیی هه‌ڵبژاردنی خراپ، ژیانی هاوبه‌شی ژن و مێردایه‌تیان تێكچوه.( ئه‌م شێوازه به بڕوای كۆمه‌ڵناسه‌كان له ده‌وه‌ره‌ێكی بیست و پێنج ساڵه‌دا واته له ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠١٥ وه‌ك دیارده‌ێك دوو به‌رار بوه‌ته‌وه و جیابوونه‌وی خۆڵه‌مێشی یان كرچ و كاڵه‌كانیان (gray divorce) ناو ناوه. یان لایان واییه له هه‌ڵبژاردنی كار و پیشه‌یاندا هه‌ڵه‌یان كرده‌وه، هاتوو ئێستا له ده‌ورانی كار و پیشه‌دابووناییه ئه‌م كاره‌یان هه‌ڵنه‌ده‌بژارد.یه‌كێك پێمی وت: له‌و كاته‌وه خانه‌نشین كراوم وا ده‌زانم كه‌سێكی غه‌ریب و نامۆم.
🔸ڕه‌وتی پاڵه‌وانی كاتێ های له‌ناوه‌زێڵه‌كه‌یدا زۆر به تام و چێژه، به‌ڵام كاتێ داهێزراییت ،گرفت سه‌رهه‌ڵده‌دات.له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیتر ڕه‌شنووسێك نییه به پێی ئه‌وه درێژه به كار بده‌ییت.زۆر به ده‌گمه‌ن ڕووئه‌دات كه‌سانێك بۆ ئه‌و چێرۆكانه‌ی كه بۆ ژیانیان دایاناوه ئاڵگۆڕی تێدابكه‌ن.
🔸خه‌ڵك تووڕه ده‌بن و گه‌ره‌كیانه سه‌رچاوه‌ی ژیانیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌مان ڕه‌وته چیرۆكه‌كی خۆیان ،به‌ڵام زۆر جار ده‌رنجامه‌كه‌ی ده‌ردناكه.
به‌ڵام ئه‌م سه‌رچاوه‌ی تۆڕه‌بوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ڕێگه‌ی پاڵه‌وانانه تێنه‌گه‌یشتووین.ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ك من كه ڕێگه‌ی پاڵوانانه‌م له سێ به‌شدا ناساندوه و ماناكردوه‌ته‌وه. ناساندن و ماناێكی دیكه‌ی هه‌ر وه‌ك ئه‌وه بوترێت ئه‌وه دواپاژیی سه‌ره‌كی و كۆتایی خراپ ون ده‌بێت.
🔸جۆزیف كه‌مبل مامۆستای وێژه و نووسه‌ری كتێبی "پاڵه‌وانی هه‌زار توێ" ده‌ڵێت: له زۆربه‌ی دیرۆكه گه‌وره‌كاندا دوای سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕدا ، بادانه‌وه و پاشقولێك له چیرۆكه‌كاندا ڕوو ده‌دات. ئه‌و ناوی ناوه ده‌روازه‌ی گه‌ڕانه‌وه.ئه‌و ده‌نووسێ: پاڵه‌وانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه تا سه‌روبه‌ری كاره نه‌كراوه‌كانی بگرێت. ده‌بێ له ژێر زبر و زۆری دوونیادا ده‌وام بێرێت.سه‌ره‌كی ترین كێشه‌ی پاڵه‌وان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمه‌ستانه و ته‌ژی بوونی ناخی له ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامێك ده‌سته‌ویه‌خه ببێت.
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خۆشی و ناخوشی و سه‌رشۆڕی و هه‌را وهوریای ژیان گوزه‌راوه و كۆتاییان پێ هاتوە.
🔸به‌ڵام كۆتایی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌وتی پاڵه‌وانانه كاتێ ده‌گڕێته‌وه بۆ ماڵ ڕووده‌دات.ده‌بێ ده‌سته‌ویه‌خه‌ی شه‌ڕێكی دیكه بێت نه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی ده‌ره‌كیدا به‌ڵكو ده‌بێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه ڕه‌ش و نگریسه‌كانی ناخی خۆییدا تێهه‌ڵبچێت. ئه‌گه‌ر له‌م دوا قۆناخه‌دا كه قۆناخێكی پڕبایه‌خ و هه‌ستیاره سه‌ركه‌وتیت ئه‌وه بزانه به ڕاشكاوی سه‌ركه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانت به دڵنیاییه‌وه مسۆگر كردوه.
🔸🔸که‌س سه‌ركه‌وتوه‌كان له دوا قۆناخی كار و ژیانیاندا زۆرجار هه‌ر وه‌ك داستانی داوود - كه له ناو په‌ڕتووكی پیرۆزدا هاتوه - خۆیان ده‌خنه ده‌س حه‌زی سه‌ركه‌ش و دووچاری دڵه‌ڕاوكێ و له‌خۆبایی بوون ده‌بن. به‌م هۆوه ئازار به كه‌سانی تر ده‌گه‌ێنن و ئه‌و ژیانه سه‌ركه‌وتوانه‌یش كه بۆ خۆیان مسۆگریان كرده ده‌ی ڕووخێنن و له ناوی ده‌به‌ن. وه‌ك نموونه باسی سه‌رۆك كومپانیێك ده‌كه‌م كه بۆ خۆی ده‌زانێ بوته هۆیی داڕمان و زه‌ره‌رمه‌ندی شیركه‌ته‌كه به‌ڵام ده‌سبه‌ردار نابێت تا به‌ناچاری و زه‌خت لای ده‌به‌ن یان سیاستوانێك له ته‌مه‌نی هه‌شتاوچه‌ند ساڵه‌ییدا به‌جێی ئه‌وه له بیری كه‌سێكی شاره‌زا بۆ جێگه‌ره‌وه‌ی خۆیی بێت. تازه خه‌رێكه خۆیی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه ئاماده ده‌كات و له كۆتاییدا پیس ده‌یدۆڕێنێت.
👌🔸ده‌ره‌نجام ( وه‌رگێڕ) : ئه‌مه‌م بۆییه وه‌رگێڕاوه ئه‌م ڕه‌وتی خۆداڕمانه له ناو كه‌سانی خۆشه‌ویستی ئێمه‌شدا هه‌یه و ده‌س به‌ردارنین و نین و خه‌ریكن ده‌سكه‌وته جوانه‌كانیان بۆ هیچ ده‌رووخێنن. بیبیسن ئازیزان، ژیانی تا كه‌م و كورتێ سه‌ركه‌وتوانه‌تان مه‌ڕووخێنن. بژیین بۆ ژیان و به‌خته‌وه‌ری.
abed547.blogfa.com
@asoyzhyanisaheb
🔸ئیلیف شافاک نووسەری تورکی فەڕانسەوی وڵامان دەداتەوە.
✍️وەرگێڕ بۆ سەر زمانی کوردی:عابید حسەینی
🔸Why the novel matters in the age of anger?
🔸The novel matters because it connects us with the experiences of people we have never met, times we have never seen, places we have never visited.
🔸The novel matters not only because of the stories it brings alive, but also the silences it dares to explore. As novelists we keep our ears pricked all the time, attentive to the rhythm of the language, the usage of words, the stories and legends swirling in the air – but we must also listen carefully to the silences. Here we find the things that cannot be openly talked about in a society; the political, cultural, sexual taboos.
🔸A writer’s job is not to try to provide the answers. It is neither to preach nor to teach; just the opposite. A writer must be a student of life, and not the best student either, since we must never graduate from this school, but keep asking the most simple, the most fundamental and the most difficult questions. In the end, we leave the answers to the readers. Every reader’s experience is unique, and each will come up with their own answers – this the writer must respect. But the novel needs to be a free, egalitarian space where a diversity of voices can be heard, nuances celebrated and the unsayable can be said.
🔸The novel matters because, like an alchemist, it turns empathy into resistance. It brings the periphery to the center, it gives a voice to the voiceless, it makes the invisible visible.
🔸The novel matters because stories continue to connect us across borders, and help us to see beyond the artificial categories of race, gender, class. The world is frighteningly messy today, but a world that has lost its empathy, cognitive flexibility and imagination will surely be a darker place.
٭🔸ڕۆمان گرینگه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ژیان و به‌سه‌رهاتی كه‌سانێ هاوبەش دەکات كه قه‌ت نه‌مان بینیون ،ده‌چینه ناو كات وزه‌مه‌نێكه‌وه کە قه‌ت تێیدا نه‌ژیاویین، دەمانباتە شوێنهاێی كه قه‌ت چاومان پێیان نه‌كه‌وته.
🔸گرینگی ڕۆمان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نییه گیانده‌كات به به‌ر چیرۆكه‌كه‌كاندا به‌ڵكوو بێ ده‌نگیكێ كپ و ناوازه‌یشت بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كات. 🔸ئێمه ڕۆمان نووسه‌كان داییم ودرهه‌م گوێچكه‌مان هه‌ڵخسته بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌نگیله جوانه‌كانی زمان،شێوازی جێگیری وشه‌كان،دیرۆكه‌كان و ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی له ده‌وربه‌رماندا سووڕكه‌یان دێت.جگه له‌مانه ئێمه به ئیشتیای دڵ گوێ بۆ كپی و بێ ده‌نگیش هه‌ڵده‌خیین. له بێ ده‌نگییدا شته بڤه‌لێكراوه‌كانی ناوگه‌ڵی و ڕامیاری و داب و نه‌ریت ده‌دۆزینه‌وه كه له نێو كۆمه‌ڵگادا قۆرخ كراون و به‌سانایی باسیان ناكرێت.
٭🔸نووسه‌ر وڵام ده‌ری ئه‌م پرسیارانه نییه،ئامۆژگاری و فێركاریشی له ئه‌ستۆدا نییه. نووسه‌ر ده‌بێ قوتابی ژیان بێت،ئه‌ویش نه‌ك قوتابێكی هه‌ڵكه‌وه‌ته وزیره‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ران له‌م قوتابخانه‌یه‌دا قه‌ت ته‌واوبوونیان بۆ نییه.به‌ڵكوو ده‌بێ داییمه درێژه به‌دینه پرسیاركردن ده‌بێ له پرسیاری ساكار وبنه‌ڕه‌تی و قووڵه‌وه تێوه‌بگلێین. له كۆتاییشدا وڵامی پرسیاره‌كان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خوێنه‌ر.ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌ر خوێنه‌رێك تایبه‌ت به خۆیه‌تی.هه‌ركه‌سێك وڵام بۆخۆی ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه نووسه‌ر ده‌بێ ڕێزی بۆ دابنێت.
🔸ڕۆمان ده‌بێت بۆشاێكی خه‌مڵاو به‌رانبه‌ری تێدا بێت له به‌ر ئه‌وی هه‌موو ده‌نگه‌كان ببیسرێت.ڕێز له‌یه‌ك نه‌چوونه‌كان بگیردرێت.شته ده‌گمه‌ن و نه‌بیسراوه‌كانیش بێنه سه‌رزمان.
🔸ڕۆمان گرێنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك كیمیاكارێك هاودڵییه‌كان ده‌كاته به‌ره‌ڤانی ، كڕو و كاشه‌كان ده‌خاته ناوه‌زێڵه. ده‌بێته ده‌نگی بێده‌نگه‌كان و شاردراوه‌كان ده‌رده‌خات.
🔸ڕۆمان گرینگه له‌به‌رئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان سنوور به‌زێنن. ئێمه پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن. یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن ئاسۆێكی به‌رفراوانتر له تاقم و خێڵ و چێناییه‌تی ببینین.دونیای ئه‌مڕۆ له گێژه‌نێكی مه‌ترسیدارداییه و دونیاێكیش هاودڵی، تێگه‌یشتنی دڵنه‌رمانه و خه‌یاڵاوی بوونی لێ بزر بێت، به‌دڵنیاییه‌وه شوێنێكی نووته‌ك و تاریكستانه.
abed547.blogfa.com
@asoyzhyanisaheb