🔸ئولیسی زمانی كوردی.
✍️عابید حسەینی
🔸له دونیای زمان و وێژه‌ی ئینگلیزی‌دا، نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی ئیرله‌ندیان هه‌یه به ناو جیمس جۆیس ( James Joyce )
ئه‌م نووسه‌ره ڕۆمانێكی هه‌ره به‌نرخ و ده‌گمه‌نی هه‌یه به‌ناو ( ئه‌ولیس یان یولسیز Ulysses ) ئه‌م ڕۆمانه پڕ توێكڵ و هه‌زار توێیه،ئه‌وه‌نده خوێندنەوەی قورسه سه‌ری له هه‌موو شاره‌زایانی زمانی ئینگلیزیش شێوانه و جۆیسیش بۆ خۆیشی ده‌ڵێن" ئه‌وه‌نده پێچه‌ڵاوپوڵووچییم خسته‌ته نێو ڕۆمانه‌كه،ده‌بێ سه‌دان ساڵ پسپۆڕان له ناوێدا گێژبخۆن تا لێم تێبگه‌ن چییم وته" وێژه‌ی ئینگلیزیش خۆیان به‌م كابراوه زۆر ڕائه‌ده‌ن و له بوونی وه‌ها نووسه‌رێك ،خۆبایین و خۆیان هه‌لده‌كێشن و ناحه‌قیشیان نییه و ڕاسته.
🔸ئه‌ی ده‌با ئاوڕێكیش له خۆمان بده‌ینه‌وه و قسەێكیش بۆخۆمان بكه‌ین و به وته‌ی حه‌زره‌تی نالی " شكاری خانه‌زایش پێویسته"
لای من شكاری خانه‌زا گه‌لێكن، به‌ڵام مامۆستا هه‌ژار و پێنووسه‌كه‌ی سه‌رقافڵه‌ییه، بۆ هه‌موان پێویسته بچینه نێو به‌ردی بناغه‌ی زمانی كوردی هه‌ر وه‌ك ئینگلیزی زمانه‌كان ده‌چنه لای ئولیس، ئێمه‌ش پێویسته بچیینه لای نووسراوه‌كانی مامۆستا هه‌ژار و ده‌زانین دونیای به‌رینی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی گه‌لێك به پێزه.
🔹یه‌كێك له شاكاره هه‌ره به‌نرخه‌كانی مامۆستا هه‌ژار به گوێره‌ی شاره‌زایان و خوێنه‌رانی زمانی كوردی " وه‌رگێڕانی ناوه‌رۆكانه‌ی شه‌رەفنامه‌ی میرشه‌رف خانی بدلیسییه" ئه‌م وه‌رگێڕانه به‌نرخه لای كوردی خوێنه‌كان ته‌نیا كتێبێكی مێژووی نییه، ئه‌م كتێبه چه‌ند لایه‌نی به‌نرخی تێداییه كه بۆ زانین و په‌ره‌پێدانی زمانی كوردی پێویسته بزانین و بیخوێنینه‌وه:
1- مامۆستا هه‌ژار بڕوای به وه‌رگێڕانی ڕسته به ڕسته نییه و گڕینگ لای ئه‌و كاكڵی ماناییه، ئه‌م زاته پاییه به‌رزه له هه‌ر شوێنێكدا به باشی زانیوه پێنووسی خۆی ڕاداوه و تۆی خوێنه‌ر له گه‌ڵ خۆی ده‌باته نێو قوڵایی زمان و وشه‌ی ڕه‌سنی كوردی.
2- هه‌ر وه‌ك وه‌رگێڕانی شێعره‌كانی خه‌ییام له نێو ئه‌م شه‌ره‌فنامه‌شدا، جوانكاری تایبه‌تی هه‌ژارانه‌ش ده‌بینی.
بۆ نموونه:
كسی كو با كسی بد سازگردد
بدو روزی همان بد بازگردد.
به چشم خویش دیدم بر گذرگاه
که زد بر جان موری مرغکی راه
هنوز از صید منقارش نپرداخت
که مرغی دیگر آمد کار او ساخت.
وه‌رگێڕانی پڕچێژی ناوه‌رڕكانی مامۆستا هه‌ژار:
كه‌سێ هاوكاری زۆرداران بوو پیشه‌ی
ده‌سی زۆردار به بیور دای له ڕیشه‌ی
كه تاژی ڕاوی پێ نه‌كرا و شه‌كه‌ت بوو
له لای ڕاوكه‌ر له‌ژێر داردا سه‌كه‌ت بوو
كه‌وێك هاوخوێنی خۆی بێنێته سه‌ر دا‌و
نه دووره خێوی ، خۆی لێنی به شۆرباو.
🔸بڕێك له نووسراوه‌كانی نێو كتێبه‌كه:
"ڕۆژێك له ڕۆژه‌كانی مانگی بانه‌مه‌ڕدا،
له جه‌نگه و گه‌رمه‌ی جه‌نگ و شه‌ڕدا،
له لانزارێكه‌وه ، له به‌رپه‌سارێكه‌وه، له لێره‌وارێكه‌وه و له ئاقارێكه‌وه
له دیمه‌نی پڕ مێرگ و چیمه‌نی نه‌خشین و ڕه‌نگینی كوردستانی خه‌مگینم ده‌ڕوانی ،چی ببینم؟ "
🔸پێویسته ئه‌م كتێبه ئولیس شێوه‌ی زمانی كوردی به پوختی به‌خوێندرێته‌وه. جگە لە خوێندنی مێژووی خۆمان ، دەچینە نێو زمانی ڕەسەن و بە پیتی کوردی.
🔸مانای چەند وشە:
بیور: تەورداس
خێو:ساحێبەکه‌ی
سەکەت: سەقەت ، نوقسان.
abed547.blogfa.com
@asoyzhyanisaheb