
🔸 لە پیرۆزبای ڕۆژی مامۆستا دەترسم.
✍️عابید حسەینی
🔸کاتێک بازۆڵە و ماسوولکە و جەستەی قەبەت هەبێ و خۆت ڕابدەیت و نەخیر هەموو کسێکش شەل و پەت بکەیت و چووزانم سەنعەتکارێکی بە دەست و برد بێت و هەمە چەشنە بەهەرەمەند. لە کاتی کێشە و گرفتە کۆمەڵیەتییەکان و بنەماڵیەکانیش ناچاریت دوای کەف و کۆڵ ڕژاندن، هەر بچیتە بەر هەلی قسە. ماسوولکە و کەللەی قەوی بە کڕنۆشەوە دەبەیتە بەردەم وشەبێژان.
🔸وشەبێژانی کۆمەڵگا کێن؟
🔸هەر لە کۆنەوە، گەورەی کۆمەڵگا، ڕیشێکی سپی و دەمپاراوێکی ڕاوێژجوان ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ بوە، کە بەکردەوە لای خەڵک جێی سەرنج بوە.
👌پەل بهاوێژیتە ئاسمان ناچاریت لە بەردەم قسە و ڕاڤەدا ملکەچ بیت و ئەهوەنی وشە داتدەمرکێنێ.
🔸کاتێ بابەتێکی وەها ناسک و سەرەکی کۆمەڵگا بە ئەنقەست بدرێتە دەس کەسانێک نە بۆ ئەو کارە لواون و نە گونجاو، شیرازەی هەموو کارێک دەشێوێت، بەرد لە جێ خۆیدا بەن نابێت، هەر گەجەر و گوجەرێک شیاوی وشەبێژ نییە، دەبێ سیستمێکی بە دانستە، ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت تا هەرکەسێک نەچێتە ئەم شوێنە هەستیارە و سەرچاوەکانی ڕاڤەوانی و قسەبێژی لێخن نەبێت، بەڵکوو کەسانی هەناو تۆکمە و داڕژتە ببنە بەرپرسی هێمنی و سەقامگیری کۆمەڵگا.
🔸بەڵام کۆمەڵگای ئێمە بە سیستمی بۆ تێکشکانی مەرجەعە هێمنئاساکانی کۆمەڵگا هەنگاوی هاوێشتە، داڕمانی مامۆستا و میرزاکان،دادیار و پارێزەر و دادوەر. یانی تێکشکانی مەرجعەکانی کۆمەڵگا و خستنە ناو بازنەی ڕەشۆکی بوون، دەرەنجامەکەی هەر ئەمڕۆی لێدەکەوێتەوە،ئەمڕۆ دەمبەتاڵان بە تاڵانیان بردوە، لە مامۆستا بوون، لە ڕاوێژکار بوون بێزت هەڵدەستێ و قیزت دەشێوێتەوە هەر ڕەشۆکێکێ دەم بە ئازار لە دووت دەگەڕێ وردت بکات، چونکوو خۆی بەدەس ڕواڵەتبازانەوە وردکراوە، ئێسته تۆڵە دەسێنێتەوە، هەڕەشەی دەم دەکا،چوەتە جێگەی دەم ڕاوێژان، سیستم وای کردوە ئلیتی کۆمەگا نەچنە شوێنەکانی خۆیان و بە پاساوی خۆی بوون و ئیدئۆڵۆژی بەرتەسەک ، تاقمێک دوور دەخرێنەوە، و تاقمێکی کەم مێشک دەبنە جێگرەوە، ئەمە بە تایبەت بۆ سیستمی قسەبێژانی کومەگا داڕمانە و خەساری لێکەوتەتەوە و ئەمڕۆی بەدی هاوردە.
🔸لای من مامۆستاییش دەچێتەوە هەمان خانەی دەمبێژانی کۆمەڵگا و بە قسە کار دەکات و ڕاوێژی کۆمەڵگاییە، لای من مامۆستا بوون جگە لە ئەرکێکی ڕۆژانە، وەک هەموو کار و پیشەکان. ئەرکێکی جیاوەزە و هەوێنی کۆمەڵگایە. بەڵام،
ئەم ڕاڤەیە تێکشکاوە و بە دەم خەڵکەو بوەتە گاڵتەی ڕۆژانە و ئێستە ئەم سیستمە کەسانێکی تێخزاوە لە ناخەوە و لە دەرەوە هەر جەستەن و ماسوولکەن و نەیاتوانیە بە ناخی وشەدا ڕۆبچن، بەڵام ئەم کەم وکۆڕییەیان بردەتە نێو کۆمەڵگا و کەسانی ئاسایی کاتێ سەیر دەکەن وەک خۆیان چوەتە ئەو شوێنە ، ناحەقیان نییە، لە پڕ بێ ماییە کەسانێک بوونەتە کوڕێ. ئەویش خۆ شەل و کوێر نییە خۆی شیاوی ئەو شوێنە دەزانێ.
🔸چ کەردەن ئەی مامۆستای چییە؟
مامۆستابوون یانی: ڕێگەی سەرلێشێواوی بدۆزێتەوە، بچێتە ناخێکی دۆڕاوەوە، بی بووژێنێتەوە، دەروازەی گەشەی ئاسۆی ژیانی کۆڵەوارەکان بکەیتەوە، لە یەک ڕستەدا، مامۆستابوون یانی:بتوانی کڵاڕۆژنەی ڕووناکی بۆ ئازارەکان ئەوەڵا بکەیت"
ئایا کەسێک نابەجێ هاتە، نابەجێ هەڵ دەسووڕێ، پڕە لە ئازار و خۆی سەر لێ شێواوە، ناخی تاریکە، دەتوانێ ڕووناکی بدات؟ ئەستەمە و سیستمی فەشەلی پەروەردە بەدەس کەسانی پلەنەزمەوە لە دایرەی خۆی و ناخۆییدا پەلەقاژەی مەرگیەتی و نابەجێیان، سەر لێ شێواو بەدەور خۆیاندا وەک دووپشکی ئاگر تێبەردریاو ناچارن بەن بە خۆیانەوە، چوونکوو بێ ئەنوا مێشکیان هەڵگری ئەو شوێنە نییە و ئەو کارە کاری ئەوان نییە و تەنیا گوێ لەمستن.
👌کۆمەڵگای باوخۆش بە ئازار و دەرد چێشتوو، مێشکی ناتوانێ هەڵگری هەوڵی تۆ بێت بۆ ڕەوینەوەی ئازارەکان تا کاتێ خۆیشی نەبێت.
👌تەنیا (hierarchy) دەتوانێ دەردی ئەم کۆمەڵگا چارەسەر بکات. هەرکە لە جێی خۆی قەدر و قیمەتی هەبێت، بەڵام کێ و بەدەس کێ جێ بەجێ بێت. مەرجی سەرەکییە.
asoyzhyanisaheb@