📗خوزه‌گێچه‌ڵ له ئاوێنه‌ی شاری ئاواته‌كاندا.
✍️عابید حسەینی
دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبێ:سه‌دساڵ ته‌نیایی
نووسینی:گابریه‌ل گارسیا ماركێز.
🔸پێشتر ژیاننامەی بە پێزی ئەم نووسەرەم بە تێر و تەسەلی خوێندبوەوە،لە نێو ژیان،وتە،کارەکانی و بیرەوەریەکانی وەک نووسەرێک چێژموەرگرت.مرخم بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبەیشی خۆشکرد.کتێبێکە،هەموو شتێکی هێمایە،وتەکان،کەسەکان و کەسایتیەکان،مێژوو،گێڕانەوە،خۆشی و عیشق، تێکڕمان،ئازار،شەڕی ناوخۆیی و دووبەرەکی،وەک چێشتی مجێو‌ر کڵافەیەکی تێکەوە پێچاوە،تاقەت پڕووکێن،پشووت سوار دەکا،مەگین،لە سەرەخۆ بیت،دەنا سەرگوریسەکەت لێدەشێوێ،ئەدی بۆ بابم؟
🔸هه‌ر خوزه‌یه و دێ و ده‌چێ و له دایه‌ك ده‌بێ و ده‌بووژێته‌وه و دیسان وێڕای دایه‌گه‌وره‌یان كه ته‌مه‌نی له بن نایه به شه‌ڕه‌سه‌گ و بگره و به‌رده ئاوقانی مێشكت ده‌بن.ده‌ستت له بن هه‌وانه‌كه‌وه به‌ر ده‌بێته‌وه و بێ تاقه‌ت و وه‌ڕه‌س له‌م حه‌مكه خوزه و مزه.تان و پۆی كتێبه‌كه له سه‌ره‌تاوه گێژه‌ڵووكه بارانت ده‌كات.رۆحی سه‌رگردان و قه‌ڵافه‌تی قه‌به و ڕێگباری سێدارە هەر پاتەیە.هه‌ر وه‌ك ئاوخواردنه‌وه منداڵی زۆڵ به خشپه‌خشپ،خڕ دێنه‌وه لای دایگه‌وره و دیسان ده‌بنه‌وه خوزیه‌كی دیكه و سه‌ر له نوێ شه‌ڕێكی دیكه،ئه‌وینێكی چاوپێكه‌وته وله خۆوه هه‌ڵتۆقیوو ڕاست ده‌بێته‌وه،دیسان له به‌رده‌م دایگه‌وردا تێك و زه‌به‌ن ده‌بێ.دایگه‌وره"ئورسێلا"سه‌رگوڵی بووژانه‌وه و گه‌شه‌ی ژیانه له شۆڕه‌ژنانی كورد ده‌چێ دایم ده‌بێته هۆی ڕاس و پاسه بوونی ژیان و ته‌نانه‌ت ئاوه‌دانی گونده‌كه‌ی جیا له"مێرده‌كه‌ی کە تا كات ده‌ڕوا به‌ره‌و شێتی و مالیخولیایی هه‌نگاو ده‌نێ"ئورسێلا له چه‌قی ژیاندا و له‌كاتدا هه‌ڵده‌سووڕێ،بیر دایگه‌وره‌ی خۆم ده‌كه‌ومه‌وه "ڕابێ"به شه‌رت ڕابێ به قوڕگی ژیاندا ده‌چوه خواره‌وه.ئه‌م ئۆرسێلاش به جه‌رگی ژیاندا ڕه‌گاژۆ بوه خه‌ریكه ده‌یعاملێنێ.
🔸ئه‌م گشتە مه‌رگ و ژیانه له شاری ئاوێنه‌كاندا واته ماكاندۆی خه‌یاڵی سه‌ری هه‌ڵداوه.سه‌ره‌تای كاره‌كه لێڵه،كابرایه‌كی پیاوكوژ نابه‌جێ له دووی باشییدا ده‌گه‌ڕێ و شاری ئاواته‌كانی بێگرێ ده‌وێ. ئه‌م گابریه‌ل گارسیا ماركێزه وا هه‌ڵت ده‌سووڕێنێ ده‌ڵێی كۆزی به‌رغه‌لی ئێواره بۆ تاقه‌ت كردنی مه‌ڕەکان به‌رده‌دا.ئه‌م ده‌كوژێ ئه‌و ده‌بڕێ.بۆ؟
پێم وابێ له مێژووی سه‌ره‌تای وڵاته‌كه‌ی ده‌دوێ كه خه‌ڵكی ئاسایی له ئامریكای لاتین به سانایی ده‌ژین و له نێو كێ‌و و ته‌لانی خۆ خه‌نیم و شاد له پڕ هاتنی قه‌ره‌چیه‌كان وه‌ك هێمای ئورووپایی به ده‌بده‌به و كه‌بكه‌به‌وه دێنه وڵاته‌كه‌یان و شاره گڵینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به ئاجوور.
🔸ماركێز پاشاگه‌ردانی و شه‌ڕی وڵاته‌كه‌ی له‌نێو ئه‌م خوزه هاتنانه‌دا حه‌شارداوه.دوو ده‌سته عه‌ینەن كورد و مێژوه‌كه‌ی تێك به‌ربوه‌ن،مه‌گین خودا بزانێ چۆن به قه‌سته كوشت هه‌موو بنه‌ما مرۆیه‌كان تێك و زه‌بن ده‌ده‌ن تاكوو بۆ چه‌لێك و هه‌لێك ببنه ده‌سه‌ڵاتدار.له ناكاو بیری ناوه‌رۆكی كتێبی"شه‌ره‌فنامه"ده‌كه‌ویته‌وه.مێژووی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی وڵاته‌كه‌ی به هاوردنی زوو زووی خوزه‌كان پیشانداوه.
🔸له‌م كتێبه‌دا ماركێز سه‌رهه‌نگێكی عه‌جیب و غه‌ریبت پێ پیشان ئه‌دات وەک كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی چێرۆكه‌كه‌ی.مرۆڤێكی ئه‌مڕۆیی و ئازادیخواز كه له نێو دڵی كه‌ره‌سته‌دا شێعر ده‌هۆنێته‌وه.له شه‌ڕ و شۆڕ شتێكی بۆ شین نابێت،له كۆتایی بگره و به‌ره‌دا واده‌زانێ ته‌نیا بای مێشكه مرۆڤه‌كان به گژیه‌كدا ده‌كا و ئه‌م بۆچوونه له ژیانی مرۆڤدا قه‌راخێكی سووكنایی بۆ نییە و له ئاخردا دێته ئه‌و بڕوایه ده‌بێ ئاشبه‌تاڵ بكات و په‌یمانی ئاشتی واژۆ بكات.ئه‌م سه‌رهه‌نگه له ڕابردوو بڕاوه و له دووی بیره‌وه‌ری ناگه‌ڕێ.
🔸دیسان له‌م چیرۆكه‌دا ڕخنه له بیروه‌ری دەگرێ و له ناو بیره‌وه‌رییدا جینگڵ خواردن و ڕابردوو هه‌ڵكۆڵین به باش نازانێ و كه‌سێك به ناو ڕبێكا ئه‌م ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆیه.له ته‌نیایی خۆیدا هه‌ر خه‌ریك كاوێژكردنه‌وه‌ی ڕابردووه.بە هۆی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه‌وە ماركێز ده‌ڵێ:ده‌بێ رابدوو بكه‌یت به پرد بۆ داهاتوو له ناو ڕابردووا بمریت یان ڕه‌گ و ڕیشه‌ت له بن بێنێ و بۆ داهاتوو هیچت پێ نه‌بێ نالەبارە.به‌ینابه‌ینی باشترین هه‌ڵبژارده‌یه.
🔸خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه کە زۆربه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ كولتوو و نەریتی ئێمه ناگونجاوه پێم وابێ بۆ ته‌مه‌نی میرمنداڵان نابێ پیشنیار بكرێ و ده‌بێ ئاوزمه‌ندانه به پیریه‌وه بچین.جێی سەرنجە زۆربەی بابەتەکانی دەڵێی بۆ خەڵکی مەڵبەندی ئێمە نووسراوە،وێچوومان زۆرە.
📚مارکیز بە تێچوێکی کەم،تەنها بە قەدەر پارەی کتێبەکە،دەتانباتە ئامریکای لاتین و پێت دەناسێنێ.بخوێنەوە،بنووسەن،سوکناییتان بۆ دێت.
asoyzhyanisaheb@
🎼مووسیقی و نووسین:
🔸لە کۆتاییدا تێگەیشتم، هەر دەنگێک دەتوانێ نەوایی مووسیقی بێت، تەنانەت تەق و کوتی دەوریەکان لە نێو، قاپشۆرەکەدا، بەڵام بەو مەرجەی هەستمان ببزوێنێت و ڕاپسکانێک کە ببێتە ڕێنوێنی ڕاستی بەرەو ژیان.
🔸بەڵام گرفتی سەرەکەی ئەوە بوو، هاوکات نەمدەتوانی بیشنووسم و گوێیش بۆ مووسیقا ڕابگرم، لە بە ئەوەی کە هەستم دەدایە بیستن، لە نووسینەکە دوور دەکەوتمەوە، ئیستەش بە ئەستەم دەچمە نێو کونسێرتەکان، لە بەر ئەوەی کاتێک بە ئیشتیا لە سەر موبلەکان پاڵی لێدەدەمەوە، ڕێگەدەدەم نەناسراوەکان بێنە کەلێنی مێشکمەوە، و زۆر ناباوەڕانە ڕێگەیان پێ دەدەم لە چێژی خۆم بەشداریان بکەم، بەڵام بە برەوسەندنی کەرەستەی نوێی مووسیقی، خۆم بۆ گوێشلکردن لە ماڵەوە ، ڕاهاورد. گوێ بۆ مووسقیەک شل بکەم کە لە گەڵ ئەو دەقەی کە خەریکم دەی نووسم یەک بگرنەوە.
لاپەڕی 649