🔸مامۆستا گۆران شاعیری سروشت و جوانی چیرۆكی ئینگلیزی وه‌رده‌گێڕێته‌وه.
كورته چیرۆكی " The Happy Prince" " شازاده‌ی به‌ختیار.
نووسینی ئوسكار وایڵد.
وه‌رگێڕانی مامۆستا گۆران بۆ تازه لاوان.
✍️عابید حه‌سینی
كاتێك خوێندكاری به‌شی فێركاری زمانی فارسی بووم له ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی سنه، سه‌رم كردبووه خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی دۆكتۆر عه‌بدولحسه‌ینی زه‌ڕڕین كوب، غوڵام حسه‌ینی یوسفی و زۆربه‌ی نووسه‌رانی فارس زمان. بیره‌وه‌ری و سه‌ربورده‌ی ئه‌م گه‌وه‌ره نووسه‌رانه پێی سه‌لماندم كه ده‌بێ فێری زمانێكی زیندوو و بره‌وداری دونیا ببم. به چنگه په‌ڵماسێ سه‌ره‌م كرده زمانی ئینگلیزی و بۆ فێربوونی وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه دوو باڵی سه‌ره‌كی فێر بوونم ڕچاوكرد.. ئه‌م شێوازه لای مامۆستا گورانیش ڕچاو كراوه بۆ بره‌ودان به زمانی كوردی پێویسته كات و سات وئان نه‌ناسیت. شه‌ونخۆنی ده‌وێت و كرده‌وه‌ی شلگیرانه. تازه‌لاوان بزانن ده‌بێ چكمه‌ی بۆ له‌پا بكه‌ن و به سه‌ختی تێی مرووكێن. سه‌ركه‌وتن بێ ماندوو بوون مسۆگر نابێت.
🔸مامۆستا گۆران زۆر به وردی چوه‌ته ناخی وه‌رگێڕانی ئه‌م چیرۆكه. چێژی خوێندنه‌وه‌ی له ئینگلیزیه‌كه‌ی خۆشتره و دارماڵی كرده له وشه‌ی جوان و ڕازاوه‌ی زمانی كوردی.
🔸The statue of the Happy Prince stood high above the city. It was covered with gold, its eyes were bright blue jewels, and a red jewel hung from its waist. Everyone thought that it was very beautiful.
٭ به به‌رزێكی ناو شاره‌وه ، به سه‌ر میلێكی بڵنده‌وه، په‌یكه‌ری شازاده‌ی به‌ختیار ڕاوه‌ستابوو.سه‌رتاپای له‌شی به توێژێكی ئاڵتوونی ته‌نك زه‌ڕكه‌فت كرابوو. له‌باتی دووچاوی، جووتێ پیرۆزه‌ی گه‌ش گه‌شی هه‌بوو. باقووتێكی ئاڵی گه‌وره‌ش به مشتووی شیره‌كه‌یه‌وه ئه‌دره‌و‌شایه‌وه.به‌ڕاستی ئه‌م په‌یكه‌ره په‌سه‌ند و خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌ك بوو.
‘Why aren’t you like the Happy Prince?’ mothers said to their little boys when they cried. Sad men looked at the statue and said, ‘I am glad that someone in the world is happy.’
ژنێكی ته‌نگه جیكه‌ڵانه به كوڕه‌كه‌ی ئه‌وت كه بۆ مانگ ئه‌گریا: " بۆچی په‌ڕۆێك له شازاده‌ی به‌ختیار دانادڕی؟" بزانه ئه‌و ، هه‌رگیز بۆ هیج شتێك ئه‌زووڕێنێ؟
پیاوێكی ناكامیش، كه ته‌ماشای ئه‌م په‌یكه‌ره نایابه‌ی كرد،له به‌ر خۆیه‌وه وتی:"سپاس ئه‌كه‌م، به‌س نییه دنیا هیچ نه‌بێ ئه‌مه‌ی تیایه كه به ته‌واوی به‌ختیار بێ

Statue: په‌یكەر
covered with gold: توێژێكی ئاڵتوونی
bright blue jewels:جووتێ پیرۆزه‌ی گه‌ش
red jewel : یاقووتی ئاڵ
hung from its waist:
ئه‌مه یانی به كه‌مه‌رییه‌وه هه‌ڵواسرابوو.
مامۆستا گۆران كردوویه به:مشتووی شیره‌كه‌یه‌وه. مشتوو" ده‌سكه"، شیر" شمشێر"
🔸نەشری مانگ ئەم کورتە چیرۆکی لە تۆیی کتێبێکی جوان چاپ کردوە. دەتوانن کوردیەکەی بخوێنەوە و ئینگلیزیەکەشی بە گەڕانێک لە گووگلدا پەیدا دەبێت.