🔸مێ مێ. ✍عابید حسه‌ینی.
ده‌سته‌كۆڵۆژه ڕه‌گ ئه‌ستووره پڕ له چرچ و لۆچه‌كانی له كاتێكدا هه‌ر دوو پایی ڕاكێشابوو له سه‌ر كراسه ئاودامانه‌كه‌ی دانابوو.په‌ڵه‌په‌ڵه ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوون.رگی ڕه‌گاژۆ ملیان له پشتی ده‌ستی ڕاكێشابوو. وه‌ك پیره گۆیژی به‌ساڵاچوو بنكه‌ن كرابێ،ڕه‌گی ئه‌ستوور ورد ڕه‌گاوه‌ژو ببوون و جۆگە به‌ره‌و هه‌ناوی قوڵی له مێژنه‌ی ژنێكی حه‌فتاساڵه‌ی گوند ده‌جووڵان.له سه‌ر كه‌شكه و كه‌ڵه‌كه ئه‌ژنۆی به سانایی دوو شه‌هاده‌ته‌ی به قامه‌كه‌ی كرد و له جولانه‌وه‌ی تۆڵه ده‌چوو. به‌ڵام هانای نه‌بوو.بڕست،تین،گوڕ و قه‌وه‌ی لێ‌بڕابوو. ته‌ڕاتێنی له بره‌و كه‌وتبوو.هه‌ر به‌دانیشتنه‌وه نوێژ و پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌دا و دۆعای خێری بۆ دونیا كرد.سۆسه‌ی هاتنی كه‌سێكیشی ده‌كرد.له پشته‌وه بێ چركه خۆم بێ سرته‌كردبوو.تێرتێر تێی ڕامابووم.چركه‌م له خۆم بڕیبوو تا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.له ڕه‌گه شین هه‌ڵگه‌ڕاوه پێچڵاوپڵوچه ده‌ركه‌وته‌كه‌ی،ته‌نگی ده‌مه‌و ئێواره‌ێكی ڕچاوی مچوڕكاوی ڕێبه‌ندانی به‌ره‌و ڕه‌شه‌مه، ساڵانی پڕ له بیره‌وه‌ری وه‌گه‌ڕ خست.هه‌ر وه‌ك ڕه‌گه شینکەکە چووینه ناخی زستانه سه‌خته‌كان. تونكه تونكەی به‌فری سپی و سۆڵی ئاسمان ، زه‌ویان دروومانه ده‌كرد و تارای وه‌ویان پۆشابوو.سه‌مایی كلوه‌به‌فری ده‌مڕچێن بوو. چڵه‌داری خواروخێچی پاساری وگوێسه‌بانان نه‌بێت كه چۆله‌كه هه‌ڵكوشماوه‌كانی داڵده دابوو ،ڕه‌شایی چاوناكرێت. سه‌لكه چۆله‌كه ده‌بارێ،كلوه به‌فری ئاودار شڵپ له عه‌رزی ده‌كه‌وێ.هه‌رای بانماڵین و شه‌قه‌ی وه‌روه‌ره و نركه‌ی به‌فری ئاودار وه‌ك بۆمبایه‌ك ده‌ر و دیوار ده‌خووسێنی ،له كوڵان و په‌نا و په‌سا و سه‌ر ڕێگه و به‌ر ڕێگه به شڵپه‌وه سه‌ره‌وخوار ده‌كرێت. بێڵه‌ڕێی به‌رده‌ركه نوقمی له‌نجه‌ی د‌نكه به‌فره و ته‌كه‌ته‌كه‌ی جێیانه. كۆگا و جه‌زه به‌فری ڕاماڵدراوی سه‌ربانی گه‌وڕه‌كان و به‌رهه‌یوان و سه‌ر ته‌ندوور وه‌ك ته‌مبار به‌رده‌ركه‌یان ته‌نیوه، بێڵه‌ڕێك بۆ نێو ئاوایی و سه‌ركانی و تاكه‌شێری سه‌رجۆگه‌ی گه‌ڕه‌ك نه‌بێت كه له مابین ته‌مباره به‌فره‌كان دیاره و ئه‌ویش سه‌رپڕ و لێوانلێوه.به خه‌ستی دەباڕێت. لووتی قنجی جووتێك پێڵاوی قایشی له گۆره‌وی به‌ن هڵكێشراو له ده‌ر‌كه چه‌پ و چێڕی لاشیپان داته‌پیوی به ده‌لق و گونییه پێچراو ، به‌فری ساماڵساو ده‌تره‌كێنی و به‌ره‌ئه‌ژنۆێك نوقم ده‌بێت و ده‌نگی پان و پلیش بوونه‌وه و كرچه كرچی دێته‌گوێ، ده‌كه‌وێته‌جه‌ڵغه وجڵقه،ته‌شتێك له سه‌ر كه‌له‌كه‌ی له هه‌ڵكێش توندكراو و پووته ته‌نه‌كه‌ی هه‌ڵچڕاوی ده‌سكه تێخراو له گه‌ڵ دوو له‌ت ته‌پاڵه و تنۆكێ نه‌وت له به‌رده‌سێكدا به ئیسپای ده‌بنه میوانی بێڵه‌رێی ته‌ندراو. به‌كرپه‌كرپ و خرمه‌خرمی ڕێگه به‌فراویكه‌دا ڕۆچوو ،جارجار لاتراسكه ده‌به‌ستێ له به‌فره‌كه ده‌چقێت.ته‌شت و ته‌نه‌كه و ته‌پاڵه و به‌رده‌سی له‌م شان و شانی كوێره ڕێگا لەشیان نەقش دەبستێت.هاڵاوی نیوه و ناته‌واوی هه‌ناسه‌ێك له ژێر چاره‌كه‌ی له مل توندكراو و ڕووسه‌ری قورسی ریشكه‌وگوڵێنگه‌دار، هێزه‌ی هه‌ستان و درێژده‌ان به باهۆ ده‌دات. به ئیسپایی لیباسه هه‌ڵخوشاوه‌كان ده‌خاته‌وه نێو ته‌شته‌كه و به‌فره‌كان به ده‌سكێشه به‌نه‌چنراوه‌كان ده‌ته‌كێنێ و هه‌ڵكێش و چاره‌كه و سه‌رپۆشه سپی هه‌ڵگڕاو وتڵیساوه‌كه‌ی خۆیشی ده‌ته‌كێنی. دیسان له سه‌ره‌خۆ پا ده‌گوێزێته‌وه، ڕێگه به‌فرگرتوه‌كه ده‌پێوه‌ی به ئیسپایی ته‌شت و پووت له كه‌له‌كه‌ی دیكه‌ڕا توند ده‌كات.جێگۆڕكێ به ده‌سته شلبوه شه‌كه‌ته‌كانی ده‌كات. ده‌گاته لێوار جۆگه‌ی جڵغه لێدراو و ته‌نیوه له هورۆژمی به‌فردا. به لووتی كه‌وشه جیڕه‌كانی ده‌وروبه‌ر شێره ئاوه‌كه ڕاده‌ماڵێ بۆریەکە دەست دەگرێ به‌ستوویه‌تی و ڕچیاوه،ده‌ستێك له كه‌لله‌ی لووله‌كه ده‌دات. نمتك ئاو نییه! ته‌پاڵه‌كان له ده‌وری ده‌ئاڵێنێ و چوڕکاڵێک نه‌وت له‌به‌رده‌سیكه ده‌كاته بانیان و شه‌مچه له گێرفان هه‌ڵكێشكه‌ی ده‌رده‌هێنێ،نیوه خوساوه، به‌فر رێگه‌نادا. چارۆكه ده‌كات به په‌سیو وپه‌نام. ده‌سكێشه‌كان ڕێگرن.له ده‌ستی ده‌ری دینێ ،ئه‌وانیش نمیان كێشاوه. هووێك هه‌ڵماوی سڕ له ده‌سته سڕه‌كانی ده‌كات و چڵێك شمچه داده‌گرسێنی. به‌ری ده‌ستی ده‌كات به له‌نگه‌ر و گزه‌گزی ده‌ستی دێت. قاوخه شه‌مچه سكده‌دات و ده‌نووشتێته‌وه.به‌فر زه‌فه‌ری به‌ویش برده. شه‌مچه دوان و سیان له‌لا گووگرداویه‌كه‌ی دیكه‌ی ڕاده‌كێشی.ترووسكه‌ێك و بۆچه‌كێك و نه‌وت ده‌یگرێ و چزه چزه‌ی كلوه به‌فر و دووكه‌ڵی ته‌پاڵه ئاو له چاوی دره‌ده‌هێنێ. چڵمە شۆڕەیەتی،به ده‌ستی ده‌كوتێته سه‌ر لووله‌سڕه به‌فر گرتوه‌كه. جارجار نه‌وتیش ده‌كات به شێره‌كه‌دا و باریكه ئاوێكی قۆرته‌ده‌كات و میز ده‌به‌ستێت.👇
شێر لۆزه‌وده‌كات و ده‌وروبه‌ری به پریشكه و پڕمه و قوڵته و گڤه ده‌نگێوی و له به‌فه‌ره‌كه‌ی ڕۆ ده‌چێت. گورجێك به په‌له ده‌سته ته‌زیوه‌كانی وه‌ك برووسكه ده‌بات بۆ ته‌پاڵه گڕتێبه‌ربوه‌كان ،لایان ده‌بات و ته‌نكه نیوه‌ئاو ده‌كات و له سه‌ر ته‌پاڵه دووكه‌ڵاویه‌كان دای ده‌نێ تا تۆزێك شێله وگه‌رم بێت. نه‌وتی دیكه ده‌كات به سه‌ر‌یاندا.پووته ده‌مداچڕاوه‌كه ڕه‌ش ده‌بێت، هه‌ڵمی ده‌گه‌ڵ هووش هووشی ئاوی كه‌فاوی به‌پڕی شێر و ده‌نكه به‌فری ئاسمانی نه‌پساوه ده‌بنه سروودی ره‌نگاڵه‌ی ئێوارە ساتێکی ڕچاوی نیوەگەزەبەفر.چێژی گه‌رما بۆ ساتێك ده‌رژێته نێو ده‌سته‌ڕچاوه ته‌زیوه‌كانی.وره‌ده‌گه‌ڕێ، قنیچكه‌ده‌كات بۆ شۆردنی لیباسی چڵكه‌سوو و قه‌تماغه به‌سته‌ی كار و منداڵ و مێرد. به هێزی باهۆ مشت وماڵی دەدات. به زه‌بری لپی ده‌س و سابوونی مه‌راغه،جلكی چڵكن ده‌ساوێت. هه‌ڵمی ئاوی سارد وجارجار شیله‌ئاوی پووت و گه‌رماێكی سڕ ده‌چنه ناخه‌ی پێشه‌ی ته‌زیو. هەر دوو دەستی لە ئاوەگەرمەکە ڕۆدەکاتت ئێشی تێدەزێت.كاتێك هه‌ڵده‌ستێ كۆته‌ره‌ی به‌سته، پشتی ڕاسته‌وه‌نابێت. به‌فری چڕ سه‌ر و پۆتراكی داپۆشیوه. شێره ئاوەکەكه كه‌م ده‌كات. تا به‌حاڵ شۆڕاوه‌ی بێت و نه‌یبه‌ستێته‌وه. ئێسته دیسان ده‌بێ بێته‌وه بۆ ئاوی تاماو.پووته ده‌م په‌له هه‌ڵپچڕاوه‌كه ده‌خاته مل شێره‌كه، به‌ڵكو تا بێته‌وه پر ببووببێت.جه‌له شۆراوه ته‌ڕه‌كان له ته‌شته‌كه ده‌خاته‌وه و دیسان به ترس ترس و بارێكی قورس‌تر، ته‌ڕ و تلیسك و خوساو،ده‌له‌رزێت. هاڵاوی ده‌میش كارساز نییه و هه‌ردوو ده‌ستی به كه‌ل وپه‌له‌كانه‌وه گیراوه. ده‌گاته‌و ماڵ . كوڕه گچكه‌كه‌ی به قڕتاڵه‌ێك قرتیله‌وه ده‌ركه‌ی له گونیه و ده‌لق پێچراوی گه‌وڕ به پاڵه په‌ستۆ و خۆتێوه‌ژه‌ندنوه به‌حاڵ ده‌كاته‌وه.چڵمه‌ی دێت.به‌فر ڕێگه‌نادات،ته‌شته‌كه داده‌نێ له له‌ته‌گوریسی تێخراوی ده‌ركه‌كه ده‌نه‌وێ، یارمه‌تی كوڕه‌كه‌ی دەدات كه هێزی به دریاكه ناشكێت. ده‌ڵێت: ئا كوڕه‌م ڕاوه‌سته دریاكه ده‌شكێت.به‌شه باوه چاوی به دایكی ده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت مێ مێ برسیمه. ئه‌وه له كوێت سكم قووڕه‌ی دێت. پیاوی ماڵ به سه‌وه‌ته‌ێك تفاقی خۆشكراو و سه‌رو لووتی داپێچرا و مژۆڵی سه‌وزه‌تۆزگرتوه‌وه له كادێن درگا چه‌په‌ره‌كه ده‌كاته‌وه و به‌فره‌كه به نووكه پا لاده‌بات و بۆڵه‌ێكی لێوه‌دێت و ماشه‌ڵڵاێك ده‌كات.چۆلەکەی بن بانی پاساری بە فڕکە دەئاڵێنە درگای کادێن.ده‌ڵێت:خوایه شووكرت ئاسمان كون بوه! به‌ره و لای مه‌ڕ و ماڵات به كوڵانه‌ی به‌فری حه‌وشه ده‌مپه‌له‌كه‌یاندا به‌فركوت چكمه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت.چاوێك له خێزانی خیسكه‌خیسك كراوی چه‌ماوه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ له كوێیت ئافرەت؟ئه‌و به‌سته‌زمانانه قڕیان كرد.زووكه بێ تاقه‌تیان بكه! "چبكه‌م هه‌روا فریا ده‌كه‌وم ده‌ستم ڕه‌ق هڵهات"با ئه‌و لیباسانه هه‌ڵبخه‌م.ئه‌گه‌ر یه‌خ به‌ستن هه‌مووی دەبێتە دەفەکەلە.ئه‌وه دێم! له په‌تی به بزمار توندكراوی دریای نه‌وی كۆڵێك ده‌لق و گونییه بن به‌ره‌و ڕووی هاتن.شه‌قه‌ی درگا هات.ده‌چێته نێو كه‌وشكه‌نه‌كه‌وه.ماڵ سڕ و سارده و تاریكی هه‌ورگرته‌ی ئێواره‌ی ڕچیاوی زستانێكی سه‌خته. تف هه‌ڵبخه‌یت ده‌به‌ستێ.کەر تۆپێنه.كچۆڵه وردیلانه‌كه‌ی مەمكه‌مژه‌ی له ده‌م داكه‌وته. بێ ده‌نگ خه‌وته له حه‌یبه‌ت ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی سه‌رمای نه‌بێت.خۆی له بیر ه‌چێته‌وه. كوره به حاڵ سۆسه‌ی دێت.باكی كوره تێیدانه‌ماوه. باكه‌كه هه‌ڵده‌گرێ بۆ لای تانكییه نه‌وت ده‌چێت.به‌فر تنۆكه‌ی دێت.به‌ره‌و سایقه و سه‌رما و به‌سته‌ڵك و یه‌خبه‌ندان ده‌ڕوات.بیری بۆ لای چێشتی ئێواره چوو .باكی كوره سه‌ر پڕ بوه،لێی ڕژا لۆزه‌وی به‌ست."ئه‌ی حه‌یف!ئه‌وه بیرم چوو بۆ كوێ؟ زمسان سه‌رت له‌قوڕ بنێیت.ئه‌وه بۆ كه‌وتیته‌ته دواوه. نه‌وتمان پێ ناهێڵێت.كوره‌كه گڕی سه‌ندەوە ،ماڵ گرم دایسا. لیباسه‌كانی به بزمار و ته‌نافی نێو ماڵه گه‌چه‌گڵه ئاودراوه‌كه‌دا هەڵواسی. به‌ر له هه‌ڵواسین به باشی چه‌لاندیانی تا دڵۆپه نه‌كه‌نه سه‌ر فه‌ڕشه‌كان.سه‌رێكی له بێشكه‌كه‌ی دا.هاته‌وه لای كوره‌كه.كترییه گه‌وره ده‌سكه شل و وێله‌كه‌ی هه‌ڵگڕت.له به‌ر كونی په‌نجێره دلقدراوه‌كه ئاوێكی به مه‌مكه‌مژه‌كه‌دا كرد.له پاڵ سه‌رینه‌كه‌ی دایناوه. بڕێك به چاوی بەزه‌یی تماشاێكی كۆرپكه‌ی كرد.له خه‌وی ئێواره ده‌ترسا چاری ناچار بوو. ڕێگه چاره نه‌بوو.ماڵاته‌كانی تاقه‌ت نه‌كردوه. چێشتی لێ نه‌ناوه.چوه هه‌وێشخانی سارد .دوو سێ دنك هێڕه‌ل و دوو سێ چڵ پیازی هاورد و هێڕه‌ڵه‌كانی شۆرده‌وه و له‌گه‌ڵ بڕێك ئاوی كتریه‌كه له سه‌ر كوره‌كه‌ی دانا و به‌ره‌و تاقه‌ت كردنی مه‌ڕ و ماڵات خۆی ئاماده كرد. پاتۆڵ و كراسی پیاوانه‌ی بۆ كار‌و پیشه‌ی گه‌له‌خان له به‌ر كرد.قاوله‌مه‌ی شێری دا بن ده‌ستی. دریا دیسان وه‌جێڕه كه‌وت.👇