🔶گێڕانه‌وه‌ی مودێڕنی كوردی (.The modern Kurdish short story)
✍🏾عابید حسه‌ینی
نووسینی به‌زمانی ئینگلیزی: فه‌رهاد شاكه‌لی
وه‌رگێڕان بۆسه‌ر زمانی كوردی:محه‌ممه‌د خزری ئه‌قده‌م
وته‌ی نووسه‌ر:
This study has its own history, which however I do not intend to relate in this context. The greater portion of this essay was written in the beginning of the 1990s. At that time, the political and cultural climate in Kurdistan was altogether extremely insecure. For this reason, I chose to let this study proceed from the body of works written up to 1988, the year those ghastly atrocities took place in Kurdistan.
وه‌رگێڕان : موحه‌ممه‌د خزری ئه‌قده‌م.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه سه‌ربرده‌ی خۆی هه‌یه كه لێره‌دا نامه‌وێ له دووی بچم. ته‌نیا ده‌بێ بڵێم به‌شی هه‌ره‌زۆری كاره‌كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان و ئه‌و كاته‌ی بارودۆخێكی مه‌ترسیداری سیاسی و فه‌رهه‌نگی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو،نووسراوه و تێیدا كوێ ئه‌م كارانه به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه كه تا ساڵی ١٩٨٨ به‌رهه‌م هاتوون؛ساڵێك كه له‌ودا دایكی نیشتمان كه‌وته ژێر تاوێره‌به‌ردی ڕۆژگاری لارگه‌ڕ و چه‌رخی چه‌پگرد،
🔸ئه‌م وه‌ڕگێڕانه تایبه‌تمه‌نده ، كاتێك له ده‌قه ئینگلیزیه‌كی ورد ده‌بیته‌وه و له گه‌ڵ كوردیه‌كه‌یدا به‌راوردی ده‌كه‌ی وه‌ڕگێڕ وه‌ها سیخناخی كرده له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی هه‌موو قه‌راخ و بیجاخی كوردوستان و به جێیش خنیه‌ته نێو تان و پۆی كاره‌كه‌ی ، پشووت سوار ده‌بێ و جارجار ڕامانێك و وچانێك و چێژ له وشه وڕسته‌ی وه‌رده‌گریت.
🔸ته‌نیا له گه‌ڵ شیكارێكی زانستی وه‌ك ئه‌ركێكی زانستگایی ڕووبه‌ڕوو نابیته‌وه.جگه له‌ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه كه ده‌ڵێی مێژووی ئه‌ده‌بی ده‌خوێنیته‌وه. باس له‌وه‌ده‌كات كام په‌ڕتووك و نووسراوه شیاوه بۆ ده‌سپێكی چیڕۆكی سه‌رده‌میانه و هه‌ڵبژارده‌ی نووسینه‌كانی پێش وهه‌ڵسه‌نگاندنی بیر وڕایی پێشوان ده‌كات. ده‌توانین ده‌سته‌واژه‌ی جوان له هه‌مبه‌ر وشه ئینگلیزه‌كانیشدا ببینین. جگه له مانه زمانێكی پاراو و پانتای به‌رینی وشه‌ی ڕازاوه ده‌خێزێته هزر و بیرته‌وه .
🔹وشه‌ی ئینگلیزی 🔹وشه‌ی هاوسه‌نگ و به‌رانبه‌ری كوردی
Authentic مرۆڤه ڕه‌سه‌نه‌كان- قابل اعتماد
onto logic بوونناسی
Self knowledge خۆناسین
Social aspect لایه‌نی جڤاكی
Social ego خودی جڤاكی
Complicated ئاڵكاو
local خۆجێیی
contact ئاڵشت و ئامانوشیان
channel ئاوڕێژگه
allies هاوپه‌یمانان
Supernatural ئه‌وپه‌ڕسروشت
Tear Gas ڕوندكڕێژ
counterparts ئامپا و هاوتایان
wishe مزار
hungry نێز - برسییه‌تی
📚ئه‌م كتێبه هه‌م ئینگلیزیه‌كه‌ی هه‌م وه‌رگێڕانه به پێزه‌كه‌ی ، به هه‌موو خوێنه‌رانی وێژه پێشنیار ده‌كه‌ین و سپاسی مامۆستایش ده‌كه‌ین بۆ خه‌ڵاته به‌نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ژیار. 📚
📚@asoyzhyanisaheb