له هه وارگه‌ی نه كه‌رۆزه وه بۆ پێده شتی شاره زووری زام.

كه چرپه‌ی پێت له خشپه‌ی داری به‌ربوو
كه رۆگه‌ت هه‌ڵبژارد، زامت له‌به‌ربوو
به‌كازیوه‌ی سڕی سه‌رما له به‌ستێنی خه‌یاڵێك
چرۆی داری به‌ری شارێك له پشتێنت سه‌مه‌ربوو.
٭٭
بێ بڕانه‌وه و په‌یتا په‌یتا وه‌ك ده‌نكه ته‌زبێحی زكرێك له خه‌یاڵی مه لێكا ،ملی رێگه به‌رناده‌ن. له خه‌یالی پڕ چرنۆكێ هه‌ڵۆیه‌ك پێده‌شت بخوێنه‌وه و له‌نجه‌ی هه‌ڵپه‌ركێی گه‌ڵێك له پاژنه‌ی پاكانت بئاڵێنه‌و مامه‌ڵه‌ی متراژ چاوترسێنت نه‌كات ، شی‌و و لاپاڵ و مله‌ی ئه‌ستم وره ت دانه‌به‌زێنت تا له ده‌شتی كاكی به‌كاكی بۆ بووكی شاره‌زوو هه‌ڵبجه‌ی شه هید، مۆمی یادێك هه‌ڵبگیرسێنیت وته‌مه‌نێك ناودێر بكه‌یت و هێوایه‌ك بهرۆژێنیت و كرامه‌تی مرۆڤ له پشتێنی چه‌ق به‌ستووی گه‌ڵێك بده‌یت و ئاوپڕژێنی زامی له بیرنكردووت بخوێنیته‌وه.
به بڕیاری دۆستانه و پێی هه‌ستێكی مرۆڤ دۆستانه تاقمێك نۆینه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان له شاره‌ی سقزه‌وه بڕیارێكی ناوازه ده‌رده‌بڕن كه گوایه بۆ یادی هه‌ڵبجه‌ی شه هید به پێ بۆهه‌ڵبجه‌ی شه‌هید بڕۆن. ئه‌م بڕیاره له رۆژی شه‌نبه ٢١ ره‌شه‌مه له كات ژمێر پێنجی به‌یانی كه‌وته بواری پێواندن ورێكه‌وتن. سه‌ره‌تا له شاری سقزه‌وه ده‌ركه‌وتن ملی رێگای ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قزیان گرته‌به‌روبه هه‌موو جاده‌یه‌كدا تا گووندی سووته، بێ پسانه و پێوایان و شه‌و له‌مزگه‌وتی سووته رۆژیان به‌سه‌ركردوه . له سوبحه‌ی یه‌كشه‌مبه دیسان كۆڵی شاخه‌وانی له كۆڵنراوه و ملی جاده‌ی سه‌رشیو له‌ملنراوه و تا قمچیان له بارانی به‌گوڕدا و به كه‌وشی خووساوه‌وه و تاریكی كات ژمێری دوانزه‌ی شه‌و له مزگه‌وتی گوندی عه‌سراوه‌ی پێش مه‌ریوان بارگه‌و بنه ی شاخه‌وانی له كۆڵ بكه‌وه و چاوه‌نواڕی ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌زی پاكانت و وشكه‌وه‌بوونی پێڵاوه‌كانه‌ت بكه‌و چاو له خه‌وی قورسی هیلاكی بنێ و گڕی بن پێی زامارت به شێلانێكی سووك له‌بیربكه و هه‌مدیس بۆ ڕێپێوانێكی تر تیماریان بكه‌وه. به‌یانی به نێو شاری مه‌ریوان وبه لێزمه‌ی باران به‌ره‌و سنووری باشماخ رێگه بپێوه تا له سنوور ده‌رباز ده‌بیت و پێ ده‌خه‌یته ناو ده‌شتی پێنجوین و به ته‌مایت ده‌مێك له قاوه‌خانه‌ی سه‌ر رێگای ناخۆشی هه‌ڵكه‌ندراوی پڕ له قووڵكه‌و قیرشكاوه‌ی پێنجوین بنیت و هه‌ناسه‌یك ساز بده‌یته‌وه .