(نام چشمه ها، کوه ها وتپه ها، دره ها، دشت ها با توضیحات لازم در صورت نیاز)،
هدف:آشناسی با اسامی خاص زیبا و ناشناخته. 2.استفاده از این اسامی برای نامگذاری مکان های خاص دیگر و جایگزین خوب برای اسامی نامفهوم و بد معنی ترکی مغولی و عربی روستاهای دیگر 3- جلوگیری از فراموشی و انتقال آن به نسل بعد.
شوێن ناو له گونده كان :
هه‌رمه‌ڵبه‌ندێك ،گوندێك ناوچه‌ێك به پێ سنوور وكه‌وشه‌نی خۆیی و چوارچێوه‌ی كشت وكاڵ و ئاژڵداری بۆ هه‌ر شی‌و ودوڵ و لاپاڵ و كێ‌و وته‌پۆڵكه‌یك ناو و نیشانێكان داناوه كه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و سنووره و ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه نیشته‌جێی ئه‌و شوێنن و خه‌ڵكانی دیكه نازانن و خه‌به‌ردار نین. زۆربه‌ی ئه‌و ناوانه ساده وساكار وسرووشتین وجوانن له هه‌موویاندا ده‌بێنرێت وه‌ك ( كانییه سارده ) به‌ڵام بڕێ تریان ده‌گمه‌ن و تایبه‌تمندن و ده‌كرێ به پێی بێرۆكه‌ێكی جوان وزانستیانه كۆ بكرێنۆ له فه‌وتان رزگاریان بكه‌ین . یان بۆ دانان له سه‌ر شوێنه‌گشتیه‌كانی ده‌یكه وشه‌قام وكۆڵانه‌كانی شاره‌كان كه‌ڵكیان لێ بگرین . زۆربه‌شیان ئاڵوگۆڕی زمانی به‌سه‌ردا هاتوه وده‌بێ به شیكاری ماناكه‌ی لێكبدرێتۆ. زۆربه‌ی ناو گونده‌كانی ئێمه توركی مه‌غولی و عه‌ره‌بی و زۆربه‌شیان ناخۆشن و گۆڕینیشان هیچ بابه‌تێكی مێژووی له پشت نییه و گۆڕانی بۆ ناوێكی تر به‌پێی شتێكی تری ناسنامه‌داری ئه‌و گونده كه خه‌ڵك و یاسا له سه‌ری كۆكبن باشتر وجوانتره. ئه‌مڕۆكه به هۆیی هه‌بوونی ئه‌م هه‌موه كه‌لوپه‌لی ڕاگه‌یاندنەوە ده‌كرێت له هه‌ر گوندێك كه‌سێك قولێ لێ هه‌ڵماڵێت و هه‌مووی له تۆیی دوو لاپه‌ڕه‌دا كۆبكاتۆ. بەشکم بەدەس ناو ،گوڵستان و بوستان و شەقایق و چەندها ناوی بەدوور لە زمان و کولتووری خۆمان ڕزگارمان بێت.
ناوه تایبه‌ته‌كانی هه‌ر گوندێك و چۆنه‌یه‌تی زاره‌كه‌ی وزانستی؟
٭٭٭
١-ناوی دێیكه چییه بۆ وای پێ ده‌ڵێن: .........
٢- ناوی ده‌شت ومه‌زراكان:
٣- ناوی هه‌موو ته‌پۆڵكه‌و كێوه‌كان و زانیاری خه‌ڵك بۆ ناساندنی باشتری ناوه‌كه.
٤- ناوێ هه‌موو شی‌و، چه‌م ولاپاڵه‌كان :
٥- ناوی هه‌موو كانیه‌كان و شێكاری پێویست:
٦-ناوی گژوگیای تایبه‌ت كه له شوێنی تر نییه وده‌گمه‌نه:
٨- ناوێ ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر كه تایبه‌ته:
٩- شێوه زاری تایبه‌ت وشه‌ی جوانی كوردی كه له شێوێنی تر نییه.
١٠-شتی زیاتر له مه‌ته‌ڵ وحه‌كایات و چیرۆكی ده‌گمه‌نی نه‌بیسراوه.
١١-ژن وپێاوی به ساڵاچوی قسه خۆش وكه‌سایه‌تییه نه‌ناسراوه‌كانی گوند.
سه‌ره‌تا وه‌ك ده‌سپێك من وه‌كو خه‌ڵكی گوندی كه‌چه‌ڵمیان ومامۆستای زمانی ئینگلیسی ئه‌م ده‌سپێكه له بۆشایی كه‌ره‌سته‌ی وه‌ك تیلگرام و ئینترنیتدا ده‌ست پێده‌كه‌م هیوام وایه شاره‌زایان باشتر هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵبگرن.
1-گوندی كه‌چه‌ڵمیان ناوه‌كی دیاره كه ناخۆشه و گاڵته‌جاریشی له دوایه وگۆڕینیشی شتێكی ناحه‌ز نییه و دونیا ناڕۆخێت بۆ نموونه ناوی بنی (سووره‌وان، پیرگۆران) ناو ده‌شتێكی پان وبه‌رینی به‌رده‌م ئاوایكه‌یه.
كه‌س نازانێت ماناكه‌ی چییه و مه‌گه‌ر به پێی شێكاری وقسه‌ڵۆك و ناوه ده‌وربه‌ریه‌كان كه هه‌مووی زیاتر هه‌ورامین وه‌ك كه‌مه‌ره سیاوه،ده‌ره‌وه‌زان و كانی مه‌ڵا. له‌وه ده‌چێت هه‌ورامی بێت و كه‌چه‌ڵمێرگه و به‌پێی بێژه‌كردن گۆردرابێت . چونكه كانیاوێكی باش له نێو ئاوایی دا هه‌یه و شوێن دێكه یه‌ك دووجار گۆڕدراوه و ئه‌و شوێنه له كاتی بارین وبه‌فری زۆری ساڵان ده‌بو به زۆنگ و ئاوتێزان كه له بن دیوار ماڵه‌كانیش ئاۆ زه‌نه‌ی ده‌كرد. واته هه‌مووی گژوگیاو له‌وه‌ڕگه‌و مێرگ بوه و كانیاوه‌كه‌یش شوێن خۆیی گیای لێ سوز نه‌بوه و ئاوه‌كه‌ی كه‌چه‌ڵه‌ی به مێرگه‌كه كرده. ودوایی هه‌ڵگراوه‌ته سه‌ر كه‌چه‌ڵ مێرگه وكه‌چڵ مینگه ،نازانام مینگ له هه‌ورامیدا واتایی هییه یان نا. وه‌ك مامۆستا عومه‌ری فاروقی له كتێبی بیره‌وه‌ریه‌كانی شێخ ره‌ئوفی زیایی ده‌ڵێن شایه‌د كۆچاڵمیان بێت. یان له كتێبێك به ناو به‌رزاییه‌كانی سه‌ركه‌وتن نووسینی عومه‌ر عه‌بدوڵابه‌گی چاپی ٢٠١٣ هه‌ولێر. بڵاوكراوه‌ی ئاكادمیای كوردی. هه‌موو دێهاته‌كان سه‌قزی كۆكرده‌تۆ و لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرده ده‌فه‌رموون: كه‌چه‌ڵ: له‌نێو مه‌غولاندا وشه‌یه‌ك هه‌یه به نێوی "چارchar.ئه‌م وشه‌یه له‌گه‌ڵ وشه‌گه‌لێكی دیكه تێكه‌ڵاو ده‌بێ و نێوێك پێكدێنێ . وه‌ك قه‌راچار:بركه‌چار: بایاچار:كه‌چار: چكه‌چار( سه‌رچاوه كتێبی "جامعالتواریخ" ڕه‌شیده‌دین فه‌زڵوڵڵا. "چار " له زمانی توركیدا دوو مانای هه‌یه‌١- ڕووناكی٢-تارا(روبندعروس) وشه‌ی"كه‌چار"kechar كه نێوێكی مه‌غوولیه له نێو كورداندا بووه به كه‌چه‌ڵ"kachal. ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی پیتی"ڕ" به "ل" وبه پێچه‌وانه له زمانی كوردیدا شتێكی نه‌ناسرا و نامۆ نییه. وه‌ك ماڵی ئێمه: ماری ئێمه - برێسه‌ی ئاور: بڵێسه‌ی ئاور . ( سه‌رچاوه جه‌ماڵ نه‌به‌ز) هه‌روا قه‌ره‌چه‌ڵ ناودێێكه له ناوچه‌ی مێره‌دێ كه له بنه‌ڕه‌تدا قه‌ره‌چه‌ر (قه‌ره‌چار ) بوه. له وشه‌ی كه‌چار:كه‌چه‌ڵ به دوو مه‌به‌ست كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ: ١-له‌نێومه‌غولاندا نێوی پیاوانه.وه‌ك نانك كه‌چار كه پیاوێك بووه له تۆره‌مه‌ی جووجی كوڕی چه‌نگیزخان. ٢-نێوی شوێن وناوچه‌یه. وه‌ك چه‌نگیزخان و ئۆنك قه‌ره‌وڵ ونیگابانی خۆیان له شوێنێك دانابوو به نێوی (چاكاچار یا چه‌كه‌چار). مینگان::منگان:مینگغان. له نێو مه‌غووله‌كاندا ته‌واوی هۆز وتیره و بنه‌ماڵه‌كان به ده‌سته‌گه‌لی ١٠و١٠٠و١٠٠٠ كه‌سی دابه‌ش كرابوون.هه‌روه‌ها سپا وهێزی چه‌كداریشیان هه‌ر به‌وچه‌شنه دابه‌ش ده‌كرا. ده‌سته‌ی ده‌یه:ئه‌ربان ده‌سته‌ی سه‌ده: جائوون-جاقوون ده‌سته‌ی هه‌زار:مینگغان(Minggan) ده‌سته‌ی ده‌هه‌زار:توومان. هه‌روه‌ك وترا دیتمان به ده‌سته‌یه‌كی هه‌زاركه‌سی سپا وهه‌روه‌ها به‌فه‌رمانده وسه‌رۆكی ئه‌وده‌سته‌یان ده‌گوت مینگغان یا مینگان یا هه‌زاره. جا چۆن ئه‌و نێوه‌یان زۆربه‌ی ئه‌و نێوه مه‌غوولیانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می حوكمی ئیلخانه‌كان. مه‌غووله‌كان له هۆلاكۆوه كه‌له ساڵی ١٢٥٦ی زلینی ئێرانی به ته‌واوی داگیركرد هه‌تا ڕووخانی حوكمی ئه‌بووسه‌عید له‌ساڵی ١٣٣٥ی زایینی به ئیلخانه‌كان ناسراون. ده‌بێ نێوی سه‌رۆكی ئه‌وسپایه‌ی ئه‌و گونده‌ی داگیر كردووه" كه‌چار" بووبێ" كه‌چار مینگغان"ه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و دێیه‌دا بڕیوه و به‌سوانی ئه‌و وشه سه‌خته له زمانی كوردیدا بوه به كه‌چه‌ڵمینگان.
2- ناوی ده‌شت ومه‌زراكان:
٭ سووره‌وان – ته‌كه‌ڵتوو- سێڵاو- سێسوه- باخ- كه‌ل- زایرو ئه‌سحاو- به‌رده‌ڕه‌ش- پیره‌محه‌مه‌وو- پیره‌فه‌قیره- پیره‌گۆرانه- به‌رشه‌قام- دۆزه‌قه‌ی كێڵان- لاره‌جۆ- قۆپی- گڵه‌زه‌رده- بناوه‌چان- كه‌نه- قوڵسه‌مه‌ن- كانی مه‌ڵا.به‌ردێ. ژووردی. بێسانجاڕ- دێم مه‌لا. دێم مزگه‌وت. كونه‌مار- گوێره‌كه‌خوریاو- خۆره‌تاوه‌گه‌وره- دێكۆن- كه‌ڵه‌كاوی- دێم به‌رده‌زبره. كانی كونه‌مشك.
٣- ناوی هه‌موو ته‌پۆڵكه‌و كێوه‌كان و زانیاری خه‌ڵك بۆ ناساندنی باشتری ناوه‌كه.
ته‌پ خله- ته‌په ته‌نزاویی – ته‌پ پیره‌گۆرانه- ته‌پ قه‌وراسان- سه‌فه‌رئاغا- شاخه گه‌وره- مه‌كۆی دزان . به‌رده‌سوور- تاقه‌دار
٤- ناوێ هه‌موو شی‌و ولاپاڵه‌كان :
دۆزه‌قه‌ی كێڵان- شكارته- تڵۆڕه‌ش- ته‌شپه-شی‌و قوڵسه‌مه‌ن.
٥- ناوی هه‌موو كانیه‌كان و شێكاری پێویست:
كانی له‌وان- كانی چوارباخ- كانییه سارده- كانی قه‌ڵا- كانی كوزه‌ڵه- گۆمه‌ڕه‌ش- گۆم به‌رده‌تاشه. گۆمه‌سوور- چاوانه-
٦- ژن وپێاوی به ساڵاچوی قسه خۆش وكه‌سایه‌تییه نه‌ناسراوه‌كانی گوند.
١-باوه‌خه‌ڵێفه كه‌سایتی ئاینی و هه‌بوونی كاسیتی ده‌نگ وسه‌ڵاو دیكلمه‌ی شێعری شاعرانی ناسراو.
٢- موحه‌ممد كاكی به تێكۆشانی كاك ئه‌سعدی داوری پتر له بیس ناواری خوێنداره‌ی له بواری به‌یته داینی وكوردیه‌كاندا هه‌یه كه له هموو ماڵه‌كان گوێ بیستی بوه‌ن.
٣- كاك عه‌بدوڵای باخه‌وان (حه‌كایه‌ت خوان)
برچسب‌ها: شوێنه‌ناو