اسلایدر

من به ره و ئاسۆ به ره و رووناكی باڵم گرتوه
welcome - به خێر بێن

🔸چیرۆكی ده‌نگدانه‌وه‌

✍️وه‌رگێڕان له‌ ئینگلیسیه‌وه‌: عابید حسه‌ینی

🔹باوكێك و كوڕه‌كه‌ی له‌ كێوێكدا رێگه‌ ده‌پێون. كوڕه‌كه‌ی پای هه‌ڵده‌كه‌وێ و ئازاری پێ ده‌گات و ده‌قیژێنێت:" ئایاااااااییی. "
به‌ سه‌رسووڕمانه‌وه‌ زایه‌ڵه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بیسێت و كێوه‌كه‌ ده‌ڵێته‌وه‌: ئایااااااییی. "
په‌یجوورانه ده‌قیڕێنی: "ئه‌تۆ كێیت؟"
ئه‌م وڵامه‌ ده‌بیسێته‌وه‌ كه‌ "ئه‌تۆ كێیت؟"
دیسان به‌ره‌و كێو بانگ ده‌كاته‌وه‌: ئافه‌ریمت پێ ده‌ڵێم"
كێویش وڵام ئه‌داته‌وه‌:"ئافه‌ریمت پێ ده‌ڵێم"
له‌و وڵامه‌ تووڕه‌ ده‌بێت و ده‌قیڕێنێ:" ترسنۆك"
وڵام ده‌ژنه‌فێته‌وه‌:"ترسنۆك"
چاوی هانا له‌ باوكی ده‌كات و ده‌پرسێ" چ رووی داوه‌؟"
باوكی بزه‌ دیگرێ و ده‌ڵێ:" كوڕم، سه‌رنج بده"
باوكی نركاندی:" تۆ پاڵه‌وانی"
زایه‌ڵه‌كه‌ وتی:" تۆ پاڵه‌وانی"
كوڕه‌ سه‌رسام ده‌بێت و تێ ناگات."
باوكی بۆی شیده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ:" كوڕم  خه‌ڵك به‌مه‌  ده‌ڵێن زایه‌ڵه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ژیانه.
ژیان ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت و ده‌یڵێت له‌بۆت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌. ژیان ده‌نگدانه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانمانه.
له‌م دونیا خۆشه‌وه‌یستیت ده‌وێ خۆشه‌ویستی زیاتر بخولقێنه‌.
له‌ دووی شیاوبوونی زۆرتری له‌ نێو تاقمه‌كه‌تدا، شیاوه‌تیت بره‌و پێ بده‌.
ئه‌مه چوارچێوه‌ی هه‌موو قۆناخه‌كانی ژیانه. چیت داوه‌ به‌ ژیان ئه‌وه‌ت پێ ئه‌داته‌وه‌."
🔸ECHO
 "A son and his father were walking on the mountains.
Suddenly, his son falls, hurts himself and screams: "AAAhhhhhhhhhhh!!!"
To his surprise, he hears the voice repeating, somewhere in the mountain: "AAAhhhhhhhhhhh!!!"
Curious, he yells: "Who are you?"
He receives the answer: "Who are you?"
And then he screams to the mountain: "I admire you!"
The voice answers: "I admire you!"
Angered at the response, he screams: "Coward!"
He receives the answer: "Coward!"
He looks to his father and asks: "What's going on?"
The father smiles and says: "My son, pay attention."
Again the man screams: "You are a champion!"
The voice answers: "You are a champion!"
The boy is surprised, but does not understand.
Then the father explains: "People call this ECHO, but really this is LIFE.
It gives you back everything you say or do.
Our life is simply a reflection of our actions.
If you want more love in the world, create more love in your heart.
If you want more competence in your team, improve your competence.
This relationship applies to everything, in all aspects of life;
Life will give you back everything you have given to it."
———————————————————-
🔸ECHO  ده‌نگدانه‌وه‌
🔸scream:قیژاندن
🔸Curious: په‌یجوور
🔸admire: ئافه‌ریم
🔸Coward: ترسنۆك
🔸champion: پاڵه‌وان
🔸competence: شیاویه‌تی
🔸aspect: قۆناخ
🔸improve: بره‌و
 

نوشته شده توسط ‌هێمۆ در ساعت 11:6 | لینک  |